رۆژی دایک، عوسمان کەوکەبی شاد

دایک زۆر پیرۆزە    

مێهرەبان و بەرێزە     

عوسمان کەوکەبی شاد

ئارام کەری دڵانە

سیمبولی رێی ژیانە

ئەو رێگا نیشاندەرە

خۆشەویست و سەروەرە

هیوای ژیانی خۆشە

بۆ منداڵ بە پەرۆشە

خەمخۆری ئایندەیە

جێگای رێزی بەندەیە

ئەمرۆ رۆژی دایکانە

رۆژێکی زۆر جوانە

شایستەی شێرە ژنانە

دایکم یەکێک لە وانە

هەوڵیدا زۆر مەردانە

بۆ ئازادی کوردانە

بە دڵ دەکەم پیرۆزی

بەرێزت زۆر بە هیزی

دایکم خاتو زێرینە

قسەی ددەڵێی هەنگوینە

کرداری زۆر بە تینە

پێیگەیاندم لە ژینە

هەم دایک بووی هەم باوک

دوور بوو لە ئێمە باوک

دە ساڵ تەواو لە زیندان

بۆ سەربەستی کوردستان

خۆراگری وەک پۆڵا

دوور بی لە دەر د و بەڵا

چاکەی دایک بیر ناکەم

خزمەتی جوانی دەکەم

شانازی ژینی منی

هیوای ناو دڵی منی

 

عوسمان کەوکەبی شاد

شاری هامار ، وڵاتی نۆرویژ

رێکەوتی 2018/02/12

 

ئاگاداریەان
مەلا حەسەن شیوەسەڵی
مەلا محەممەد جوانڕۆیی
ئارشیو