حەمید شەریفی پێشمەرگەی هاوڕێیانی پێشوو (حدک) گیانی لە دەست دا

بە پێی هەواڵی راگەیاندراو لە لایەن پۆلیسی كۆیە: پێشمەرگەیەكی حیزبی دیموكراتی کوردستان دوای پەیوەندیكردن بە خێزانەكەی و داواكردنی گەردن ئازادی، خۆی كوشتووە.

عەمید شۆڕش كاكە، بەڕێوەبەری پۆلیسی كۆیە بە وێستگە نیوزی راگەیاندوە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەناوچەی زەویەسپی سەر بە قەزای كۆیە حەمید شەریفی تەمەن 48 ساڵ كە پێشمەرگە و كادری حیزبی دیموكراتی كوردستانی رۆژهەڵاتە چەند سەد مەترێك دوور لەماڵەكەی خۆی دوور دەكەوێتەوە، پاشان بە ئوتومبێلی خۆی دوای نیو كاتژمێر بەدەم پەیوەندی مۆبایل كردن بۆ خێزانەكەی كە داوای گەردن ئازاكردن و خۆشگوزاریان لێدەكات و فیشەكێكی دەمانچەی لە جۆری كڵۆك بەسەر دڵی خۆیەوە ناوە و خۆی كوشتوە.

 

ناوبراو ئاماژەی بەوەكرد، دوای ئەنجامدانی كاری پێویست، دادوەری لێكوڵینەوەی لێ ئاگادار كرایەوە و لاپەڕەی لێكوڵینەوە لە بنكەی پۆلیسی نەخۆشخانە كرایەوە و بەپێی تایبەتمەندی، لێكۆڵینەوە بەردەوام دەبێت.

 

.………….

راگەیاندراوی کۆمیسیۆنی سیاسی – نیزامی حیزبی دێموکراتی کوردستان، بە بۆنەی رووداوی نەخوازراوی مەرگی هاوڕێ حامید شەریفی کادری حیزبی دێموکراتی کوردستان

بە داخەوە پاشنیوەڕۆی رۆژی هەینی ٢٣ی مارسی ٢٠١٨ بەرامبەر بە ٣ی خاکەلێوەی ١٣٩٧ی هەتاوی حامید شەریفی کادری حیزب بە هۆکاری نادیار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

حامید شەریفی لە سالی ١٣٤٨ی هەتاوی لە گوندی وشتەپەی ناوچەی بۆکان لە بنەماڵەیەکی وەرزێر لە دایکبووە، تا دەورانی ناوەندی درێژەی بە خوێندن داوە، لە ژیانی ئاسای‌دا خەریکی کاری وەرزێری و خەیاتی بووە، لە تەمەنی ١٦ ساڵی واتە ١٣٦٤ی هەتاوی پەێوەندی بە تەشکیلاتی حیزبەوە دەگرێ و سالی١٣٨٢ی هەتاوی بە ڕەسمی دەبێتە پێشمەرگە و لە ڕیزی تێکۆشەرانی حیزبدا درێژە بە کار و تێکۆشان دەدا.

ناوبراو لە ناو ریزەکانی حیزبدا چەندین بەرپرسایەتی جۆراوجۆری هەبووە و وەک کادری پلە ٤ی حیزب،بەرپرسی ناوەندی وەرگرتنی پێشمەرگە بووە،گیان لە دەستدانی کادرێکی حیزب ،سەرەڕای زیانیکی زۆر، داخێکی گرانە بۆ هاوڕێ و هاوسەنگەرانی وبنەماڵەی بەرێزەکەیان،بەو بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەیان و سەرجەم کەسوکار و خزم و دۆستانی دەکەین.

کۆمیسیۆنی سیاسی-نیزامی

٤ی خاکەلێوەی ١٣٩٧ی هەتاوی

٢٤ی مارسی ٢٠١٨

وێنەی حەمید شەریفی لە فەیسبووک وەرگیراوە

 

کاتالۆگ