ڕەمزی مانەوەم سەردەشت‎، حەمە حەریری

سەردەشتی سەر سەوز ئەگەر تۆ لەشت زامار نەبا به    

ژەهر تێزاوەکەی دوژمنی مرۆڤایەتی و سرووشتی جوانیت نەشێوێندرابا و پیر  وجحێڵ و کوڕو کاڵ  وhama-hari-02

پەپوولەکانت گیان بەختی سەردەم نەکردبایە و بەژن

و  باڵا کوێستانیاوییەکەت برینی قوڵی هەڵنەگرتبان

کوا کوردستان وکورد دەپارێزرایەوە.

سەردەشتکەم  دەستە خوشک و براکەی هەڵەبجە وقاڕنێ و  قەڵاتان وهەزاران گوند وشارۆچکە و شار و

شارستانی کوردستانم  ،هەرچەندە ئێستاش بە قوڵایی

زامەکانت لە کولانەوە دا لە  ژێر چنگی داگیرکەرانی کوردستان دا ئەتلێەوە. بەڵام تۆش ڕەمزی خۆڕاگری

نەتەوەی کوردی بۆیە لە تاو تۆش من دەکزێمەوە و پڕ

بە گەرووم هاوار مە بۆ وەی هەم ویژدانی مرۆڤایەتی

بۆ زامی تۆ ڕاچڵەکێنمەوە

هەم ویژدانی کورد بۆ یەکی دەنگی لەو خەوە  پەرتەوازەییە  ڕاپەڕێنمەوە  وهەمیش خۆم  لە حاست

ئەو ئێش ئازارەت دا بە تۆزێک گڵی بەر  با  بزانم.

حەمە حەریری 28.06.2717 کوردی

نەمر شێرکۆ بێکەس بۆ قاسملوو
مەلا حەسەن شیوەسەڵی
مەلا محەممەد جوانڕۆیی
کاتالۆگ