"an independent online kurdish website

رێکخراوی کوردستان بێ جینۆساید بە هاوبەشی لەگەڵ (گۆڤاری تۆپزاوە)، کۆنفڕانسێك دەربارەی گرنگی ئە تاوانناساندنی نکۆڵیکردن لە تاوانەکانی جینۆسایدی کورد و سەرهەڵدانی دیاردەی ستایشکردن و پیاهەڵدان بە رژێمی بەعس ساز دەکات.

کۆنفڕانس لە ڕۆژی (2022/9/6) لە ساڵیادی کۆتا ڕۆژی تاوانی ئەنفال، له شاری کەرکوک ساز دەکرێت.

بۆ ئەو مەبەستە بانگەواز لە نوسەران و توێژەران و ئەکادیمیستانی بوار جینۆساید دەکات، بە پێشکەشکردنی بابەت و توێژەینەوەی زانستی کۆنفڕانس دەوڵەمەند بکەن.

🔸تەوەرەکانی کۆنفڕانس

کۆنفڕانس لە چوارچێوەی ئەم باسانە، بابەت وەردەگرێت:

🔸تەوەری یەکەم: گرنگی بەتاوانناساندنی نکۆڵیکردن لە تاوانەکانی جینۆسایدی کورد.

🔸تەوەری دووەم: هۆکار و پاڵنەرەکانی سەرهەڵدانی دیاردەی ستایشکردن و پیاهەڵدان بە ڕژێمی بەعس و تاوانبارانی جینۆساید.

🔸تەوەری سێیەم: ئازادییەکان تاک و ئازادی ڕۆژنامەوانی و دیاردەی پیاهەڵدان بە ڕژێمی بەعس و تاوانبارانی جینۆساید.

🔸مەرجەکانی پێشکەشکردنی بابەت:

1- پێویستە ناوڕۆکی نووسین و توێژینەوەکان لە چوارچێوەی تەوەرەکانی کۆنفڕانس بن.

2- – بابەت و توێژینەوەکان لە (5) هەزار وشە زیاتر نەبن.

3- پێشتر لە هیچ کۆنفڕانس و دیدارێك پێشکەش نەکرابێت و بڵاونەکرابێتەوە.

4- بابەتەکان بە فۆنتی (AL-K-Alwand) تایپ کرابێت.

کۆتا واده بۆ پێشکەشکردنی بابەتەکان، (2022/7/20).

بۆ ناردنی بابەت و توێژینەوەکان:

ئیمەیڵ: topzawegovar@yahoo.com

مۆبایل + واتس ئاب:

07701206912

07503714620

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی