"an independent online kurdish website

ئاگادارییەک بۆ کوردانی دانیشتووی وڵاتی سوئێد

بەرێزان: بەبۆنەی یەکەمین ساڵوەگەڕی شەهید کرانی “ژینا ئەمینی” لەلایەن هێزەکانی رێژیمی تیرۆیستی ئاخوندی ئێران، کارنەڤاڵێک بە ناوی #ژن_ژیان_ئازادی لە رێکەوتی 9/9/2023 لە ناوەندی شاری ستۆکهۆڵم بەرێوەدەچێت.

ئاگاداری، ئوتریش

خۆپیشاندانێک بە بۆنەی ساڵڕۆژی شەهید کرانی ژینا ئەمینی و دەستپێکی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی

بەم شێوەیە هەموو هاووڵاتیانی خۆشەویست ئاگادار دەکەینەوە کە لە لایەن حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کومیتەی ئوتریش و کوردانی دانیشتووی وڵاتی ئوتریشەوە بە بۆنەی یادی یەکساڵەی شەهید کرانی ژینا ئەمینی بە دەست جەلادانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران و سەرەتای شۆڕشێکی نوێ لە ژێر ناوی ژن، ژیان، ئازادی خۆپیشاندانێک لە شاری ویەن و لەو نیشانیەی خوارەوە بەڕێوە دەچێت، داوا لە هەموو هاووڵاتیانی کورد دەکەین کە بۆ پاڵپشتی لە شۆڕشی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بەرزڕاگرتنی یادی سەدان لاوی شەهیدی نیشتمان سەرەڕای بەشداری خۆتان دۆست و ئاشنایانی خۆتانیش ئاگادار بکەنەوە،  بەشداریتان لەو خۆپیشاندانەدا دەربڕێنی هاودەردیە لە گەل بنەماڵەی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری نیشتمان، پاڵپشتیە لە زیندانیانی سیاسی و هەروەها پاڵپشتی یە بۆ شۆڕشی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و جێگای سوپاس و پێزانیە

کات:    ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٦.٩.٢٠٢٣ لە سەعاتی ١٦ تا ١٨

شوێن:  Stephansplatz 7 A , 1010 Wien     

Vor der Bank Austria neben Stephansdom

حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کومیتەی ئوتریش

****

کۆنفرانسی ژینا  لە دوێنێوە بەرەو داهاتوو

Konferansa_Jîna – Ji doh heya pêşerojê#  Stokholm 16-09.2023 @ 12.00 – 17.00

Sverigesalen |Kista torg 7, Kista 164 42

#stockholm

لە بەر سنوورداری شوێنی کۆنفرانس، تکایە پێشوەخت بۆ بەشداری لە کۆنفرانس ناونووسی بکەن. ناونووسی بۆ هاتنەژوور لە رێگەی لینکی خوارەوە یان لە رێگەی سکانی کۆدی QR

https://shorturl.at/syZ68

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی