ده‌بێ به داخه‌وه ئه‌وه بلێم كه زۆر له مێـــژه له ناوكورد دا وا باوه كه له هه‌ر شوێن و كۆر و سیمینار و ده‌زگایه‌كدا ئه‌گه‌ر بێت وعاره‌بێك وه‌یان بێگانه‌یه‌كی‌ترله كۆڕێ یان له سمینارێ یان چاو پێكه‌وتنێ بکات ئه‌وا یه‌کسه‌ر زمانه شیرینه‌که‌ی کورد له یاد ده‌چێته‌وه و زۆربه‌ی زۆری هانا بۆ زمانی عاره‌بی
یان فارسی یان تورکی یان هیتر ده‌بات به‌وان زمانانه ده‌په‌یڤیت ویه‌كسه‌ر زمانه‌كه‌مان ده‌گۆڕین و زۆربه‌مان به زمانی ئه‌وان بێگانانه‌وه كه له‌و کۆره دا هه‌ن ده‌په‌یڤین و یه‌كسه‌ر كه چاومان به بێگانه‌یه‌كه‌وه بكه‌وێت ئه‌وا خۆمان له بیر ده‌چێته‌وه و وا ده‌زانین كه‌خاوه‌نی زمانه‌شیرینه‌كه‌ی خۆمان نین و خۆمان بۆ خۆمان مافی په‌یڤین به زمانه شیرینه‌كه‌ی كوردی خۆمانه‌وه به ته‌واوی ناده‌ین، به‌بۆچوونی من ئه‌م ڕه‌وشه و ئه‌م كاره تا بڵێی خه‌سله‌تیكی زشت و ناشرینه و هه‌ستی بێگانه له خۆ خۆشه‌ویسترو له پێشتر دا زانینه و كارێكی زۆر زیان به‌خش و رێز نه‌نانه له‌زمانه‌که‌ی خۆمان. له یادمه كه له ساڵانی 1963 دا له‌ئێزگه‌ی ده‌نگی كوردستان له راگه‌یاندنی شۆڕشی ئه‌یلولی مه‌زن له ئه‌شكه‌وته‌ڕه‌شه بووین و پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بووین كۆمه‌لی له‌ڕۆشه‌نبیران و دلســــــۆزان و خه‌باتگیران له‌و شوینه واته له ئێزگه‌ی ده‌نگی كوردستان و جاپخانه‌ی خـه‌بات كارمان ده‌كرد و هه‌مووشمان كورد بووین ، ئه‌وه‌ی كه ئێستاش دێته‌وه یادم ئه‌وه‌یه كه یه‌ك دوو هه‌ڤالی كوردی فه‌یلیمان له گه‌ڵ دابوون و شه‌هیدی نه‌مر كاك سامی عه‌بدولره‌حمانیشمان له گه‌ڵ دابوو كه ئه‌ویش له‌و سه‌رده‌مانه‌دا كوردی باش نه‌ده‌زانی، به‌ڵام هه‌میشه هه‌ولی ده‌دا كه به كوردی بپه‌یڤیت و ماوه‌یه‌كی كه‌م خۆی فێری كوردیه‌كی باش كرد، به‌رپرسیاری ڕاگه‌یاندنیش كاك حه‌بیب محمد كه‌ریم بوو،ئه‌ویش خۆ كوردیه‌كه‌ی به شێوه‌كه‌ی خۆی باش ده‌زانی كه‌چی له جیاتی قسه كردن به شێوه‌ی زمانی خۆی كه كوردی فه‌یلی شیرینه بپه‌یڤیبایه یه‌كسه‌ر زمانی كوردی ده‌گۆڕی و به زمانی عاره‌بی ده‌په‌یڤی و ئه‌وسا هه‌موومان زمانمان ده‌بوو به عاره‌بی, له‌و كۆڕانه‌دا كه به یه‌كه‌وه ده‌بوین، زیاتر حاره‌بی به کار ده‌هێندراو ئاوا بوو، ئه‌مه‌ش هه‌تا بلێی كارێكی خراپه‌و من پێم وایه كه ئه‌مه ڕێز نه‌گرتنه له زمانی شیرینی خۆمان و چونكه‌كه‌سایه‌تی هه‌ر مرۆیه‌ک و ده‌ركه‌وتن و بنه‌مای مه‌زنی نه‌ته‌وایه‌تی بوونی هه‌مووی هه‌ر به‌زمانه شیرینه‌كه‌ی میللی خۆیه‌وه‌یه‌وه به‌نده و كه ده‌بێ هه‌میشه زمانی خۆی بۆ په‌یڤنی ڤۆه به چاکی و رێزلێنانه‌وه بیپاریزیتمچونکه گه‌وره‌ترین بنه‌ماكانی بوونی هه‌ر میلله‌تێك یه‌كه‌م شت زمانه شیرینه‌كه‌یه‌تی، كه‌زمان نه‌بوو هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تیش نابێت، بۆ ئه‌م كاره زشته‌ش هیچ به‌لگه‌یه‌ك بۆ گۆڕینی زمانی خۆمان و په‌یڤین به زمانی بیگانه‌كانه‌وه له جێی خۆی نیه، خۆ ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست تێ گه‌یاندن بێت، با ئه‌م کاره بۆ وه‌رگێره‌کان به‌جی بێلن، با خۆمان زمانی خۆمان به هیچ شێوه‌یه‌که‌وه نه‌گۆرین به تایبه‌تی لێپرسراوان و ڕابه‌رانمان ده‌بێت وه‌ک هه‌موو گه‌لانی خاوه‌ن کیان به زمانی کوردی خۆمان له هه‌موو شوێنی گرنگ قسه بکه‌ین، ئه‌وه‌ی كه به‌لای منه‌وه جێگه‌ی داخه ئه‌وه‌یه كه ئه‌مڕۆش له گه‌ل بوونی نیمچه کیانێکه‌وه ده‌بینین زۆربه‌ی به‌رپرسیاران و ده‌زگاكان و ته‌نانه‌ت سیمیناره‌كان و زۆربه‌ی كۆڕ‌و كۆبونه‌وه‌كانیش له ناو جه‌رگه‌ی كوردستانیشدا ئه‌گه‌ر بێگانه‌یه‌كی عاره‌بی تێدا بێت ئه‌وا هه‌موو به زمانی عاره‌بی ده‌په‌یڤن وه‌ك بلێی كه له لایه‌ن كورده‌وه‌ش وا بڕیار درابی كه‌عاره‌بی زمانی گه‌روره‌و ڕه‌سمی گه‌له‌كه‌مانه‌وه بێت،به‌ڕاستی ئه‌م كاره خه‌سله‌تێكی تا بلێی خه‌راپ و ناله‌باره‌و هیچ راستیه‌كی بۆ نیه و به‌زیانێكی زۆر گه‌وره‌ی میللیشمان ته‌واو ده‌بیت،جا كورد ده‌بێ پیش هه‌موو شتێ له زمانه‌وه ده‌ست پێ بكات و زمانی شیرینی كوردیمان به‌ره‌و پێشه‌وه به‌رین و به زمانی شیرینی کوردیمانه‌وه زیاتر خۆمان به جیهانیان بناسینین و بۆ هیچ كه‌سێ زمانی باو و باپیرانی خپمان نه‌گۆڕین، با ئیێمه‌ی كوردیش له‌دوای ساڵه‌ها خه‌بات و تێكۆشان و ڕشتنی خوێنی هه‌زاران هه‌زار شه‌هیدانمان له سه‌ر خاكه‌كه‌ی خۆمان دا با سه‌ربه‌رزانه زمانی شیرینی كوردی بكه‌ین به زمانی ڕه‌سمیمان، با هه‌موو كۆڕ و كۆبونه‌وه‌یه‌كیشدا زمانی سیرینی كوردیمان ره‌سمی بێت و با هه‌ق به خۆمانه‌وه نه‌ده‌ین كه زمانی بێگانه بكه‌ین به زمانی ڕه‌سمی كۆڕ و كۆبونه‌وه‌كانمان،ئه‌مڕۆ وا خۆمان فه‌رمانڕه‌وایه‌تی خۆمان ده‌که‌ین، بۆچی ده‌بێ که زمانی بێگانه له زۆربه‌ی كاره‌كانمان و له‌كۆڕو كۆبوونه‌وه‌كان دا به‌کار بێنین؟ زمانی بێگانه به باشتر و به‌گه‌وره‌تر له زمانی خۆمان دابنیین!! له‌به‌ر خاتری چاوی بێگانه زمانه شیرینه‌كه‌مان بگۆڕین؟ من پیم وایه گه‌وره‌ترین خزمه‌ت ئه‌وه‌یه كه له هه‌موو شوێنێکدا كورد به تایبه‌ت به‌رپرسان به زمانی خۆیان بپه‌یڤن و كه‌لتورو كرده‌وه میللیه‌كانی خۆیان به‌كار بێنین و فه‌رهه‌نگی خۆیام له هه‌موو رویه‌که‌وه بكه‌ین ڕه‌مز و به هێمای نه‌ته‌وایه‌تی و كوردایه‌تی خۆمانه‌وه، با خۆمان پێش هه‌موو كه‌سێ زمانی خۆمان به‌ڕه‌سمی بناسین و بیچه‌سپینین و به هیچ شێوه‌یه‌ك كه‌سێ به ناوی به‌رپرسیاری كوردیش مافی گۆڕینی زمانی كوردی نه‌بیت و ئه‌مه بكرێ به یاسا و پیڕه‌وی لێ بكرێت و هه‌میشه كوردی په‌یڤین پیرۆز بكه‌ین و زمانی كوردیمان له هه‌موو شوێنێ به كار بێنین، ته‌نانه‌ت له ده‌ره‌وه‌ی وه‌لاتانیش دا با به زمانی شیرینی خۆمان بپه‌یڤین، وه‌ك هه‌موو مییلله‌تانی جیهان ڕێزی زمانی خۆمان بگرین، ده‌بینین هه‌موو میللاتانی تر وایان كردووه‌و واش ده‌كه‌ن و ته‌نانه‌ت به كه‌ل و په‌له‌كانیانیش كه قه‌ت ئه‌وه‌نده‌ی كه‌ل و په‌لی كوردیش جوان نیه ده‌چنه كۆڕی مه‌یدان و چاو پی كه‌وتن و سیمیناره‌كان و له هه‌موو شوینێكیش زۆر شانازی به كه‌ڵ و په‌ڵ و زمانی خۆیانه‌وه ده‌كه‌ن،به‌لام ئێمه‌ی كورد به داخه‌وه تا زمانی بێگانه هه‌بێت كه‌متر له‌و شوینانه دا به زمانی خۆمان ده‌په‌یڤین و زۆر جارانیش شه‌رممان به كه‌ل و په‌له میللیه جوانه‌كه‌ی خۆمانه‌وه هه‌یه و زۆر به ده‌گمه‌ن له به‌ری ده‌كه‌ین و یه‌كسه‌ر زمانه شیرینه‌كه‌ی خۆمانیش ته‌عریب ده‌كه‌ین و وه‌ك بلێی كه پێمان وابێ ته‌نیا زمانی عاره‌بی هه‌قی په‌یڤینی له كۆر‌و چاو پێ كه‌وتن و سیمیناره‌كانه‌وه دا هه‌بێت، ئه‌مرۆ له رۆژگاری جیهانگیری دا ته‌كنه‌لۆژیا ئه‌وه‌نده پێش كه‌وتووه كه ده‌تواندرێ هه‌مو وشه‌كانی زمانه‌كه‌مان بۆ عاره‌بی و بۆ هه‌ر زمانیكی تر وه‌ربگێڕدرێت و له هه‌مان كات دا بگاته گوێچكه‌ی هه‌موو كه‌سێ كه گوێ گره. من پیم وایه ئه‌گه‌ر ئێمه‌ی كوردیش وه‌ك ته‌واوی گه‌لانی تر زمانه‌كه‌ی خۆمان له هه‌موو شوێنێ به كار نه‌هینین زیانێكی گه‌وره به خۆمانه‌وه ده‌گه‌یێنین ، تاكه‌ی له به‌ر خاتری بێگانه‌كان به زمانی ئه‌وان له‌ناو خاكی خۆمانیش دا بپه‌یڤین؟ به‌ڕاستی ئه‌م كاره خه‌سله‌تیكی هه‌تا بلێی خراپی خۆمانه‌و من به‌ش به حالی خۆم به شه‌رمی ده‌بینم كه كوردێ له سیمینارات و چاو پی كه‌وتن و كۆڕ و مه‌جلیسه‌كان دا که زمانی بێگانه‌كان به‌كار دێنێ و بزمانی خۆی له یاد ده‌باته‌وه، كه ساله‌های ساله مال و حال و خاك و نیشتمانیان لی داگیر كردووین و لانه‌یان لێ خاپور كردووین و وازیشیان لی ناهینین و هه‌ر به زمانه‌كه‌ی ئه‌وانیشه‌وه مافی په‌یڤین به خۆمانه‌وه ده‌ده‌ین!!!!. له‌م ماوه‌یه‌دا چاوم به سمینارێك كه‌وت كه له دهۆكه‌وه به‌سترابوو له كه‌ی تیڤی بلاو ده‌كرایه‌وه‌و ، زۆر چاوم گێڕا كه یه‌كێك ببینم به زمانی شیرینی كوردی له واره‌که‌ی خۆمدا وتارێك به کوردی بخوێنێته‌وه داخه‌كه‌م به ئاوات نه‌گه‌یشتم و ئه‌وه‌ی كه‌دیم هه‌مووی هه‌ر عاره‌بی و عاره‌بی و عاره‌بی بوو،كوردێكم نه‌دی كه به كوردی قسه‌كان بكات!!!من پێم وایه هه‌تا ئه‌م خه‌سله‌ته ڕه‌زا قورسه له ناومان نه‌برێته‌وه و زمانه شیرینه‌كه‌ی خۆمان بۆ خه‌ڵكانی تر بگۆڕین و زمانی ئه‌وان به‌کار به‌رین، ئه‌وا هه‌رگیز ئێمه‌ی كورد له زۆر به‌لای بێگانه‌كانه‌وه رزگاریمان نابێت و هه‌ر ژێر ده‌سته‌ی ئه‌و بیگانانه‌وه ده‌بین. كوردینه وه‌رن هه‌موو له هه‌موو زمانی شیرینی كوردی بكه‌ین به رووگه‌و سه‌رچاوه‌ی هه‌موو په‌یڤین و ڕاو بۆچوونێكمان،با زمانی كوردی له سه‌ر خاكه‌كه‌ی خۆمان بكه‌ین به زمانی ڕه‌سمی و نه‌وه‌كانی ئایه‌نده‌مان وایان تێ بگه‌یێنین كه گوناهه زمانی بێگانه له زمانی خۆته‌وه‌ی باشتر ببینی و هه‌ر بێگانه‌یه‌ك كه دێت با بۆئه‌ویش به زمانی كوردی قسان بكه‌ین و باوه‌رگیره‌كان زۆر بكه‌ین و بۆیان بگۆڕن و تێ‌یان بگه‌یێنین و باخۆمان‌له‌وته‌عریب كردنه‌ی زمانیشه‌وه رزگار بكه‌ین و به‌رپرسیارانیشمان با‌بۆ هه‌مووجیهانیان‌و عاره‌ه‌بانیش به‌كوردی‌بپه‌یڤن س نوسین و پلاکارت و هه‌موو تێکمان با کوردی بێت و ڕێزی زیاتر له خۆمانه‌وه له هه‌موو ڕویه‌که‌وه بگرین .
من كوردم، ئه‌حمه‌د ده‌شتی
من كه‌كوردێكم كـــــــوردم خۆش ده‌وێ
که‌لتوور و زمانی كـــــوردی خۆم ده‌وێ
هه‌روه‌ك كوردســــــــتان بیر‌و هه‌ستمه
زمـانی كوردیش گۆته‌و مه‌به‌ســــــــتمه
به كــــــــوردی ده‌لێم كـوردی ده‌دوێـنم
كــــــوردی نه‌بێژم په‌ســـــــــتی ده‌بێنم
که‌لتور و هه‌ســـــت و په‌یڤم كـوردیه
زمـانی كــــــــوردیم وشــــه‌ی مـه‌ردیه
كوردم و ته‌نـــــــیا بۆ كوردســـــــــتانم
ده‌ژیم و په‌یڤــمه كـــــــــــوردی زمانم
چی بم و له كــــوێ كه‌وامن بێــــــــــژم
به زمــانی كوردی و بۆ كورد ده‌بێێــژم
هه‌ر ده‌لێم بژی کورد و کوردســــــتان
وه‌سه‌رخه‌ی خوایه هه‌موو‌سه‌ربه‌ستان
2012-03-03
{jcomments off}