”سیا چەمانە” دەنگێکی ڕەسەن, ڕەمزێکی پیرۆزی ، پارێزراو لە هەناوی مێژوو.، نووسین و ئامادەکردن: سدێق بابایی
هۆرامان وه‌ک ناوچه‌یه‌کی دێرین و هه‌ره‌کۆن، ژیاری مرۆڤی سه‌ره‌تایی، به پێ هه‌ندێ هێما و به جێ ماوی سه‌رده‌مانی پێش مێژوو (وه‌ک ئاسه‌واری چاخی به‌ردینه ) له ئه‌شکه‌وته‌کانی شاهۆ و هه‌جیج و ده‌وروبه‌ر ده‌بێ لانی که‌م یه‌ک له‌و سه‌رچاوه هه‌ره پڕبایخ ودهوڵهمهندانهبێت.
































































































