"an independent online kurdish website

رەحیم رەشیدی

بۆ من جێگای شانازی و سه‌ربه‌رزییه‌ كه‌ یه‌كه‌مین به‌رگی په‌رتووكی ژیان و مه‌رگی رێبه‌ری كورد، له‌ ژێر ناوی خه‌ونی كورستان، له‌ لایه‌ن دۆست و هاورێی زۆر به‌رێزم خاتوو كاڕۆڵ پرۆنهۆبێر، له‌ یادی ٣٠ ساڵه‌ی شه‌هید د. قاسملوودا پێشكه‌ش بكرێت.


Continue reading

۳۰ سال از ترور عبدالرحمن قاسملو، دبیرکل حزب دمکرات کردستان ایران می‌گذرد. بدین مناسبت بیش از ۱۵۰۰ کرد در بروکسل تظاهرات کردند. تظاهرکنندگان از اتریش و اتحادیه اروپا خواستند در مورد پرونده ترور قاسملو عدالت اجرا شود.


Continue reading

کتێبی (ڕیفراندۆم، تاپۆنامەی دەوڵەتی کوردستان)، لە نووسینی بەرهەم عەلی، نووسەر و ڕۆژنامەنووس کە بە بۆنەی ساڵیادی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان نووسراوە و ساڵی ٢٠١٨ چاپ و بڵاو کرایەوە


Continue reading

ژه‌نراڵ دەیڤید پێترایوس، فەرماندەی باڵای پێشووی سوپای ئەمەریکا و بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری CIA ی، ده‌رباره‌ی شه‌ڕی ئەمەریکا و ئێران له‌ وتووێژێك دا روانگه‌ی خۆی خسته‌ڕوو.


Continue reading

 سه‌ره‌رای سه‌رقاڵی رۆژانه‌و گیروگرفتی ژیان، به‌ خۆشیه‌وه‌ توانیم یه‌كه‌مین و نوێترین به‌رهه‌می دۆست و هاورێی خۆشه‌ویستم كاك هاوڕێ حه‌دادی له‌ رێگای تۆری جیهانی ئێنترنێت و له‌سه‌ر ماڵپه‌ری ئامازۆن بكڕم.


Continue reading

 ئیدی خه‌باتی رزگاریخوازانه‌ی كورد له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، پێ ده‌نێته‌ قۆناخێكی گرینگه‌وه‌، چوونكه‌ شه‌ر دژی سپای پاسداران، شه‌ره‌ دژی رێكخراوێكی تیرۆریستی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌مه‌ش راسته‌وخۆ پشتیوانی سیاسیی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌دواوه‌ ده‌بێ


Continue reading

 پێم وایه‌ ئه‌گه‌ر ناوه‌ندی هاوكاری حیزبه‌كانی كوردستان ئێران؛ ده‌خوازێ هه‌نگاوێكی به‌ كرده‌وه‌ بۆ پێشه‌وه‌ بهاوێژێ، ئه‌وه‌ با بێ یه‌ك و دوو لێكردن، هه‌وڵ بدات كه‌ حیزب و رێكخراوه‌كانی دیكه‌ی رۆژهه‌ڵاتی وڵات له‌و ناوه‌نده‌ نزیك بكاته‌وه‌؛


Continue reading

 ئیمپراتوور و پێنج پاشا، کشانەوەی ئەمریکا و چارەنووسی جیهان نوێترین به‌رهه‌می گه‌وره‌ بیرمه‌ندی فه‌رانسه‌وی بێرنارد لێڤی كه‌ دووتووێی ٢٦١ لاپەرەدا كه‌وته‌ به‌ر دیده‌ی خوێنه‌ران.


Continue reading

ره‌حیم ره‌شیدی له‌م دیداره‌دا، ئه‌زموون بۆچوونی خۆی سه‌باره‌ت به‌ چۆنیه‌تی كار كردن له‌ ئه‌مریكاو رێگاكانی سه‌ركه‌وتن شیده‌كاته‌وه‌و روانگه‌ی خۆشی بۆ به‌هێز كردنی ره‌وه‌ندی كوردستانی له‌ ئه‌مریكا ده‌خاته‌ روو…

Continue reading

ره‌حیم ره‌شیدی (مسته‌ر كورد)
له‌ ئێواره‌ خوانێكی ئه‌نستیتوتی جوو بۆ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا، مایك پۆمپه‌یۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند كه‌ وڵاته‌كه‌ی به‌ مه‌رج به‌شداری له‌ پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی سووریا ده‌كات. ناوبراو وته‌ كه‌ كورده‌كان به‌شێك ده‌بن له‌ داهاتووی سیاسیی سووریا، هاوكات جه‌خت له‌ كشانه‌وی سه‌رجه‌م هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سووریا كرده‌وه‌.

پۆمپیۆ رایگه‌یاند كه‌ واشنگتن خوازیاره‌، دواى تێپه‌ڕبوونی حه‌وت ساڵ له‌ شه‌ر و ململانێى خوێناوى، چاره‌سه‌رێكى سیاسیى و ئاشتیانه‌ له‌ سووریا بێته‌دی. ناوبراو له‌ درێژه‌ی قسه‌كانی دا وتی كه‌ مه‌رجى ئێمه‌ بۆ به‌شداری كردن له‌ بنیاتنانه‌وه‌ى سووریا، چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ى هێزه‌ ئێرانییه‌كانه‌ له‌و وڵاته و جه‌ختیشی كرده‌وه‌ ئه‌گه‌ر رژێمی ئه‌سه‌د داوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئێران نه‌كات له‌ سووریا، ئه‌وا بۆ بنیاتنانه‌وه‌ى وڵاته‌كه‌ى یه‌ك دۆلارى له‌ ئه‌مریكا ده‌ست ناكه‌وێت.

سه‌باره‌ت به‌ رۆڵی كورد له‌ داهاتووی سیاسی سووریا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جه‌ختی كرده‌وه‌ و رایگه‌یاند: كورد به‌ هاوپه‌یمانێكی گرینگی خۆمان ده‌زانین، بێگومان له‌ ستراتیژی نوێی ئه‌مریكا بۆ سووریا، كورد رۆڵی ده‌بێت و هه‌روه‌ها گوتی، ئێستا له‌ سووریادا زۆر له‌ كورده‌كان نزیكین و ئه‌وان هاوبه‌شێكی بێوێنه‌ی ئێمه‌ن و ئێمه‌ش داوایان لێده‌كه‌ین و هانیان ده‌ده‌ین ببنه‌ به‌شێك له‌ پڕۆسه‌ى سیاسیى داهاتووى سووریا بۆ ئه‌وه‌ى بارودۆخیان باشتر بێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ وتی كه‌ ئه‌مریكا پشتیوانی له‌ رۆژئاوای كوردستان ده‌كات و كورده‌كان به‌شێك ده‌بن له‌ هه‌ر چاره‌سه‌رێكى سیاسیى له‌ سووریا و ئێمه‌ لاینگری له‌م ره‌وته‌ ده‌كه‌ین.

ره‌حیم ره‌شیدی
هه‌ر وه‌كوو ماوه‌ی چه‌ند مانگ به‌ر له‌ ئێستا بێرنارد لێڤی، فه‌یله‌سووف و بیرمه‌ندی فه‌رانسه‌وی، بۆ یه‌كه‌مین جار له‌ وتووێژ له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا،‌ له‌ واشنگتن؛ ئاشكرای كرد، شێلگیرانه‌ هه‌وڵ ده‌دا بۆ ڕێزگرتن لە قارەمانیەتی پێشمەرگەو خەباتی و تێکۆشانی نه‌بڕاوه‌ی ئه‌م هێزه‌ بۆ ئازادی؛ پێویسته‌ كه‌ په‌یكه‌ری پێشمه‌رگه‌ له‌ شاری نیویۆرك یان خۆ واشنگتنی پێته‌خت دابندرێ.

بێرنارد هێنری لێڤی، بیرمەند و فەیلەسووفی فەرانسەوی له‌ کۆنفڕانسێكی نێوده‌وڵه‌تی دا له‌ پاریس سه‌باره‌ت به‌ پرسی رێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، كه‌ رێكه‌وتی ٢٥ی سێپته‌مبه‌ری ٢٠١٧ به‌رێوه‌ چوو تێیدا پتر له‌ ٩٣% خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان به‌ به‌ڵێ ده‌نگیا بۆ دا، قسه‌ی كردو جارێكی دیكه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ی به‌ بیر هێناوه‌و وتی:
”یەکێک لە پڕۆژەکانی ڕێکخراوەکەمان دانانی پەیکەرێکە لە یەکێک لە مەیدانەکانی شاری نیویۆرک، بۆ بەرزڕاگرتن و ڕێز لێنان لە پێشمەرگه‌ كه‌‌ لە پێناو ڕۆژئاوا، ئامریکاو ئورووپا گیانیان لە دەست داو شه‌هید بوون”.
له‌و كۆنفرانسه‌دا، كه‌ پرسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و بارودۆخی نێوچه‌كه‌ی تێیدا تاوتوی كرا، ژمارەیەک بیرمەند، پسپۆرو شارەزا لە کاروباری ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست ئاماده‌ بوون و وتاریان پێشكه‌ش كرد.
“تۆماس کاپڵان” یەکێک لە میلیاردێرەکانی ئامریکاو سه‌رۆكی ناوه‌ندی دادپه‌روه‌ری بۆ كورد، یه‌كێك له‌ دیارترین وتاربێژانی ئه‌و كۆنفرانسه‌ بوو كه‌ داوای کرد ئامریکا پشتی کورد بەرنەدات و وتی: ” سه‌ربه‌خۆیی کوردستان لە بەرژەوەندی ئامریکا دەبێت”.
شیاوی باسه‌ كه‌ پاش ره‌زامه‌ندی شاره‌وانی شاری نیویۆرك كه‌ به‌ پێته‌ختی ئابووری جیهان ناسراوه‌، له‌ ڕێوره‌سمێكی شایان و شكۆداردا په‌یكه‌ری پێشمه‌رگه‌ به‌ فه‌رمیی داده‌نرێت. هێنری ده‌رهێنه‌ری فیلمی پێشمه‌رگه‌یه‌ كه‌ ئه‌و فیلمه‌‌ ٢٨ی نوامبری ٢٠١٧‌ له‌ بنكه‌ی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و رێكه‌وتی شه‌شی مارسی ئه‌مسالیش له‌ نێو كۆنگرێسی ئه‌مریكاش پیشان دراو كه‌ ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی جۆراوجۆری به‌دوای خۆی دا هێناو به‌ پشتیوانیه‌كی سیاسیی و مه‌عنه‌وی گه‌وره‌ بۆ پێشمه‌رگه‌و كوردستان لێكدرایه‌وه‌.

دونالد ترامپ، رئیس‌جمهوری ایالات متحده در جریان کنفرانس مطبوعاتی روز چهارشنبه در نیویورک، رحیم رشیدی، خبرنگار کرد حاضر در جلسه را «آقای کُرد» خطاب کرد؛ امری که خشنودی وی و برخی از کردها را به دنبال داشت.

Continue reading

كۆمیته‌ی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كۆنگرێس، سه‌رقالی تاوتێكردنی كاریگه‌ری‌ گه‌مارۆكانی ئه‌مریكایه‌ له‌سه‌ر ئێرانه،. ئه‌م نوێنه‌رانه‌، پێیان وایه‌ كارو كرده‌وه‌ی ئێران بۆ ناسه‌قامگیری پتر له‌ نێچوكه‌ وای لێكردوون كه‌ گه‌مارۆكان چڕتر بكه‌نه‌وه.


Continue reading

رۆژی چوارشه‌ممه‌، رێكه‌وتی ١٩ی سێپته‌مبه‌ری ٢٠١٨، برایان هوك به‌رپـرسی تایبەتی تیمی كاروباری ئێران له‌ سیمینارێكی ئه‌نستیتوتی هۆدسۆن، رایگه‌یاند كه‌ ئه‌مریكا به‌ ئامانجی مۆركردنی په‌یماننامه‌یه‌ك خوازیاری دانوستاندن لەگەڵ ئێرانه‌


Continue reading

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە وەڵامی داواکاری ئێران بۆ رادەستکردنەوەی رێبەرانی حیزبی دێموکرات و داخستنی بنکەکەیان لە شاری کۆیەی باشووری کوردستان، گوتی” دەبێت عێراق ئەو بڕیارانە دەربکات نەک ئێران”. راشیگەیاند “ئێران رۆڵێکی خراپ لە ناوچەکە و لە عێراقیشدا دەگێڕێت“.

Continue reading

گرژی و ئالۆزییه‌كانی نێوان تاران و واشنگتن رۆژ به‌ رۆژ په‌ره‌ ده‌گرێ و ره‌وشه‌كه‌ به‌ ئاسانی پێشبینی ناكرێ. له‌م وتووێژه‌دا له‌گه‌ڵ  رادیۆی كوردی ئوستورالیا، ره‌حیم ره‌شیدی تیشك ده‌خاته‌ سه‌ر لایه‌نه‌كانی ئه‌م كێشه‌یه‌.


Continue reading

رەحیم رەشیدی لە کوردستان تی ڤی، ئایا پێت وایە ئێوە کاری خۆتان بە تەواوی کردوە بۆ ئەوەی پەلامارەکانی ئەردۆغان لە دژی کورد رابگرن؟.

هێزەر ناوێرت، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و رەحیم رەشیدی

Continue reading

رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٩ی ژانوایەی ٢٠١٨، کۆنگرێسی ئەمریکا بە ٤١٤ دەنگ پرۆژە یاسایەکی بۆ پشتیوانی لە خەڵکی نارازی ئێران پەسەند کرد. رەحیم رەشیدی کە لە کۆنگرەی  ئەمریکا ئامادە بووە باس لە گیرنگی و وردەکارییەکانی ئەم بڕیارەو کاریگەرییەکانی لەسەر خەباتی خەڵکی ئێران دەکات.

Continue reading

لە نێو قسەوباسی وتاربێژان دا ئاماژە بەوەش کرا کە ئیدی بۆ ئێران ئاسان نابێ، ئاوا بە سانایی و ڕاشکاوانە داهات و سامانی نەتەوەیی خەڵکی وڵاتەکەی بۆ تاقم و گروپە تیرۆریستییەکان تەرخان بکات و لە کاتیکدا خەڵکی ئیران بە دەست برسیەتی و هەژارییەوە دەناڵێنن.

Continue reading

لە کاتێکدا نارەزایەتییەکانی خەڵکی ئێران دژی دەسەڵاتدارانی تاران لە ئارادایە، واشنگن بیر لەوە دەکاتەوە کە یارمەتی و پشتیوانی لە خەڵکی ئێران بکات و هەنووکە لە ئەمریکا باس لەوە دەکرێ کە چۆن و لە چ رێگایەکەوە دەتوان یارمەتی بە خەڵکی نارازی بگەیەنن بۆ ئەوەی بتوابن مافەکانی خۆیان دەستەبەر بکەن؟

Continue reading

رەحیم رەشیدی: رۆژی پێنج شەممە رێكه‌وتی ٢٨ی مانگ،  خه‌ڵكی وه‌زاڵه‌هاتووی ئێران له‌ دژی بێكاری، هه‌ژاری و گرانی، له‌ شاری مه‌شهه‌د‌ ده‌ستیان به‌ ناره‌زایه‌تی ده‌ربڕین كرد. پاشان ناره‌زایاتی شاره‌كانی تاران، ره‌شت، ساری، قوم، ته‌برێز، خوراسان و قوچان، ورمێ‌، هه‌مه‌ندان، خورم ئابادو كرماشانیشی له رۆژهەڵاتی کوردستان گرته‌وه‌.

Continue reading

رەحیم رەشیدی: سەناتۆر جۆن مەکین، سەرۆکی کۆمیتەی هێزە چەکدارەکانی ئەنجوومەنی پیران، لە وڵامی کوردستان تی ڤی دا دەربارەی گرینگی  پرچەک کردنی راستەوخۆی پێشمه‌رگه‌ لە لایەن ئەمریکاوەو کاریگەریان لە  شەری دژ بە تیرۆردا، سیاسەتی وڵاتەی لە ئاست کوردستان رەخنەباران دەکات:

جۆن مەکین

Continue reading

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی