کاووس عەزیزی
لە متینگی 11ی رەشەممەی 1357ی هەتاوی، حیزبی دێمۆکڕات بە رێبەڕی د. قاسملوو پاش نیزیک به 34 ساڵ تهمهنی حیزب، نزیک 32 ساڵ زیاتریشی له خهباتی نههێنیدا، به ئاشکرایی و له نێو کۆمهڵانی خهڵکدا لە شاری مەهاباد متینگێکی بەرینی گرت و نەمر قاسملوو خەباتی ئاشکرای راگەیاند و
تیمە ٦ کەسیەکەی هێزی ئاگری ئەمڕۆ بە تەواوی کۆتایی هات.
خوێنەری هێژا
ئەمەی لە بەردەستتاندایە دڵۆپێک لە دەریایەک خەبات و تێکۆشانی مرۆڤێکی هەتا سەر دێموکرات و وەفادار بە ڕێبازی شەهیدانە کە خۆشی سەخاوەتمەندانە گیانی شیرینی لە تەمەنی لاویەتی دا فیدای ڕێبازەکەی کردووە.
لە ماوەی ڕابردوو و بە پەسند و پشتگیریی ئاکادیمیای کوردی ، کتێبی (عەمەر خانی شکاک) لە نووسین و ئامادەکردنی بەڕێز محمد ساڵح قادری ، لە شاری هەولێر ڕەسەپسیۆنێک ڕێکخرا و کۆمەڵێک نووسەر، مامۆستای زانکۆ، ئەندامان و بەرپرسانی ئاکادیمیای کوردی،
لە هەموو دەڤەرێکی کوردستان کۆمەڵێک بنەماڵەی دیرۆکی و ناسراوی خاوەن پێگەی کۆمەڵایەتی هەن و لە قۆناغە جۆراوجۆرەکان دا زۆربەی ئەو ماڵباتانە توانیویانە هاوکار و یارمەتیدەری خەڵک بن هەم بۆ چارەسەری کێشي کۆمەڵایەتی و زەوی و زارییەکان و هەم بۆ بواری دۆزینەوەی سەرچاوەی بژوی ژیان.
ڕێبەر سمکۆی شکاک لە ساڵی ١٩٣٠ بە پیلانی دەوڵەتی ڕەزا شا لە شاری شنۆ تێرۆر کرا.
لە کاتی دیاریکراو دا من و محمد ساڵح و فەیسەڵ گەیشتینەوە بنکەی قەرەغان زۆر خۆش چاک کرابوو، جاران ٢ ژووی خەوی گەورە هەبوو لەگەل ئاشپەزخانە و حەمام و … . بەڵام ئەو ساڵە زۆر جوان دروست کرابوو و ٣ ژووری خەو و ئاشپەزخانە و حەمامی باش هەبوو.
سوپاس هاوڕێ ڕەحمان نەقشی، دەمێک ساڵە ئاگام لە خەبات و جیدیەت و تێکۆشانی ئەو مرۆڤە خۆ نەویستەیە. ئەو ئاگاداریەشم دەگەڕێتەوە بۆ ئەو کاتەی کە کاک ڕەحمان، ساڵانێک لە دەفتەری نوێنەرایەتیی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران لە پاریس کاری ڕاگەیاندنی فەرمی حیزبی دەکرد و دەمزانی کە بەڕێزیان یەکێك لە تێکۆشەرە ماندووەکانی ئەوکات و ئێستای حیزبن.
ئەوەی ڕاستی بێت لە سەروبەندی کۆنگرەی ١٥ ی حیزب دابووین ، ویستم لە سەرهەرکام لەکۆنگرەکانی حیزب کەمێک زانیاری بڵاو بکەمەوە .
بەشی یەکەم
دوای عەمەڵیاتی بەرەتیشک کە گەڕاینەوە سنوور و ماوەیەک لای هێز و مەڵبەند ماینەوە و ئێمە وەک تیمی تەشکیلاتی(محمد ساڵح قادری ، فەیسەل مەزیدی و من) دەبا بچێنەوە داخیل و خەریکی کار و ئەرکی خۆمان بین،
بەشی چوارەم
کە گەیشتینەوە نێو گوندی گیزک جارێ ڕۆژ ئاوا نەببوو و تەنیا سێبەر گەلیی دێلەزیی گرتبوو. لەگەل وارید بوونی ئێمە ماشێنێکی سەوزە فرۆشی تورک هاتە نێو گوند و (وابزانم) بەستەنیشی هێنابوو بۆ فرۆشتن لەو گوندانە. بە بڵیندگۆ بانگی دەکرد تا خەڵک بێن و بیکڕن!
سەرەتای خەرمانانی ١٣٦٨لە ماوەی چەند ڕۆژێك دا دەورێکمان لە شپیران دا و کۆمەڵێک ئەندام و دڵسۆزی حیزبیمان بە سەرکردەوە و زانیاریی پێویست و بە کەلک مان لە سەر ناوچە و هێزەکانی دوژمن کۆکردەوە و کاک سلێمان کەلەشی بە پەیامێک لە ڕێگای ڕادیۆ دەنگی کوردستانی ئێرانەوە ئاگاداری کردین کە ئەوە حەرەکەتمان کرد بۆ لای ئێوە.
ئێمەش بۆ ئامادە کردنی تەداروکاتێکی باش بۆ پێشمەرگەکان، لە چەند ڕێگاوە دۆستان و دڵسۆزانی حیزبیمان مەئموور کرد و ئەوانیش وەک هەمیشە زۆر بە باشی ئەرکەکەیان جێ بە جێ کرد و خواردن و میوەیەکی باشیان بۆ هێناینە ئەو شوێنەی کە دیاریمان کردبوو.
شەوێکی تاریک و شوێنێکی هەتا بڵێی حاستەم کە دەبا یەک بگرینەوە. کێلی دەستمال کە دەکەوێتەوە نێو کەوشەنی گوندەکانی : کەریکان، کەڵەڕەشی سەرێ و خوارێ. جێگایەک کە تەنانەت بەڕۆژ ئینسان بە ڕاحەتی ناتوانی یەکتری بدۆزێتەوە. وەک شارێکی گەورە و بەرین وایە، هەموو بەرد و شاخەکانی وەک یەک وان، کەسێک زۆر شارەزای نەبێ زۆر جار تووشی بۆمبەست دەبێ، یان نازانێ بەرەو کوێ دەچێ. ئەگەر کەمێک تاریفی خۆم بکەم و شوکور شاهیدێکیشم کاک محمد ساڵح قادری لە ژیان د اماوە و داخی گران کاک فەیسەڵ مەزیدی گیانی لە پێناو ڕزگاریی نەتەوەکەی دا بەخشیوە، یادی بەخێر، زۆر بە دیقەتەوە توانیم هاوڕێیان بدۆزمەوە کە کاتێک گەیشتینەوە لایان هەم ماندوو بوون هەم خواردنیان لا نەبوو، یان شتێکی ئەوتۆیان پێ نەمابوو . بۆیە لەگەل چەند هاوڕێیەک ٢ ئەسپ مان برد و بەشێک لەو خواردن و میوەیەمان هێنا و بۆ جاری دووهەمیش دیسان هەر چووین هێنامان.
ئەو شەوەمان کردە ڕۆژ . ئەوەش بڵێم کێلی دەستماڵ لە هەموو فەسڵەکان دا هەر ساردە ، بەڵام پێشمەرگەکان کیسەخەویان هێنابوو و ئەوەی کیسەخەوی نەبوو تیمە ٣ کەسییەکەی ئێمە بوو. ئێوارە داهات و بە پێی بەرنامەی پێشووی هێز و مەڵبەند دەبا بڕۆینەوە گوندی کەریکان. تیمێک لە پێشمەرگەکان وەک تیمی پێشڕەو لە پێش هێزەوە دەچوون و ئێمەش بە فاسیلەیەکی چەند کیلۆمێتری بە دووی ئەوان دا دەچووین. کاتێک گەیشتینەوە نیزیک گوند جارێ ڕووناک بوو و دەبا تیمی پێشڕەو بگاتە نێو دێ و کۆنتڕۆڵی ڕێگای پایەگاکە و ڕێگای ئەسڵی بۆ نێو دێ بکا ، جا هێزەکەش بگاتە نێو گوند ئەگەر لە بیرم بێ بەرپرسی ئەو تیمە کاک محمد حەقدار فەرماندەری پەلی ٣٢ بوو. پێشمەرگەکانی پێشڕەو گەیشتنەوە نێو دێ و دوای چەند دەقیقەیەک بە بێسیم گوتیان ئەوە لە ماشێنێکی شەخسی دا فەرماندەری پایەگا و ٢ سەربازمان بە چەکەوە و بە بێ تەقە دەستگیر کرد. خەبەرێكی خۆش بوو . زوو ئێمەش چووینە نێو دێ و پێشمەرگەکان دابەشی نێو ماڵان بوون و کەمینیان لە سەر ڕێگای پایەگا و جادەی ئەسڵێ دانا . فەرماندەری پایەگای کەریکان ستوانێک بوو بە ناوی غلامرضا پارسا .
ئێمە وەک تیمی تەشکیلاتی بە پێچەوانەی جاران کە تیمێکی بچووکی ٣ کەسی بووین و سەردانی دۆستان و ئەندامانی حیزب هیندە هاسان نەبوو، ئەو شەوە هێزی ئاگریمان لە پشت بوو کە هەرکام لە کادر و پێشمەرگەکانی ئەو هێز ەبەناوبانگەی حیزب خۆی قارەمانی دەیان داستانی مێرخاسی بوو، بۆیە بە بێ ترس و نیگەرانی خەریکی کاری خۆمان بووین تا نیزیک سەعاتی ١ی شەو. لە خوارەوەی گوند هەموو هاوڕێیان یەکیان گرتەوە و کاک سەید ڕەسووڵ و کاک محمد ساڵح بانگی من و فەیسەڵ مەزیدی یان کرد و گوتیان ئەوە فەرماندەری پایەگاکە کارمان پێ یە و جارێ ئازادی ناکەین، بەڵام ئەو دوو سەربازە قسەمان لەگەل کردووە و ئازادیان دەکەین، ئێوە لەگەل چەند پێشمەرگە لێرە سەربازەکان لای خۆتان ڕادەگرن تا ئێمە دوور دەکەوینەوە و جا ئێوەش ئەوان بنێرنەوە لای پایەگاکەیان و وەرن بگەنە ئێمە. مەسیرەکەمان دەزانی بۆ ڕۆژی دوای لە کوێ دەمێةینەوە و بێسیمێکیش لەلامان بوو بەردەوام پەیوەندیمان هەبوو. ئەوە بوو دوای نیزیک ٤٠ دەقەیەک کە هێز ڕۆیشتبوو، ئێمەش سەربازەکانمان ئازاد کرد و هیندێک ڕاوەستاین تا لێمان دوور کەوتنەوە و بە سەریعی کەوتینە ڕێ بۆ لای هاوڕێیان.
ئەوەی لە بیرم بێ پێشمەرگەکان حاجی خەرەگۆشی و لوقمان فۆلادی بوون (ڕووحیان شاد) و ئەوانی دیکە بەڕاستی لە بیرم نین کە ٢ کەسی دیکەش بوون. نیزیک سەعات ٣ بوو گەیشتینەوە هاوڕێیان و بەرەو خوەشیلان دەچووین کە دەبێتە کەوشەنی گوندی گیزک.
((با قسەی خۆشیش ون نەبێ. هەموومان زۆر ماندوو بووین. لە جێگایەک دانیشتین و سیگارێک مان کێشا و گەیشتینەوە دەروای گەلی پیران کە ئاوەکە زۆر نیە، بەڵام هەم خوڕە و هەم هیندێک جێگا گۆمی بچووکی هەیە. ڕێگای کاروانچیەکان بوو و خۆڵ تا نیزیک ئەژنۆمان بوو. هاوڕێیان هەموویان پەڕینەوە و من لەگەل کاک دوکتۆر شوان (صالح سنجاری) خەڵکی شنگال و دوکتۆری ئێمە بوو ، مامەوە کە زۆر ماندوو ببوو و هەر دەیپرسی: کاووس گەلەکا مایە بۆ جهێ مانێ؟ منیش هەر دەمگوت: هیندەی نەماوە و دەگەینێ. دوکتۆر لە پێشمەرگە و دوکتۆرەکانی شۆڕشی ئەیلوول بوو و دواتریش کە هاتبووە لای حیزب و دەیان کادر و پێشمەرگە و خەڵکی هەژاری دەڤەری لە مردن ڕزگار کردبوو. مرۆڤێکی خەباتکار و پسپۆر لە پزیشکی دا کە ئەوکات نیعمەتێک و فریادڕەسێک بوو بۆ ئێمە. بەخۆشی یەوە ئێستا ئەویش لە دانمارک دەژی و تەندروستی و ژیانی زۆر باشە.
من بازم دا و پەڕیمەوە. دوکتۆر کەمێک کێشەی چاوی هەبوو لە شەو دا، گوتی ئاوەکە نابینم ، ئەزێ خوە باڤێژم! گوتم : دوکتۆر وەرە لێرە کورتە هەر لە جێی خۆت بازدە و ناکەویتە ناو ئاو. بە قسەی کردم و بە قەولی خۆی ، خوە هاڤێت، ڕاست هەتا کەمەر کەوتە نێو گۆمە ئاوەکەوە. یەک جێ چینێک جنێوی پێدام و گوتی: نەمرۆف وەلاهی تە هەرب قسەتی ئەز ئێخستمە ئاڤێ. خواش دەزانێ ڕاستی دەکرد و فێڵم لێ کرد. دوای ئەوە ئیدی هەر یەکجار ماندوو بوو بەو پانتۆڵە تەڕە و بە ناو خۆلی ڕێگاکە دا ببووە سواغ. ناچار بووم تفەنگەکەیم هەڵگرت و گەیشتینەوە هاوڕێیان و گوتی: کاووس خستمیە نێو ئاو. تا چەند ساڵ دواتریش هەموو جارێ دوکتۆر باسی دەکرد و ڕیزە جنێوێکیشی بۆ دەناردم کە مافی خۆی بوو)).
گەیشتینەوە خوەشێلان و ئەو ڕۆژە لەوێ ماینەوە تا ئێوارێ. سێبەر داگەڕان و ئێمە حەرەکەتمان کرد بۆ نێو گوندی گیزک. ڕێگاکە زۆر هەڵدێر و سەختە. هەمووی دار و بەرد و گوێنی و هەڵدێر. یەکێك لە ئەسپەکان کە هیندێک فیشەکی زیایدی و کتری ڕەشە بەناوبانگەکەی لکی ٢ و شتی وای لە سەر پشت بوو. لە بیرم نیە کە لوقمان سواری ببوو یان نە، بەڵام لە هەڵدێری پشتی گوند دا ئەسپەکە هەڵدێرا و لوقمان کەوتە نێو دەست و پێی ئەسپەلە و سەری شکا و زۆر بریندار بوو ، بارەکەی هەڵوەشایەوە. لەوکاتی دا کە ئێمە خەمی لوقمان مان بوو کاک بەهرام ئازاد فەر (ڕووحی شاد) بانگی دەکرد: کتری هیچی لێ نەهاتووە؟ کتری ماوە؟ ئەو قسەیەش تا کاک بەهرام لە ژیان دابوو و هەتا ئێستاش وەک یاد کردنەوەیەکی ئەو مرۆڤە خەباتکار و زانایە هەر لە لامان ماوەتەوە. کاک بەهرام عاشقی چای و سیگار بوو یادی بەخێر.
درێژەی هەیە…..
ساڵی ١٣٦٦ی هەتاوی بنکەی هێزی ئاگری تازە لە گوندی کاولانی گەلی بەردەڕەش ڕا نەقڵی چیای قەرەغان کرابوو.
بەهۆی ئەوەی گوندی بێردووک دەروازەی چەندین گوندە و شوێنێکی مەحدوودی تەنگە وەک دەراوی دوو چۆم، کەمێک درەنگ بەرەو نێو دێ چووین. Continue reading
ئەوەبوو دوای نیزیک بە ١٠ ڕۆژ مانەوە لە سنوور، بڕیارماندا جەولەیەکی تەشکیلاتیی ناوچەی سۆما بکەین. هەر وەک گوتم فەرهاد کەمێك نەخۆش بوو و کاک نایب مەشایخی داوای لێکرد ئەو نەیە بۆ ئەو جەولەیە و لە لای خزم و دۆستان بۆ ماوەیەک ئیستراحەت بکا و کاک فەرهادیش بە نابەدڵی قەبووڵی کرد و ڕۆی بۆ ئەو جێگایەی کە دەبا بۆی بچێ تا ئیستراحەت بکا.
مام شەڕافەددین تاهیر حەسەن خەڵکی ئاوایی مەمەکان سەر بە ناوچەی سۆما لە ساڵی ١٣٥٨ بوو بە پێشمەرگەی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئیران و ماوەی ١١ ساڵ بەو پەڕی فیداکاری و لە خۆربوردوویی یەوە خەباتی کرد.
پاییزی ساڵی ١٣٦٩ بوو و بە پێی ئەساسنامەی حیزب دەبا زستانی ئەو ساڵە کۆنگرە ی ٩ گیرابا. سەددام کوێتی داگیر کردبوو و ئابلۆقەیەکی توندی ئابووریی لە سەر. هاوپەیمانان هەڕەشەیان دەکرد ،
بەشی یەکەم: ساڵی ١٣٦٨ی هەتاوی ئێمە تیمێکی ٣ کەسی لە کادرەکانی کۆمیتەی شارستانی سەڵماسی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران
دەزانم موخالیف و موافیقی ئەو بۆچوونەم هەن و هیوادارم هەردوو بەشی ئەو هاوڕێیانەم لە چوارچێوەی دڵسۆزی و ڕاگرتنی ڕێز و حورمەتی ئەو دوو شەهیدە سەرکردەیە و ئێمەش بیر و بۆچوونیان لەو پەیوەندییە دا دەرببڕن.
ساڵی ١٣٦٥ی هەتاوی یەکەم ساڵی ڕێکخستنی سەرلە نوێی هێزی پێشمەرگەی حیزب بوو کەبە بڕیاری کۆنگرەی ٧ و بە مەبەستی کار و چالاکیی تەواو پارتیزانی ژمارەی هێزەکانی حیزب لە ٢٠ هێز ڕا هاتبووە ١٢ هێز.
مەبەستم ڕۆژهەڵاتی کوردستانە!
زۆرن ئەو ڕێبەر و سەرکردە و شاعیر و هونەرمەندانەی کە هەرکامەی لە بوارێک و مەیدانێک دا کاریگەریی زیاتریان لە سەر خەڵك هەبووە
شەو شیرکەتی کانادادرای ئۆرمیە سووتێندرا کە جگەلە فابریکا و سەدان کەپسوول گاز بۆ دروست کردنی نووشابە و سەدان ماتۆر ودام و دەزگای پێشکەوتووی شیرکەتەکە، ٥٩ ماشینیشی تێدا بوو.
٢٤ی گەلاوێژی ١٣٦٥ بوو. وەک هێزی ئاگری ویستمان عەمەڵیاتێک بە بۆنەی ٤١ مین ساڵی دامەزرانی حیزب ئەنجام بدەین. ئێوارەی ٢٤ی گەلاوێژ سازماندەهی کراین و دابەش بووین بۆ مەبەستی دەست بەسەر داگرتنی دوو پایەگای ڕێژیم کە یەکیان پایەگای گوندی خۆشەکۆ و ئەویدیکەیان پایەگای شاخی خوێبەرلە ناوچەی تەڕگەوەڕ بوو.
سوپای پاسداران وەک باسکی جورم و جینایەت لە پێناو مانەوەی دەسەڵاتی ڕەشی ئاخوندەکان لە ئێران کە هاوکات هۆکار و عامیلی ئاژاوە و گێرەشیوێنی لە هەموو ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و بگرە جیهانیشە
ئەردۆغان وەک کەسی هەرە بە” دەسەڵاتی” تورکیە لە ماوەی ١٦ ساڵی ڕابردوودا بەردەوام بیری لە بەدەست هێنانی هەموو کوردانی باکوور کردووە کە بەداخەوە بە هۆی سیاسەتی چەوت و ناجێگیری لایەنی باڵا دەستی نێو بزووتنەوەی کوردی ئەوبەشە لە کوردستان ، لە نیزیک بە تەواوی هەڵبژاردنەکانی پەرڵەمانیی تورکیە لە ماوەی ١٦ ساڵ دا حیزبەکەی ئەردۆغان و شەخسی خۆی یەکەم و لایەنی کوردی دووهەم بوون لە باکووری کوردستان کە ئەوەیان باسێکی دوور و درێژە و لێی دەرباس دەبم.
ئاخەر ئۆخری بەهاری ساڵی ١٩٩٣ لە کەناورێ کە ئەوکات بنکەی هێزی ئاربەبا و کۆمیتەی شارستانی بانە لەوێ بوو، بە بڕیاری کۆمیتەی شارستان دەبا تیمێکی ٦ کەسیی کادری تەشکیلات بڕۆینەوە ناوچە تا هەم سەرلەنوێ سەردانی ئەندامانی حیزب بکەین و هەمیش زانیاریی پێویست لە سەر وەزعی ناوچە و هێزەکانی ڕێژیم کۆبکەینەوە تا ئەوەی کە هێزیش بێتەوە ناوچە و بە یەک بگەین بۆ دەستپێکردنەوەی فەسڵێکی نوێ لە تێکۆشانی سیاسی، تەشکیلاتی و نیزامی لە ناوچەی بانە .
شڕۆڤە: بەپێی ڕێککەوتنی هێزەکانی یەپەگە و سوپای ئەسەد، ئەمڕۆ هێزێکی تەیار و تەکووزی سوپای سووریە گەیشتنەوە عەفرین دەیانەوێ لە سنووری نێوان سووریە و تورکیە جێگیر بکرێن کە ئەوە ٣١ ڕۆژی ئەرتەشی تورک هێرشێکی بێ بەزەیانەی کردۆتەوە سەر باژاری عەفرین کەلەگەل بەربەرەکانیەکی بوێرانەی هێزەکانی پەیەدە ڕووبەڕوو بۆتەوە و تا ئێستا لە هەردوولا ژمارەیەکی زۆربوونەتە قوربانی وێرانیەکی زۆریش بەدوایداهاتووە.
سەرۆک کۆماری تورکیە دوای ڕوداوەکانی کەرکووک هاوشیوەی عیبادی تووشی جۆرێک شەیدایی و سەرمەستی هاتووە و تۆنی دەنگی بەرزتر بۆتەوە و کۆشکی کۆماری گۆڕدراوە بە فابریکی تەولیدی بڕیاری داگیرکاری و پەلەکردن لە هێرش بۆ ئەملا و ئەولا بێ ئەوەی حیساب بۆ باڵادەستیی وڵاتانی خاوەن بەرژەوەندیی جیهان بکا کە ئەمریکا لە سەرووی هەموویانەوەیە. کەچی ئەردۆغان خۆی خەریکە تووشی گرفت دێت و ئەو ئامانجانەی کە وەک ستراتێژییەکی کورت مەودا دیاریی کردبوون بۆی جێ بە جێ نابن.
عەفرین لە نێو هەموو سووریە دا ئارامترین و تا ئێستاش ئاوەدان ترن ناوچەیە چ لە سووریا و چە لە ڕۆژئاوای کوردستان لە ماوەی ٧ ساڵی رابردووی شەڕی ناوخۆی سووریە دا.
بە درێژایی تەمەنی کۆماری تورکیە (١٩٢٣) نێوان ناخۆشیی تورکیە و ئەمریکا بەو ئاستەی یەک دوو ساڵی ڕابردوو نەگەیشتووە. لەم نێوان ناخۆشیە دا بە سروشتی هێز و دەسەڵاتی ئەمریکا لە بوارەکانی سیاسی، ئابووری، دیپلۆماسی ،نیزامی و هێژموونیی بە سەر ڕێکخراوە نێونەوەییەکان دا بە جۆرێکە کە زۆرترین زیان بە تورکیە بگات .
ئەگەر بە هەر مەنتیقێک بۆی بچین ١١ ساڵ بەسە بۆ ئەوەی ململانێ و کێشەکان بۆ بەرژەوەندیی نەتەوەیەکی لەگەل مەترسیی توانەوە بەرەوڕوو بوو غورووری خۆمان بخەینە ژێر پێ و دەست لە نێو دەست دیاریی یەکگرتنەوە پێشکەشی ئەویندارانی ئازادی بکەین. یەکگرتنێک کە خەڵک چاوەڕوانیەتی و دوژمن لێی نیگەرانە.
هاوینی ساڵی ١٩٨٤ مرۆڤێکی کورد لە باکووری کوردستانەوە ڕووی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ڕیزەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران دەکا کە توێشووەکەی پڕە لە ئەزموونی خەباتی پارتیزانی و نەزم و دیسیپلینێکی پۆڵایین و مێشک و بیر هزری هەم بیری نەتەوایەتی و هەمیش بیری سۆسیالیستیی لە خۆ گرتووە. نە ئەو کەس دەناسێ و نە کەس ئەو دەناسێ . Continue reading
فەتاح سەعیدی تێکۆشەر و خەباتکاری زۆر مەیدان، و مرۆڤی کەم ئیدیعا و ماندووی نەناس. قوربانیی تێرۆریزی کۆماری ئیسلامیی ئێران.
هەر سووچێکی ئەم کوردستانە تەماشا بکەین کۆمەڵێک مرۆڤی بەکردەوە لە مەیدان و بە ناوی گومناو دەبینین. ئەگەر ئێمە نەگەڕێینەوە بۆ پێش خۆمان و هەر ٤٠ ساڵی ڕابردوو بکەینە میناک، دەبینین کە لە پەنا خەباتی هەمە لایەنەی گەلی کوردستان لە پێناو ئازادی دا، کۆمەڵێک تاکی خۆبەخشی بێ چاوەڕوانی هەن کە تۆمارکەری داستانهایەکن تا ئێستا نەبیستراون و ئەگەریش لانی کەم ئێمەمانان هەرچەند بە کورتیش بێ تۆماری نەکەین، مومکینە بە بێ دەنگی سەر بنێنەوە و مێژوو و داستانەکانیش لە گەل خۆیان دەبەنەوە. Continue reading
تڕامپ سەرۆکی ئەمریکا کە نیزیک بە ساڵێکە پۆستی سەرۆکایەتیی ئەو وڵاتەی بەدەستەوە گرتووە، کۆمەڵێک بڕیاری پڕ هەرا و هەنگامەی دەرکردووە کە تەنانەت لە خودی ئەمریکاش هەم کێشە ساز بوون ، هەمیش لە ئیجراکردنی دا کەند وکۆسپی زۆری بۆ هاتۆتەوە پێش.بڕیارەکانی تڕامپ تەنانەت کابینەی خودی خۆی و بگرە کۆنگرێس و سنای ئەمریکا بە تەواوی لە ئاست جێ بە جێ کردنیان دا زۆر پێبەند و مولزەم نەبوون.
لە ٣ی سەرماوەزی ١٣٦٨ی هەتاوی لەکاتێک دا کامیل ئیبراهیمی کادری کۆمیتەی شارستانی ئۆرمیەی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێرانن، بۆ ئەرکێکی حیزبی لە ئاوایی کەنداڵۆک دەبێ،
هەر لە سەرەتای هێرشی حکوومەتی عێراق بە هاوکاریی سوپای پاسداران و حیزبولای لوبنان بۆ سەر کەرکووک و باقی ناوچەکانی تری دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان و داگیر کردنیان، حەیدەر عیبای سەرۆک وەزیرانی عێراق بە جۆرێک سەرکەوتنی بەدەست هێناوە و تووشی لووت بەرزییەکی زۆر بۆتەوە.
لە مێژووی نیزیک بە سەد ساڵی ڕابردوو دا شۆڕشی کوردستانی “عراق” لە پێناو مافە نەتەوایەتییەکانی ئەو بەشە لە کوردستان دا بەردەوام دوو بەش بووە.
ساڵانی هەشتاکان کە جارێ هیندێك ناوچەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەدەست هیزی پێشمەرگەوە بوون سوپای پاسداران شایەعەی ساز دەکرد کە بەم زوانە فلانە جادە، یان گرد، یان نوقتە دەگرین! کاتی دیاری دەکرد، سەعاتی دیاری دەکرد، پێشمەرگە و خەڵك دەکەوتنە ئامادەباشی، کەچی باسێک نەبوو.
فاخر ڕەحمانی پێشمەرگەیەکی ئازا، دڵسۆز، خاکی و قسە خۆش ، پاک و سادق لەگەل حیزب و خەلک و هاوڕێکانی ، کادرێکی پڕکار و خەڵکی و خاکی بوو .
لەم ساڵانەی دواییدا ئەوندەی بۆم کرابێ و عەقڵم بڕی کردبێ، جاروبارە یەکێک لە هاوڕێکانم بەسەرکردۆتەوە کە ئەگەرچی بە کورتیش بێ سڵاوێکم عەرز کردووە.
بە درێژایی مێژووی بزاڤی نەتەوایەتیی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات و بەتایبەتی ئەو بڕگەیە لە بزووتنەوە کە حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ڕێبەر و ڕێبکخەری بۆوە ، پڕە لە ڵاپەڕە ی هەڵنەدراو کە لەو ڵاپەڕانە دا کۆمەڵێک سەربازی ون و ڕاز و نهێنی ماون و هەن.
کاتێک ئەو وتەیەی دوکتۆر قاسملوو ڕێبەری زانای کوردم بیردەکەوێتەوە کە لە ٢٩ی خاکەلێوەی ١٣٦٨ لە کۆبوونەوەیەکی حیزبی دا مەترەحی کرد، من و زۆر لە هاوڕێیانم ڕەنگە بە تەواوی تێنەگەیشتبین کە ئامانج لەو قسەیە چیە؟
خوێنەرانی هێژا ، بە پێویستم زانی ئەم سرنجە بخەمە بەردیدی ئێوەی خۆشەویست تا هەم لە لایەک ڕێز و خۆشەویستیی خۆم بەرانبەربە ئێوە دەرببڕم و هەم هۆکارێک کە بە لای منەوە لۆژیکیە ئاگادارتان بکەمەوە.
ئەوەبوو لە گوندی شەش ماڵ و لە ئێوارەیەکی کڕێوە دا ئێمە پێنج کەس جیابووینەوە بەرەو مەئمووریەتەکە و سێ کەسەکەی تریش گەڕانەوە بۆ لای مەقەڕ. ئێمە ڕۆژی دوایی لە شاخەکانی پشتی گوند ماینەوە و بەرلە دونیا تاریک بوون بەرەو لای کەناربەڕۆژ حەرەکەتمان کرد.
دوای ڕۆیشتنەوەی هاوڕێیان بەرەو باشوور، ئێمەش تیمێکی وابزانم ٨ کەس بووین بەرەو ناوچەی برادۆست و گەلی بەردەڕەش جەولەیەکمان دەستپێکرد کە بەرپرسی تیمەکە فەرەیدوون میرزایی بوو(ڕووحی شاد).
شیرەکەتەکە لە سەر جاددەی ئرۆمیە تاران ولە ناوەڕاستی شارۆچکەکە هەڵکەوتبوو. دیواری حەوشەی زیاتر لە دوو میتر بەرز بوو. شارەزا و ئەندامە تەشکیلاتییەکەمان هەر لەگەل بوو جارێ. چارەچیە بۆ چوونە ژوور؟
کاک عەلی کاشف پوور و ئەوان کە لە ناوشیوان لێمان جیابوونەوە بەرەو تەڕگەوەڕو مەڕگەوەڕچوون، بەداخەوە بۆ من ئاخەرین ماڵئاوایی بوو لە گەل کاک عەلی، ئیدی چاوم پێ نەکەوت و هەروەها کاک ڕەحیم کە ئەو لە نۆروێژ و من لە دانمارک تا ئێستاش یەکترمان نەدیوە .
هەروەک گوتم دوای عەمەڵیاتە ناسەرکەوتووەکەی پایەگای نێچەلان گەڕاینەوە بنکەی مەڵبەند کە جارێ مابووە. دوای چەند ڕۆژێک مەڵبەند بڕیاری دابوو سازماندەهیی هێز تازە بکاتەوە کە ئەوە وەک ئووسوول هەموو ساڵێ دەکرا.
هەروەک باسم کرد هاوڕێیان لە گوندی دێریشک مابوونەوە و کاک نایب مەشایخی لەم ڕۆژانە دا بۆی گێرامەوە کە شەوی ڕووداوەکە سەعید و یەکێکی دیکە لە هاوڕێیانیش بۆ کارێکی تایبەت لە گوندی دەراو بوون کە سەعاتێک دوورترە .
بەو شێوەیە و سەرەڕای هەموو گرفت و کێشەکانمان، کار و ئەرکی حیزبی بەردەوام بوو. تیمەکان هاتووچووی ناوچەیان دەکرد.
پیلانێکی هاوبەشی عێراقی شیعە و کۆماری ئیسلامی بۆ لەبار بردنی ئەمجارەی دەرفەت بۆ گەلی کورد.
نیزیک ٢٠٠ میترێک ڕۆیشتین کە جێگایەکی هەڵدێری سەخت لە فەسڵی زستان دا تاو لێی نەدەدا و قەتیش فڕۆکە نەیدەتوانی زەربەی لێبدا. داڕستان ئیدی خەریک بوو کۆتایی دەهات و دەگەیشتینە ناوچە شاخاویە سەختەکەی کە قەبری زاهیری پێدەڵێن کە دارستانی نیە.
لە دوای هەڵبژاردنی ٧ ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٥ تا ئێستا ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورک و حکوومەتی ئاکەپەی ژێر دەسەڵاتی ئەو، بەردەوام بە بیانووی جۆراوجۆر هەوڵیان داوە ڕێبازێکی تازە لە پاکتاوی نوخبەکانی کورد لە باکوور بگرنە بەر.
کە سەرکەوتینە قەبری زاهیر هەوایەکی زۆر خۆش بوو. ناوچەکە ئیدی شوێنێک نەبوو کە دەوڵەتان حاکمی بن و ناوچەیەکی ئازادی ژێر دەسەڵاتی هێزە کوردییەکان بوو. کە داگەڕاینەوە بۆ خوار پێشمەرگەکان بە سەر ئەو بەفرە دا خۆیان دەخلیساکاند و وێگڕا بانگیان دەکرد : یا علی! مەبەستمان کاک عەلی کاشف پوور بوو .
خوێنەری هێژا ، ئەم بیرەوەرییە درێژەی بیرەوەرییەکە کە لە سەر شەهید بوونی عەبدوڕەحمان دەشت پێمان لە ٧ بەش دا نووسیبووم بە ناوی: لە یەکەم سازماندەهیی مەڵبەندی شیمال تا شەهید بوونی عبدالرحمن دشت پیمان.
ئامانج لەو کۆمێنتارانە دوو شتە: هەم سەبارەت بە کۆمەڵێک گرفتی هەنووکەیی بزووتنەوەی کورد ڕای خۆم بە خوێنەر بگەیەنم ، هەم سەرنەخی ئەو گرفتانە بدەمە دەست خوێنەران تا بەدوایدا بچن و لایەنەکانی ئەو سەرنەخانە هەڵسەنگێنن. هەڵبەت هەمووی ئەو ڕا و بۆچوونانەم لە چوارچێوەی کوردستان دا خۆیان بەرجەستە دەکەن.
لە دوای کوودەتا ناسەرکەوتوو و تا ڕادەیەکیش گوماناوییەکەی ژمارەیەک لە ئەفسەرانی تورک ، ئەردۆغان و حیزبەکەی وەک ئەوەی کە پێشتر خۆیان ئامادە کردووە و لیستەیان لە بەر دەستدایە ،کەوتنە تەسفیە کردنی موخالیفانی خۆی و بێ سڵەمینەوە ئەوەیان دەستپێکرد کە چاوەڕان دەکراو لەگەل لۆژیکی ڕەوتی ئیخوانیی ئەردۆغان یەک دەگرنەوە.
لە دوو کۆمێنتاری پێشتر دا قەوڵم دابوو تا لە کۆمێنتاری سێهەمی باس لە هەوڵی کوودەتای بە ئامانج نەگەیشتووی ژمارەیەک لە نیزامییەکانی تورکیە بە سەر حکوومەتی ئیخوانیی ئاکەپە و بەتایبەتی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە کە هەنگاو بە هەنگاو بەرەو تاکڕەویی فەردی دەڕوا بکەم.
خوێنەری هێژا ، لە کۆمێنتاری یەکەم دا باسی ئەوەم کردبوو کە کورد بۆچی دەبێ خۆشحاڵ بێ بە سەرکەوتنی کوودەتای نیزامی لە تورکیە و نموونەم لە هیندێک کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێنابووە کە گوایە زۆر خۆشحاڵ بوون ئەگەرکوودەتا سەرکەوتبا و ئەردۆغان و حیزبەکەی لەدەسەڵاتی تورکیە نەمابانەوە.
Continue reading
لە پێشان ئەوە بڵێم کە ئەردۆغان مرۆڤێکی دەسەڵاتخوازی نەحەواوەی توند ئاژۆیە ، دیکتاتۆرە، بەڵام نە بە مانای دیکتاتۆریی خامنەیی ، سەددام و ئەسەد . کەس پێیوانەبێ کە من لەم چەند دێرە دا مەبەستم لە بەرگری لە ئەردۆغان و حیزبەکەیەتی. من ئارەزوو دەکەم کە ئەردۆغان لە سەر دەسەڵات نەمێنێ ، بەڵام نەک بە کوودەتای نیزامی.
ئەوە جاری دووهەمە کە حیزب لە مێژووی ٧٠ ساڵەی خۆیدا بە داگیرکار دەڵێ: مادامیکە کوردستان در اشغال شماست، جزیرە آرام شما خیالی بیش نیست .
خوێنەری هێژا ئەوە ئەمساڵیش گەیشتینەوە ٢٧ ی جۆزەردان ڕۆژی دەستبەکاربوونی ڕادیۆی دەنگی کوردستانی ئێران، دەنگی خەڵک ، خاک ، پێشمەرگە ، شەهید و حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران.
سید محمد امین شیخ الاسلامی (هێمن) لە بەهاری ساڵی ١٣٠٠ ی هەتاوی لە ئاوایی لاچین سەربە شاری مەهاباد لە دایک بووە.
یەکێک لە ئۆرگانیزاسیۆنە هەرە دێرینەکانی نێو بزووتنەوەی نەتەوایەتیی کورد حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانە کە لە بڕگەی جۆراوجۆر و بە شێوەی جۆراوجۆر ئەو بزووتنەوەیەی یان ڕێبەریی کردووە، یان یەکێک لە فەعاڵ ترین بەشدارانی بزووتنەوەکە بۆوە.
ئەگەر لە هەر پیرێکی ٨٠،٩٠ ساڵەی دەڤەری مەڕگەوەر بپرسێ محمد برینجکار کێ بوو ، دەست بەجێ دەڵێ: کادرێکی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بوو کە ئێستا بە حەسرەتی گەڕانەوەی باوەشی خەڵک و زێدی خۆی لەو دیوی سنوور دەژی .
کوردستان ئەم نیشتیمانە داگیر کراوەی کە بست بە بستی بە خوێنی سووری لاوانی پاراو بۆوە و هەر بستەشی ئێسک و پرووسکی قارەمانێکی لە خۆ گرتووە. هە رشاخ و دۆڵ و دەشتێک، پەناهەرکانیاو و لە بن هەردار و بەردێک کە دەرباس بی، دڵنیای کە لاوێکی ئەم نیشتیمانە بە مات و مەلوول و بە غەریبی و لە هەمانکات دا ئارام و بە هیوای ئازادیی نیشتیمانەکەی سەری ناوەتەوە و چرکە ساتەکان دەبژێرێ بۆ ئەو ڕۆژەی کە ئاواتی ئەو بوو و سەری لە پێناو دا نایەوە.
هەموو حیزب و ئۆرگانیزاسیۆنێکی سیاسی و، کولتووری، جڤاکی و …. بەجۆرێک خاوەن پەیڕەوێکی ناوخۆن کە چۆنیەتیی پەیوەندیی ئەندامانی ئەو ئۆرگانیزاسیۆنە دیاری دەکا. لەو پەیڕەوە دا هەم مافی ئەندامی ئۆرگانەکە دیاری کراوە و هەمیش ئەرکی ئەندام.
لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دا بە هۆی هێرشی پکک بۆ سەر دەستەیەک لە پێشمەرگەکانی حدکا ، کەلە ئاکامی ئەو هێرشە دا کادرێکی حدک. ئیڕان بە ناوی قادر کەیمی شەهیدو سێی دیکەش بریندار بوون ،کۆمەڵێک سیما ی کۆن و نوێ دەرکەوتن و سیمای ڕاستەقینەی خۆیانیان دەرخست . لەو بڕگە کورتە دا جگەلە (منظومە) ی پکک، نیزیک بە هەموو هێزو لایەنە سیاسی و جڤاکییە کوردییەکانی هەرچوار پارچەی کوردستان ئەو کردەوەیەی پکک یان بە ناڕەوا زانی و شەرمەزاریان کرد کە ڕەنگ بێ پکک چاوەڕوانیی ئەوەی نەکردبوو.
لە ناوەڕاستی پائیزی ساڵی ١٩٨٩ کە کۆنفڕانسێک لە پاریس پێک هات و ئەو کۆنفڕانسە بەر لە شەهید بوونی دوکتۆر قاسملوو، بەهەوڵ و تێکۆشانی ئەو و کەسانی وەک دوکتۆر بێرنارد کۆشنێر کاری بۆ کرابوو و بڕیاری بۆ درابوو.
هەموو مان ئەو بۆچوونەمان بیستووە کە دەڵێن: زمان کۆڵەکەی بوونی هەرنەتەوەیەکە و ئەگەر زمان لە مەرج و پیوەری نەتەوەیەک لابەرین ، باقی مەرج و پێوەرەکانی پێکهێنەری نەتەوەیەک تا ئاستی هەرە نەگاتیڤی پێوەرەکان دادەبەزێ.
دوێنێ دوو شەممە ٢ی فیوریەی ٢٠١٥ دانیشتنی دەفتەری سیاسی و سکرتێری گشتیی هەردووبەشی حیزبی دێمۆکرات کراوە لە شاری کۆیە.
سی ساڵ پێش ئێستا و لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆ دا(٦ ی ڕێبەندانی ١٣٦٣) بە گەڵاڵە داڕێژیی سەرکردایەتیی کۆمەڵە هێرش کرایە سەر بنکە و بارەگاکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لە شارۆچکەی نەوسوود ی هەورامان کە ئەوکات لە ژێر کۆنترۆڵی هێزی پێشمەرگە د ابوو ، و لە ئاکام دا ١٧ پێشمەرگە و مام عەوڵای خوسرەوی لەگەل خێزانی کە تەنیا جورمیان بۆ کوژران ئەوە بوو کە پێشمەرگەیەکی بریندار لە ماڵەکەی دا بوو ، گیانیان بەخشی و لە لایەنی هێرش کەریش وابزانم چواردە کەس بوونە قوربانیی ئەو سیاسەتە هەڵە و نامەسئولانەیەی سەرکردایەتیی ئەوکاتی کۆمەڵە.
کۆبانی کە ئیستا بۆتە ڕەمزی بەرخودانی ڕۆژئاوای کوردستان و لە هەمان کاتیش دا بە هۆی جیدیەت و بەدەنگەوەهاتنی سەرۆکی هەرێمی باشووری کوردستان ، هێزی هاوپەیمانانی دژی داعش بەسەرکردایەتیی ئەمریکا و هێزی پێشمەرگەی باشووری کوردستان پاڵ پشتی لەو بەخوردانەی کۆبانی دەکەن و شەڕ لە ٥٩ مین ڕۆژی خۆیدایە.
پێشەکی: تەنیا وڵاتێک کە ئەرتەشی هەیە، بەڵام لە پەنا ئەو ئەرتەشە هێزێکی خاوەن دەسەڵاتی سیاسی، ئابووری، هەواڵگری، ئیداری و ئەمنیەتی هەیە کە ئەرتەش لەهەمبەری دا پەڕاوێز خراوە ، وڵاتی ئێرانی دوای هاتنە سەرکاری کۆماری ئیسلامی یە. ئەرتەش لە کۆماری ئیسلامی دا نرخ و بایەغێکی نیە و تەنیا ناوێکی زیادی یە.
مێژووی نەتەوەی کورد پڕە لە بەرخودان و فیداکاری، پڕە لە هاوسۆزیی نەتەوەیی و هاوخەباتی و بەداخەوە زۆر ڵاپەرەی ڕەشیش هەیە کە کورد بە نیسبەتی یەکتری ئەنجام داوە و غەدری لە خۆی کردووە. ئەمانە چ بە ئەرێنی و چ بە پێچەوانەکەی بووبێ لە مێژووی کورد دا تۆمار کراون. کەوابوو دەبێ وەک خۆشیان کە تۆمار کراون ئیستا و داهاتوو باسیان لێ بکرێ، نەک ئەوەی کە چۆن بە قازانجی فڵانە حیزب و ڕێکخراوەیە و کامە بەرژەوەندیی تەسکی حیزبی و گورووهی و تەنانەت بنەمالەیی تێیدا حەشار بدرێ.
ئەوەی ڕاستی بێ ئەم کورتە نووسینەم ماوەیەکی زۆرە ئامادەم کردبوو، بەڵام هەربە مەسلەحەتم نەدەزانی بڵاوی بکەمەوە.
دوو ساڵ پێش ئێستا و ڕاست لە ڕۆژی ٢١ی ئاگۆستی ٢٠١٢ لە کاتێک دا حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لە سەروبەندی کۆنگرەی ١٥ ی خۆیدا بوو ، و کۆمەڵەش بەرەو کۆنگرە دەچوو ،
بێ گومان ئەوانەی کە جیلی سەردەمی ڕووخانی ڕێژیمی پاشایەتی و دەستپێکی هاتنە سەر کاری کۆماری ئیسلامیی ئێرانن، یان شاهیدی جینایەتەکانی ئەو ڕێژمەن دەرحەق بە نەتەوەی کورد، یان لە ڕێگای میدیای ئەوکات و باس و بابەتەکانی دوای ئەو کاتی ئاگادارن کە ڕێژیمی خومەینی لە شاری سنە و لە نەورۆزی ١٣٥٨ی هەتاویدا چ جینایەتهایەکی خوڵقاندووە؟
کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد”ژک” لە ٢٥ ی گەلاوێژی ١٣٢١ لە ساری مەهاباد و لە لایەن کۆمەڵێک ڕۆشنبیری کوردەوە دامەزراوە و دوای ٣ ساڵ کار و تێکۆشان لە گەرمەی شەڕی دووهەمی جیهانی و ئێرانێکی داگیرکراوی بێ دەسەڵات دا ،
زۆرن ئەو تێکۆشەرانەی دێمۆکرات کە ساڵانی هەرە بە نرخی تەمەنیان لە پێناو ڕزگاریی خاک و نیشتیمانیان و لە ڕیزەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران دا
یەکێک لە ڕێبوارانی کاروانی ٢٦ ی سەرماوەزی ١٣٢٤ کەلە دەشتی مەڕگەوەڕ و لە بناری داڵانپەڕ و بۆزی سینا چاوی بە کوردستان هەڵێناوە، و هەر لە تەمەنی مێرمنداڵی یەوە بۆتە یەکێک لە مێرخاسەداستان خوڵقێنەکانی خەباتی پێشمەرگایەتی، هاوڕێ سەعید یووسفی ناسراو بە سەعید گوڵێ یە.
کاتێک پرسیمان پێشمەرگەکان کێن؟ گوتی عەبدورەحمان و سولەیمان نیزامی(ئێستا نازانم لە کوێ دەژی).
” ڕاست کردنەوەی هەڵەیەک: بە داوای لێبۆردن کە لە بەشی پێشوو دا نووسیبووم کاک ڕەحیم ساڵح زادە لەگەل لکی ١، و٢ ڕۆیشت ، بەڵام دواتر بیرم لێکردەوە کە هەڵەم کردووە و کاک ڕەحیم هەر لەگەل ئێمە مایەوە”.
ئەوەبوو لە ٢ دەستەی گەورە دا بەرەو ناوچەکانی سەربە کۆمیتەی سەڵماس وەڕکەوتین.
ئەوە بوو پایەگا دەستی بە سەر داگیرا و چەک و چۆڵێکی زۆریش کەوتە دەستی پێشمەرگەکان بە بێ هیچ زیان و زەرەرێک بۆ پێشمەرگەکان.
بەمەمەبەستی ورووژاندنی باس لە سەر کۆمەڵێک بابەتی گرینگی ڕۆژ بە نیسبەت پرسی کورد و کوردستان دەمانەوێ ئەم چەند پرسیارە بێنینە گۆڕێ و ئێوەی بەڕێزیش ڕاو سرنجی خۆتان باس بکەن تا هەرچی زیاتر کۆمەڵگای کوردستان لەگەل ئەم کۆمەلە بابەتە باسەکان بەرفراوانتر بکاتەوە .
بەمەمەبەستی ورووژاندنی باس لە سەر کۆمەڵێک بابەتی گرینگی ڕۆژ بە نیسبەت پرسی کورد و کوردستان دەمانەوێ ئەم چەند پرسیارە بێنینە گۆڕێ و ئێوەی بەڕێزیش ڕاو سرنجی خۆتان باس بکەن تا هەرچی زیاتر کۆمەڵگای کوردستان لەگەل ئەم کۆمەلە بابەتە باسەکان بەرفراوانتر بکاتەوە.
Continue reading
ڕۆژی ٨ ی مانگ پێشمەرگەکانی ئاگری و کێلەشین دابەش بوون بە سەر ئەم بەر وئەوبەری بۆزی سینا و بەرپرسانی نیزامیی هیزی ئاگری زۆربەیان چوون بۆ لای سەرووی گادەر کە بنکەی مەڵبەند لەوێ بوو ،
ئەوەبوو کە هەم کۆمیتەی شارستانی شنۆ و هێزی کێلەشین و هەمیش مەڵبەندی شیمال و هیزی ئاگری بەرەو لای شابتان کەوتینە ڕێ.
کۆنگرەی ٧ ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لە ٢٦ ی سەرماوەزی ١٣٦٤ لە کانی مێوی دۆلی جافەتی بەڕێوە چوو ، وابزانم ١٥٢ کەس بەشدار بوون؟.
هەر وەک پێشتر باسم کرد کە سەڵمان و ئەوان ڕۆژی ٣٠ ی خەرمانان لای ئێمە حەرەکەتیان کرد . ئەو کچەی کە سەڵمان هەڵیگرتبوو، بە ڕێگای گەوەڕ دا بە ڕێکرابوو بۆ لای وارگەنم کە لە مقەری مەڵبەند نیزیک بوو.
ئەسلان ڕۆی و زۆریش بە پەلە و بە تاسەوە بوو.’
من خەبەری هاتنی دیاکۆ م لە سەر بێسیم بە کاک هەمزە نەگوت. پێموابوو کە ئەوە بۆ بواری ئەمنیەتی باش نیە.
خوێنەری بەڕیز، هاوڕێیان و هاوسەفەرانی ئەوکاتم، ئەوەی من دەینووسم ، مەرج نیە هەمووی وەک ئەوە بێ کە بووە، ئەوانە کۆمەڵێک لەوشتانەن کە دیومن و ١٩ ساڵە لە سینگم دا پاراستوومن.
پێشمەرگەکان: لە ماوەی ئەم چەند ڕۆژی ڕابردوودا کورد کاناڵی زمانحاڵی “حدک” ژیاننامەی شەهید هەمزە بێهنام فەرماندەری پێشووی هیزی ئاگریی حدکا کە لە ٢٧ ی ڕەزبەری ساڵی ١٣٧٣ لە ئاوایی “نۆوێ” ی سەر بە مەڕگەوەڕی ورمێ بە هۆی پیلانی بەکرێگیراوێکی ڕیژیمەوە کەوتبووە داوی ماشێنی تێرۆری ڕێژیم و شەهید کرابوو ، خوێندراوەتەوە.