وەک هەمـو ئـاگادارن دنیاکە وەک گۆمی قـوڕاوی لـێـهـاتـووە و هـەرکەس دەیەوێ ماسی دەڵخوازی خۆی لێبگرێ.
لێرەدا دین و مەزهەب کراونە چەکی ئەو شەڕە ماڵوێرانکەرە . لە نێو ئەو کەشووهەوا لـێـڵەدا هەرکەس دەیەوێ شتی خەڵکی فڕێدا و ئـیـخۆی لـە جـێـدابـنێ. لـە لایەک بـە نـاوی کوفـر و ئـیـسلام و لە لایەکیتر بە ناوی مەزهەبە جۆراو جۆرەکان. موسوڵمان جولەکە، مەسیحی و هیتر، سونی و شیعە و لک و پۆپەکانیان تا دوایی. هـەمـوی ئەوانە دەگەڕێنەوە بۆ سەر باوەڕ (عقیدە) . بڕوایەکی پاک و بێگەرد کە لە ڕوی لێکدانەوە و هەڵسەنگاندن لە دەرونی مرۆڤدا جێی گرتبێی لە خزمەتی مرۆڤایەتی دابێی هـتچ هـێزێک ناتوانێێ بیترسێنێ و فرێوی بداولە ئامانجی خۆی دوری خاتەوە. ئەوانەش کە لە ڕوی لاسا کردنەوەو ئامانجێکی تایبەتی وقازانجی تاکی وگروهـین قـبـوڵ کراو نـین، کاتـیـن و دڕۆن و جێگەی ئیعتیبار نین . من بە پێی پسپۆڕیەکەم زۆرتر لە ڕوانگەی ڕوداوەکانی دینی و سەر بهوردەی پەیامبەران قسە دەکەم و دەنـوسـم، هەوڵیش دەدەم بێلایەن و واقیع بێژ بم . لایەنەکانیتری بۆ لێزانانی بواری خۆیان بە جێێ دێڵم .
فـیـرعەون داوای خوایـەتی کردوە، خوا مـوسای ڕاسپاردوە بـەرەنـگاری بێتەوە، فیرعەون بە تەسەوری خۆی پێی وابوو مـوسا سیحربـازە و بـۆ بە چۆک دا هێنانی سیحربازە گەورەکانی کۆ کردەوە .هەر کامەیان هونەری خۆی نواند. کە بە ئاکام نەگەیشتن ڕاستیان قبـوڵ کرد و وازیان لە باوەڕەکەی خۆیان هـێنا. ئێستا ئاخوندە داگیرکەرەکانی کوردستان لە جێگای سیحر باز، جاشوو سیخوڕی بە دژی کورد پەروەردە کـردوە.کاتـێک مـوسا مـوعـجیزەکانی خـوایی نـیشان دان سیحربازەکان کە ئـەهـلی عـیلـم بـوون هـەر کە چاویان پـێـیکەوت زانیان ئەوە ناردراوی خوایە سیحرباز نیە، هـەرلەوێ بڕوایان بە موسا هـێنا. فیرعەون لەوە ترساو هـەڕەشەی لـێکردن کە قـوڕئان ئاوای باس دەکا. سوڕەی ئەعڕاف ؛ ١٢٤{ دەست و لاقێکتان، بـە پێـچـەوانـە دەبـڕمـە وە، لـە دارتـان دەدەم } بە بیستنی ئـەو هـەرەشـە ترسناکە دەبـێێ چ وڵامـێکیان دابـێـتەوە ؟! بـێـگومان وڵامەکەیان نیشاندەری بڕوای ڕاستەقینەیان بوو کە ئێمە دەڵێین: ئیمانی پۆڵایین. نیشانەی غیرەت و لە خۆبردویی و نـەترسی بووکە قورئان ئاوامان بۆ دەگێڕێتەوە. { کوتیان ئـێـمـە دەچـیـنـەوە بـۆلای خـوای خۆمـان. تۆش بۆیە ڕقت هەستاوە و دەتەوێی سەزامان بـدەی. کاتی نیشانەکانی خوامان دەرک کرد بروامان پێهێنان. ئەی خوایە توانای خۆڕاگریمان پێبـبەخـشە و بە باوەڕێکی پاکەوە بمان مرێنە.} ئەگەر لەسەر ئەوئایەتە هەڵوێستێکی کورت بکەیـن . ماناو ناوەرۆکی ئەوەندە بەرزە کە دەبێێ بکرێتە سەر مەشق وئەوانەی بـڕوایان بـە بـەرەنگاری زاڵمان وداگئر کەران هەیە فێری بن و ڕەچاوی بکەن. ئـەو ئـیـمانـە بەهـێـزە هـەمــوو سەختی وناڕەحەتیەکت لە بەرچاو چوک و سوک دەکـا . کاتـێـک دەزانی لـە سـەر هــەقی لـە هـیچ مەترسیەک سڵ ناکەی . کاتێک لەوە گەیشتی مافە خوا پێداوەکانت داگیـرکراونوئەوەی دروستیکـردوی فـەرمـانی بەرگری لە مافە ڕەواکانتی پێداوی، ئیترلەهەڕەشەو گوڕەشە وزۆریوخوێنڕێـژی دوژمنان ناترسی و ئەگەر بـاوەڕی ئایینیشت هـەبـێـی دەڵـێی : { خـوایـە سەبـرو خۆڕاگریـم پێببەخشەو وەک ئەوانەی لە ڕێگای هەقدا مردون حیسابم بۆ بکە.}
لێرەدا باسێک دێتە ئاراوە کە ئەرێێ ئەو بەرەنگار بونەوەی دوژمنانی داگیر کەر لە لایەن کوردانەوە، دەکەوێتە ناو بازنەی ئایینیەوە ؟ بیگومان بۆ کەسانی خاوەن بڕوای بە هێزونە بەستراوەو نە فرۆشراوبە هـیچ دەسەڵات ودەستەیەک ، بەڵێی! ڕاستە شەڕەکە دەقـاو دەق بـە نـاوی دیـن و بـۆ دیـن نیە، بەڵام دەکەوێتە خانەی بەرەنگاری زاڵم و ئەوەش ئەرکی سەرەکی دیندارانە . چـونکە ئەگەر سەیرێکی مێژوی هەمو دینەکان دەکەی هەر هەمویان بەدژی زوڵـم و زۆرداری هەستاون و قوربانی زۆریشیان داوە ، هەر کامەیان لەسەردەمی خۆیدا بە پێی ئەوئەرکەی بۆی دیاری کراوە بە جێێ هێناوە. جیاواز لە مەسەلەی دینیش، زمان و نیشتمان و ئازادی وسەربەخۆیی و هیتر خوا داویەتی بەمرۆڤ هەر کەس بە هەرناوێک لێیان داگیر بکا مافی خۆیانە بەرەنگاری ببنەوە . بەداخەوە لە دنیای ئەوڕۆدا ئەو ماڤە بنەڕەتیانە لە بەر چاو ناگیرێن وهەق و دادپەروەری کاری پێناکرێی و تەنیا زۆرو هـێـز حوکم دەکا. ئـەو مـرۆڤـەی خوا وەک ئەشڕەفی مەخلوقاتی ناو دەبا ، ئەو ڕۆ بێی بایخترین شتە ورۆژانە بێی ئەژمار دەکوژرێی کەس نازانێێ بـۆ !! مـناڵی ساواو ناباڵغ بە دەیان هەزار تێدا دەچن کەس نازانێ لە سەر چی وبە کام تـاوان ! خواش بە نیشانەی ڕەخنـە دەفـەرمــوێی ( بـأی ذنب قـتـلـت) بـە چەکی زلـهـێـزەکان شارو گونـدەکان ویـران دەکـرێـن لـە ســەرچی! هەزاران مـرۆی بێتاوان لەدار دەدرێن و بەند دەکرێن تـەنـیا لە بەر ئەوەی دەڵێن ئێمەش مـرۆڤیـن ومافی خۆمان دەوێی.لە ونێوەدا دەوڵەتانی داگیرکەری کوردستان دەگەڵ خواش شەڕیانە ولە داخی خوا ئێمە دەکوژن، ماڵمان وێران دەکەن. بڕوا بکەن وادەزانن ئەوە زوڵمە خوا لەوانی کردوە ، کە کوردی دروست کردوە و زێـدو نیشتمانی پێداوەو ناوی کوردستانیشی لـێـنـاوە !! هـەر چـۆنـێک بێی کورد خاوەنی نێشتمان و زمان و فەرهەنگ و کلتوری تایبەت بەخۆیەتی وئەوهەمو قوربانیدانە وخەباتو تێکۆشآنەی نیشانەی ڕەوا بونی داواکانیەتی بۆیە هیچ هێزێک نەیتوانیوە بەچۆکی دابێنێ.
داخەکەم تەنیا هـۆی داگیر کرانی زێدو سەرنەکەوتنی شۆڕشەکانمان و نەگەیشتن بە ئامانجی ڕزگاریمان ڕاست لەو کەڵەبەرە ڕایە کە هۆرەی خۆماڵی لە جەستەی خەباتەکەمانی کردوەو لە مێژە پێشینانمان فەرمویانە 🙁 دار هۆرەی لەخۆی نەبێ ناقەڵشێ ) زۆر جار کتومە دەیڵێمەوە ئازادی یەکێکە لەو ئەسڵانەی کە خوا بۆ قبوڵکردنی دین وئایینیشی داناوە. هـیچ کردەوەیەکی چاک یان خراپ مادام مـرۆڤ بە دڵـخوازی خۆی نەیکردبێی لە لای خوا قـبـوڵ نەکراوە. جا ئێستا هەر ئیمام و ڕێبەرێکی ئایینی بەناوی خواو دین ئەو ئەسڵە ژێر پێێ بخا لە دین لایداوە. دیارە کردەوەی باش لە نیازو دەرونی پـاکەوە سەرچاوە دەگرێێ. زۆر هەن باوەڕی ئایینیان نـیـە بـەڵام کـاری زۆر بـاش دەکـەن ، دڵـنیام باوەڕیان بەو شتەهەیە کەدەیکەن . بە کورتی بابەتەکە گرینگ و پڕ ناوەرۆکە، دڵنیاشم فەلسەفەی دروستبونی مرۆڤ هـاوکاریـو خزمـەت بەیەکتر کردن و ئاوەدان کردن تێکۆشان بۆ بەختەوەری مرڤایەتیەو پاراستنی زێدو ئازادی و کەڕامەتی مرۆییە ، نەک کوشتن و وێـرانکردن و سوتـانـدن و ڕۆژ ڕەشـی مەرۆڤەکان. گرفتی کار لێرەدایە ، هەر کەس ڕاست بۆوە خۆی دەکا بە نوێنەری بێ ئەولاو ئەملای خوا ! دەبـەخشێ دەستـێـنێ ، دەکوژی و هـەرچی بۆی بکرێ ناوی خوای لێدێنێ و دەیکا. بەدڵنیایەوە دین ئەوە نیە ومرۆڤ بـەدەسڵات و یستی خۆی دەیکا. سەرئەنجام هەر دەبێی خۆشی نەرخی تاوانەکانی بدا.
بەداخەوە کاتێک ئـێمـە داوای مـافی خـوا پـێـداوی خۆمـان دەکەیـن. بـۆبـەرگـری لەخۆمان دەست بـۆ چـەک دەـبـەیـن کە ڕێگای تـرمـان نـیـە ، یـەک دەڵــێــی : دژی شۆڕش ویەکیتردەڵێ ئاژاوە گێر، بە کورتی هەزارعەیب وعارمان لـە سەر حێساب دەکەن . بەڵام داگیر کەرانی کوردستان لە هـێـچ جـیـنـایـەتـیك دەر هەق بە ئێمە درێغی ناکەنو بـۆ لێدانمان لە چەکە قەدەغەکراوەکانیش دەست ناپارێزن ، کەچی دنیای بەناو پێشکەوتوی پارێزەری مافی مرۆڤ وسوڵح و ئاسایش نەقەیان لێوە نایە ،هەردەڵێێ ئێمە مرۆڤ نین!! بۆئەوەی سرنجی دنیا بۆخۆمان ڕابکێشین تەنیا ڕێگامان یەکگرتن و هاوکاریە ، کە دەـبـیـنە هێزێکی بەهێزو زلهێزانی دنیا بۆ خۆیان دێنەلامان پێشنیاری دۆستایەتی وهاوکاریمان پـێـدەکەن. نـازانـم کەنگی حیزبەکانمان لەوە تێدەگەن !! تاکەنگێ زێـدو نـیـشـتـمانو مافو ئازادی بەقوربانی تئۆری بکەین ؟! باوەڕ چەکێکە دەتوانی دوژمنی پێی بە چۆك دابێنی .
براتان مەلا ئیبرایمی مەجید پور ٢٦ خەرمانانی ١٤٢٤ کوردی
١٦ / ٩ / ٢٠٢٤ زایینی