دیمانه
ڕوانگە، کوردکاناڵ، میوانی بەرنامە: تاهیر مەحموودی، ئەندامی ڕێبەریی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
رۆژی شەممە 2023/10/21 لە گەڵ هاوڕێ حامید درودی سەردانێکی کاک د. حوسێن خەلیقی مان کرد و هێوارەیەکی خۆشمان بە قسەی خۆش و کەمێک سیاسەت بردە سەر. تەمەن درێژی بۆ کاک دوکتۆر
بەرپرسی ناوەندی بەڕێوەبەریی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە وتووێژێک لەگەڵ بەشی فارسیی کاناڵی ”بی‌بی‌سی” لە پێوەندی لەگەڵ شۆڕشی ژینا و دواڕۆژی کۆماری ئیسلامی باسی لەوە کرد کە ئێمە وەکوو حیزبی دێموکرات و گەلی کورد
ئاماژە: شۆڕشی ژینا لە چوار مانگ بەردەوامیی خۆی نیزیک دەبێتەوە. قۆناغی سەرهەڵدان و گەشەکردنی ئەو شۆڕشە تێ‌پەڕیوە و لە ئیستادا پرسی ڕۆژەڤ هاوپەیمانی و دروستکردنی ئالترناتیڤ بەدژی کۆماری ئیسلامییە.
بەرنامەی ڕاوێژ ، مژار: دانوستانی لایەنەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات وەگەردیئێرانیەکان لە دۆخی هەنووکەدا (کۆسپەکان و خاڵە لاوازیەکان)
یەکێک لە دامەزرێنەرانی جووڵانەوەکە: لە خۆپێشاندانەکانمان جلی کوردی لەبەردەکەین و تەنیا ئاڵای کوردستان بەرزدەکەینەوە
بەرنامەی تایبەت – ڕووماڵی ڕاپەرینی سەرانسەریی# ئێران و #کوردستان.
هێرشی جمهوری ئیسلامی بۆ سەر کۆیە (حدکا) و زرگوێز( کۆمەڵە) و لێکدانەوەیەکی پۆختی زانستی و سیاسی ! شرۆڤەیەکی دوکتۆر پرویز ڕەحیم قادر مامۆستای زانستە سیاسیەکان لە هەولێر لە دوواین پێشهات و رووداوەکانی ئێران و کوردستان بەتاێبەت هێرشی ئێران
و حەولم داوە روونی بکەمەوە ھەر کام لە حیزبی دیموکرات و کۆمەڵە و پەکەکە چ دەورێکیان لە دروست بوونی ئەم دروشمە و بە گشتی لە پێشوەچوونی خەباتی ژنانی کورد ھەبووە.
دیداری تایبەت – بابەت: تاوتوێ کردنی دوایین ڕووداوەکانی ئێران و کوردستان
من لەو رۆژەوە کە هاتوومەتە سوید واتە 15ی 7 ی 1990 لە رێگای هاوڕێ سەید عەلی هاشمی لە گەڵ هاوڕێ حامید بووین بە ناسیاو و تا سەردانی کاک سەید عەلی هاشمیم لە شاری لیندسبێری سوید کردبا، سەردانی کاک حامیدیشم دەکرد.
د. نه‌هرۆ عه‌لی، سه‌رۆكی ئەنیستیووتی گه‌شه‌ی وڵاتات بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی ئابووری و دارایی، كه خۆیشی له زانكۆیەكی پایتەختی ئۆكراینا مامۆستایە، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ (باس‌نیوز)
لەم قۆناغەی وتووێژەکاندا ئەوروپاییەکان بە ئاگاهییەوە گەشبینن بەرامبەر ڕەوتی دانوستاندنەکانی ڤیەننا و دەشڵێن پێکانی ئامانجە سەرەکییەکە زۆر گرنگە بۆ ئەگەرەکانی سەرکەوتنی وتووێژەکان.
تووسه‌ن : ئاغای یۆسفی ، هۆی ئه‌و چاو پێکه‌وتنه ئه‌وه یه که له به‌لژیک که‌سانێک هه‌ن عه‌لاقه‌یان به چاره‌نووسی ئێوه هه‌یه به تایبه‌ت پرۆفسۆر لووشار له دانشگای برۆکسێل ، که چه‌ند جار حه‌ولی داوه پێوه‌ندیتان پێوه بکات .
ڕوانگە/ سەردانی ئیبراهیم ڕەئیسی بۆ عێراق و ڕێککەوتنەکانی دوو وڵات
لێپرسراوی گشتیی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران – حدکا دەڵێت، تێکۆشانی ئەوان بەردەوامە بۆئەوەی بتوانن یەکبگرنەوە، چونکە “ئەوە ئاواتی خەڵکی کوردە لە هەموو بەشەکاندا و بەتایبەتی لە رۆژهەڵاتی کوردستان”، هەروەها گوتیشی، ئەگەر لە 2021 یەکنەگرنەوە، تازە یەکناگرنەوە.
شێوازی دزەکردن بۆ نێو پرۆگرامەکانی کۆمپیوتەر
مژار: هەیئەتی حوسنی نیەت (لێژنەی نیازپاکی). دەوری، حیزبەکان، ڕژیم، مفتی زادە.
کۆمەڵێک لە پەناخوازانی کوردستانی ئێران بۆ ماوەی چەندین ساڵە لە سوید دەژین بەڵام هێشتا مافی پەنابەرێتییان پێنەدراوە.
دیداری گەلاوێژ/ مستەفا هیجری، لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە یادی 75 ساڵەی حدکا
ساڵانێکی زۆرە کۆماری ئیسلامی لەسەر دەسەڵاتە هەر چەندە لە ماوەی دەسەڵاتداری خۆیدا مافەکانی مرۆڤی هەموو نەتەوەکانی ئێرانی پێشێلکردووە.
جۆن بۆڵتۆن، راوێژكاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریكا، سندووقی نهێنییەكانی كۆشكی سپی، تاوەكو پێش تێكچوونی نێوانی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، یەكێك لە بەهێزترین و گرنگترین كەسایەتییەكان بوو لە ئەمریكا.
دکتۆر سۆزان یەکێکە لەو کوردانەی لە تەمەنی منداڵیـیەوە لەگەڵ بنەماڵەکەی ڕووی لە هەندەران کردووە،
دەنگی ئەمریکا: لە ئەم چەند حەوتووی ڕابردوودا ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئێران تووشی پەتای کۆڕۆنا بوونە زیاتر بوە و ئەو ترسە هەیە کە شەپۆلی دووهەمی ئەم پەتایە وا‌بکات خەڵکێکی زیاتر تووشی ئازار بن.
دەنگی ئەمریکا: لە ساڵی ١٩٨٧ی زاینی، لە سەردەمی شەڕێ ئێران و عێڕاق دا حکومەتی سەدام حوسێن بە چەکی کیمیایی هێرشی کردە سەر شاری سەردەشت، لە ئاکام دا زیاتر لە ١٠٠ گیانیان لە دەستدا و هەزاران کەسیش تووشی ئازار و نەخۆشی بوون.
بە گوێرەی رۆژنامەی واشنگتن پۆست پیاوێکی بە ڕەگەز ئیرانی کە ئێستا لە وڵاتی نۆڕوێژ دەژیت لە دادگایی کردنێک لە دانمارک دا حەوت ساڵ بەندی بە سەردا سەپێنراوە لە بەر ئەوەی زانیاری لە سەر ئوپوزسێۆنی ئێران بۆ دەزگاکانی سیخوری ئێران کۆکردۆتەوە.
وەزارەتی بەرگری تورکیا پێشتر رایگەیاند کە لە ئەم هێرشەدا هێزەکانی کوماندۆ بە پشتیوانی فڕۆکە، هێرشی هێلیکۆپتەر، تۆپخانە و فرۆکەکانی بێ فرۆکەوانی چەکدار و بێ چەک بەڕێوەدەچێت.
ماڵپەڕی کوردستان میدیا سەبارەت بە کتێبی لێکۆڵینەوەیی کە لەسەر ژیان و بەسەرهاتی “سەدیق ئەنجیری‌ئازەر”، لەلایەن دکتور “یاسین سەردەشتی”ـەوە نووسراوە، لەگەڵ نووسەری ئەم کتێبە وتووێژێکی پێکهێناووە.
مامـۆسـتا عـەلی حەمـەڕەشـید، نـووسـەرێـکی بـە تـوانـا و ناسـراوی نووسـین هەمەڕەنگەیە، لە بواری لقەکـانی ئـەدەبی منـداڵانی کورد دا، هـۆنـراوەنـووس و چـیرۆکنووس و ئۆپـەرێت نـووسـێکی شارەزایە..
رۆژی 24ی 7 ی 2019 ، من و هاوڕێ کاک حامید درودی، سەردانێکی هاوڕێ کاک رەشید خان مان کرد و کاک رەشید باسێکی لە سەر ژیانی بنەماڵەیی و سیاسی خۆی کرد.
کاک موتەلیب لە کۆمارەوە تا ئێستا ئەندامی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێرانە و زۆری خزمەت بە حیزب و جۆڵانەوەی رزگاری خوازی کوردستان کردوە و کەسێکی زۆر دڵسۆز و سادقە.
کاک عومەر دەڵێ لە گەڵ زۆر لایەن دانیشتنمان بووە و پرسی دانیشتن و چارەسەری مەسەلەی کوردیش لە رێگای وتووێژ هاتۆتە گۆڕێ و ئێمەش ولامی ئەرێنێمان هەبووە بەڵام تا ئێستا دانیشتنێک لە گەڵ کۆماری ئیسلامی نەکراوە .
ماوەی دوو مانگێک دەبوو لە هەلێک دەگەڕام بۆ دانیشتن لەگەڵ ئەو شاعیرەی شێعر و هەڵبەستەکانی دەست بە دەست لە نێوان گەورە و بچووکی ئەم وڵاتەدا دەگەڕێن و بە بۆنەگەلی تایبەتەوە پێشکەش دەکرێن و دەخوێندرێنەوە،
پێشمەرگەکان: کاک خالید عەزیزی لەم یەک دو رۆژەدا 2 دیمانەی لە گەڵ کرا، یەکیان لە روداو و ئەوەی تریشیان لە دەنگی ئەمریکا.
کاک جەواد، کتێبێکی لێکۆڵینەوەیی لەژێر ناوی “کشتار بی‌پایان” سەبارەت بە ئێعدام، تێرۆر و کۆمەڵکوژی( ژینۆساید) خەڵکی کوردستان لە نێوان ساڵەکانی ١٣٥٧ تا ١٣٩٦ چاپ و بڵاو کردەوە.
لە رێکەوتی 2018/12/14 لە گەڵ هاوڕێیان رەشید حەیدەری و حامید درودی، لە ستۆکهۆڵم سەردانی هاوڕێ کاک دوکتۆر حوسێن خەلیقی مان کرد .
پ م نیوز: وتەکانی جەماڵ پوورکەریم لە پێوەندی بە مافی دیاریکردنی چارەنووس و سەربەخۆیی کوردستان، ئەو بەرنامەیە سێ ساعەت و نیو بوو ، بەڵام لێرە دا کورتەیەک دانراوە و وتەی میوانەکانی دیکە کە سەرجەمیان دژ بە سەربەخۆیی و کورد بوون لە بەر زۆری بەرنامەکە دانەندراوە، تەنیا قسەکانی جەماڵ پوورکەریم لەو بەرنامەیە دا داندراوە.
سەردانی نەمر کەریم حەدداد لە رێکەوتی 2014/04/05 . شاری ڤێسترۆسی سوید لە لایەن ساڵە نەڵۆسی، حامید درودی ، حامید نەسیری و رەشید حەیدەری. رۆژێکی خۆش و باسی زۆر کرا و جەوێكی زۆر دۆستانە و خۆش بوو.
چەند پەیڤێکی پێویست: ئەم چاوپێکەوتنە، بۆیەکەمجار بەر لە زیاتر لە ٢٠ ساڵ پێش ئێستا لە گۆڤاری خوێندکاری کورد دا بڵاوکراوەتەوە. گۆڤاری ناوبراو، بەهۆی کەم دەرامەتییەوە بە تیراژێکی کەم دەردەچوو و بڵاودەکرایەوە.
پ م نیوز: رەنگین شەرۆ سەردانی 16 بنەماڵەی پەنابەری کوردی رۆژهەڵاتی کوردستانی کردوە کە لە گردەچاڵی نزیک هەوڵیر دەژین.
لە رۆژی بە خاک سپاردنی نەمر کاک کەریم حەدداد دا 2018/12/07 کە ساڵرۆژی تیرۆر کردنی کاک مەلا حەسەن شیوەسەڵیش بوو کە لە ١٦ی سەرماوەزی ساڵی ١٣٦٦ی هەتاویدا لە پیلانێکی داڕێژراوی ڕێژیمی جینایەتکاری کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا تیرۆر و لە ئاکامدا زۆربەی ئەندامەکانی هەستیاری سەروڕووی زیانیان پێ گەیشت و هەر دوو دەست و هەر دوو چاویشی لەدەست دا.
کوردستان میدیا: گۆڤاریسڤیل له‌گه‌ڵ مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران وتووێژێکی سەبارەت بە کتێبی نسکۆ و دابڕان لە نووسینی مستەفا هیجری و رێکەوتنی نێوان رێژیمی ئێران و گرووپی ١+٥پێک هێناوە.
وتووێژ: سەلیم زەنجیری
چارەنووسی بەرجام لە دوای ئۆپەراسیۆنێکی ئیسرائیل لەمەڕ ئاشکراکردنی بەڵگەکانی پێوەندیدار بە پرسی ناوکیی رێژیم،
گۆڕانکارییەکانی ناو کابینەی ترامپ و کاریگەرییان لە سەر سیاسەت و رووداوەکانی ناوچە، تەوەری گفتوگۆی ئەم ژمارەیەی رۆژنامەی کوردستانە لەگەڵ شەریف هەژاری، مامۆستای مێژوو لە زانکۆی سلێمانی، کە سەرنجتانی بۆ ڕادەکێشین:
“به‌رنامه و پلانه‌كانی به‌میللی كردنی نه‌وتی سابڵاخ له ماڵی ئێمه دانرا و نووسرا”
هه‌فته‌نامه‌ی (باس) له مه‌هاباد سه‌ردانی ماڵی قازی محه‌مه‌د ده‌كا و له‌گه‌ڵ مونیره خانم، كچه گه‌وره‌ی پێشەوا و سەکۆماری کوردستان قازی محه‌مه‌د، له‌مه‌ڕ بنه‌ماڵه‌ی قازی محه‌مه‌د و قوربانییه‌كانی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه، وتووێژ ئه‌نجام ده‌ده‌ن. مونیره ده‌ڵێ: ”بنه‌ماڵه‌كه‌مان قوربانیی زۆری بۆ كورد و كوردستان داوه و باوكم له كاتی ده‌ستنوێژ هه‌ڵگرتن ده‌ستگیر كراوه“.
ئێستا بنه‌ماڵه‌ی قازی محه‌مه‌د، له خانووێكی گه‌ڕه‌كێكی كۆنی مه‌هاباد نیشته‌جێن. پێشەوا قازی محه‌مه‌د، حه‌وت كچ و كوڕێكی هه‌بوو، ئێستا سێ كچ و كوڕێكی له ژیاندا ماون، دوو كچی به نێوه‌كانی (مونیره و فه‌وزی) له مه‌هاباد ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، (مریه‌م)ی هاوژینی سه‌ردار جاف، له‌گه‌ڵ دوو كچه‌كه‌ی له عه‌ممان ده‌ژین، (عه‌لی) له‌نێوان كوردستانی باشوور و ئه‌وروپادا ژیان به‌سه‌ر ده‌با.
له سه‌روبه‌ندی دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان، مونیره قازی، ته‌مه‌نی ده ساڵ بووه، له‌باره‌ی ده‌ستگیركردنی باوكیه‌وه ده‌ڵێ: ”له‌كاتی ده‌ستنوێژ هه‌ڵگرتن باوكمیان ده‌ستگیر كرد و بۆ ماوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ مامم له مه‌هاباد زیندانی كران، ئه‌وسا له‌سێداره‌یان دا، له‌دوای شه‌هیدبوونی قازی، به به‌رده‌وامی خه‌ڵك سه‌ردانی ماڵی ئێمه ده‌كرد و ده‌رگایان ماچ ده‌كرد. خودا شاهێده، باوكم بۆ ماڵی دونیا كاری نه‌ده‌كرد، پیاوه به ته‌مه‌ن و قه‌دیمییه‌كانیش شاهێدن و له كتێب و یاداشته‌كانیان نووسیویانه“.
خانمی قازی، ده‌ڵێ: ”عه‌لی برام، به‌نێوی باپیرم (عه‌لی) ناو نرا، ئاره‌زووی بۆ ئاژه‌ڵ هه‌بوو، بۆ نموونه: ئاسك و كۆتری جوانی هه‌بوو، شتی عه‌نتیكه‌ی ڕاگرتبوو، خه‌ڵكیش ڕێزی زۆری لێ ده‌گرت و دیاری‌یان بۆ دێنا، ئه‌گه‌رچی هه‌ندێ جار باوكم دیارییه‌كانی قبووڵ نه‌ده‌كرد و ده‌ینارده‌وه بۆ خاوه‌نەكه‌ی“.
كچه گه‌وره‌ی پێشەوا قازی محه‌مه‌د، باسی دوای له‌سێداره‌دانی قازی محه‌مه‌د ده‌كا و ده‌ڵێ: ”دوای شەهیدبوونی باوکم قڕانێكمان پوول نه‌بوو. له‌و سه‌روبه‌نده‌دا، دایكم ده‌گریا و خوشكی بابم، ئه‌گه‌رچی زۆر زۆر بابمی خۆشده‌ویست وتی: براله (براله‌ی له زاری قازی محه‌مه‌ده‌وه به‌كار هێناوه، چونكه قازی محه‌مه‌د به هاوژینه‌كه‌ی وتووه براله) بۆ هێنده ده‌گری، من ببینه، سێ برام شه‌هیده و هێنده‌ی تۆ شین ناكه‌م، تۆ بۆ وا ده‌كه‌یت؟ له وه‌ڵامدا دایكم وتی: مردنی قازی له لایه‌ك و به‌خێوكردنی ئه‌و منداڵانه‌شم له‌لایه‌كی دیكه، چۆن ئه‌و منداڵانه به‌خێو بكه‌م؟ ڕاسته موڵكمان زۆر بوو، به‌ڵام ده‌رامه‌ت كه‌م بوو. له‌دوای نه‌مانی باوكم، جه‌وانه‌كانی مه‌هاباد به‌روبوومی نێو موڵكه‌كانمانیان بۆ فرۆشتین و به‌و ده‌رامه‌ته به‌ڕێوه چووین“.
مونیره، ده‌ڵێ: ”زۆربه‌ی چالاكییه‌كانی حزبی دیموكرات له سه‌رده‌می شا، له ماڵی ئێمه ئه‌نجام ده‌درا، ته‌نانه‌ت به‌رنامه و پلانه‌كانی به‌میللیكردنی نه‌وتی سابڵاخ له ماڵی ئێمه دانرا و نووسرا، عیسمه‌ت خانی خوشكم هاوكار و كۆمه‌كی ده‌كردن. له‌به‌رئه‌وه له سه‌رده‌می شا، هه‌میشه چه‌كدارانی شا، ماڵی ئێمه‌یان ده‌پشكنی“.
مونیره خانم، له‌دوای له‌سێداره‌دانی پێشەوا قازی محه‌مه‌دی باوكی، له‌سه‌ر ڕاگه‌یاندنی كۆماری كوردستان، باسی قوربانییه‌كانی بنه‌ماڵه‌كه‌یان ده‌كا: ”ئێمه بنه‌ماڵه‌یه‌كی قوربانیده‌رین بۆ بزاڤی رزگاریخوازی گه‌لی كورد، قازی و خزم و هاوڕێیانی له ساڵی (1947) له‌سێداره دران، له‌دوای ئه‌وكاته‌وه له‌پێناو كوردایه‌تی شه‌هیدمان داوه، هه‌روه‌ها چه‌ندین به‌رنامه و پلان و هه‌وڵی له‌ناوبردنی ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی قازی دراوه، كوڕێكم به‌نێوی (محه‌مه‌د) كه به نێوی باوكمه‌وه ناومان نا، له شه‌ڕی (سه‌را) لای بۆكان شه‌هید بوو، نۆزده ساڵ له‌وه‌و پێش، پلانیان بۆ له‌ناوبردنی فه‌تاح خانی هاوژینم دانا و له چوونه ژوورێی –وروودی- مه‌هاباد تڕێڵه لێی دا، ئه‌گه‌رچی شوێنی فیشه‌ك به سه‌ریه‌وه بوو، واته به گولله لێیان دابوو. ئه‌وسا، جمهوری ئیسلامی بۆ ماوه‌ی هه‌شت مانگ نه‌نكمیان ده‌ستگیر كرد و به پێ خاوسی ناردیانه‌وه ماڵه‌وه. له‌و سه‌روبه‌نده‌ی پێشمه‌رگه‌كانی دیموكرات چالاكییان زۆر بوو و چه‌كدارانی ئێرانیان ده‌كوشت، داوایان له دایكم كرد، كه وتووێژی له‌گه‌ڵ ئه‌نجام بده‌ن و دایكم بڵێ: دیموكرات حزبی ئێمه نییه، ئه‌گه‌رچی ڕازی نه‌بوو و قه‌بوڵی نه‌كرد. دواتر له سوید بۆمبیان بۆ عیفه‌ت خانی خوشكم –خێزانی ئه‌میری قازی- دانا و به‌ر بۆمبه‌كه كه‌وت و گیانی له‌ده‌ست دا“.
له‌باره‌ی مامه‌ڵه‌كردنی قازی محه‌مه‌د له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی، مونیره قازی ده‌ڵێ: ”هیچ باوكێك وه‌ك ئه‌و نه‌بوو، -ئێستا به منداڵه‌كان ده‌ڵێم، ئێوه وه‌ك باوكی ڕه‌حه‌تیم نین- زۆر میهره‌بان بوو، خه‌ڵكی خۆشده‌ویست، له‌گه‌ڵ هه‌موو كه‌س به‌ڕێز بوو، به‌داخه‌وه ئێمه كه‌م له‌نێو باوه‌شی سۆز و خۆشه‌ویستیی ئه‌ودا بووین، چونكه یا له تاران، یا له ته‌ورێز، یا له باكۆ بوو، ئه‌و كاتانه‌ی له مه‌هابادیش بوو، ده‌چووه دادگا. ئه‌و كاتانه‌ی باوكم له ماڵه‌وه بوو كایه‌ی له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانی ده‌كرد، كایه‌ی باره خوێی پێ ده‌كردین، لاقی له‌سه‌ر لاقی خۆی داده‌نا و ده‌یوت: باره خوێ، باره خوێ، یا به فه‌وزییه‌ی خوشكمی ده‌وت: مریشكه‌كه دێ و ده‌ڵێ: له وه‌ڵامدا فه‌وزییه ده‌یوت: دیموكرات، دیموكرات“.
هه‌روه‌ها وتی: ”خانمێكمان لابوو، نانی بۆ ده‌كردین، باوكم به‌ناوی خۆش و قسه‌ی خۆش بانگی ده‌كرد، ئه‌و خانمه كورێكی بچووكی هه‌بوو، له كاتی نان خواردن باوكم لای خۆی دای ده‌نا و ده‌یوت: له‌گه‌ڵ من نان بخۆ، به‌ڵام دایكم ده‌یوت: با له‌گه‌ڵ تۆ نان نه‌خوا، چونكه تۆ گۆشت ناخۆی و زیاتر ئاره‌زووی برنج و كشمیش ده‌كه‌یت، خۆمان گۆشتی بۆ داده‌نێین. هه‌موومان له‌گه‌ڵ پووره‌كانیشمان له‌سه‌ر یه‌ك سفره نانمان ده‌خوارد. ئه‌و كاتانه‌ی میوانمان هه‌بوو، هۆڵه‌كه پڕ دەبوو له مه‌لا و میوان، كه‌چی باوكم ئێمه‌ی ده‌برده ژووری میوان و له‌لای خۆی دای ده‌ناین“.
سەرچاوە: باس نیوز
کاک مستەفا هیجری لەم وتووێژەدا، زۆر هەوڵی داوە کە هاوڕێیانی پێشوو ، نەڕەنجێن و جارێکی تر یەکگرتنەوە پەکی نەکەوێ، ئەگەر لە یادتان بێ کاک مستەفا کتێبی نسکۆ و دابڕانی بڵاو کردەوە
بەشی یەكەم
فرێدریك تیسۆ، كونسوڵی پێشووی فەرەنسا لە هەرێمی كوردستان، لە ساڵانی هەشتاكانی سەدەی رابردوودا بە رێگەی قاچاخ لە توركیاوە خۆی دەگەیەنێتە رۆژهەڵاتی كوردستان
لە ساڵی ١٩٥١ لە جەزائیر لە دایکبووە، لە ساڵی ١٩٦٢ دەگەرێتەوە بۆ فەرەنسا، دوای ئەوەی پلەکانی خوێدن دەبڕێت، لە ساڵی ١٩٨٠ دەبێتە پزیشک . وەکو پزیشکێکی فەرەنسی، بریار دەدات بچێتە لەو وڵاتانەی کە دوورەدەستن و شەڕ تێیاندا بڵاوە و هیچ هاوکارییەکیان بەدەست ناگات.
رەحیم رەشیدی: زۆر سپاس جەنابی باڵوێز بۆ کاتەکەتان. تکایە روانگەی ئێوە سەبارەت بە رۆڵ و دەوری ئیران لە نێوچەکە چیە؟ هەروەها پێگەو داهاتووی ئێران و رێژیمی ئەسەد لە رۆژهەلاتی نێوەراست دا چۆن دەبینن؟
شێخ جه‌عفه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد”ئه‌وه‌ی له‌چه‌مچه‌ماڵ و ڕانیه و سلێمانی و شوێنه‌كانی تر ڕویدا ئه‌مجاره تێكه‌ڵی خۆپیشانده‌ران بوون ئه‌وه یه‌كێك له‌به‌رنامه‌كان بوو كه ئه‌و ئاژاوه‌گێرییه دروست بكه‌ن
دواین روانگه‌كانی واشنگتن له به‌رانبه‌ر تاران و لاوازییه‌كانی خه‌باتی سیاسیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی له‌گه‌ڵ رەحیم رەشیدی به وردی تاوتو كردوه.
ساڵە نەڵۆسی: وتووێژی شەهید سه‌لاح نادری لە گەڵ من، کە ئاماده‌كاری بۆ به‌رنامه‌ی وێنه‌گرانی شۆرش دەکرد لە تیشک تی ڤی سەر بە حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران کە بە داخەوە لە رێکەوتی 2016/06/15 لە گوندی قەرەقەسەلی لە نزیک شاری شنۆ لە گەڵ 7 هاوڕێی تری بە دەست جینایەتکارانی کۆماری ئیسلامی ئێران شەهید کران.
وتوێژی دەنگی کوردیی ئەمریکا لەگەل چالاکی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سلێمان کەلەشی
کەریم پەرویزی: خەڵک بە هاتنیان بۆ سەرشەقام، ترسیان لە داپڵۆسینی ڕێژیم ڕەویوەتەوە و لە مەرحەلەیەکی دیکەدا، دەبێت ترسی خەڵک لە زیندان بشکێت و بڕۆنە بەر زیندانەکان و داوای ئازادکردنی گیراوەکان بکەن.
کاک عه‌لی ڕزگه‌یی ناسراو به کاک شوانه چه‌ند ساڵ پێش توانی ژنێک له مه‌رگ ڕزگار بکات. ناوبراو حه‌وتووی ڕابردوو خه‌ڵاتی سه‌رۆکایه‌تی بۆ جوامێری پێشکه‌ش کرا. Continue reading
مێژووی خەباتی گەلی کورد بۆ ئازادی و سەربەستی وەک هەموو گەلانی دنیا کە خەبات و خوێنیان داوە بۆ گەیشتن بە مافەکانیان پڕه له سەرکەوتن و شکست؛
ڕۆستەم جەهانگیری لە وتووێژ لەگەڵ ڕۆژنامەی کوردستاندا
بەشی ڕاگەیاندنی کۆمیتەی دانمارکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، دیمانەیەکی لەگەڵ محەممەد مەسعوودی زیندانیی سیاسی کە ئێستا نیشتەجێی وڵاتی دانمارکە پێکهێناوە کە سەرنجتان بۆ دەقی تەواوی ئەو دیمانەیە ڕادەکێشین.
ناوه‌ندی مافه‌کانی مرۆڤ و دادی لانتس خه‌ڵاتی به ئه‌ندامی پاڕلمانی عێراق، ڤیان ده‌خیل پێشکه‌ش کرد سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌کانی ئه‌و خانمه بۆ ئه‌وه‌ی سته‌مکاری و کوشتاری داعش
محەمەد مورادی سەرەتای ساڵی ١٣٧٥ پاش شەڕێکی قورس و بەهۆی دابڕان لە پێشمەرگەکانی حیزبی دیمۆکرات و ناشارەزایی لە ناوچەی داڵاهۆی کرماشان،
جاستن ڕۆی بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگان له گه‌ڵ په‌ناخوازن له یونان و کڕواتیا کاری کرد. ناوبراو پله‌ی مه‌ستری له به‌شی مێژووی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له زانکۆی San Diego ی کالیفۆڕنیا وه‌ده‌ست هێنا .
گەپ و گوڕێگ وەگەرد ئاسۆ نووری چالاک سیاسی کرماشانی، لەبارەی وەزعیەت هەویەتخوازی لە کرماشان و تەئسیرات پەیام ڕاسان حزب دموکرات کوردستان ئێران لەو مەنتەقە.
ڕۆژنامه‌ی نیویۆرک تایمز، چاپی 12ی نوامبری 1989 له ئاماژه کردن به کرده‌وه‌کانی تێرۆریستی کۆماری ئیسلامی که له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌نجامی داون ده‌نووسێت:
دوای ئەوەی سکرتێری گشتی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران، لە نەورۆزی 2016 بڕیاری رێبەری حیزبی دێمۆکڕاتی سەبارەت بە ناردنەوەی پێشمەرگەی بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان راگەیاند و ناوی راسانی دێمۆکڕاتی لە سەر دانرا.
ئالۆن بێن مه‌یر: بۆ چاره‌سه‌ری مه‌سه‌لی کورد ده‌بێت چاو له شێوه‌ی بیرکردنه‌وه و لایه‌نی مێژوویی ئه‌و وڵاته بکه‌ی.
له دڕێژه‌ی باسی ئه‌گه‌ری هه‌بوونی زمانی دژه ژن و ئه‌ده‌بیاتی سکسیستی له کۆمه‌ڵگای کورده‌واری و له حیزبه سیاسیه‌کانیدا ئه‌و پرسیاره دێته ئاراوه
٥٨ـه‌مین خولی هەڵبژاردنی سەرکۆماریی بەهێزترین وڵاتی دونیا، بۆ دیاری کردنی ٤٥ـه‌مین سەرکۆمار لە ١٨ی خەزەڵوەری ئەمساڵدا بەڕێوە دەچێت،
دوو حزبی کوردیی ڕۆژھەڵاتی کوردستان لەبارەی لێدوانی بەرپرسێکی باڵای پارتی کرێکارانی کوردستان ھاتنەدەنگ و نیگەرانی خۆیان ڕادەگەیەنن،
پێشمەرگەکان: عەبدولڵا ئاكرەیی، بەرپرسی پەیوەندییەكانی تاران و هەوڵێر، پێشمەرگەکان بە چەکدار ناو دەبا و هەڕەشە لە حیزبەکانی رۆژهەڵات دەکا و دەڵێ” ئێمە داوایان لێدەكەین، نابێت ئەو چەكدارانە
پێشمەرگەکان: لە بەرنامەی هۆت لاینی روداو کە تایبەت بوو بە کەیسی کچێکی ١٣ ساڵان، کە ماوەی ١٠ ساڵە لە ماڵەکەی خۆی بە زنجیر بەستراوە،
کوردستان میدیا: ڕۆژنامه‌ی دی پرێسه‌ی ئۆتریش سه‌باره‌ت به ڕاسانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەگه‌ڵ مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات وتووێژێکی پێک هێناوە.
٢٢ی پووشپەری ئەمساڵ، ٢٧ـەمین ساڵیادی تیرۆرکرانی د.قاسملووی ڕێبەر بە دەستی دیپلۆمات تیرۆریستەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری وییەن بوو.
کاک خالید عەزیزی، لە بەرنامەی روداو، داوامان لە کۆماری ئیسلامی کردوە کە هەوڵی چارەسەری کێشەی کورد بدەن و من کە لە گەڵیان دانیشتم بەڵام وڵامێکی ئەرێنیان نەداینەوە.
کاک خالید عەزیزی سکرتێری “حدک” لە تازەترین وتوێژی دا لەگەل بەرنامەی تەلەفیزیۆنیی “کوردکانال”ی حیزبەکەی دا کۆمەڵێک باس و بابەت دەورووژێنێ کە بەشێک لە چالاکانی سیاسی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕەخنەیان لە قسەکانی هەیە و بەشێکیش تەئیدی دەکەن کە زۆربەی بەشی دووهەم لە خودی حیزبەکەی خۆیانن.
پرسیار: پێتان وایە بە سەردانێکی نەمایشی یان چەند گۆتەی نەمایشی رژیم دەتوانێ زۆڵم و زۆری کۆماری ئیسلامی ئێران بەرامبەر بە کورد بشارێتەوە؟
دوکتور ئاوات ده‌ڵێت پێویسته له خواسته‌کانی که‌بووندوه‌ند، که هه‌مان خواسته‌کانی گه‌لی کورده، به‌رگری بکرێت
ئێستا تورکیە و باکووری کوردستان بە قۆناغێکی زۆر دژوار‌دا تێدەپەڕن و شەڕ و نائارامی و کاولکاری باڵی بە سەردا کێشاوە و خەریکە ڕێگای سیاسەتی پارلمانی و مەدەنیش ئاستەنگ دەکرێت.
مستەفا هیجری سەرۆكی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ڕایدەگەیەنێ بڕیاری خەباتی چەکداریان لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران نەداوە و لەبەر هەرێمی كوردستان ئەوە ناكەن.
محەممەد ساڵح قادری:”جێگیرنەبوونی كەلتوری دێموكراسی و یەكتری قبوڵكردن بۆتەهۆی دروست بوونی دابڕان.
حەسەن شەرەفی: مەبەست لەو پەیامە ئەوە بووە کە بە حزووری ئەندامان و تێکۆشەرانی حیزب لە نێوخۆی وڵات خەباتەکەمان پڕ رەنگتر لە ڕابردوو بکەین، پەرە بە پێوەندییەکانمان لەگەڵ خەڵکی ناوخۆ بدەین و لە ئاکامدا خەباتەکەمان لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران جەماوەریتر و بەربڵاوتر بکەین.
شێخ محەممەدی بڵباسی لە رێکەوتی ٢٤ـی مارش ٢٠٠٩ـی زایینی، کاتژمێر دوو نیوی نیوەڕۆ بە هۆی نەخۆشی، هاوڕێی دڵسۆز و پشمەرگەی دێرین لە تەمەنی 69 ساڵی دا لە ناوەندی سێی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران لە جێژنیکان نیزیک هەولێر کۆچی دوایی کرد.
حەیدەری: حەز دەکەم بە چاوێکی دۆستانەوە لەو چیرۆکە بنواڕم و بڵێم کاک خالید عەزیزی نەیزانیوە یان لە واتای ئەو وشانەی کە بەکاری هێناون بە باشی تێنەگەیشتووە.
مانگی ڕابردوو ڕێکه‌وتی 26ی فه‌وریه، کاک مه‌حمود محه‌ممه‌دی، ناسراو به مه‌حمود خاس، فه‌ره‌مانده‌یه‌کی پێشووی حیزبی دێمۆکڕات له ماڵه‌که‌ی خۆی له شاری کریستانساندی، نۆڕوێژدا، به شێوه‌یه‌کی ناڕوون گیانی له ده‌ست دا.
وتووێژی “تەلەڤیزیۆنی تیشک” لەگەڵ بەڕێز مستەفا هیجری
لە ٣٧ ساڵ دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی‌دا، نە تاوانی سیاسی پێناسەی بۆ کرا و نە دەستبەسەرکراوانیش لەسەر بنەمای “سیاسی بوون” دادگایی کران،
سكرتێری گشتی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران (حدكا) رایدەگەیەنێت ئارامی ناوچەكە و بەدەستهێنانەوەی مافەكانی گەلی كورد بەندە بە رۆخانی كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە و ئەوەش ستراتیژ و سیاسەتی حدكایە.
کوردستان میدیا: نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە دەرەوەی وڵات، پچڕان و یان کەمکردنەوەی ئاستی پەیوەندیی هێندێک لە وڵاتانی لەگەڵ ڕێژیمی ئێران بە “دەستپێکێکی جیددی لە ڕاستای کورتکردنەوەی دەستی کۆماری ئیسلامی” لە قەڵەم دا.
رۆژنامەی بە ناوبانگی ئوتریشی دی پرێسە [ Die Presse ]چاوپێکه‌وتنێکی لەگەڵ هه‌ڵسووڕاو تێکۆشەری کورد بەرێز عەتا نه‌سیری له سه‌ر شه‌هیدانی ویه‌ن له رێکەۆتی ٣١/١٢/٢٠١٥ پێک هێناوه.
کاک عەلی یەکێک لە فەرماندە قارەمان و بە ناوبانگەکانی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران بوو کە دوای راگرتنی شەڕی چەکداری و نیشتەجێ بوون لە کۆیە،
جەمیل کولاهی، خوێندکاری کۆمەڵناسی زانکۆی ئۆسلۆ، لەوەڵامی پرسیارەکانی نوچەنێت، لەئامانجەکانی پەکەکەو دەستوەردانەکانی ئەو هێزە لەبەشەکانی کوردستاندا، پێیوایە، پەکەکە هەمیشە لەگەڵ وڵاتانی داگیرکاری کوردستان هاوپەیمان بووە.
ماڵپەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران” کۆمیتەی دانمارک” لە گەڵ دوکتور یەکتا ئۆزونئۆغلۆ ،دۆستی لە مێژینەی شەهید دوکتور قاسملوو و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وتووێژێکی پێکهێناوە.
پێشمەرگەکان: رادیۆ زەمانە لە رێگای تەلەفوونەوە گفتوگۆیەکی لەگەڵ زیندانی سیاسی ناسراوی کورد”محەممەد نەزەری” ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پێکهێناوە.
پێشمەرگان: کەیهان یۆسفی ئەندامی حیزبی دێموکرات کە ماوەیەک پێش لە وڵاتی سوید داوای پەنابەریی کردبوو، دوانیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٢ی ڕەزبەری ١٣٩٤ی هەتاوی دەسبەسەر کراوە
بە ئامانجی تاوتوێ کردنی ئاکامەکانی هەڵبژارنی پاڕڵمانی تورکیە کە رێکەوتی ١ی نوامبری ٢٠١٥، بەرێوەچوو. ئەم وتووێژەم لەگەڵ سیاسەتوانی کورد رێزدار عەبدوڵا حیجاب پێکهێنا:
ئێران ھەمیشە ھاوکاری رێکخراوە توند ھاژۆیە ئیسلامییەکانی حزبوڵڵای لوبنان، حوسییەکانی یەمەن، رژێمی بەشار لە سوریا و ھاوپەیمانەکانی دیکەی لە عێراق دەکات, لابردنی گەمارۆ ئابوورییەکان لەسەر ئێران, دەرفەتێکی باشتر بۆ کۆماری ئیسلامی دەڕەخسێنێت.
حەسەن شەرەفی: نەیارانی کوردستان، ئەوانەی کە بەسەر هەر پارچەیەک لە کوردستان دا زاڵن، نە دەیانهەوێ ئەو دەسەڵاتە هەبێ و نە ئەگەر هەیە و بە ناچاری قبووڵی دەکەن کە هەیە،نایانهەوێ بەرەوپێش چوونی هەبێ، نایانهەوێ ئەمنیەتی هەبێ و هەرچەند نا ئەمنیش زیاتر بێ بەستێن بۆ دەخاڵەت و دەست تێوەردانی وان و کزکردنی ئەو دەسەڵاتە زیاتر دەرەخسێنێ.
برای بەڕێز کاک عەلی قادری، ماوەیەکی دور و درێژ و لە کاتە سەختەکاندا، پێشمەرگەی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران بوو و لە دەیان شەڕدا بەشداری قارەمانەنەی کردوە و چەندین بەرپرسایەتی هەبووە و لە دوای جوێ بوونەوەی کۆنگرەی 8 وەک زۆربەی بنەماڵەی قادریەکان ، چووە ریزی حدکا رێبەرایەتی شۆڕشگێر .
کاک عەبوبەکر باسێک لە سەر ژیانی پێشمەرگایەتی و باسی لە خۆ دەرباز کردن لە گوندی جاشێران دەکا کە چۆن هەڵۆ ئاسا 10ی بەیانی دوژمنیان راو ناوە و لە گەڵ شەهید بازید ایران دوست خۆیان دەرباز کردوە .