وەزارەتی بەرگری تورکیا پێشتر رایگەیاند کە لە ئەم هێرشەدا هێزەکانی کوماندۆ بە پشتیوانی فڕۆکە، هێرشی هێلیکۆپتەر، تۆپخانە و فرۆکەکانی بێ فرۆکەوانی چەکدار و بێ چەک بەڕێوەدەچێت.
هێرشی لەشکری تورکیا بۆ نێو هەرێمی کوردستان و تۆپبارانی ناوچەکانی سەر سنوور لە لایەن حکومەتی ئیرانەوە چەندین پرسیاری هێناوەتە گۆر کە لە پرۆگرامی ئەم حەوتوویەی ”ڕوانگە” دا تاو و تۆ دەکرێن.
تەورەکانی ئەم مێزگردە:
هەڵوێست و توانایی حکومەتی عێڕاق بەرامبەر بە حکومەتەکانی تورکیا و ئێران لە ئەم هەل و مەرجەدا
توانایی حکومەتی ئەمەریکا بۆ چارەسەری کێشەکە کە پەێوەندی لە گەڵ تورکیا دا هەیە
هەڵوێست و توانایی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرامبەر بە حکومەتەکانی تورکیا و ئیران لە ئەم دۆخەدا
دۆخی هێزەکانی سیاسی کوردستان لە نێو خاکی هەریم و پێویستی گۆڕین یان نەگۆڕینی شێوازی خەبات بۆ مافەکانی کورد
هەڵوێستی خەڵکی تورکیا و ئێران بە رامبەر بە خەباتی خەڵکی کوردستان لە نێو ئەو وڵاتانە دا