ڕەوف گوڵبەدەن
من بەش بە حاڵی خۆم کە لە پۆلی پێنج و شەشی سەرەتایی بووم لە بەر ئەوەی کە زۆر حەزم لە وانەی جۆغرافیا بوو کەم تاکورتێک جگە لە زانیاری گشتی وەک ناوی وڵات و پاتەختەکەی و هەروەها دانیشتووان و زمان و تا ڕادەیەک ئایین و ناوی شارە گەورەکانی و بەرهەم و شتی وام دەزانی و لەگەڵ هاوپۆلەکانم زۆرجار کایەی شار شارمان دەکرد بۆ ئەوەی کە بزانین کێ زانیاری گشتی لە سەرەوەیە و ئەمەش یەکێ لە شێوازەکانی فێربوون و گەشەکردن بوو!
کورد لە دوای ئەو هەموو چەرمەسەریەی کە لە لایەن داگیرکەرانی خاکەکەیەوە بە سەریدا هاتووە لەوە دەچێت کە هێشتاش گومانی لە داگیرکراوی خۆی هەبێ؟
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە داخەوە دەستی ترۆر گەیشتە دوورگەی تەناهی کۆچبەران و بە جارێک فینلاندی هەژاند!
هەتا کرتە نەکەیتە سەری، نازانی چی قەوماوە؟
هەتا چەند سەردێڕی سەیر و سەمەرە نەخوێنیتەوە Continue reading
بە ئێران و تورک و عەرەبەوە یاری بە چارەنووسی کورد دەکەن یان چاو لە کورد زەق دەکەن، سەرباری ئەمەش کورد بۆ خۆشی یاری بە چارەنووسی خۆی دەکات! Continue reading
ئەوەی گەمژە نەبێ ناچێت باسی سەربەخۆیی بۆ وڵاتێک بکات کە لە لایەن چوار دەوڵەتی دێمۆکراتی وەک: ئێران و تورکیا و عێراق و سووریاوە داگیرکراوە و گەمارۆ دراوە مەگەر گەمژە بێ!
ئاڵا لە سیمبۆلەوە بۆ دۆژمنایەتی کردن لە گەڵ سەربەخۆیی و ویستی لە مێژینەی نەتەوەیەکی بندەست کە سەدان ساڵە لە لایەن داگیرکەرانی کوردستانەوە دەچەوسێتەوە
پێم وابێت بە لاڕێدابردنی ویستی مێژوویی سەربەخۆیی کە لە پاش زیاتر لە سەد ساڵ ئەوڕۆکە بووە بە رۆژەڤی تاک و کۆی نەتەوەکەمان و ناوچەکەی هێناوەتە خرۆش، Continue reading
پێم وابێت بە لاڕێدابردنی ویستی مێژوویی سەربەخۆیی کە لە پاش زیاتر لە سەد ساڵ ئەوڕۆکە بووە بە رۆژەڤی تاک و کۆی نەتەوەکەمان و ناوچەکەی هێناوەتە خرۆش،
شۆلاوەی بارانی دوێنێ شەو، شۆردنەوەی تۆزی دارەکانی لێڕەواری وەک دار تووز لە خێڵی دار بەڕووی خۆمان هەروەها گەردیلەی گوڵی لێ کەوەتەوە!
گرینگ ئەوەیە کە مەبەستەکە بە خوێنەر بگا، جاری وایە ڕستەیەکی کورت گەلێک سەرنج ڕاکێشترە لە دەقێکی ڕەخنەیی و شیکاری دوور و درێژ
ئەوەی کە لە ناوچەکەدا بە تایبەتیش لە دوو شاری گرینگی بن دەستی داعش دەقەومێت دەرخەری چەند ڕاستییەکی زەقە کە میدیای چەواشەکار لە ڕێگەی سەرچاوە هەواڵدەرییەکانی خۆیانەوە
لە گەڵ ئەوەی کە ناوچەکە لە ماوەی نێوان ڕووخاندنی تاڵەبان لە ئەفغانستان و هەروەها ڕووخاندنی سەدام لە عێڕاق ئاراستەکان هەتا جۆرج بۆشی کوڕ لە سەرکار بوو وا دەردەکەوت
بەندیخانەکانی تورکیا ئاخنراوە لە ئازدیخوازی کورد و ئەوەی ناوی پاڕلمانتار و ئەندامی سەرۆکایەتی هەدەپەیە لە بەندیخانەوە دەنگی نای لە ڕێگەی پەیامی هاودڵییەوە بۆ هاونیشتمانەکانی خۆی بەڕێکرد!
ئەوە یەکەم هەنگاوە بەرەو سەربەخۆیی کوردستان، ئەوەی وا لە بەغدا حوکم دەکات حکوومەتی بەغدای سەر بە ئێرانە، لە مێژە عێراق نەماوە و لە عێراق گەڕێن،
ئێمەی تاراوگەنشین کۆمەڵە خەڵکێکی نایەکگرتووی تێکڵاوین کە هەر یەکەو یان سەر بە لایەنێکی سیاسییە و یان ئەگەریش سیاسی نەبێت بە پاشخانێک لە سیاسەت و لە کولتوور و لە داب و نەرێتی زاڵی وڵاتێکەوە هاتووە
درۆ لە کوێ دەچێنن و درۆزن لە کوێ بەرهەم دێنن؟
خۆی لە ڕاستیدا دانانی ئەم دەم و دەزگانە هەر بۆ مەبەستی بەرنامەکانی خۆیانە و ئەوانەی وا ئەو فیلمانە هەڵدەسەنگێنن یان ئەو تاک و تەراکەی کە دەبنە ئەستێرەی هالیۆد
ژمارەیەک لە لاساییکەرەوە کۆیلەکانی داعشی شێعە بە فتوای کۆنە ترۆریستێک لە تاقمە ترۆریستییەکەی سپای مەهدی جاران و حەشدی شەعبی یان داعشی شێعەی ئێستا
شار و وڵاتی وا هەیە کە لە بنگلادشەوە کرێکاری خاوێن کردنەوەی بۆ دێنن لە بەر ئەوەی لە کولتووری ئەم وڵاتە شازەدا کۆڵان و شەقام خاوێن کردنەوە لەم فەرهەنگەدا بە چاوی سووک سەیردەکرێت!
ماسمێدیای ئەوڕۆ بە جێگەی ئەوەی زانیاری بە خەڵک بدەن و بنەمای زانیارییەکانیان لە سەر راستی و درووستی دابنێن ئەوەی وا پێی دەڵێن فاکت نەک فیکت،
لە ڕۆژێکی وەک ئەوڕۆدا سپایەک لە عێراقی کۆن دامەزرا ( چوونکە ئێستە عێراق بە کردەوە نەماوە) کە دوایی بوو بە ئەنفالچی و کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجەی خولقاند
نیشتمان ئەو خاکەی کە لێوەی هاتووین و تێدا گەورەبووین و تێدا فێربووین هەمان ئەو بوونە پیرۆزەیە کە پێی دەڵێن شەرەف!
شەنگالە خاکی کوردستانە بەڵام دیسانەوە دەستی داگیرکەرانی کوردستان بە بیانووی شەڕ لە گەڵ داعش گەیشتووەتە قووڵاییە ستراتێژییەکانی کوردستانەوە
سلێمانی شارە ڕووناکبیرەکەم، پایتەختی ڕۆشنبیری کوردستان، ئەوە بۆ لە هەمبەر پاشڤەرۆیی و کۆنەپەرەستی چەرخەکانی ناوەڕاستدا وا بێدەنگی؟
بەرپرسە بە چی؟
بەرپرسە بە ئەنجامدانی ئەرکەکانی کە پێی سپێردراوە! ئەگەر هەر تاکێک خۆی بە بەرپرس بزانێت لە ئەنجامدانی ئەرکی خۆی
لە هەموو سەردەمێکدا شۆڕشگێربوونی حێزبەکان لە سەر بایەخدان بە کوردستان هەڵدەسەنگێندران و ئامانجی دواڕۆژ سەربەخۆیی بوو
نە سووریا و نە عێراق بە کردەوە وەک وڵاتی سەربەخۆ نەماون و ئەوەی وا هەتا ئێستا وەک ناو بە دوای خۆیاندا راکێشی دەکەن
پەیامی ئێران بۆ ئەمریکا و ناوچەکە بە گشتی وە بە تایبەتی بۆ عەرەب ئەوەیە کە ئەوەی ناوچەکە ئاڵۆز دەکات و دەیشێوێنێت ئێرانە هەروەها ئەوەش وا دەتوانێت ئاشتی و تەناهی بۆ ناوچەکە دابین بکات دیسان ئیرانە!
ئەوەی ڕژیمی ئێران نەناسێت نە لە سیاسەت دەزانێ و نە لە چەمکی ترۆر تێگەیشتووە!
تا چەند ڕۆژێکیتر پێ دەنینە سەتەمین ساڵی گرێبستی سایکس- پیکۆ، بە پڕکردنەوەی سەد ساڵ تەمەن، سایس- پیکۆ دەمرێت و لە مێژوودا دەنێژرێت!
نەک ڕۆژهەڵاتی ناوین، گۆڕینی دێمۆگرافیای ئورووپاش بەڕێوەیە!
ئەو شەپۆلە کۆچەبەرکراوەی کە ئێستاکە دەینینین لە سنوورە ئاوەڵاوکراوەکانی ئورووپا
هەر لە یەکەم ڕۆژەکانی هاتنە سەرکاری داعشی شێعە لە ئێران کورد نەک هەر نەچووە ژێرباری داعشەکان بەڵکوو دژی کۆنەپەرستی ڕاپەڕی و بۆ چەندین ساڵ تەنگی بە کۆماری سێدارە هەڵچنی!
کە واتە درۆ بەم زەقییە کەس نەیکردووە!
خوێندنەوەی ئەمریکا بۆ ناوچەکە خوێندنەوەیەکی ساویلکانەیە و خۆ گێل کردن لە داعش لە سووریا
بەرەی شێعە بریتییە لە ئێران، لەتە دەوڵەتی شێعەی عێراق، سووریای داڕماو، بە سەرۆکایەتی ڕووسیا کە خۆی ساڵانێکە گیرۆدەی دەستی تۆندئاژۆکانە لە چاچان و هێشتاش دوایی نەهاتووە!
لە وەتی ئۆباما لە ئەمریکا بووە بە سەرۆک کۆمار لۆبی کۆماری سێدارە کاریگەری لە سەر سیاسەتەکانی ئەمریکا لە پێوەندی لە گەڵ ئێراندا سەرکەوتووتر بووە!
لەم کاتەدا کە ناوچەکە بە بار و دۆخێکی زۆر هەستیاردا تێدەپەڕێت، بە لاڕێدابردنی هێزی کورد یان بێ هێزکردنی کورد یان سەرقاڵکردنی کورد بە کێشەی ناوخۆ یان
قسەی خۆمان بێت بەخت یارت بوو، کە لوولەی نەوتی کوردت تەقاندەوە، یەک لە بەر ئەوەی بێ خاوەنە و کەس کاری پێت نییە، دووهەم ئەوە ئەگەر هی کورد نەبوایە ئێستا شەڕێکی گەورە لە سەری درووست دەبوو کە ئەو سەری نادیار بوو!
ڕێککەوتنی ئۆباما و ئەردۆغان لە سەر چییە؟
یەکەم: ئەردۆغان چۆنە ئێستا قەبووڵی کردووە کە لەمە بە دوا سنوورەکانی دەپارێزێت و ناهێڵێ داعش لەو سنوورەوە دەربازی سووریا بێت!
ناسەقامگیری و بوونی شەڕ لە ڕۆژئاوا بە قازانجی کێیە؟
ماوەیەک لەمە و پێش تورکیا هەڕەشەی ئەوەی کرد کە کورد نزیکی جەرابلۆس نەبێتەوە!
کورد نابێ خۆی بخاتە ناو تەڵەی داعشەکان، کورد بە یەکجاری دەبێ بڕیاری یەکلاکەرەوە بدات کە کورد کوردە و خاوەنی کێشەی خۆیەتی و کێشەی ئێمەی کورد لە جۆری کێشەکانی شێعە و سوننە نییە
تورکیا لە دوای چالاکی یەکینەکانی پاراستنی گەل لە گرتنەوە گرا سپی بووە بە هاوسێی ڕۆژئاوای کوردستان و ئیتر مێژووی هاوسێیەتی سووریا و تورکیا دوایی هات و بوو بە مێژوو!
ئەرێ بۆ جارێکیش بە هەڵە چەک بۆ پێشمەرگە و گریلا هەڵنادەنەوە خوارەوە؟
حکومەتی عێراق حەشدی شەعبی بە ڕەسمیی ناساند …
یەکێ لە بنچینەکانی دامەزراندنی کیانێکی سەربەخۆ ئەوەیە کە لە هەڵس و کەوتە سیاسییەکاندا کوردیش دەبێ خاوەنی بڕیاری خۆی بێت، لە لایەکی دیکەوە هاوسەنگی لە نێوان خۆی و ئەوی دی دەبێ ڕەچاو بکا،
بە فەرمی ناسینی ژینۆسایدی ئەرمەنییەکان لە لایەن دەوڵەتانەوە دەبێتە هۆی زەخت لە سەر تورکیە بۆ دانپێدانان بە ژینۆساید، ئەگەر ژینۆساید بە ڕەسمی ناسرا ئەو دەم ئیتر دەوڵەتی تورکیە جگە لە وەی دەبێت قەرەبووی ئەرمەنییەکان بکاتەوە،
بۆ شیکردنەوەی هۆکار یان هۆکارەکانی تەقینەوەی عەنکاوەی هەولێر وا دەردەکەوێت کە ئامانجەکە تێکدانی ئارامی و ئاسایشی هەرێمە بە گشتی و بە تایبەتیش پایتەخت وەک سیمبۆلی ئەم هەرێمە!