"an independent online kurdish website

بە مەیلی خۆت

هەڵی بژێرە    reuf-gulbeden

لە فۆسەیلەکان

لە مرۆڤە سەرەتاییەکان

لە نیاندرتاڵ وکوڕە بە ئەمەگەکانی

ئیبنی مەقفەع

لە ئەکوان و

تەنوورەی دێوەکانی

لە جیهانی هیرۆگڵێف و

فیرعەونەکانی

لە خشتە برژاو و بزمار ڕێژەکانی،

لە قەمچی تەعزیر و

چوار ڕای ئازادی لە داردانی

لە هەڵواسینی مەیانی هەڵۆ و

هاواری ئەڵاهوو

ئەکبەری زیندانبانی

لە مووروە شینکە و

نووشتووی بەر مووسڵدانی

لە چاڵی جەمکەران و

زێوانەکەی جەمارانی

لە کوول و شکەفتی

سەدەی بیست و یەک

هەڵگەڕاوەی چاخی بەردی

سەرپشک بن و هەڵی بژێرن

بە مەیلی خۆت لە کامیانی؟

لە کامیانی؟

 

ڕەوف گوڵبەدەن

23.2.2016 ز

 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی