ئایندەی بزووتنەوەی نەتەوەییی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ناتوانرێت لە درێژکراوەیەکی ئایدیۆلۆژیی هەڵبژاردە سیاسییەکانی پەکەکە و ئاپۆچییەکان کورت بکرێتەوە.

دەبێت ئایندەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەسەر بنەمای ئەزموونە مێژووییەکان، فرەییِ سیاسی و مافی نەتەوەیی بۆ بڕیاردان لە چارەنووسی خۆیان بونیاد بنرێت.
پرسی نەتەوەییی کورد لە قۆناغێکی سیاسیی چارەنووسسازدایە. دوای دەیان ساڵ لە چەوساندنەوە، ململانێی چەکداری، و نکۆڵیکردن لە مافە نەتەوەییەکان کورد، بزووتنەوەی کورد لە بەردەم پرسیارێکی ستراتیژیی بنەڕەتیدایە، کێ ئایندەی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دادەڕێژێت و لەسەر بنەمای چ هەلومەرجێکی مێژوویی و کۆمەڵایەتی؟
ئەم پرسیارە بەتایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا گرنگە؛ چونکە بزووتنەوەی نەتەوەیی لەوێ، نەریتی سیاسی و ئەزموونی ڕێکخراوەیی و خەباتی خۆی بۆ بەدەستهێنانی مافە دیموکراتی و نەتەوەییەکان پەرە پێ داوە. ئایندەی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە گواستنەوەی ڕووکەشیی ئەو ستراتیژانەی کە لە پارچەکانی دیکەی کوردستاندا پەرەیان پێ دراوە، دیاری ناکرێت. هەروەها ناکرێت چاوەڕوانی ئەوە بکرێت کە ئەکتەرە سیاسییەکان، ئەولەویەتەکانیان بخەنە ژێر ڕکێفی مۆدێلێکی ئایدیۆلۆژییەوە کە مەرج نییە خاڵی دەستپێکی مێژوویی و ئامانجە ستراتیژییەکانی لەگەڵ واقیعی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بگونجێت.
بۆیە پێویستە لە پەیوەندیی نێوان ستراتیژیی سیاسیی ئاپۆچییەکان (پەکەکە و پژاک) و بەرژەوەندییە سەربەخۆکانی بزووتنەوەی نەتەوەییی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە وردی بکۆڵینەوە.
لە ڕزگاریی نەتەوەییەوە بۆ ژێردەستەییی ستراتیژی؟
بزووتنەوەی نەتەوەییی کورد باجێکی بێئەندازەی لە خەباتی خۆی دژی نکۆڵیکردنی سیاسی و چەوساندنەوەی دەوڵەتی داوە. نەوەکانی کورد لە پێناو ناساندنی نەتەوەیی، مافی دیموکراتی و بڕیاردان لە چارەنووسی خۆیاندا، گیانی خۆیان و ئازادی و ئاسۆی داهاتوویان بەخت کردووە.
لەو چوارچێوەیەدا، دەبێ هێڵە سیاسییەکانی پەکەکە و پژاک لە ڕووی دەرەنجامە ڕاستەقینەکانیانەوە بۆ بزووتنەوەی نەتەوەییی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەڵسەنگێندرێن. هەروەها پەرەسەندنی ستراتیژیی پەکەکە لە تورکیا و پەیوەندییەکانیان، یان ئامادەیییان بۆ تەسلیمبوون بە ” یان ئامادەیییان لە سوپای عەرەبیی سووری” و بوونیان لە شنگال وەک بەشێک لە هێزەکانی “حەشدی شەعبی”ی داگیرکەر، پێویستی بە هەڵسەنگاندنێکی جددی هەیە.
ڕۆژهەڵاتی کوردستان مێژوویەکی سیاسیی تایبەت بە خۆی هەیە:
ڕۆژهەڵاتی کوردستان پاشکۆ رد نییە؛ بەڵکو ڕەوشێکی مێژوویی و سیاسیی تایبەتە کە ئەزموونی خۆی لە دژایەتیی سەرکوتی دەوڵەتی، یەکگرتووییِ سیاسی و گەشەسەندنی ڕێکخراوەیی هەیە.
بزووتنەوەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە خەبات دژی ناوەندگەراییی دەوڵەتی ئێران، بەشداریی سیاسی ناسراوە. ئەزموونەکانی ئەو بزووتنەوەیە، هەم کۆکردنەوەی جەماوەری، هەم ڕێکخستنی سیاسی و هەم چەمکە ستراتیژییە جیاوازەکانی چۆنیەتیی بەدەستهێنانی مافە نەتەوەییەکان لەخۆ دەگرێت.
ڕێکخراوەکانی وەک حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵە، سەرەڕای جیاوازیی بەرچاوی ئایدیۆلۆژی و ستراتیژی، بەشێک بوون لەو مێژووە سیاسییە. گەشەسەندنیان ڕەنگدانەوەی باسێکی فراوانترە لەناو ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەبارەت بە نوێنەرایەتیی نەتەوەیی، دیموکراتی، خۆبەڕێوەبەری و پەیوەندیی نێوان چارەنووسی کورد و داهاتووی سیاسیی ئێران.
پژاک لە بەرامبەردا، لە پەیوەندییەکی نزیکی ئایدیۆلۆژی و ڕێکخراوەیی لەگەڵ ئاپۆچییەکان و پەکەکە پەرەی سەندووە. ئەم پەیوەندییە، ئاراستەی سیاسیی ڕێکخراوەکە دیاری دەکات، بەڵام خۆی لە خۆیدا پرسی شەرعیەت یان نوێنەرایەتییەکەی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان یەکلایی ناکاتەوە.
پرسی نەتەوەییی کورد خاوەنی ڕەهەندی مێژوویی و سیاسیی هاوبەشە، بەڵام دەربڕینی کردەیی لە هەر یەک لەم بەستێنە جوگرافییانەدا جیاوازە. هەر بۆیە پێویستە ستراتیژییەکانی مافی نەتەوەیی، نوێنەرایەتیی سیاسی و چارەنووسی دیموکراسی، بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی تایبەتیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دابڕێژرێن.
ئەمە بەو واتایە نییە کە ئاڵوگۆڕی ئەزموون لە نێوان بەشە جیاوازەکانی کوردستان ڕەت بکرێتەوە؛ بە پێچەوانەوە، ئەم جۆرە ئاڵوگۆڕە دەکرێت بەنرخ بێت. بەڵام ئاڵوگۆڕی ئەزموونەکان هەرگیز بە مانای ژێردەستەیی بۆ ستراتیژیی ئاپۆچییەکان یان پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) نییە.
کەواتە پێویستە پرۆژەی سیاسیی «پژاک» لەسەر بنەمای ئەوە هەڵسەنگێندرێت کە تا چ ڕادەیەک وەڵامدەرەوەی پێویستییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە؛ چۆن پەیوەندی بە داخوازییە دیموکراسییەکانی خەڵکی ڕۆژهەڵاتەوە هەیە؟ چۆن لەگەڵ ڕێکخراوە کوردییەکانی دیکەدا هەڵسوکەوت دەکات؟ کام دامەزراوە سیاسییەکان بانگەشەی بۆ دەکەن؟ و چۆن دڵنیا دەبینەوە کە ئەولەوییەت و ستراتیژییەکانیان لە بەرامبەر کۆمەڵگەی پەیوەندیداردا، خاوەن لێپرسینەوە و شەفافییەتە؟
ئەم پرسیارانە نیشانەی دوژمنایەتیی ئایدیۆلۆژی لەگەڵ ڕەوتی ئاپۆچی یان پەکەکەدا نین، بەڵکو پێوەرێکی بنەڕەتین بۆ بزووتنەوەیەکی نەتەوەیی، دیموکراسی و سیاسیی سەقامگیر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا.
بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئەمە واتای ئەوە دەگەیەنێت کە ئایندەی بزووتنەوەی نەتەوەیی نابێت بە کێبڕکێ بۆ سەپاندنی ئایدیۆلۆژیای ئاپۆچی یان پەکەکە دیاری بکرێت.
ئایندەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێویستی بە ستراتیژێکی سیاسی هەیە کە ڕەگ و ڕیشەی لە واقیعی ناوخۆیی خۆیدا داکوتاوە. ئەمەش بەو مانایەیە کە مافی نەتەوەیی، بەشداریی دیموکراسی، نوێنەرایەتیی کۆمەڵگا و لێپرسینەوەی سیاسی، دەبێت چەق و تەوەری سەرەکیی کارکردن بن.
ڕۆژهەڵاتی کوردستان مەیدانی تاقیکردنەوەی سیاسی نییە بۆ پڕۆژە ستراتیژییەکانی چەقبەستووی ئاپۆچییەکان (پەکەکە و پژاک). کۆمەڵگایەکە خاوەنی مێژوو، ئەزموونی سیاسی و مافی تایبەتی خۆیەتی بۆ داڕشتنی ئامانجەکانی داهاتووی.
بۆیە بزووتنەوەی نەتەوەیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێویستی بە گفتوگۆیەکی سیاسیی سەربەخۆ هەیە سەبارەت بە لەپێشینە ستراتیژییەکانی. دەبێت بتوانێت لە بەشەکانی تری کوردستان وانە وەربگرێت، بەبێ ئەوەی توانای سیاسیی خۆی بۆ کردە لەدەست بدات. دەبێت بتوانێت لە سنووری ڕێکخراوەیی و ئایدۆلۆژیدا هاوکاری بکات، بەبێ ئەوەی دەستبەرداری پرەنسیپی نەتەوەیی و نوێنەرایەتیی دیموکراسی ببێت.
قورسایی مێژوویی پرسی نەتەوەییی کورد، زیاتر لە یەکگرتوویی ڕەمزی و دڵسۆزیی ئایدۆلۆژی، پێویستی بە پێگەیشتنی سیاسی، واقیعبینیی ستراتیژی و ڕێزگرتن لە مافی گەل بۆ دیاریکردنی چارەنووسی خۆی هەیە.
ئایندەی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەبێت لەلایەن بزووتنەوەی نەتەوەییی خۆیەوە، لە دیالۆگ لەگەڵ کۆمەڵگاڕۆژهەڵاتی کوردستان و لەسەر بنەمای واقیعی مێژوویی و سیاسیی خۆی دابڕێژرێت.
بابەتی پەیوەندی دار
کێ دەبێ لە کێدا بتوێتەوە؟، محەمەدساڵح قادری

دیموکراسی بەبێ مافی نەتەوەیی دیموکراسییەکی تەواو نییە!
وەڵامێک بۆکاک ڕێوار ئاودانان وتەبێژی پژاک.
کاتێک داکۆکیکارانی مافە نەتەوەییەکانی کورد بە دۆگماتیک و دژە دیموکراسی وەسف دەکەیت، پرسیارێکی بنەڕەتی دەوروژێنێت، ئایا بەڕاستی دەکرێ بە کەمکردنەوەی داخوازییەکانی گەلێک بۆ دانپێدانانی نەتەوەیی و یەکسانی سیاسی بەرگری لە دیموکراسی بکرێت؟
مەرج نییە کورد لە نێوان دیموکراسی و مافە نەتەوەییەکان هەڵبژێرێت.کورد مافی هەردووکییان هەیە. داوای دانپێدانان بە مافە بەکۆمەڵەکانی گەلی کورد خۆی لە خۆیدا دەربڕینی ناسیۆنالیزمی کۆنەپەرستانە نییە. شتە چارەنووسسازەکە ئەوەیە کە ئایا ئەم داواکاریانە لەسەر بنەمای یەکسانی و ڕێزگرتن لە گەلانی دیکە یان لەسەر ئیدیعای باڵادەستی دامەزراون.
کێشەی مۆدێلی دێموکراتیکی ناوەندگەرایی لە ئێراندا ئەوەیە کە زۆرجار لە ڕووی ئازادییە تاکەکەسییەکان، عەلمانیەت و نوێنەرایەتیی سیاسییەوە باس دەکرێت، لە کاتێکدا پرسی مافی دەستەجەمعی گەلانی غەیرە فارس تا ئێستاش بە شێوەیەکی ناتەواو وڵام نەدراوەتەوە. مافە مەدەنییەکانی تاک پێویستن، بەڵام خۆکارانە گەرەنتی یەکسانی زمانەوانی، دانپێدانانی نیشتمانی یان چارەنووسی ڕاستەقینەی ناوچەیی ناکەن.
بۆیە چەمکی ئینتگراسیون دیموکراسیش پێویستی بە لێکۆڵینەوەی ڕەخنەگرانە هەیە. ئایا بە مانای بەشداری یەکسانە بە گەرەنتی یاسایی و دامەزراوەیی کۆنکرێتی، یان چاوەڕوان دەکرێت کورد تێکەڵ بە نەزمێکی سیاسی بێت کە پێکهاتەی بنەڕەتی دەسەڵاتەکەی وەک خۆی بمێنێتەوە؟ بەبێ وەڵامی ڕوون، یەکگرتن مەترسی ئەوە هەیە ببێتە ناوێکی نوێ بۆ بەردەوامی ناوەندگەرایی.
ئەگەر تۆ ناسیۆنالیزمی کوردی بە دۆگماتیزم دەزانیت، پێویستە جیاوازییەکی ڕوون لە نێوان ناسیۆنالیزم کە بەدوای باڵادەستی و بزووتنەوەیەکی نەتەوەیی داوای یەکسانی و پاراستن لە ستەم و چەوساندنەوە بکات، بکەیت. دەبێت هەمان پێوەرێکی دیموکراسی بۆ هەموو پڕۆژە سیاسییەکان جێبەجێ بکرێت، تەنانەت ئەوانەی کە بەرگری لە مۆدێلێکی دەوڵەتی ئێرانی ناوەندی دەکەن.
بۆیە ڕەخنەی من لە ئارگومێنتەکەت لەسەر مافی بەرگریکردن لە هێڵی سیاسی پژاک نییە. پەیوەندی بەو ڕاستییەوە هەیە کە ستراتیژییە سیاسییەکان دەبێ بە دەرئەنجامە کۆنکرێتییەکانی خۆیان حوکم بدرێن، نەک لە ڕەخنەی ئایدیۆلۆژییەکان بپارێزرێن. ئەگەر بیەوێت ئینتگراسیون دیموکراسی چارەسەرێکی بەردەوام بێت، دەبێت بتوانێت وەڵامی پرسیارە بنەڕەتییەکان بداتەوە سەبارەت بە دابەشکردنی دەسەڵات، مافە زمانەوانیەکان، نوێنەرایەتی سیاسی و چارەنووسی بەکۆمەڵی کورد.
دەرەنجامەکە سادەیە: دیموکراسی بەبێ یەکسانی نێوان نەتەوەکان ناتەواوە. مافی تاک ناتوانێت جێگەی مافە نەتەوەییە بەکۆمەڵەکان بگرێتەوە و ئینتگراسیون یەکگرتنی سیاسیش ناتوانرێت بە دادپەروەرانە هەژمار بکرێت ئەگەر چاوەڕوان بکرێت لایەنێک بۆ ئەوەی قبوڵ بکرێت واز لە داواکارییە نەتەوەییەکانی خۆی بهێنێت.
کورد مافی خۆیەتی بەرگری لە مافە نەتەوەییەکانی خۆی بکات و لەپێناو دیموکراسی و عەلمانیەت و ئازادی ژن و بەهای یەکسانی هەموو مرۆڤەکاندا بوەستێت. ئەم بنەمایانە لەگەڵ یەکتردا ناکۆکی نین.
” ئینتگراسیون چیە” چ مافێک گەرەنتی دەکات ؟”

هێندێک دۆست ڕەخنەیان گرتووە کە ئەوەی ئۆجەلان دەڵێ من و دەوڵەتی تورک سەبارەت بە ڕۆژئاوا بڕیاری نەهایی یان دوایی دەدەین و مەزڵووم عەبدی مافی بڕیاری نییە، قسەی سەر مێزی دانووستانە نەک پرەنسیپێکی گشتی کە ئۆجەلان و پەکەکە بڕوایان پێی بێت. لە ڕابردوودا زۆرم سەبارەت بە پرسی ڕێبەری لە پەکەکە نووسیوە، زۆر جاریش باسی ئیلاهیات و تیۆلۆژیی ڕێبەریم کردووە لە نێو پەکەکەدا. من ئەو شتانە لێرە دووبارە ناکەمەوە. بەڵام، لە باسی نەهێشتنی پێگە و ئیحتیماڵی کەسی دووهەم کە ئۆجەلان خۆی بە کوشتنی کەسی دووهەم نێوی دێنێ تا بێ سەرۆک ژیان نابێت، ئەوانە هەموو دیاردەی تیۆلۆژیکن و جۆرێک لە تەوحیدن. لە ئیسلامدا ئیبراهیمی پەیغەمبەر دەڵێ محیای و مماتی للە رب العالمین (یانی ژیان و مەرگم بۆ خوای عالەمیانە). پرسی ئافراندنی مرۆڤی نوێ خۆی جۆرێک لە تیۆلۆژییە و تەنیا لە فاشیزم و توتالیتەریزمدا دەکرێ ئەو ڕوانگەیە سەبارەت بە مرۆڤ هەبێت، کە لە دیندا بە هۆی خودا-تەوەری دنیابینی زۆر ئاساییە، و ئیسلامیش نێو لە پەیامی خۆی دەنێ پەیامی ژیانەوەی مرۆڤ و قورئان دەڵێ يَاأَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اسْتَجِيبُوا لِلَّهِ وَلِلرَّسُولِ إِذَا دَعَاكُمْ لِمَا يُحْيِيكُم (وەڵامی پەیامی خوا و ڕەسووڵ بدەنەوە کاتێک بانگهێشت تان دەکەن بۆ زیندووکردنەوە یان لەنوێوە ئافراندنی ئێوە). کە بێیتە سەر ئەو باسە و کۆنتێکست و کۆدەقی ئەو قسەیەی ئۆجەلان […]
١- لە ڕاستیدا ئەو دەقە ئی کاتی دانووستان نییە. نوێنەرانی پارتی گەلان سەردانی ئۆجەلانیان کردووە و لەگەڵ ئەوان قسە دەکات.
٢) لێرەدا بە ڕاشکاوی ئۆجەلان ماف بە خۆی دەدات کە بڵێت مافی بڕیاری نەهایی ئی منە.
٣) ئەو ڕوانگەیە لەگەڵ خودی یاسای کەجەکە گونجاوە کە بە وتەی خودی ئۆجەلان لە مامەڵە لەگەڵ میتی تورک دروستکراوە (بڕوانە کتێبی دێموکراتیک کورتولوش. لاپەڕەی ٢٣٩). بە پێی پەیماننامەی کەجەکە ئۆجەلان تەنیا ڕێبەر نییە بەڵکوو دامەزراوەی ڕێبەری و مەرجەعی نەهایی بڕیارە، لە هەر چوار پارچەدا و سەبارەت بە هەر پرسێکی گرنگی کوردستان.
٤) بۆچی ئۆجەلانێکی قەت هەڵنەبژێراو، دەبێ مافی بڕیاری نەهایی سەبارەت بە چارەنووسی کورد لە پارچەیەکی دیکەی کوردستان و بە شەراکەت لەگەڵ دەوڵەتی تورکدا هەبێت؟ بە تایبەت کە دەبینین لە ٢٠١٥ـەوە دەوڵەتی تورک سەرقاڵی لەنێوبردنی ئەو بەشە لە کوردستانە و تەنانەت ئیزنی دا لە ڕێگەی دەروازەی مورشید پەنارەوە، داعش بچێت بۆ ناو تەنیا بەشێک لە کۆبانی کە لە دەست داعشدا نەبوو.
٥) ئەوە تەنیا یەک خاڵە بۆ نیشاندانی ئەوەی کە هەرچی بەسەر ڕۆژئاوادا هات لە سایەی هاوکاری ئۆجەلان لەگەڵ دەوڵەتی تورک وەکوو دوایین بڕیاردەر سەبارەت بە هەر جێگایەک کە پەکەکە دەسەڵاتی بەسەردا هەبوو، ئەگەرنا من دەتوانم دەیان نموونەت بۆ باس بکەم کە ئۆجەلان کەمترین مافی بڕیار بە هیچ کوردێک تەنانەت هیچ پەکەکەیەک نادات.
هەر لە هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە ڕا بگرە تا تەسلیم کردنی ڕۆژئاوا. مستەفا قەرەسوو و بەسێ هۆزات دەیانکوت کە هەوڵی هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە و ئینتێگراسیۆن، داوایەکی بێئەخلاقانەیە [کە] دەوڵەتی تورکیا لە ڕێگەی ڕێبەر ئۆجەلان لە ئێمەی دەکات ( بڕوانە ئەو ڤیدیۆیە: https://www.youtube.com/watch?v=70gJ3C3qBWY). (بۆ ئاگاداریتان، تەکلیف و داوای بێئەخلاقی زیاتر لە ٩٥% جارەکان بۆ داوای جینسی بەکار دێت). بەلای ئەوانەوە ئاسایی بوو کە ئۆجەلان هەڵگری داوای بێئەخلاقانەی دەوڵەتی تورک بێت، بەڵام لە داوای تورکیا ناڕازی بوون. ئی چییان کرد؟ ئەو داوا بێئەخلاقییەی دەوڵەتی تورکیان قبووڵ کرد، پەکەکەیان هەڵوەشاندەوە و ئامادە بوون کە لەگەڵ دەوڵەتی تورک تێکەڵ ببنەوە و ئینتێگرە بن. بەڵام پاساویان چ بوو؟ کوتیان پەکەکە حەرەکەت و بزووتنەوەیەکی ڕێبەرییە. حەرەکەتی ڕێبەری لە ڕاستیدا نازیسم و فاشیزمـە؛ کە دەڵێ ڕێبەر قەت خەتا و هەڵە ناکات. پەکەکە و لق و پۆپەکانی کە دەڵێن ئێمە بۆیە خۆمان هەڵوەشاند و داوای ئینتێگراسیۆنی بێئەخلاقانەمان قبووڵ کرد، چونکە ئەوە ویستی ڕێبەرییە و ئێمە بزووتنەوەیەکی ڕێبەرین، نابێ ئیزنی پێ بدرێت شتێک کە ساڵێک پێش دەیانکوت داوایەکی بێئەخلاقانەی دەوڵەتی تورکە، ئەمڕۆ بڵێن داوای گەلە.
وەرگیراو لە لاپەڕەی نووسەر
