مەلا برایم مەجیدپوور
ئێمەی پێشمەرگە غەریب و ئاوارەی هەندەرانین. دور لە وڵات وێڵ و سەرگەردانین. دڵمان ئەوەندەی برین تێکراوە، دەردەدار و بێدەرمانین.
کورد گەلێکە زێدو ئازادی لێی داگیر کراوە. بەدرێژایی مێژو چەوسێندراوەتەوە و زوڵمی لێکراوە. لە هەموو ئەو مافانە بێبەشە کە لـە جـاڕنـامـەی گەردونی مـافی مرۆڤدا دیاریکراوە.
وەک دەزانن مەسەلەی ڕوخانی ڕێژیمی وەلیەکان ڕۆژ دەگەڵ ڕۆژگەرمتردەبێی .هێندێک بە خۆش بینیەوە چاوەڕوانی ئەورۆ ئەمڕۆن، هێندێک بێ ورە و ناهومێدن و باسکیان لە قۆڵی کراسی وەدەرناوە.
پێشەکی بەبۆنەی دەی خاکە لێوە سەری تـەعـزیـم لـە بـەرانـبـەر ڕوحی مەزن و بەهێزی پێشەواو هاوڕێیانی و سەرجەم شەهیدانی کۆماری کوردستان دادەنەوێنم دەگەڵ گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وئەندام ولایەنگرو دۆستانی حیزب سەرجەم هەر چوار پارچەی کوردستان هاودەردی دەکەم.
ئەو ڕۆژانە راوبۆچوونی لێپرسراوی گشتی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی داگیر کراوی دەستی ئێران بوو بە باسی ڕۆژو پێش ئەوەی دەقەکەش بڵاو بێتەوە ئێمەمانان دەستمان کرد بەگرتنی هەڵوێستی ئەرێنی و هێندێک بـەخشکە نەرێنی.
بە ناوی خوای دڵاوای دلۆڤان
هەمو ئاگادارن نیزیک بە مانگێکە گەلانی ئێران بۆ ڕوخاندنی کۆماری ئیسلامی ڕاپەڕیون و گیان و خوێـن پێشکێشی بـارەگای گەل و ئـازادی دەکەن. دروشمی بڕوخی ڕێژیمیان بـەرز کردۆتـەوە.
وەک هەموو دەزانـن گەلی کورد خـاوەنی هـوزی زۆر و بـە هـێزە وەک شکاک، مانگوڕ، مامەش، دێبۆکری، فـەیـزوڵابەگی و زۆریـتـریش. هـەمـویـان بـە قەدەر قەوارەی خۆیان لە کاروباری کوردستان و خەبات بۆ ڕزگاری کوردستـان دا نەخشی دیاری خۆیان هەبووە.
ئەگەر چاولە دروست بـونی مــرۆڤ دەکەی دەگـەڵ جـیـاوازی شــێوەی باسەکان، هەر یەکن.ئەگەر تەماشای ژیان و گیان دەکەی هەمویان پێویستیان پێی هـەیـە و وەک یەکن.
پێشەکی بە بۆنەی ئەو ڕۆژە مەزن و پیرۆز و شانازی خوڵقـێـنـە پـێرۆز بـایی گەرم لـە سەرجەم شەهـیـدان و سـەر قـافـڵـەکانـیـان وبـنـەمـاڵـە و پێشمەرگەکان و بەندیە سیاسیەکان وخاووخێزانیان دەکەم .هیوادارم گەل سەر کەوێو ئاواتی شەهیدان بێتە دی. ٢٦ ی سەرماوەز
هەق بەخۆم نادەم خەت ونیشان بۆمامۆستایانی ئایینی کوردستان بکێشم، بەڵام کوردبون وتەمەنی دڕیژو ٤٣ ساڵ بەشداری ڕاستەوخۆ و ناڕاستە و خۆم لە خەباتی نەتەوەکەم دا ئەرکدارم دەکا
ڕێکەوتی ٢٩ / ١١ / ٢٠٢٢ زایینی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێڕاق محەمـمـەد شیاع سودانی سەردانی ئێرانی کرد. ئەوە سونەتێکە دەبێ سەرۆک وەزیـرانی تازە بچێتە خزمەت ڕێبەرنو هەم خۆی و هـەم کابـیـنـەکەی بـناسێنێ.
ئەوڕۆ لەکوردستان وسەرانسەری ئێران هەموو نەتەوەو چین و توێژەکانی ئـەو وڵاتە وەزاڵە هاتون، دژی ڕێژیمی ئاخونـدەکان ڕاپـەڕیـون و ڕۆژانـە قـوربـانی پێشکێشی بارەگای گەلان دەکەن.
ئایینی ئیسلام یەکێکە لە دینە عاسمانیەکان و قورئانیش بەرنامەیەتی. ئەو دینە لە بنەڕەتڕا بۆ ڕزگاری عەبدو چەوساوەکان کاریکردوە و تێکۆشاوە و سەرکەوتنی گەورەشی لە ڕەشترین سەردەمی نەزانیدا وەدەست هێناوە.
هـەمـو دەبـیـنـین 55 ڕۆژێـکە گەلانی ئـێـران ڕاپـەڕیـون. هـەموـو چین و تـوێـژ و نـەتـەوەکانی ئـێران تێیدا بەشدارن. مێژوی گەلانی ئێران کەمـتر یەکگرتویی ئاوای بە خۆیەوە دیوە. ئەگەر لە ڕوخاندنی ڕێژیمی پاشایەتی دا هەمـو بەشداریان کرد، جـڵەوەکە بـە دەسـتی ئـاخـوندەکان بوو!
ئەوەی لە خوارەوە دەیخوێنیەوە تەنیا رای خۆمـەو پـێوەنـدی بەهـیـچ حیزبێکەوە نیە و قەت ڕێگەم بەخۆم نەداوە رای خۆم بە ئی حیزب لەقەڵەم بدەم و نایدەم .
دنیای ئەوڕۆ،دەکرێ بڵێم هەمیشە لەسەر ڕەچاو کردنی بەرژەوەندو مەسڵەحەت ڕۆیشتوەو دەروا. گەلانی ژێر دەست وزێدو ئازادی داگیر کراو زۆر جارکراونە قوربانی بەژەوەندی گەلانیتر یان دەسەڵاتانی دنیا.
مرۆڤ لەو سەرزەویە بەگشتی هەم مافی هەیە و هـەم ئەرکی لە سەر شانە، مخابن زۆر لە ئێمە ئەرک و مافەکان یـان ناناسین یان پشت گوێیان دەخەین، هەر بۆیەش ڕەچاویان ناکەین و هەڵە و تاوانیش
لە دنیای ئەوڕۆدا مەزهەب و نەزم و نیزامی کۆمەڵایەتی و سیاسی جۆراو جۆرو لێک جیا و لە هێندێک بواریشدا دژ بەیەک هەن. زۆرێک لەوانەی بەشێکیان لە زانست و عیلم پێبڕاوە، بە سەربەخۆیی فکری لە هەڵبژاردنی مەزهەب یان نیزامی سیاسی دا کە بڕوایان پێیەتی دەناسرێن.
پێشەکی لە بـەرانبەر ئـیمان و ورە و ئیرادەی بە هێزی پێشەوامان و هاوڕێیانی و سەرجەم بەشدار بوانی دامەزراندنی حیزبی دێـمـۆکڕات و هەر وەها شەهیدانی ڕێبواری قازی و دێمۆکڕات لە پێشەوەیان قاسملوو، شەرەفکەندی و گشت شەهیدانی گەل و حیزبەکەمان سەر دادەنەوێنم.
زیباکەلام یەکێکە لە لایەن گرانی هەلسورو بەئەمەگی کۆماری ئیسلامی ئیران. دۆستی نیزیکی ( چەمڕان ) بوەو لە بەشی کوردستان دا ماوەیەک کاری دەگەڵ کردوەو یارمەتی داوە.
٢٢ ی پـوشـپـەڕە گیانــە، گوڵی هــیــوام هـەڵـوەریـوە
ڕێـبـەرم شەهــیـد کـراوە، کـۆشکی ئـاواتـم ڕمـیـوە
من بڕوای ئایینیم هەیە و موسوڵمانم و دەشزانم هێندێک لە لایەنگرانی ئەو دینە چەند لاڕێ و بێڕاهە دەڕۆن. دەزانم زۆر نەزانی وەک من و تۆ خۆیان بە زانای ئیسلام لـە قەڵـەم دەدەن. دەشزانـم زۆرن ئـەوانـەی کە لـە بـاری زانستیەوە هـێـچ نازانن سەبارەت بە ئیسلام و دژایەتیشی دەکەن.
وەک ئـاگادارن هـەر ئـێـستا شەڕێکی قـورسـ و نابەرانـبەر و بـێ بـەزەیانە کە هەموو چەکێکی لێ دەکار دەکرێ، لە لایەن ڕوسەوە بەسەر ئۆکرایندا سەپاوە.
پێشینان بە ڕەحمەت بن بۆ هەر بابەتێک پەندێکیان فەرمووە و بۆیە دەبێ بەڕێزە لە بەرچاویان بگری. بۆ وێنە بەو بەرپرسانەی خۆ لە شتی گێل دەکەن و گوێ نادەنە ئاگادار کرنەوە وڕێنوێنی کردن فەرمویانە 🙁 بە خشە خشی نەت زانی گامێشە، بە مشە مشی نەت زانی گامێشە، بە شاخی زلیشی هەر نەتزانی؟!) ئـێـمە هـەتا شاخدارەکە زگمان نەدڕێ نازانین!!
هـەر وەک چـۆن هاتـوو پـرسی پـێ نـەکردی هـەرواش دەڕوا و ئـاگاداریشت نـاکا. ڕۆژو و حەوتوو مانگ و ساڵی زۆرم لەو تەمەنە تێپەڕ کردوە و بەسەر زۆر کۆسپان دا کەوتووم و لە زۆر دراوی خوڕیش پەڕیومەوە. بەرەو نیزیک بونەوە لە سەدەیەک دەڕۆم.
ڕوسیە ئەو وڵاتە زل و زەبەلاحە کە ڕەنگە دە بەرانبەری ئۆکڕاینە بێ، بە پـێوانـە غەڵـەتەکەی خۆی ئـەگەر یـەکەم زلـهێـزی جیهان نـەبێ بـەو هـێرشەی بـۆسەر ئۆکڕاینە دەبێتە یەکەم!
رێکەوتی ٢٤ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢ کوردی بەرانبەر بـە ١٣ ی ئەپریـلی ٢٠٢٢ ی زایینی لە تەلویزیـۆنی مەهاباد گوێـم لـە بـەرنامەیـەک گرتـبوو کە دیمەنـێـکی دڵـتـەزێـنـم هـاتـە بـەرچـاو.
بـەڕای مـن هـەڵـبـژاردن بـە هـەمـوو عـەیـبـ و عـارەکانـیـەوە مـەحـەکـێـکە زۆر پڕوپاگەندەی جۆراوجۆر هەڵدەسەنگێنێ و نـاوەرۆکیان دەردەخـا. زۆر حیزب و کەسایەتی وا هەن جۆڕیک خۆیان دەنوێنن کە لە ڕاستیدا خۆیان نین.
لە پێش هەمـو شتێکدا سڵاوێکی ئاویتە بەڕێـزەوە لە ڕوحی مەزنی شەهـیـدان دەکەم. سڵاو لە بنەماڵەکانیان و بەندیە سیاسیەکان بنەمالەکانیان و سەرجەم گەلی کورد و خوشک برا کوردستانیەکان دەکەم، پیرۆز بایی ساڵی تازەیان پێدەڵێم و ئاواتی گەیشتن بەئامانجی شەهیدانیان بۆ دەخوازم.
گۆمان لەوە دانیە نـابـەرانبەری و زوڵـم و زۆر دەهـەق بە ژن لە ڕابردوو بگرە ئیستاش دەگەڵی کـراوە و دەکرێ. هـەر چەنـد بـەخۆشیەوە دەگەڵ پێشکەوتـنی زانست گۆڕانی بەسەردا هاتەوە
مرۆڤەکان لە زاتی خۆیاندا جیاوازن هەرکامبرایم ەیان خاوەنی بیرو باوەڕو بۆچون و حەز و ویست و ئیدە و ئایینی تایبەت بە خۆیانن.
ئـەوڕژانـە دوو بابەتی هروژێنەر گۆمە شڵەقاوەکەی کوردستانیان وا قوڕاو کرد کە ڕاست و دروستت بۆ لێک نابیتەوە . بازاڕی شەڕە فڕ و هـێرش و جنێوو گلە و گازندە و بێحورمەتی هـێـندە گەرم بـوو لـە قـەراغیشی پـیـاو خۆی بـۆ ڕانەدگیرا.
مێژوو بـە چەمکێک دەکوترێ کە بە کەوو، بێژینگ و تـەنانـەت بـە هـێڵەگیش دابیژرابێ. چەو و زیزانە و دەنکە لاوازەکانیشی لێگیرا بێ . ئاوێنەی بـاڵا نـوێنی ڕوداوە راستەقـیـنـەکانـە وەک خۆیان کە نابێ نە لێی زیاد و نە لێی کەم کرا بێ.
کورد زاتەن ئاشقی ئازادی نیشتمان و سەر بەخۆیی گەلە. لە دووی ڕێبەندان دا دڵە پڕ لە خۆشەویستی زێدو ئازادیەکان، پڕ لە وەفا و ئەوینەکان یەکیان گرت و ئاگری ئەوینی ڕزگاری نیشتمان و سەربەخۆیی بە جۆرێک بڵێسەی ئەستاند
مەڵبەندێک کە بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناسراوە پڕیەتی لە كیشە و شەڕ و ئاڵۆزی تەنانەت ناوەکەشی دابەشکراوە. ئێرانیەکان دەڵێن کەنداوی فـارس و عـەڕەبـەکان پێی دەڵـین کەنـداوی عەڕەب. فـارس و عـەڕەبیش لـەوەتی هـەن لـە سەر جیاوازی نـاوەکە و
حیزب بە گروە وکۆمەڵە خەڵکێک دەکوترێ کە لە دەوری بەرنامەیەکی هاوبەشدا کۆ دەبنەوە. هێندێک ئـوسول و پـڕنسیپی بـۆ دیـاری دەکرێ و بەرنامەی بۆ دا دەڕیژرێ.
هەرچەندی سەرم دێنم و دەبەم، سەر بە کەڵینێن و کۆنان دادەکەم،دەچمە ناو دنیای بیروهەڵسەنگاندن، کتێب و نوسراوان دەخوێنمەوە، زەخت دەخەمە سەر مێشکم و هانی دەدەم تا یارمەتیەکم بدا و
وەک هەمومـان دەزانـیـن لـە ڕێکەوتی ٢٢ی ڕێبەنـدان ( بەهـمەن) ساڵی ١٣٥٧ هەتاوی دا شۆڕشی گەلانی ئێران بە لەناو بـردنی دەسەڵات و سیستمی پاشایەتی سەر کەوت.
سەد حەیف وهەزار مـخابن ئەوبناغە پتەوەی بۆژیانی هاوبەشی ژن و پیاوداڕژا بوو، بنە ماڵەی لەسەر دروست کرابو، تیرەوتۆرەمە عەشیرەی لێی دەکەوتەوە،
بە پرسیارێکی خەدیجەی خێزانی لـە پەیامبەر، بـاسەکە دەکەمەوە، کە دەپرسی ( ئەوڕۆ باش نایـە بـەرچاوم، ئـازارت پێگەیـشتوە ؟! لە وڵام دا دەفـەرمـوێی : کاتێک مرۆڤ بزانێ بۆ چ مەبەست و ئامانجێک ڕەنج دەکێشێ هەست بـە ئازار ناكا.
پێشەکی دەبێی بڵێم: گەلی کورد بەگشتی بە درێژایی هەبونی هەر لە ژێـر کارتێکەری و زەبروزەنگ و زۆر و ملهوڕی دوژمنانی داگیرکەردا بووە، پیی وایە هەموو شتێک هەر بـە زۆر چاک دەبێ!
بەهۆی ئەوە من بڕوای تەواوم بە مافەکانی نـەتەوەیی ومرۆیی وئازادی هەیە، وەپێش هەموو ئیدەو ئایینەکانی دەخەم بەهەمـوو تـوانـامەوە هـەوڵ بـۆ نـاسانـدن و پەرە پێدانی دەدەم.
سپتامبرەو ڕەش و تاڵە، وەبیر هێنەرەوەی مـەرگە ساتێکە کە دوژمـن بـە سـەر کوردی ڕۆژهەڵاتی هێناوە . کولانەوەی برینێکە ، قرتماغە دەکا، بـەڵام هەرگیز ساڕێژ نابێ و هەموو ساڵێ لـەو ڕۆژەدا خوێـنی گەشی لێ دەتکـێـتەوە.
هەر وەک ئاگادارن لـە ئەفغانستان شتێک ڕویـدا کە نـە چاوەڕوان کراو بـوو نـە وابـیری لێدەکراوە . دنیای خافڵگیر کردوو دەوڵەتان و سیاسەتمەدارانی تاساند.
بـە هاتنە سەرکاری ئـاخـونـد ئـیبڕاهـیم ڕەئـیسی وبـەشداریـکردنی دەسـتەی سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەڵکڕانی ئاڵای پیرۆزی کوردستان کە وەبیر هـێنەرەوەی کۆمارە جوانەمەرگەکەمان بـوو،
حاشا لـەوە نـاکرێی گەلی کوردی مـافـخۆراوی بێبەشکراو لـە ئـازادی، بـەدڵ حەز دەکا حیزبەکان و ڕێبەرایـەتیەکان و چین و تـوێـژەکانی کۆمەڵگاو ئـایین و ئیدەکان،
کاتێ بۆ سەردەمی تازە لاویم دەگەڕێمەوە ، بە شوێن نیزیکترین و بە ئەمەگترین دۆستی لە بـرا دڵسۆزتـر دا دەخولێمەوە ، بـۆ هەر لایـەک بـڕۆم هەر بـۆلای تـۆ دێمەوە .
پرسیارێکی باشە بۆ ئەوەی مرۆف خۆی و ئەرکەکانی بناسێی. خۆی بناسێی تا بزانی کێیە و ڕادەی زانست و توانای چەندە و دەبێ چ بکا.
ئەگەر لە بیرتان مابێ لە بەهاری ساڵی ١٣٥٨ هەتاویدا لە حاڵێکدا گەلانی ئێران سەرمەستی سەرکەوتن و تەفروتوناکردنی دەسەڵاتی بنەماڵەی پەهلەوەی بوون .
مزگەوتی سووری سابڵاغ یەکێکە لـە ئـاسەوارە کۆنەکانی ئەو شارە بریندارە. لە هەموو سەردەمکاندا جیگە و نـەخشی دیـاری خۆی هەبووە و هەیە .
بەناوی خوای دڵاوای دلۆڤان
هەر وەک هەموو دەزانـن مەسەڵەی ژن بـابـەتێکی گرینگی ئـەوڕۆیـە. لە ڕوی نەناسین و نەزانین ئەوهەوڵ و دەولانەی دەدرێن بابەتەکەیـان ئـاڵۆزتـر کردوەو
داگیرکاری و قۆرغ کردنی دەسەڵات دوو شتن کە دژی هەموو بەهاکانی مرۆڤایەتین ئەو دوانە لە تاک ڕا بگرە هەتا دەگاتە حکومەت و دەسەڵات هـەر گیز خزمـەتی ئازادی وئاوەدانی وڵات و ئاسایشی خەڵکیان نەکردەوەو نایکەن.
لـە مێژوی خەبـاتی نـەتـەوایـەتی گەلەکەمانـداگەلێک نـەخشەوپیلان بـە دژی ئەو خەبـاتـە کێشراوو دەکارهـێندراون، ڕاستە خەبـاتـەکەمانـیان وەدوا خـستووە بـەڵام هەرەسیان پێنەهێناوە.
لێبوردەیی بەرزتـریـن تـایبەتمەنـدی مـرۆڤەکانـە و پـێویستی بـە بـوێـری تایبەتیترە، بەرژوەندی گەلیش لە پێشەوەی هەموو بەرژەوەندیەکانە. بۆیە دەبێ قوربانی بۆ بدەی.
کتب علیکم الصیام کما کتب علی الذین من قبلکم.
ڕۆژووتان لەسەر نوسراوە هەروەک لەسەرئەوانی پێش ئێوەش نوسراوە .
کەوتمە بیری ئەو شێعرە فارسیەی کە دەڵێ:(اگربینی کە نابینا وچاە است ــ اگر خاموش بنشینی گناە است.) هەر چەند باوەڕم وایە ئەوانەی کە بـە ئەنقەست یان بـۆ مەبـەست بەرەو چاڵاو دەڕۆن لـێـیـان گەڕێی با تێکەون و خەڵکیتر بەلاڕێدا نەبەن.
بە بۆنەی ساڵوەگەڕی لە سێدارەدانی پێشەوای ڕێبەرو قازیەکان و سەرجەم شەهیدانی کوردستان، هاو دەردی و بە پەرۆشی خۆم دەگەڵ بنەماڵەکانیان و حێزبەکەی قازی و سەرجەم گەلەکەمان ڕادەگەیەنم
لە پێشدا دەبێ بڵێم : خەباتی گەلەکەمان ڕەوایە، گەل قوربانیەکی زۆری بـۆداوەو خوێنێکی بـە لێشاوی لـێی ڕژاوە. تـیکۆشەرانی ئـەو گەلـە بــۆ ڕزگاری ئـەوان بە لە خۆبردویی و ماندوو نەناسانـە، بێی وچان هەوڵـیان داوە.
سروشتی شۆڕش وایە لە هەوەڵەوە خەڵکێکی زۆر ڕوی تێدەکەن و لە دەوری کۆ دەبنەوە بێگومان هەمووشیان بە حیزب و تاقم و تاکیشەوە مەبەستێکیان هەیە و بۆی تێدەکۆشن و دەیانەوێ لـەو ڕێگایەوە پێی بـگەن .
یـەکێک لـە گرفتە هەرە مەزن و زیانبارەکانی دنیای ئێمە ئەوەیە کە وەک مرۆڤ لە یەکتر ناڕوانین و حیساب بۆ یەکتر ناکەین.
لە ساڵڕۆژی تێڕۆڕ و شەهید کرانی سەید ڕەسوڵی دێهقان دا بەڕێـزەوە سڵاو دەنێرم بۆ ڕووحی پاکی و نەفرین دەنێرم بۆ تێڕۆڕیستان . ڕوحت شاد تێکۆشەری ماندو نەناس.
لە من باشتر دەزانن بەردی بناغەی هەموو دینەکان بە تایبەت ئیسلام وەحدەتە، واتە یەکتا پەرستی. هەموو دینە ئاسمانیەکانیش دژی پەرستنی خوا دروست کراوەکانن،
ئەگەر سەیرێکی وردی مێژوو بکەی دەبێنی لـە دنیادا زۆر بـەڵاو ئـافەت و کارەساتی وەک: تاعون، تۆفان، سێڵاو، بومەلەرزە، کیمیاباران و هیتر ڕویان داوە.
ڕێکەوتی ڕۆژی دووشەممە ١٢ی ڕبـیع ألأول ( بـەهاری یـەکەم ) ساڵی فـیل محەممەدی پێغەمبەر لەدایک بووە. ڕۆژی ٢ شەممە لە لای پێغەمبەر زۆری ڕێز لێگیراوە چونکە { هەر لەو ڕۆژەدا لەدایک بووە و هەر لەویشدا وەحی بۆ هاتووە}
بەلامەوە گرینگ نیە دوژمن چیم پێدەڵێ، گرینگ ئەوەیە خۆم چیم!
من بڕوای تەواوم بە هەقانیەتی مافی نەتەوایەتیە و بڕوای ئایینیشم هەیە لە هەردوکیاندا بێی دڵەڕاوکێ وهیچ تێبینەیەک باوەڕی خۆم تەنانەت بە دوژمنیش دەڵێم و نایشارمەوە .
هەموو دەزانن سەرجەم شۆڕشگێڕان و لـە نـاویـانـدا ڕێبەرانـیـان مـرۆڤـن و مرۆڤیش فرشتە نیە و هەموو شتێک ناتوانێ و ناشزانێ، کەوابوو زۆر ئاساییە لە کار و تێکۆشانیدا توشی هەڵە و پەڵەش بێ،
ئەو ڕۆژانە رەزا پەهلەوی بۆتە رزگاریدەر و مێشکی بیرکەرەوەی خەڵکی ئێران و جڵەوی کەشتیە کۆنێکی هەڵەوەشاوەی لەکارکەوتوی گرتۆتە دەست، گۆیا بەرەو لیواری نەجات دەڕوا.!
وەک هەموو دەزانـن ڕاپـرسی گشتی لـە باشوری کوردستان ئەنجام دراو زۆرینەی خەڵکی باشوری کوردستان دەنگی بەڵێیان پێدا.
لـە دەسپێکی خۆپێشاندانـەکان بـۆ ڕوخانی شا ڕا دەست پـێدەکەم ، ئـەودەم هەموو گەلانی ئێران بـەکوردیشەوە چالاکانـە بـەشداریـان کردوو سەفـەکە یەکگرتوو پتەو بوو،
لـە مێژە نـوسینەکانی کاک عەوڵای ئـەبریشمی لـە فەیسبوک چاو لێدەکەم . بەشی زۆریان شێوەی بڵاو کردنەوەی زانیاریان هەیە ، جا چ ئـەرێنی بـن چ نەرێنی. کاک عەوڵا بـەهۆی ئـەوەی لـە بـنەماڵەیەکی گەورەی سابـڵاغە،
خوا ئەگەر بیهەوێی هێلانە بۆ بەندەی کوێر ساز دەکا
ئەگەر ئاوڕێک لـە ژیانی خـۆم دەدەمەوە و ڕابـردو وەبیر دێنمەوە دەبینم کە لـە منداڵیەوە دەگەڵ پێشهاتی تـاڵ و شـیرن گەورە بووم.
بـە بۆنەی ساڵوەگەڕی دامەزرانی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی داگیرکراو لـە لایـەن ئێران سڵاوێکی گەرم لـە ڕوحی پاکی سەرجەم شەهیدانی گەل و بنەماڵەکانیان و بەندیە سیاسیەکان و خاوخێزانیان و پێشمەرگە و کادر و ئەندام و لایەنگران و هەموو خوشک و برایانی رۆژهەڵاتی کوردستان
کاتێک مرۆڤ گوێی لە وشەی خەیانەت دەبێ، لە ڕێوە ئەوەی بەدڵ دادێ،کە قەتڵێک کراوە، نەهێنەیەک ئـاشکرا کراوە، سیـخوڕیەک ئەنجام دراوە هیتر.
قوربانی جێژنێکی ئیسلامیەو بیرەوەریـەکە سەرەتـاکەی زۆر تـاڵ و بـە ئـازارو وەک ژەهـری مـارە. ئـاخرەکەی لـە هەنگوێـن شیرنترە. تاڵە چونکە باوک دەیەوێ سەری کوڕەکەی ببڕێ، لاوێک بە ناکامی خەریکە جوانـەمەرگ دەبێ. دایکێک چاوەڕێیە شین بۆ ڕۆلەکەی بگێڕێ.
لە (٣١) مین ساڵیادی تێڕۆڕی ڕێبەرماندا دەڵێم: ئەوا دیسان پوشپەر هاتەوە، پەردە لەسەر جینایەتێک لادەدا و برینی گەلەکەشمان دەکولێتەوە.
پێشتر بە کورتی باسمان لە خەیانەت کردوە، بەڵام ئەوەندە خەسڵەتێکی پەست و بێزراو و زیانبارو دوور لە ئەخلاقی مرۆڤانەیە بـە نوسینی کتێبیش تەواو نابێ .
بـۆ ئەوەی خۆمان و مێژوەکەمان بناسین و بیزانین، یەکەم شت کە دەبێێ ئـاگاداری بین ڕابردومانە . دەبێی بـزانین چۆن بـووە ، چیان کردوە، هەڵەکانیان چ بوون و ئێستا دەبێ چ بکەین؟!
وەک دەزانن ئەو ڕۆژانـە مەسەلەی یەکگرتنەوە کەوتـۆتە سەر زار و زمانان و سەردانی بەڕێز کاک مەڵا عەوڵای حەسەنزادەش بۆ هاوڕێیانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران کەش و هەواکەی گەرمتر کردوە.
برینێک کە ساڕێژ بوونی زۆر گرانە، خەسارێک قەرەبــوو کردنـەوەی محاڵ نیە بەڵام زۆر قورسە، چونکە لە جەستە نیە و لـە دڵانـە.
لە ڕوحمی و بەزەیی خوایی ناهومێد مەبن چونکە ناهومێدی دەردێکی گرانە. خوشک و برایانی موسوڵمان ئەوساڵ لە حاڵێکدا ڕەمەزانمان بەڕێوە برد کە دنیا بە ئێمەشەوە گیرۆدەی دەستی فەتای کڕۆنـایـە.
لە پێکهاتەی مرۆڤ دا خەسڵەتی باش و خراپ هەن، ئەگەر بمانەوێی یەک بەیەک بیان ناسێنین لێرەدا گونجاو نیە،
مانگی ڕەمەزانە و کاتی خێرو چاکەو دەسگیرۆیی پـیداویستانە ، بـۆیە مـنیش دەمەوێ لـەو مانگە پیرۆزەدا ئـەوەندەی دەیـزانم و بـیرو هزرم بـڕ دەکا،
وەک ئـاگادارن مانگی ڕەمەزان بـەڕێـوەیـەو لـێمان نیزیـک بـۆتـەوەو کڕۆناش میوانی نەخوازراوە، دڵنیام ئەویش وەک خودی کڕۆنا قسە و بـاس و مشتو مڕی لێدەکەوێتەوە.
( وشاورهم فی ألأمر فاإذا عزمت فتوکل علی أللە إن أللە یحب ألمتوکلین )
لە پێکهاتەی هەر کۆمەڵگایەکدا کۆمەڵێک ئایین و ئیدە و یاسا و ڕاسا هەن هەریەکەی بەرنامەیەکی تایبەت بە خۆی هەیە و
هەروەک ئاگادارن نەورۆز نیزیک بۆتەوەو دوژمنێکی نـادیارو نـەنـاسراو و مەترسیداریشمان لێ میوانە.
لەو ڕۆژەوە چوومە ناو ڕێزی خەباتی ڕزگاریخوازانە و ماڵ و منداڵەکانم بۆ خێزانم بەجێی هێشت هێندێک لە دۆستان بە تایبەت یەکیان کە زۆرم لێی نیزیک بـوو،
ئێمەی کوردی ڕۆژ هەڵاتی کوردستان حیزب و سازمانی کوردیمان هـەن، هەرکامەیان خاوەنی بەرنامەو پێڕەوی ناو خۆی خۆیانن.
بەرابەری لە نیوان ژن و پیاودا باسێکی وردو و قوڵ و مەودا درێژە، بۆیە دەبێ لـە بـاسەکەدا ئـەوەی ڕاستیە و مرۆڤ دەیـزانێ
هـەمـوو گەلانی ئـەم جیهانە ڕۆژانێکیان هەیـە کە یـان سەرکەوتنی گەورەیان تێدا وەدەست هێناوە، یان خەساری زۆر گەورە و دڵتەزێنیان لێکەوتووە.
ناو براو پێشنوێژی شاری رەوانسەرە. ڕۆژی ( ٦ ) بـەفرانبار لـە خوتـبـەی هەینیدا دەڵێ: (٩) بـەفرانـبار ڕۆژی بەیعەتە دەگەڵ ئـاڕمانـەکانی ئـیمام خومەینی و پەیمان نوێی دەکەینەوە.
بیست و شەشی سەرماوەز (٢٦) ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستانە. ڕۆژێـکـە ئەو هێزە گەلیە بۆ پاراستنی کۆمار و دەسکەوتەکانی دامەزراوە. هێزێکـە بـە سڕکرانی کۆمـاریش ئـەرکی بـەردەوامی خەبات و ڕاسپاردەکانی فـەرامۆش نـەکردوەو درێژەی بە ڕێگای قازی و شەهیدان و کۆمارەکەی داوە.
لە مێژووی خەباتی هەموو گەلانی ژێردەستە کە بۆ ڕزگاری تێکۆشاون هەڵەو پەڵەو خەتاش هەبون و دەبن .
ئەوە پرسیارێکە ڕەنگە زۆر کەس بیکەن. ڕاستی ئـەوەیە هیچ ڕێـژیمێکی دیکتاتۆری دژی گەلی بـۆ هەتایە ناتوانێی بمێنێتەوە.
محەممەد پێغەمبەری مەزن وناوداری خواو ڕێبەری موسوڵمانانی جیهان بە پێی شایەدی مێژوو قسەی شارەزایانی ئیسلام جگە لە پەیڕەوانی مەزهەبی تەشەیوع پێیانوایە لە ڕۆژی { ١٢ی ڕبیع الأول } واتە بەهاری یەکەم لەدایک بـووە
مرۆڤ بونەوەرێکی سەیرو سەمەرەیە، هەرچی لە سەر ئەو زەویە دەکڕێو ڕوو دەدا بە باشوخراپ وجوان وناحەزیەوە ، هەرهەموی دەستکردی ئەوە. هەموو گیانلەبەرەکانیتر هەر مڕۆڤ کاریان پێدەکا و کەڵکیان لێوەر دەگرێی،
لە سەر مەسەلەی هێرشی ئەردۆغان بۆ ڕۆژئاوای کوردستان ئەگەر بە پێوەری ئایینی یان ئیدەیی هەڵیسەنگێنین و هەق بدەین بەلایەک و ئەویتر بە ناهەق لە قەڵەم بدەین،
ئەگەر ئێمەی کورد بۆ بەرەنگاری داگیرکەران و وەرگرتنەوەی مـافە زەوتکراوەکانمان بە پێوەری هەر ئایین و ئیدەیەک بچینە گۆرەپانی خەباتەکەمانەوە، گومانی تێدا نیە لەت و کوت و دابەش دەبین وهێز و توانامان لە کزی دەدا و لە ناو خۆشماندا وەک دەبینن توشی دژایەتی و دوو بەرەکی دەبین.
کاتێ تەماشای ڕابردوی حیزبی دێمۆکڕاتی ڕۆژهەڵاتی کـوردستان بکەین بۆمان دەردەکەوێ داگیرکەری ئەو بەشە بەردەوام خەریکی پیلانی قێزەون و دوور لـە هەموو یـاساو ڕاساکانی نـێو دەوڵـەتی بـە دژی ئەو حیزبە داڕشتوە و بـە هەمـوو هیزیەوە تێکۆشاوە.