بۆ بەرچاوڕونی ئەوانەی زۆر توند دژی ئیسلامن وبە تاریکی و بـە ڕوناکی لە سەروگوێلاکی دەدەن، بۆ ئەو موسوڵمانانەی ئەو گۆپاڵەیان داوەتە دەستی نەیارانی ئەو دێنە وخۆشیان بەکردەوە خراپتری لێدەدەن!
دەمەوێێ هیندێک لـە تـایـبەتـمـەنـدیەکانی ئەخلاقی ئیسلامی وەک خوا فـەرمـویە نەک وەک ئەوەی بەناوی ئیسلام دەکرین و ئیسلامی نین و عەیبداری دەکەن، بنوسم. من بڕوام بە خۆم و دینەکەشـم هەیـە، ناشمەوێێ کەس بە زۆر مـوسوڵمان بکەم و بێحورمەتی بە هیچ ئێدە و ئانێکیش بە ڕاست نـازانم . توانای بیستنی ڕەخنە و جنێویشم هەبووە و هەیە و جێنێویش نادەم. هیوادارم ئەو نوسینەی من خزمەتیکی بە موسوڵمانەکان کردبێ بەرچاو ڕونیەکیشم دابێ بە وانەی کە توند دژایەتی ئیسلام دەکەن. ئەوە کەمێک لەو تایبەتمەندیانەی ئیسلام. (١) ئەخلاقی ئیسلامی خواییە و سەرچـاوەکەی قورئان و ڕەوشتی پەیامبەرە دەستی بەشەری دەگەڵ نیە. نەزم و نیزامێکی تایبەت بەخۆی هەیە و دایـمیە و نەگۆرە، ئەوانەی بە ناوی پەیامبەریش دەکوترێن ئەگەر دەگەڵ دەقەکانی قورئان یەک نەگرنەوە فەرمودی پەیامبەرنین(٢) تەکمیل و هەمە لایەنەیە و ناردراوی خوایە و ئەملاو ئەولای نیە. ژیان و ئەرک و کاری موسوڵـمـانـانی تێدا دیاریکراوە. ئامانجەکانی بە پێوەری ئیسلامی داڕژاون. هەمو بڕیار و ڕیـنـوێـنـیـەکانی لـە هـەمـو لایـەکـەوە لـێـکدراونـەوە و هەر بە ژیانی دنیاش نەبەستراوەتەوە. (٣) ئەخلاقی بەرزی ئیسلامی بۆ هەموو کات و شوێنێک گونجاوە، چونکە هەموو پێداویستیەکانی ڕوحی و جەستەیی تێدا جێکراوەتەوە. هـیچ گۆڕانێک لە ئوسولەکانیدا ناکرێ، لـە بـەرئـەوەی دەسکری بـەشەر نیە، وەحی خواییە و بـۆ پـەیـامـبەر نـاردراوە. (٤ ) دەسـتــوراتی ئیسلام جۆرێکن عەقڵی سالـم و ویـژدانی پـاک قـبـوڵـیـان دەکاو هاوتەریبە دەگەڵ ئەوەی شەریعەتی ئیسلام ڕێگەی داوە. ئەخلاقی ئیسلام مـرۆی تـێگەیشتوو ڕازی دەکا و مرۆی ئاکار جوان دڵـنیا دەکاو لـە ڕەوشـتی ناحـەز و بـیـزراو دوری دەخاتـەوە.(٥) ئەخلاقی ئیسلامی مرۆڤ بە بەرپرسیار دەزانێ لە حاند هەر کردەوەیەکی دەیکا، جا چ شەخسی بێی یان کۆمەڵایەتی. نایکاتە مەکوکە هەر بـەدەوری خۆیـدا بگەڕێ و کەسیتر نەبینێ. ئەو تایبەتمەندیانە حوکـمـی قـەتـعی شـەرعــن. مـەبـەسـت لـە بـەرپـرسایەتی شەخسی یانی هەرکەس دەبـێ وڵامـی کردەوەکانی خۆی بداتەوە. چ خێرو چ شەڕ بن. ئەگەر کردەوەکەی بـاشـ بـوو پـاداش دەدرێی و ئـەگەر خراپ بوو جەورەکەی دەکێشێ.
لـەو پـێـوەنـدیـەدا خـوا فـەرمـویـە :{ کل إمـرإ بما کسبت رهین. نور٢١: واتە هەرکەس لە گرەوی کردەوەی خۆی دایە} دیسان فەرمـویە : { نیساء: ١١١{هـەرکەس گونـاح بکا زیـانـەکەی بـەخـۆی دەگا ،خواش زانای لە کارزانە }هەر وەها ئەسرا: ٣٦ { ولاتقف ما لیس لک بە علم، إن ألسمع وألبصروألفـوآد کل اولـئک کان عــنە مـسئولا.} واتـە وەشوێـن شتێک مەکەوە کە نازانی چیەو چۆنە، چونکە گوێو،چاوو، دڵیش گشتیان بەرپرسایەتیان لەسەرە.ئەو ئایەتانە دەریدەخەن مرۆڤ بەر پرساریەتێکی قورسی لە سەرشانە.دەبێی پێش ئەوەی قسەکە بکا، بزانێ خوا پێی ڕازی دەبێ یان توڕە ؟عاقـیـبەتەکەی خێرە یان شەڕ. بەرپرسایەتی گشتی دەبێی بەرژەوەندی گشتیش لەبەرچاو بگرێی. مـرۆڤ نابێی ویشک وڕەقو تەقو ماندوبێێ وهەر نەرێنی بیربکاتەوە دەبـێی ڕێگەی چاک نـیـشانی خـەڵک بـداولە ڕێی خراپ بیان گێڕێتەوە.(٦ ) ئەخلاقی ئـیسلامی دەڵـێی : دەبێی نـسحـەت وڕێنوێنی وەرگرێی،لە ئاشکراوشاراوەی کردەوەکە بکۆڵێتەوە، تەنیا ڕواڵەتەکە بەس نیە بـۆ ئـەوەی حوکمی چاک یـان خراپی بـۆ بدەی. دەبێ بزانیێ چۆنوبۆ چی دەکا. هەموی ئەوانەش لە سەر نیازی بکەرەکە حـیسابـیان دەکرێێ . پەیامبەر فەرمویە:( إنما ألأعمال بألنیات، وإنما لکل إمرء ما نوێی) واتە هەمو کردەوەیەک لەسەر نیەتی بکەرەکەی حـیـسابی بـۆ دەکرێی، بـۆیە ئیسلام زۆر لە سەر نیەت پێداگرە نەک ڕواڵەت. (٧ ) مـرۆی مـوسـوڵـمـان بـەردەوام لـە ژێـرچاوەدێـری خـوا دایـە،چاوەدێـری دەسەڵات ، کەسەکان. بەڵام چاوەدێری ئیسلامی لە پلەی یەکەمدازاتیە لـە پـەروەردەیی ئـیسلامی سەرچـاوە دەگرێـیـولـە دەرونی وشیاروبەخەبەردا جێی گرتوە.ئەگەرمرۆی موسوڵمان بزانێ خوا ئاگاداری هەستو نستیەتی بۆخۆی ئاگای لەخۆی دەبێیوپێوستی بە کێشک نیە.حەدید: ٤{وهـو معکم أینما کنتم.} خوادەزانێ ولەهەرکوێی بن دەگەڵتانە و کردەوەکانتان دەبینێ تاها ٧.{ویعلم ألسڕ وأخفی.} واتە ئاشکراونەهێنیەکان دەزانێ .نیساء. ١: {إن أڵلە کان علیکم ڕقیبا.} خوالەسەرتان چاوەدێرە. ئەگەرموسوڵمان ئەو ئایەتانە بخوێنێتەوەولە مـاناکەشیـان تێبگا،دەزانێ ئەگەرخۆی لە دەسەڵات وخەڵکیش بشاریتەوە، خۆی بۆلە خواناشاردرێتەوە.چونکە خوا فەرمویە: { لەڕەگی لا مـلـتان نـیزیکـتـرم } ئەوەش گەورەتـریـن زامـنە بـۆ ئـەوەی مـرۆڤ تـوشی هـەڵەوهـەڵدێـران نـەبێی.(٨ ) بێگومان ئەخلاقی ئیسلامی پیوەندی بە دنیاو قیامەتی مرۆڤەوە هەیە.پاداشت وسەزاشی بە دوادا دێ. مزگێنیوهەڕەشە وگوڕەشەشی دەبێێ. کەسانی بژاردە پاداشتیان لە دنـیاو قیامەت گەورەیە ولە خواوە بـۆیـان دیـاریکراوە. تـەوبـە ٧٢ {وعـد ألـلـە ألـمـوءمـنـون وألـمـوءمنات جنات تجری مـن تحتها ألأنهار،خالدین فـیها، ومساکن طیبة فی جنات عـدن ورضـوان من أللـە أکبر ذلک هـوألـفـەوز ألعظیم.} خوابەڵینی داوە بە ژنانوپیاوانی ئیماندارباغاتێکیان خەڵات دەکا جۆباری بە بەردا دەروا، لەوێـدا دەمێننەوە، چەندین خانوی هەرەباشیان لە نێوباغاتی عەدەن بۆدیاریکردون.ڕەزای خواش لە هەموان گرینگترە. دەسکەوتی مەزن ئەوەیە. هەروەها خوا لەدنیاش پاداشی بۆ داناون کە بە پەلە بیـان داتـەوە. تـەڵاق ٢و٣ : {ومن یتق أللە یجعل لە مخرجا ویرزقە من حیث لا یحتسب}.هەر کەس پارێزبکا لە قەدەغەکراوەکانی خوا، خوا دەرویەکی بـۆ دەکاتـەوە و ڕۆزی دەداتێێ بێی ئەژمار}هەروەها سـورەی زومەڕ :١٠{ للذین أحسنوا فی هذە ألدنیا حسنة وأرض أللە واسعـة إنـما یوفی ألصابرون أجرهـم بغیر حساب.} بـۆ ئەوانەی لە دنیا کاری چاکیان کردوە،زەوی خوابەرفراوانە،ئەوانەی خۆڕاگربون پاداشتی بێیئەژماریان دەداتەوە. ئەوانەی باسـمکردونو زۆریتریش هەن، کە پـەسنی گەورەیی ئیسلام دەدەن .بائەوەش بـڵـێم نابێی خاوەنی هــیچکام لـە ئایینەکان خۆیان بـە موتڵەق بزانن و پێیان وابێی ئەگەر ئەوان هەبن نابێی هـیچیترهەبێ!! لە سەردەمی پەیامبەریشدا نەیارودژە ئیسلام هەبون تا دنیاش خراپدەبێی دەبن . بەداخەوە ئەوەی دەبینی کە بەناوی ئیسلام دەکـرێی زەرەری زۆر گەورەی لـەودیـنـە پـاکـە داوە. هـێـنـدەی شـتی دورلـە عـەقـڵـومـەنـتـیـقی تێخزێندراوە راستیەکە زەحمـەت دەدۆزرێتەوە. ئیسلام دینی سەداقەتوداد پەروەریە .سەرمان لـە خەڵک شیواندوە، ئەوەی بکەی کافر دەبێی ئەگەر نەشیکەی لە دین وەرگەڕاوی، فڵان ئیمام دەڵێی بیکە، فیسارە ئیمام دەلێی نابێ بیکەی .بە رای من بـۆموسوڵمانان بەتایبەتی ڕێبەرانـیان لە هەموی گریـنگـتـر ئـەوەیـە خـۆیـان ڕێـک خـەن تـاکەکان وەک خواو قـورئـان و پەیامبەران وئەرکو واجباتەکان بدۆزنەوەوکاریان پێبکەن وکەسیش خۆی نەکا بە خوا، مـەیدانی مەحشەر دروست بکا ویەکێی بەڕێکا بۆ بەهەشت ویەک بۆ جەهەندەم . یان باشتر بڵێم لەسەردینا قـیامەت وحەشر دروست بکا ولە مردوەکان گەڕێـوخەتای ئەوانیش بخاتە سەرزیندوەکانودادگاییان بکا ، لـەوە باشـتـر نابـیـن کەهەیـن ولـە بەرانبەر ئەوگشتە تـاوان وهەڵەو پەڵانەش بەر پرسیارینو هەرخواش دەزانـێی کامـە ڕاستە وکامەیان درۆ دەکا. ئەوە ڕاستە کەم کەس هەیە لەوڕۆدا لەوە تێنەگا کە ئازادی زۆر لە سنوری خۆی تێپەڕیوەوبەرپرسایەتیش خۆیشاردۆتەوە، نەفـسی سەرکێش توشی خەتاو تاوانی دەکا. مـرۆڤ دەبـێی لەوە تیبگا بـۆیـە چاکەو خـراپـە هـەیـە چونکە لـێـپـرسیـنەوەش هەیـە، ئەگێـنا دەیانکوت لێخوڕە بە کەیفی خۆت وکەسیش کاری پێت نیە.فەرقی مرۆڤ وحەیوان لەوەدایە، حەیوان چۆنی بۆبکرێی دەیکاو قازانجو زەرەری کەس ناناسێ، بۆ وێنەبێستانێک لەهۆوەیە،هارویو کاڵەک وشتیوای زۆرە،مرۆڤێک بەلایدا دەرواحەزیشی لێیە بەڵام بەبێی ئیزنی خاوەنەکەی بچی بەدزدەردەچیو لێی دەپـرسرنـەوە بەڵام ئەگەرکەرێک بچێتە ناوپێستانەکە چی بۆ خورا دەیخواو دەیشێلێ و دەروا، ئەگەرپێشیان زانی وەردەگەڕێنە سەروگوێێلاکی، ئەگەر زەرەری دابێ بەخاوەنەکەشی دەبژێرن ئالێرەدایە جیاوازی مرۆڤوحەیـوان دیـاری دەکا. مـرۆڤ عـەقـڵو شعورو زانستو ئیرادەی بۆیە دراوەتی هـەتـا چـاکو خراپ لێک کاتەوە، بەشی خۆیوخەڵک جیا بکاتەوە.خێروشەڕلێکداتەوە، مافی خۆی وکەسانیتر بناسی.ئەوە کەمێکە لە ئەخلاقی ئیسلامی هیوادارم مەرگ مۆڵەت بدائەوەی لەوبارەدادەیزانم بیدەمە بەرچاوتان وچاوەروانی ڕەخنەو ڕێنوێنیەکانیشتان دەبم .زۆر جارکتومەو دەیڵێمەوە هەر قسەیەک لە ڕوی دەمارگرژیو هەڵچونەوە بکرێی . غەڵەتـە و جێی ئیعتیبار نیە ! هەرکردەوەیەک لە ڕووی نەزانیو خۆ بەزلزانیو، لوتبەرزیو هەڵچونەوە بکرێی بێگومان تاوانەو زیانی قورسی لێدەکەوێتەوە.
براتان مەلا برایمی مەجیدپور ١٥ ڕەزبەری ٢٧٢٤ کوردی
٦ / ١٠ / ٢٠٢٤ زایینی