"an independent online kurdish website

پێشەکی بەبۆنەی دەی خاکە لێوە سەری تـەعـزیـم لـە بـەرانـبـەر ڕوحی مەزن و بەهێزی پێشەواو هاوڕێیانی و سەرجەم شەهیدانی کۆماری کوردستان دادەنەوێنم دەگەڵ گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وئەندام ولایەنگرو دۆستانی حیزب سەرجەم هەر چوار پارچەی کوردستان هاودەردی دەکەم.

بەردەوامی لە سەر ڕێ بازیان باشترین پاداشتی شەهیدانە.

حەفتاو شەش ساڵ پێش لـە ڕۆژێکی وەک ئـەوڕۆدا، واتـە ئــەو ڕۆژەی شای گۆڕکراولە چوارچرای مهاباد ڕاست لەو شوێنەی پێشەوای هەمیشە زیـنـدومان کۆماری کوردستانی ڕاگەیاندبوو،خۆی وحەمەحوسینخان وسەیفی قـازیان لەدار دا . بۆ ناسین وناساندنی قازی وبنە ماڵەکەی نایەوێی من وتۆهیچ بڵێین، چونکە مێژو لە هەموکەس باشتریان دەناسێو ڕاستگۆیانەتـر لـێیا دەدوێـو لە دڵی خـۆیدا سەبتی دەکا. قازی ئەندامی کۆمەڵەی ژک بوەو ژیانیشی هەر لە ڕێی ژیانەوەی کوردو کوردستان دا بەخت کردوە . قازی و هـاوڕێیانی لە سەر بناغەی ژک بۆ ئەوەی کوردو حیزبەکەی بەرێتە ناو کۆمەڵگای پێشکەوتـوی جیهان هـەر لەسەر ئەو بناغەیە حیزبی دێـمـۆکڕاتی کوردستانی دامـەزرانـدوە . هـەر ئـەو حیزبەش کۆماری کوردستانی دروستکردو هەرئەو قازیەش ڕایگەیاندو ئاڵای کوردستانی بەرزکردەوە . لەو سەردەم و لـەو کەش و هـەوا تـەپـو تـومـانـە دا هـەڵـوێستێکی بوێرانەو ژیرانە بوو کە تا ئێستاش کەس نـیـە ئـەو غـیرەتە لەخۆی نیشان بدا . ئەو هەڵوێستە پڕمەترسیە ئەوە دەگەێینێ کە قازی بەگەلەکەی دەڵێی تەنیاڕێگای ئازادی ڕاستەقینەو سەربـەخـۆیی گەلـێـکی چەوساوەی زیـد داگـیـر کراو، هـەر سەربەخۆییە . هـەر رێگایـەکـیـتـر وەک خود مـوخـتـاری و فدڕاڵی و هیتر هەر بەستراوەیی و چاو لەدەستیە . گەلێکی بەستراوەش قـەت خاوەنی ڕای خۆی نیە. قازی نیشانی داوە بۆگەیشتن بەو ئامانجە مەزنە سەردانان شانازیە ، مەرگ لەو ڕێگایەدا لە دایکبونێکی نوێیە و مێژو هەڵیدەگرێو لە بـیر ناچێتەوە . ناچمە سەر باسی بەرنامەو کاری کۆمارچونکە تەنیا چاوخشاندنێکی بێی غەرەزو دادوەرانە بە پێڕەوو بەرنامەی ئەو حیزبەدا دەری دەخا بە شیوەیەکی تەواو پێشکەوتوانەی هاو تەریب دەگەڵ دنیای پێشکەوتو هەمو ڕێو ڕێبازو پێداویستیەکانی گەلی تـێدا دەست نیشان کراوە. لە پێوەندی دەگەڵ مەسەلەی ژندا کە ئێستاش وەک پێویست چارەسەر نەکراوە، لەوسەردەمیدا کە تەنانەت بە نیشانەی کوفرو بێدینیش حساب دەکرا حیزب یەکیەتی ژنانی پێکهێناوە خیزانی قازی و ژنانی نیزیک لەبنەماڵەی خۆیانی تێدا بـەشـدارکردوە. بە کورتی تـا ئـێـستـاش لـە هـیـچکام لـە بەشە داگیر کراوەکانی کوردستان ولە ڕۆژهەڵاتیش لە ناو حیزبەکاندا مەسەلەیی نەتەوایەتی و زمان و فەرهەنگ وکلتوری کوردی وەک سەردەمی کۆمار کاری بۆنەکراوە. بە دڵنیایەوە تاکۆ گەلی کورد ئـازادو سەربـەخۆو خـاوەن کەسایـەتی خۆی نەبێ ناتوانێێ بـە مافـەکانی بـگا. لـە ڕاستیشدا ئازادی شادەمـاری هەمـو پـێـشکەوتـنـو پێشەنگی هەمو کاروانـەکانی بـەرەو سەربـەخـۆیی و دێمۆکراسیە ، بۆیە تا ئازاد نەبێن هیچمان نیە!! شا کۆماری روخاند قازیو یاران ودەیان پیاوانی بەوەجی ئەو حیزبەی ئیعدام کردو لەناو برد ،کەچی خۆشی ڕوێی تاکە وشەیـەکی بـاشیشی لە دنیایە پێنەبڕاوە. قازی شەهید کرا،ناو ناوبانگو خەت وڕیـبـازی هـەروا زیندوەو بە میلیۆنان کوردو غەیرە کورد باسی لێدەکەن و ڕێبازیشی هـەروا جمـەی دێـی لە ڕیڕەوەکانی . قازی و کۆمار بە هێزەوە مەشعەڵی ئازیان بە دەستەوەیـو هـەر لەسەر پین و لە گوڕەپانی خەباتدا نـەخش و دەوری خۆیـان بـەتـەواوی گێڕاوەو گۆڕەپانەکەیان چول نـەکردوە. شـاش مـردو جگە لـە نـەنگ و شـەرمـەزاری و نەفرین لەو دنیایە هـیچیتری پێنەبڕاوە.

کۆماری ئیسلامیش مـیـراتگری بەئەمەگی شایـەو کردەوە جـیـنـایـەتکارەیـەکانی تەواو نەکراوی ئەوی درێژە پیداوەولەهیچ وەحشیگەریەک دەرهەق بەگەلەکەمان و ڕیبوارانی قازی دەستی نەپاراستوەو چی لەتـاوان بـۆی کرابی ئـەنجامی داوە. بە سەرهەڵدانی شۆڕشی ژیـنا کە لـە ڕۆژ هـەڵاتی کوردستان هـەست و سـۆزی کوردایەتی دەگەڵ تێکەڵاوەو کچە کوردێک لە نـاوەنـدی ئـێـران چەخمـاخـەکەی لێداوە وزۆربەی گەلانی ئێرانی بۆ یەکەم جار وەخەبەر هێناوەو کوردی کردۆتە پێشەنگی ئـازادی ڕزگاری گەلانی چـەوسـاوەی مـاف زەوت کـراوی ئـێـران، کۆماری نەگریسی ئاخوندی لە مەرگی حەتمی نیزیک کردۆتەوەو بەردەوامە و ئاگرێکە دادەمرکێی بەڵام ئیتر ناکوژێتەوە وتا سوتاندنی کۆشکی زوڵم زۆرداری لە کاتی خۆیدا دەگەشێتەوە . دیـسان دەڵـێـم : کـورد ئـێـستا لـە هەمـو قۆناغەکانی تێکۆشان بۆ ڕزگاری خۆی بە هێزترە . لەباری زانست و پێشکەوتن دا خەریکە وە پێش پێشەنگەکان دەکەوێێ . لـە گوڕەپـانی بـەرەنگاری دوژمـناندا شاسوارەو بـەرەو پـێـشـتـر دەڕواو نـاگەڕێـتـەوە دواوە .تەنـیـا عەیـبی کە هەمانە تا ئیستاش نەمانتوانیوە وەک پێویست بۆ قۆنەغەکە یەکگرتو بین، بەو هیوایە لەسەر ئەوەش ساغ بینە وە . دەی خاکە لـێـوە بـۆ ئێمەی کوردی ڕۆژ هەلاتی کوردستان ،کاتی نـوێکردنـەوەی بەڵـێـن و پەیمانە دەگەڵ قازی و شەهیدانی حیزب وگەلەکەمان، خۆ ئامادە کردنە بۆڕێکخستن وخۆ سازمانـدان بـۆوەدیهێنانی ئامانجی شەهیدان. ئێمە بە پێی ڕێنوێنی ڕێبەری شەهـیـدمان قـاسملو بـۆ شەهـیدانمان ناگرین بەڵکو بەردەوام دەبین لە سەر ڕیگەو ڕیبازیان .

 براتان مەلا ئیبرایمی مەجید پور ١٠ خاکەلێوەی ٢٧٢٣ کوردی

           30 / 3 / 2023 زایینی  

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی