Hoppa till innehåll
Hem » سێبەری تەنیاییمان، دڵکەش قادر

سێبەری تەنیاییمان، دڵکەش قادر

وتم

من هەر هەمووتم ئەی فریادڕەس

وتت: هێڵێکم تا سەر ستیانی حەزت

لەگەڕانەوەمدا هەموو شوێنێکت دەدزم

تا لە هەموو جێیەکت

لە هەموو هەناسەکت

خونچەیەک بم

وتم:

ئەی جەللاد لە هەموو شتێکی یەکدی هاوخەیاڵین

وتت:

ژوورێکی چۆڵم بە خاڵێکت ئاوەدان دەبمەوە و نێوانی سێو داگیر دەکەم

هێزی ئێمە هەر ئەوەندەیە

کە چەقۆیەک بخەینە سەر سێبەری تەنیاییمان

سلێمانیی

دڵکەش قادر