شەوێ دی بوو من و هیوا بۆ یەک ئەدواین
هێندێک جاران بیرەوەری بزەی دێنا

جاری واش بوو پێی دەگریاین
هیوا وتی گوێت لە زەریا بوو چی دەکوت
وتم ئا ئا زەریا ،خاک، دار،گوڵ،….
سەرنجم دایە کۆی ئەوان
وتی چیان وت
وتم گەر چی دوژمن دایانئەبڕێ،گڕیان ئەدا، ئەیان سڕێ،
بەڵام نیشتیمانی من وتۆ
دڵیان پڕە لە خۆزگە وەکوو تاڤگە
لەمن و تۆ بە هیواتر بە گوڕتر
بۆنیشتیمانی خۆشەویست ،ئاڵای کوردستانیان ئەویست
سروودی ئەی ڕەقیب یان وت، هەڵۆ ئاسا،وەکوو قەڵەم
بەدەست وبرد.
پڕجمو جۆڵ ،دریشت و ورد ،
لە ئاو بگرە تا گژ وگیا
تا هەناسەی ڕەز و چیا
هەر بۆنی سەربەستی ئەیا.
حەمە حەریر

