ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری: من ئه‌و کات زۆر له نزیکه‌وه نه‌مده‌ناسی و نه‌شمده‌زانی له چ ئاستێکی رێکخراوه‌که‌ی خۆیدایه
{ ئه‌سکه‌نده‌ری: به‌جێهێشتنی شاره‌کان و کشانه‌وه به‌ره‌و سنوور
زۆر به‌داخه‌وه ڕۆژی 9ی خه‌رمانان (31/8/1979) فوئاد مسته‌فاسوڵتانی، ئه‌ندامی به‌رجسته و رێکخه‌ری سه‌ره‌کیی کۆمه‌ڵه، گیانی به‌خت کرد و بۆشاییه‌کی گه‌وره‌ی هه‌م له رێکخراوه‌که‌ی خۆی و هه‌م له کوردستان به‌جێ هێشت. نه‌مانی فوئاد مسته‌فاسوڵتانی له کاتێکی زۆر هه‌ستیاری میژووی کۆمه‌ڵه‌دا رووی دا. من ئه‌و کات زۆر له نزیکه‌وه نه‌مده‌ناسی و نه‌شمده‌زانی له چ ئاستێکی رێکخراوه‌که‌ی خۆیدایه. ل (301) کتێبی ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری بیره‌وه‌ری و یادداشت (1948 – 1980)} .
*
با له‌و باسه بکۆڵینه‌وه که ئێژێ:
گیانی به‌خت کرد و بۆشاییه‌کی گه‌وره‌ی هه‌م له رێکخراوه‌که‌ی خۆی و هه‌م له کوردستان به‌جێ هێشت.
رێکخراوه‌که‌ی خۆی؟!
کۆمه‌ڵه هی به‌ڕێز (فوئاد مسته‌فاسوڵتانی) نه‌بووه تا به‌و جۆره پێناسه بکرێت: (رێکخراوه‌که‌ی خۆی).
*
مه‌رگی فوئاد و بۆشای له کوردستان
مه‌رگی کاک فوئاد بۆشاییه‌کی گه‌وره‌ی له کوردستان به‌جێ هێشت .
*
سه‌باره‌ت به باسی بۆشایی له کوردستان، با له‌و چه‌ن دێڕه که (پرسیار) و (وه‌ڵامێک) بووه له (جه‌معییه‌تی مهاباد) له ساڵی (1358) بڕوانین:
{(پرسیار: نه‌ز‌رت له مه‌ورد حیزبێکی کوردستان؟)
(کاک فوئاد: حیزبێکی کوردستانی حه‌قیقه‌تی ئه‌وه‌سه ئه‌و مه‌سه‌له به‌ته‌ور کولی له ناو خۆماندا حه‌ل نه‌بوه. حاڵی هه‌ی یانی دوو نه‌زه‌ر له ناو خۆماندا وه‌جودی هه‌یه، من بۆ خۆم عه‌قیده‌م به‌وه (یانێ له‌ویدا عه‌قیده‌ی شه‌خسیم ئێژم برا) عه‌قیده‌م ئه‌وه‌سه که ئه‌ساسه‌ن ئه‌شێ حیزبی کومونیستی ئێران به وجود بێ مونته‌ها حه‌قی موسه‌له‌می خه‌ڵکی کوردیشه که حیزبی کومونیستی کوردستانی هه‌بێ و ئه‌وه ته‌حه‌وڵات و شه‌راێه‌ت تارێخی ته‌عینی ئه‌کا که حیزبی موسته‌قلی کومونیستی کوردستان دروست بکا یا نه‌ی کا، که وایه مه‌سه‌له‌ن ئه‌وه یه‌کێک له مه‌وزوعاتێکه که له بینماندا هه‌یه ئه‌شێ ئێتر له ناو خۆماندا به نه‌وعێک حه‌ل بێ).
ل – (330) کتێبی کاک فوئاد رێبه‌ر، سیاسه‌تمه‌دار و زانایه‌کی سیاسی. ره‌شاد مسته‌فاسوڵتانی}.
*
له‌و وه‌ڵامه‌دا ئاماژه به سێ بابه‌تی گرنگ کراوه:
یه‌که‌م: (ئه‌و مه‌سه‌له به‌ته‌ور کولی له ناو خۆماندا حه‌ل نه‌بوه).
دووهه‌م: (دوو نه‌زه‌ر له ناو خۆماندا وه‌جودی هه‌یه).
بابه‌ته‌کانی یه‌که‌م و دووهه‌م به روونی پێمان ئێژن: کۆمه‌ڵه رابه‌ری (تاکه که‌سی) نه‌بووه!
بابه‌تی سێیه‌م
مه‌رگی فوئاد و بۆشاییه‌ک له کوردستان .
بۆ روونبوونه‌ی ئه‌و بۆشاییه له کوردستان، په‌نا به بابه‌تی سێیه‌م ئه‌به‌م که کاک فوئاد به‌و جۆره ئێژێ:
من بۆ خۆم عه‌قیده‌م به‌وه (یانێ له‌ویدا عه‌قیده‌ی شه‌خسیم ئێژم برا) عه‌قیده‌م ئه‌وه‌سه که ئه‌ساسه‌ن ئه‌شێ حیزبی کومونیستی ئێران به وجود بێ.
کاک فوئاد ئێژێ: من عه‌قیده‌م ئه‌وه‌سه که ئه‌ساسه‌ن ئه‌بێ حیزبی کۆمۆنیستی ئێران دامه‌زرێت.
به‌ڵام بۆ کوردستانیش ئێژێت:
مونته‌ها حه‌قی موسه‌له‌می خه‌ڵکی کوردیشه که حیزبی کومونیستی کوردستانی هه‌بێ.
رسته‌ی (حه‌قی موسه‌له‌می خه‌ڵکی کوردیشه) واته: رێبازی سیاسی کاک فوئاد پێوه‌ندی به کوردستانۆ نییه!
به‌ڕێز ئه‌سه‌که‌نده‌ری ئێژێ: من ئه‌و کات زۆر له نزیکه‌وه نه‌مده‌ناسی و نه‌شمده‌زانی له چ ئاستێکی رێکخراوه‌که‌ی خۆیدایه.
ئاخر تۆ که ئه‌و که‌سه نا‌ناسیت چۆن به‌و جۆره باسی ئه‌که‌یت؟!
5/5/2024
سه‌عی سه‌قزی قایشی
sai.saqzi@gmail.com