ڕۆژی ٥ مەی سەرۆکی هـەرێـمـی کـوردستان کاک نێچیروان بارزانی ، دەگەڵ دەستەیەکی ڕەسمی هەرێم سەردانی کۆماری ئیسلامی ئێرانیان کرد.
دەگەڵ هەمو بەرپرسە پلە بەرزەکان لە خامەنەییڕا بگرە تا دەگاتەوە سەرۆکی پاڕلمان دانیشتن ولەسەرمەسایلی هەرێم وعێڕاق و ناوچەو بگرە جیهانیش قسەو ڕاوێژیان کرد. بەر پرسانی کۆماریش زۆر زمان لوسانەو گەرم و گوڕ پێشوازی و میوانداریان لێکردن. تا ئێستا لە سەر ئەسڵی مەبەستەکان چیکراوە و کوتراوە، لە پڕوپاگەندە و پێهەڵاکوتن زیاتر شتێکی تر نەزاندراوە و ناشزاندرێ! لە سەر ئەو دیدار و و تووێژانە ڕاوبۆچونی جیاواز و ئەرێنی و نەرێنی دەربڕاون . هێندێک بە گرینگیان داناوە و پێشی دڵخۆشن! هێندێکیتر بە نەرێنیان لە قەڵەم داوە و لێی دڕدۆنگن. تا ئـیرە ئاساییە و هـەمـووکەس و لایـەنـێک بـە تـێـگـەیـشـتـنـی خـۆی مـافـی ئـەوەی هـەیـە هەڵیسەنگێنێ و لێکیداتەوە. منیش وەک کوردێکی ڕۆژهەڵات بۆم گرینگە و بە پیویستی دەزانم رای خۆم دەر بڕم . ئەوەی بۆ من رونە ئەوەیە کۆماری ئیسلامی ئێران تاسەر ئێسقان دژە کوردە و حکومەتی هەرێمیشی بۆ هەڵخەڵەتاندن و بەرژەوە دەوێ، ئەگینا هەر گیز قبوڵی نەبووە و نیە و نابێ! بۆیەش نابێ وەک دیدارێکی ڕەسمی دوو حکومەت چاوی لێبکرێ. بەداخم لەوە حکومەتێکی هاری دژە کوردی جینایەتکار دەگەڵ سەرۆکی هەرێمێکی بێدەسەڵاتی گەمارۆ دراو لەناو خۆ و دەرەوە کە مێژوش سەلماندویەتی هەر وتووێژێکی بەناو دۆستانەی بۆ زەبر لێدان و تێکدان بووە، هەموو دۆستایەتێکی دەگەڵ کوردان بۆ بەگژ یەکتردا کردن و ساز کردنی دوژمنایەتی و دو بەرەکی بووە و برای بەگژ برا داکردوە و خۆشی وەک دوژمنی هەردوک لایان سەیری کردوە و لە ئاوە قوڕاوەکە ماسی پێویستی خۆی گرتوە .
ڕێکخستنی ئەو دیدارە بەدوای هێندێک ڕوداو و جموجۆڵی سیاسی و نیزامی لە ناوچەکە و جیهان پێکهاتووە مانا و مەبەستی تایبەت بە خۆی هەیە. باسی ڕوسیە و ئۆکڕاین ناکەین. ئاخوندەکان شەڕی غەزەیان بەو هیوایە هەڵگیرساند، پێیان وابوو دونیای ئیسلام و عەرب پشتی دەگرن و ئیسڕائیل لەناو دەبەن! کەچی وا دەرنەچوو. بە شایەدی دنیاش جگە لە زیانێکی قورسی گیانی و ماڵی کە تا ئێستاش ڕادەکەی نەزاندراوە بەرو بویەکیتری نەبوو ! ئەوەی ڕون بوو کۆماری ئیسلامی دۆڕاندویەتی نەیدەزانی چۆنی بیشارێتەوە، ئەو خاڵە ڕەشە لەناو چاوانی پاک کاتەوە !! دەستی کرد بە پیلانێکیتر بۆ بەلاڕێدا بردنی بیرو ڕای گشتی، ڕویکردە عێڕاق و لەوێش کوردان بخاتە بەر ڕەهێڵەی دڕۆن و موشەک و هیتر، بەوە ڕازی نەبوو کە چەکدارە دروستکراوەکان بەردەوام لە بەڵای ئاخوندان بێبەش نەکردبوو . بە دڕۆن لە هەولێری داو خۆشی لێکردە خاوەن و دانی پێدا هینا و بیانوەکەشی ئەوە بوو ئیسڕائیل لە هەولێر هەیە بۆیە موشەکبارانی کردوە . ئەو جارەش جگە لە وەی دژکردەوەی زۆری دنیای دەرەوەی لێکەوتەوە ، دەسکەوتێکی بۆ ئاخوندەکان نەبوو. ئەوجار ویستیان بە قەولی کوردی تیری ئاخری باوێن وراستەو خۆ هێرش بکەنە سەر ئیسڕائیل ،کەچی ئەوەیان لە هەموان زێاتر شەرم هێنەرو سەر شۆڕانەتر بوو گۆیا (٧٠٠ ) موشەکیان بە ئیسڕائیلەوە ناوە تاقە کوژراوێکیشی نەبووە . تائیرە هەمو نەخشەکان نەزۆک بوون چیان لێنەکەوتەوە. بۆ شاردنەوە و پوچەڵبونەی ئەو هەمو پیلانانە، هاتە سەر ئەو بڕوایە وەک خەسڵەتی خۆیان نەرمی بکێشن لە ڕێگای دۆستایەتی و هێمنانە وەک مار بە دژ بەرەکانیانەوە بدەن وەک لە پێشەوە باسمکردوە ئاخوندەکان کورد بە دوژمنی لەئاشتی نەهاتوی خۆیان دەزانن و لە هەمو شکست و سەر نەکەوتنیان دا کورد بە هۆکاری ئەسڵی دەزانن. بۆیە گەڕانەوە سەر ئەو نەقڵە کۆنە کە کوتراوە دار هۆرەی لە خۆی نەبێ ناقەڵشێ ، روی ئاشتبونەوەیان دەکوردان واتە هەرێمی کوردستان کردوە . من کوتم هەرێم کە دەبو بڵێم هەولێر یان زۆنی زەرد . چونکە تا ئێستا ئەو کورە داردەستەکانی تۆق تۆقیلەیەکیان بە زۆنی سەوز دانەداوە.. خراپی مە خوێننەوە من ڕوم لە یەکیەتی نیە ، بەڵام باوەڕم وایە ڕاستی چۆن بێی دەبێێ ئاوا بکوتری ، جا بەدڵی کێی دەبێ باببێ و نابێێ با نەبێ ! کوماری ئیسمامی هەروەک چۆن شەڕی ساردی لە باشور دروست کردوە ، دەیەوێی بیکاتە شەڕی گەرم کە هەمیشە مەبەستی بوە . جیا لە وەش بە شیوەی خۆیان هەوڵ دەدەن لە خودی بارزانیەکانیشدا بێی موتمانەیی و دڕدۆنگی دروست بکەن ! وەک فارس بۆ خۆیان دەڵێن ( تفرقە بیانداز و حکومت کن ) ئەوەی بکەن . جیا لەوانەش مەسەلەی کوردی ڕۆژ هەڵاتێش سەردێری هەمو باس و خواسەکانی کۆماری ئیسلامیە. دەیانەوێی هەر دەنگی کوردو بۆنی کوردبونی لێدێی ، لە ناوبەرن یان تێکیان بەردەن ! رواڵەتی مەسەکە زۆر شتی لێی چاوەڕوان دەکرێی و مەترسیدارە . دەبینن دادگای بەناو فدراڵ کە من دەڵێم : ( ویلایەتی فەقیە بەوەکالەت ) تەنگی بە هەرێم هەڵچنیوە ، نەوتەکەی راگرتوە ، رێگای هەڵبژاردنی ئازی لێداخستوە، موچەی بەیان قەول دەدا پاش نیوەڕۆیە پە شیمان دەبێتەوە . حیزبە کوردستانیە کانیش جگە لە پارتی هەمویان ئەو هەوایە دەڵێن کە عەڕەبەکان داوایان کردوە ،، پارتیش دەستی بە کڵاوی خۆی داگرتوە بانەیبا ، رەنگە هێندێک وا بزانن ئەو سەفەرەی نێچیروان چارەی دەکا !! لێرە ئەوەندە ماوە کە پیاو چاکەکان بپاڕینەوە و بڵێن : خوایە ڕوحم بە هەرێم بکە . دەسکەوتی ئەو سەفەرەش جگە لەوەی کۆماری دەیەوێی هیچیتری لێی شین نابێ !!
بە نیسبەتی کوردەکانی ڕۆژ هەڵات ، چونکە من دێمۆکڕاتم ناتوانم هیچ لە بارەی حیزبەکانیتر بڵێم ، دەزانم هەلو مەرجەکە زۆر ناسک و مەترسیدارە ، بۆ حیزبیش بەزیان و خەسارە بەڵام ئەزمونی زیاتر لە ( ٧٠ ) ساڵ ئاگاداریم لە سیاسەتی حیزب لە دورو نیزیکەوە پێم دەڵێی : حیزبەکامان کۆسپی زۆر قورس و قەرەبو نەکراوی هاتنە سەر ڕێو دەگەڵ زۆر گیرو گرفت و مەترسی لەوە گەورەتریش بەرەو ڕو بوەو تەنانەت جاری وا هەبوە دوژمنان و دۆراوەکان قاتیحای مەرگیان بۆ خوێندوە . کەچی لە پڕ سەری هەڵداوەو وەگەڕ کەوتۆتەوەو لە پێشو بەهێزتریش بوە . ئەوەش دەگەڕیتەوە بۆ ئەوەی کە حیزب لە ناخی زۆرینەی کوردی ڕۆژهەڵاتدا جێیگرتوە ، تا کورد مابێی ئەو حیزبە زیندوە ، چونکە دروشمی یان سەرکەوتن یانکورد نەمانی لە سینەی ڕۆڵەکانیدا سەبت کردوە.
دوا قسە ئەوەیە تەنیا دەردێکی کورد پێیەوە دەناڵێنی برێتیە لە : دژایەتی یەکتر کردن و یەک نەگرتن و هاوکاری دەگەڵ دوژمن کردنە ، هێندێک حێزبی کوردی هەن بە نیسبەتی حیزبە کوردیەکانی ڕۆژ هەڵات و ئەوانیتریش ، هەر ئەوەی دەکەن کە کۆماری ئیسلامی دەیەوویی . ئەوەیان جیگای داخە ،بەلامەوە سەیرە کورد بران ، برا دەگەڵ برا سەڕیش بکا دوژمن نیە ، دوژمن ئەوانە ن نەبونی تۆو ئەوانیشی دەوێێ، با ئێمە وەک حیزبی سیاسی ئەگەر هاوکاری یەکتریش نەکەین دوژمن نەبێی و لابارەی بەلای دوژمنی هەردوکمان دانەخەین !!