"an independent online kurdish website

ئەمڕۆ دوشەممە، 2024/05/ 20 بە رەسمی کوژرانی رەئیسی و 8 کەسی تر کە لە ناو هێلیکۆپتێرەکەدا بوون بە فەرمی راگەیاندرا.

کوردستان و ئێران لە دەست قاتڵێک رزگاریان بوو. رەئیسی دەستی بە خوێنی هەزران لاوی ئێران و کوردستان سوور بوو، بەداخەوە کە شۆڕشی ژینا سەرنەکەوت بۆ ئەوەی گەلانی ئێران بتوانن ئەم قاتڵە دادگایی بکەن.

بۆ گەلانی ستەم لێکراوی ئێران هەواڵێکی خۆشە و ئاواتی گەلانی ئێران کوژرانی خامنەیی و روخانی ئەم رێژیمە خوێنمژەیە . گەلانی ئێران زوو یان درەنگ وەک کوژرانی رەئیسی ئەو خەبەرەش دەبیسن.

راگەیاندنی فەرمی ئیران

اعلام رسمی خبرکشتە شدن رئیس جمهور و همراهان

میدیای ئێرانی :  ابراهیم رئیس‌الساداتی ۶۴ ساله هشتمین رئیس‌جمهور ایران بود. وی متولد ۲۳ آذر ۱۳۳۹ شهر مقدس مشهد بود و مسئولیت‌هایی چون ریاست قوه قضاییه و معاونت اول این قوه، دادستانی کل کشور، عضویت در مجمع تشخیص مصلحت نظام و نائب رئیسی مجلس خبرگان رهبری و تولیت آستان قدس رضوی را در کارنامه داشت.

***

مێدیای دژبەری کۆماری ئیسلامی کە راستیەکان بڵاو دەکەنەوە

لحظه پیدا شدن لاشه بالگرد توسط تیم پهبادی داوطلب سازمان امداد و نجات هلال‌احمر

خاڵە قازی: ئەو جیهانە ،پەیژەیە و سەرکەوتنە

عاقیبەت ،لەم پەیژەیەی ڕا کەوتنە

هەر کەسێ زیاتر لە پەیژەی سەرکەوت

ئێسکی زیاتر تێک شکا کاتێ کەوت

جەنابی سەرۆک کۆ مار قەرار بوو بە دەعوەتێکی فەرمی سەردانمان بکەی بۆ گرێبەستێکی ئەمنی لە سنورەکانی دەسکرد،

قەرار بوو برای بە برا بکوژی و قەرار بوو نەهێڵی کانیاوەکان هەڵقوڵێن تا بەرەو مێرگ و چیمەن بڕۆنە خوار،نەهێڵی چیاکان چیدی گوێیان لە چریکەی هەڵۆکان بێ،،قەرار بوو بێی و بە شاقەلی خوێناویت پەرژینێکی ئەمنی دروست کەی تا ترس و دڵەڕاوکەی مریدانی حوسێن و نەوەکانی کوروش کەم کەیەوە ،مەبادا خەونی داگیرکاری و کاولکاریت لە ناوچە دا وەدی نەیە،

ئەی چی بوو؟

قەرار بوو بێی دەگەڵ خۆت پارە بێنی

خەریک بوو سێبەری سێدارە بێنی

دەزانم  بەس عەجەم پەیمان شکێنن

مەگەر بمری و واز لەو کارە بێنی

لەوانەیە ،ئەم ڕووداوە دەرسێکی باش بێ بۆ ئەوانەی شۆڕش و قوربانی دانی ڕۆژهەڵاتیان کردە قوربانی دراوسێ داگیرکەر و خوێن مژەکان،،،،

هیوادارم باش بیبینن و تێ بگەن ،کە عەجەم ڕوحم بە نزیکترین کەسەکانی خۆیان ناکەن،چ بگا بە ئێوە کە بەر لە ئێمە دە پێش دا بە خوێنی سەری ئێوە تینوون،ئەوان دەانن  کە مان و مەوجودیەتی ئێوە گرێدراوە بە مان و مەوجودییەتی بەشەکانی تری کوردستان،،زەربە لێدان لە هەر بەشەی کوردستان ،زەربە لێدان لە تەواوی جەستەی ئەو نیشتمانەیە

هیوادارم جەستەی نیشتمان نەکەنە قوربانی پرۆتۆکۆل و دیپلۆماسی و خزمەت بە دراوسێەکان

قسەی خۆشمان بێ،،هێندەتان پێ هەڵکوتن ،بە چاوەتان کردن

لە قەدیمەوە کوتویانە

خودا لە سوڵتان مەحمودی گەورەترە

موویەکیش لە بەرازی کەم بێتەوە زۆرە

دیکتاتۆرێک کەمتر،دونیا ئارامتر

وەرگیراو لە لاپەڕەی فەیسبووکی نووسەر

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی