لە هەمـوو جیهانـدا، پیـشەی مامۆسـتایی پیـرۆزتـریـن و چارەنـووسسازتـرین پـیشـەیە و بە دایکی هەمـوو پـیشەکانی تر دادەنـرێـت.

مامۆسـتایان هەڵگـری پیـرۆزتـرین پەیـامن. مژدەبەخشی هێنانەدیی ژیانێکی باشتر و داهاتوویەکی گەشتر و جیهانێکی ئاسوودەترن. مامـۆسـتایـانی سـەرکەوتـوو، کـۆڵـەکەکـانی بـنیـاتنـانی فـێرکـردن و پەروەردەکـردنێـکی سەرکەوتـوون. مامۆستایان هـەمیـشە پـێـشەنگ بوونە و هـەڵگـری ئـاڵای گـۆڕانکاری و پـێـشکەوتـن و داهـێنان بـوونە. پـێـشمەرگەی مـانـدوونەنـاس و خـۆڕاگـری مەیـدانی پەروەردە و فـێرکردن بوونە. هـیچ کاتێکیش چاوەڕوانی پاداش و شاباشکـردن نەبووە. هـەمـوومـان لە چ پـلە و پـۆست و پایـەیەکـدا بـین، قـەرزاری مامـۆسـتایـانی دڵـسۆزی کودستانین. کە ئەلـفـوبێی کوردایـەتی و کوردستان پەروەرییـان فـێرکـردیـن. کەمـتریـن شـت کە لە رۆژی جیهـانیی مامۆستایانـدا بیکەیـن، ئەوەیە کە جـوانـتـریـن پیـرۆزباییان لـێبکەیـن و سەری رێـز و پێـزانین، بۆ دڵسۆزی و شکـۆمەندییان بنەوێـنین، بە ڕێـز و شانازییـەوە ناویان بـهـێـنین. گەر کرا سەردانیان بکەیـن و خۆشـەویـستی و دڵـسـۆزی و ئەمـەکـمان و بۆیـان دووبارە بکەیەیـنەوە.
(جـبران خەلیـل جـبران) دەڵـێـت:” نـیـشـتـمان لەسـەر شـانی سێ کەس بنیاتـدەنـرێـت: “مامۆستا پەروەردەی دەکات، جووتیار خۆراکی بۆ دابین دەکات، سەرباز دەیپارێزێت”.
لە ڕووی مـێژووییـەوە، پـیـشەی وانەوتـنـەوە، لە پـەروەردەی نافـەرمی و بنـەمـاڵەی خـێزانییەوە، پەرەی سەنـدووە بووە بە پـیشەیەکی ستراکتۆر و بەناوبانگ، کە بەردی بناغـەی پێشکەوتنی کۆمەڵایەتیـیە. لەگەڵ گەشەکـردنی گـرنگی پەروەردە و فـێرکردن لە شارستانیەتی مـرۆڤـایەتیـدا، خواسـت لەسـەر مامۆستایانی شارەزا زیادی کـردووە، ئەمەش بـووەتە هـۆی پەرەپـێـدانی سـتانـدارد و پارێـزبەنـدی فـەرمی، بـۆ مامۆستایان و بۆ خوێنـدکاران. لە ئـێستادا نـزیکەی (١٠٠) ملـیـۆن مامـۆسـتا لە جیهـانـدا هـەیە.
رەگ و ریـشەی رۆژی جیهـانیی مامـۆسـتایان، دەگەڕێتـەوە بـۆ کـۆنگـرەی پـێـنجـەمی نێودەوڵەتی بۆ پەروەردە، کە لە ساڵی (١٩٦٦) لە شاری (جنێڤ) لە سویسرا بەسترا، لەسەر رۆشنایی راسپاردەکەی رێکخراوی (یونسکـۆ) و رێکخروی کاری نێـودەوڵەتی (ئیـدیـۆکـشن ئـینتەرناشـیۆناڵ) یەکێک لە بـڕیارە گـرنگەکانی ئەم کۆنگـرەیە ئەوەبـوو کە بۆ یەکەمین جار بـڕیاری ئەوەیان دا، کە رۆژی (٥/ ئوکتۆبەر)ی هەمـوو ساڵـێک، بکـرێـت بـە رۆژی مامـۆسـتایـان لـە هـەمـوو جیـهـانـدا، بـە نـاوی (رۆژی جـیهـانـیی مامۆستایان). بـۆ یەکـەمین جاریش لە (٥/ ئوکتۆبـەر/١٩٩٤) دا، بە فەرمی لە زیاتـر لە (١٢٥) وڵات لە جیهـانـدا، بـەم بـۆنـەیەوە چـالاکی و ئـاهـەنـگی شـیاویان سزاکـرد. لەو ساڵـەوە تا ئەمـڕۆ، لەم رۆژ و مانـگەی هەمـوو ساڵـێکـدا، بە ئـەوپـەڕی رێـزەوە، یادی ساڵڕۆژی (رۆژی جیهانـیی مامۆستایان) کراوەتەوە. مەبەست لەم یادکردنەوەیە، دانان و پێـزانینە، بۆ رۆڵی گرنگ و بە قـوربانیـدانی مامۆستایان و بە پیـرۆزی پیـشە و پەیامەکەیان.
رۆژی جیهـانی مامۆستایان لە هەموو وڵاتـانی جـیهانـدا، لە هەمـان رۆژدا ناکرێـت. لە هەندێ وڵاتـدا. لە رۆژان و مانگی تردا دەکرێن. رەنگە ئەو رۆژانەیان هەڵبژاردووبێت کە پەیوەنـدییـان، بە رۆژی تایبەتـمەنـدی مامۆستاکـانیان یا نیشـتمانەکانیانەوە هـەبێت.
ڕۆژی جیهـانی مامۆستایان بـۆنەیەکی نێـودەوڵەتـییە، کە ساڵانە لە (٥/ ئـوکتۆبەر) دا، لەلایـەن ڕێکخـراوی (یـونسکـۆ) بـۆ پـەروەردەیی و زانـستی و ڕۆشـنبـیریی، سـەر بە نەتەوە یەکگـرتـووەکانە، بۆ ناسانـدن و پێـزانینی رۆڵ و پێگەی گرنگی مامۆستایان لە سەرانـسەری جـیهـان و دابـیـنکـردنی سـەکـۆیەک بـۆ هـەڵـسەنـگانـدنی بارودۆخـیان و پاڵپشتیکردنی گەشەپێدانی پیشەییان دامەزراوە. هەر ئەم رۆژە دەرفەتێک دەرخسێنێت بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەو پرسە ناوازانەی، کە کاریگەرییان لەسەر مامۆستایان هەیە.
یـونسکـۆ پێیـوایە زۆر گرنگە، لە روانگەیەکی نێـودەوڵەتی گـشتگـیرەوە ئەو پرسانەی کە جێی نیگەرانیی مامۆستایانـن لەبەرچاو بگیرێن. چونکە مامۆستایان بەنـرخـترین و گـەورەتـریـن ژیـرخـانی فـێـرکـاری و پـەروەرەدەیی رۆشـنـبـیریـن. گـۆڕانـکاریـش لە پـەروەردەدا لە مامۆسـتایانەوە دەسـت پێـدەکات.
له ساڵی (١٩٩٤) هوه، ههمـوو ساڵێـك له رۆژی (٥/ ئوكتۆبـهر) دا، كه رۆژی جیهانیی مامۆستایانه، زیاتـر لە (١٥٠) وڵاتـانی جیهـان، وهكو رێـزلـێنان و پێـزانـین، بـۆ رۆڵ و بۆ ئهركی بـهرز و پیـرۆزی مامۆستایـان، بـهم بـۆنهیـهوه ئاهـهنگی خـۆشی و چـهنـدیـن چالاكی ههمهجـۆره، له قوتابخانهكان و له یانهكانی مامۆستایانـدا سازدهكـرێـن، ههر لهم رۆژدا، كۆمهڵێـك له مامۆستایانی سەرکەوتوو و ناوازە خهڵات دهكرێـن. هەر ساڵـێکیش لەژێر دروشمێکی نوێدا ئاهەنگ دەگێڕن. ئاهەنگ گێڕانیش بەم بۆنەیەوە لەسەر ئاستی نیـودەوڵـەتـیدا دانـپـێنراوە. ئـهم یـادهش رێـكهوتی راگـهیـانـدنی ئـهو راسـپاردانـهن، كـه رێكخراوی نهتهوه یهكگرتووهكان (یـۆنسكۆ) بـۆ پهروهرده و زانیاری و رۆشنبیری، به هـاوكاری لهگـهڵ (رێكخـراوی كـاری نێـودهوڵـهتی) دا، كه له كـۆنـگـرهی (پـاریـس) دا، لە ساڵی (١٩٦٦) دا، بـۆ باشـكـردنی بـارودۆخی مامـۆسـتایان لە جیهانـدا، كـۆمـهڵـێـك راسپاردهیـان راگـهیانـد.
ئەمساڵ، کە یـادی (٣٢) وەمـین ساڵـڕۆژی رۆژی جیهـانیی مامۆستایانە، دەکـەوێتـە رۆژی دووشەمە (٥/ ئۆکتۆبەر/ ٢٠٢٦) هەر ئەمساڵ یادی، شەسـتەمـین ساڵرۆژی راسـپاردەکەی رێکخـراوی پـەروەردە و زانیاری و رۆشـنبـیری (یونسکـۆ) ی سـەر نەتـەوە یەکگـرتـووەکـان.
ئاهـەنگی فەرمیی ئەماساڵی رۆژی جیهـانیی مامۆستایان، لەژێـر دروشـمی (وەسـتان لەگەڵ مامـۆسـتایان: ٦٠ ساڵ لە پـاراسـتن، بەهـێزکـردن و داڕشـتـنی داهـاتـوومـان). لـوگـۆی ئەمساڵی رۆژی جیهـانـیی مامۆسـتایان دارێـکی فـرە لـقـە.
ئەم رۆژە یـادی پەسەنـدکـردنی راسـپارەکـەی یونسکـۆیە، کـە لە سـاڵی (١٩٦٦) دا، سەبارەت بە دۆخی مامۆستایان دەکاتەوە، کە پێـوەرەکانی بـۆ ماف و بەرپـرسیارێتی مامۆسـتایان دانـا، هەروەهـا ستانـداردەکان بـۆ راهـێـنانی سەرەتـایی بەردەوامـیان و پـرۆسەی دامەزرانـدنیان و باردۆخی وانەوتنـەوە و فـێرکـردن دانـران.
ئاهـەنـگی ئەمساڵی رۆژی جیهـانیی مامـۆستایان، لە بارەگـای سەرەکـیی یـونسکـۆ، لە شاری پـاریـس، لە کاتـژمـێری هـەشـتی بەیانییەوە بۆ کاتـژمێری شەش و نیوی ئێوارە لە رۆژی (٥/ ئـوکـتۆبـەر/ ٢٠٢٦) لەلایـەن یونسکـۆ رێکخـراوی کاری نێـودەوڵەتی و پەروەردەی نێـودەوڵەتیـیەوە بە هـاوبـەشی بەڕیـوەدەچـێـت. بە سەدان کەسانی ناسراو ئامادەی ئەم ئاهانەگە دەبن کە پێشتر ناوی خۆیان تۆمارکـردوون. لە میانەی چـالاکـییە هونەری و وێژەیی و رۆشنبیرییەکانی ئەم ئاهەنگەدا، تیشک دەخرێتە سەر بارودۆخی پەروەرەدە و فـێرکردن لە جیهانـدا و پێـداچـوونەوە بە بەرهەڵستەکانی ئێستای بەردەم مامۆستایان و ستراتیژییەکانی رووبەڕووبوونەوەیان. پاڵپشتیکردنی ئەو مامۆستایانەی کە داهاتووییەکی باشتری پەروەردە دادەڕێژن. هاوکات داوا لە کۆمەڵگە و داڕێژەدانی سیاسەت دەکرێـت بۆ پاراستن و بەرزکـردنەوەی پـێگەی مامـۆستایان و باشـترکـردنی گـوزەرانی ژیـانیان. جەخـتیش لەسەر رێباز و شێوازی مـۆدێرنی وانەوتنەوە دەکرێت.
هەر لەم ئاهـەنگەدا، کۆمەڵـێک لە مامـۆستایانی سەرکوتـوو نـاوازە خـەڵات دەکـرێـن. میری (قـەتەر) یـش حـەمەد بـن راشـد، هـەر دوو ساڵ جارێک (٣٠٠) هـەزار دۆلار، بۆ پاڵـپشتـیکـردن لە ئاهـەنگەکانی رۆژی جیهـانیی مامۆسـتایان و بـۆ کـڕینی خەڵاتی شایـستە بـۆ مامـۆستایانی نـاوازە و سەرکەوتـوو، لە بـواری پـەروەردە و فـێرکـردن. دەیبـەخـشـێـت بە رێکخـراوی یـونـسکـۆ.
لە رۆژی جیهـانیی مامۆستایان، خوێنـداکاران لە قـوتابخـانە بنـەڕەتی و ئامـادەیی و لە زانکـۆکان و دامـەزراوە پەروەردەییـەکان لە سەرانـسەری جیهـانـدا، یـادی ئـەم رۆژە ئاهـەنگی گـورانی و هـەڵـپەڕکی و خـۆشی و نـمایـشی کولـتووری پـێـشکەش دەکـەن. بە گەرمی پیرۆزبایی لە مامۆستاکانیان دەکەن و بە هەر پـۆلـێکـیش چەپکێک گوڵ بە مامۆستای رابەری پۆلەکەیان پێشکەش دەکەن و کارتی پیـرۆزباییان بۆ دەنەخـشێنن.
لە هەموو وڵاتانـدا، مامۆستایانن بەردی بناغـە و کۆڵەکەکانی شارستانی و پێشکەوتـن و داهـێنان و گۆڕانکارین. رابەر و چرای گـشی رووناکردنەوەی شەوەزەنگی تاریکین. مۆم ئاسایی دەسووتێن بۆ ئەوەی رێی سەرکەوتن و پێشکەوتن و داهاتوو بۆ رۆڵەکانی نیشتـمانەکانیان رووناک بکەنەوە. مامۆستایان هـەمیشە هـیوا و گەشبینی و خـۆڕاگری بە خوێنـدکارەکانیان دەبەخـشـن. مامۆسـتایان روونـاکی لە کۆتـایی تـونێـلەکەدا دەبـینن، هـەنگاو بە هـەنگاو خـوێنـدکارەکانیـان بەرەو ئەوێ دەبەن؛ بەراستی ئەمە گەورەترین گەشبینییە. مامۆستایان هـەنگ ئاسایین و شیلەی گوڵانی زانیاری و زانسـتی دەمـژن و هـەنـگـوێنی زانیـاریمان پـێشـکەش دەکـەن. مامـۆستایان هـێـندە رێـزدار و شکـۆدارن، تا ئـەو رادەیـەی، کە بـە مـیـراتـگـر و بە جـێگــرەوەی پـێـغـەمـبەران ناوزەنـد کـراون.
میـری هـۆنـراوەنـووسـانی عـەرەب (ئـەحـمـەد شـەوقی) کـە (بـە رەچـەڵـەک کـوردە) دەڵێت:”هەڵسە بۆ مامۆستا شکۆدارییە.. هـێندەی نەمابوو مامۆستا ببێت بە پەیامبەر”.
پیـرۆزبـێـت رۆژی جیهـانی مـامـۆسـتایـان
٢٠٢٦
