ڕۆژی ٢٨ی ئابی ٢٠٢٦، هاری لەند (Harald)، پاشای نەرویج کۆچی دوایی کرد؛ سەرجەم گەلی نەرویج بۆ لەدەستدانی خەمبار بوون.
دوێنێ، لە ڕێوڕەسمێکی فەرمیی شاهانەدا، هاکۆن (Haakon)ی کوڕی تاجی پاشایەتیی کرایە سەر و وەک جێگرەوەی باوکی بووە پاشای نوێی وڵات.
لە سەرانسەری ئەم وڵاتە پانوبەرینەدا، هیچ ڕووداوێکی نەخوازراو ڕووی نەدا؛ نە دیوارێک شەقی برد، نە دروشمێکی دژ ئاڕاستە کرا و نە هیچ ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانێکیش بەڕێوە چوو.
تەرمی پاشای کۆچکردوو لە ٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ بە خاک دەسپێردرێت و پرسەکەشی تا ١٩ی ئەیلوول بەردەوام دەبێت. هەر زووش پاشای نوێ بە گەرمیی و بە چەپڵەڕێزان پێشوازیی لێ کرا.
ئیدی نە پێویستی بە جۆشودانی شۆڕشگێڕانە بوو، نە خەباتی چینایەتی و کودەتای ڕەش و ڕشتنی خوێن… هەموو شتێک بە ئاشتی، ئاسایی، و بە ڕەزامەندی و دڵخۆشیی گەلی نەرویج بەڕێوە چوو.
ئەی ئەو بەڕێزانەی بە شەوارەی دەقی ناو کتێبە ئەستوور و تۆزلێنیشتووەکان کەوتوون، لەم ڕووەوە چ دەفەرموون؟
وێنە: ویکیپێدیا

