ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ره‌ی: کۆمه‌ڵه له ڕوانگه‌ی مارکسیستییه‌وه و به‌پێی لێکدانه‌وه‌ی رێبه‌ره‌که‌ی فوئاد مسته‌فاسوڵتانی، له‌و باوه‌ڕه‌دا بوو که ئه‌م ڕژیمه تازه‌یه که‌لی کورد تووشی شه‌ڕ ده‌کات.ل (468) کتێبی ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری بیره‌وه‌ی و یادداشت.
به‌داخه‌وه به‌ڕێز ئه‌سکه‌نده‌ری لێره‌یشدا ئه‌و باسه ناراسته‌ی (راێبه‌ره‌که‌ی کۆمه‌ڵه فوئاد مسته‌فاسوڵتانی) دووباره ئه‌کاتۆ.
به‌ڵام با بڕۆینه سه‌ر ئه‌و به‌شه که ئێژێ: به‌پێی روانگه‌ی مارکسیستی کۆمه‌ڵه ئه‌و ڕژیمه تازه‌یه کورد تووشی شه‌ڕ ئه‌کات.
بۆ ئه‌و باسه پێویست نییه په‌نا به (ئیدئۆلۆژی مارکسیستی یا ئیسلامیستی…) ببه‌ین.
کارنامه‌ی سیاسی ده‌وڵه‌تی ئێران چ پادشای بێ یا دینی یا … بۆ کوردستان ئه‌و رێبازی بڕێوه و ئه‌یبڕێت. لێره سه‌رنجی به‌ڕێز ئه‌سکه‌نده‌ری بۆ ئه‌و چه‌ن نموونه رائه‌کێشم:
1 – مانگێ پاش رمانی سیستمی پادشای ئێران، هێزه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئێران له سه‌قز ته‌قه له خه‌ڵک ئه‌که‌ن و که‌سێ بریندار ئه‌بێت که پاش چوار رۆژ ماڵئاوای له ژیان ئه‌کات.
2 – به‌ڕێز ئه‌سکه‌نده‌ری رێژه‌ی رۆژی (21 آذر)ی ده‌ورانی محه‌مه‌دره‌زا په‌هله‌وی شای ئێرانی له سه‌قز بینیوه که هێزه سه‌ربازییه‌کان به هه‌موو جۆره چه‌کێکی وه‌ک (تۆپ – قومپاره – زریپۆش – ماشینی تۆپکێش – ماشینی موسه‌سه‌ل له سه‌ر و سه‌دان سه‌ربازی چه‌ک به ده‌ست) رێژه ئه‌رۆیشتن و کاتێ ئه‌گه‌یشتنه به‌ر وێنه‌که‌ی شا به ده‌نگی به‌رز ئه‌یانوت: (جاوید شاه) و فه‌رمانده‌ی پادگانیش که له په‌نای وێنه‌که‌ی (شا)دا راوێستا بوو، به ده‌نگی به‌رز ئه‌وت: درود. ئه‌و به‌رنامانه (دانه‌جیڕه‌ی ده‌وڵه‌تی ئێران) بوو له گه‌لی کورد.
3 – پێموابێ ئه‌وه‌ی بیستبێت که شای ئێران وتی: با رفتن من ایران ایرانستان می‌شود!
4 – پێموابێ ئه‌وه‌ی بیستبێت که {(مرغ طوفانزای ایران) جه‌نابی دوکتور شاپور به‌ختیار له سه‌رده‌می (سه‌رۆکوه‌زیری)یه‌که‌یدا هێرشی کرده سه‌ر گه‌لی کورد!
5 – بۆ ئاگاداری ئه‌وان، ده‌سه‌ڵاتی قوڵه سه‌ربازێ یا قوڵه ژاندارێ له کوردستان له ده‌سه‌ڵاتی سه‌رله‌شکرێک له تاران و ئه‌سفه‌هان زیاتر بوو.
به سه‌ر ئه‌و دڕه‌نده‌یی سیستمی پێشووی ئێران و فه‌رهه‌نگی مه‌زنخوازی فارسیزم که ئێستا له ده‌سه‌ڵاتدان و هه‌رده‌م پیلانێ به دژی گه‌لی کورد پیاده ئه‌که‌ن، چ پێویست ئه‌کات به ئیدئۆلۆژی ئیسم و ئیسم.
5/5/2024
سه‌عی سه‌قزی قایشی
sai.saqzi@gmail.com