له رێگای فه‌یسبووکی به‌ڕێز (فه‌ریبورز فه‌خاری)یه‌وه به‌رنامه‌یه‌کی وتووێژی ته‌له‌ڤیزیۆنی (کۆمه‌ڵه)م بینی له‌گه‌ڵ (موسلێح شێخ ئهلیسلامی) سه‌باره‌ت به هۆنراوه‌یه‌کیان به‌ناوی: (کاک شوانی قاره‌مان)

که (گوروی بانگه‌واز) به سیستمی (زیره‌کی ده‌سکرد) و … سه‌رله‌نوێ ئاماده‌ی کرده و له به‌شه جیاجیاکانی ئهنترنێتیدا خستوویه‌ته به‌رده‌ست بینه‌ران. به‌ڕێوبه‌ری وتووێژێکه باسی ئه‌وه ئه‌کات که ئه‌و کاره تازه‌ی (بانگه‌واز) ده‌نگدانه‌وه‌یه‌کی زۆری بووه و به ده‌یان هه‌زار که‌س، بگره زیاتریش بینه‌ری بووه، پاشان داوا له میوانی به‌رنامه‌که ئه‌کات تا باسی ئه‌وه بکات که ئه‌و هۆنراوه‌ی چۆن نووسیوه.
به‌ڕێز (شێخ ئهلیسلامی) به‌و جۆره ئێژێ:
{له بۆکان بۆین، یه‌عنی هێرشی دووهه‌می جمهوری ئیسلامی هاتبووه سنه دوای شه‌ڕی (24) رۆژه له ده‌ستمان ده‌رهاتبوو، یه‌عنی هه‌ر ئه‌و سه‌رده‌مه کاک شوان خه‌ڵکی رابه‌ری کرد که له سنه بێنه ده‌ره‌وه، به شێوه‌یه‌کی زۆر کارزان و ده‌ربه‌س ودڵسۆزییه‌وه به جۆرێک که یه‌ک که‌س تیانهچوو، زۆر ده‌سکه‌وتێکی گه‌وره بوو. کاک شوانی برده سه‌ر لای ئێمه، یه‌عنی سه‌رتر که ئهیشمان ناسی له نزیکه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆ هه‌موو خه‌ڵکی سنه ده‌رکه‌وت که چۆنه و ئه‌و …. که ئێوه‌ن هۆی سه‌ربه‌رزیمان، به‌خێر بێیته‌وه بۆ لامان.
وه‌ختێ ئه‌چووه سنه خه‌ڵک ده‌وریان لێئه‌دا، ئیتر زۆری پێنه‌چوو هێرشی جمهوری ئیسلامی متهمهرکز بوو له‌سه‌ری و ده‌یان ناسیوهیه، به هێلیکۆپته‌ر لێیاندا، یه‌عنی به شه‌ڕی عادی ناوسه‌نگه‌ر و ئه‌وانه باشاریان نه‌کرد و به هێلیکۆپته‌ر لێیاندا ئیتر خامۆش بوو چرای ژیانی- عومری. ئێمه ئه‌و وه‌خته له بۆکان بووین، له گه‌ڵ جه‌ماڵی موفتی له‌سه‌ر ئه‌م کارانه کارمان ئه‌کرد، سرود و موسیقای کوردی کارمان ئه‌کرد، خه‌به‌ری تیاچوونی کاک شوان هات، ئیتر من فه‌وری بڵێن سه‌عات و چه‌وی پێنه‌چوو ئه‌و شێعره‌م نووسی و ئه‌و وه‌خته جه‌ماڵیش ئه‌وه‌نده ماماده بوو، ئه‌ونده به شه‌وق بوو که ئه‌ویش نه‌یخسته ئێواره ئه‌و ئاهه‌نگه فه‌ره بێژین خه‌لاقانه‌ی له سه‌ر دانا‌و له مه‌حفه‌لی خۆماندا خوێندی و له دوایشدا به ویدیۆ بڵاومان کرده‌وه.
ئه‌وه بیره‌وه‌ری منه له‌و سروده له‌و کلیپه. با ئه‌وه‌یش بڵێم، به خۆیشیانم وتووه به گروهی بانگه‌واز،
من نووسیبووم:
(ئێوه‌ن هۆی سه‌ربه‌رزیمان له سه‌رتاسه‌ری ئێران)
(به راستی وابوو ناوبانگی چوو بوو بۆ سه‌رتاسه‌ری ئێران!)
مه‌سه‌له‌ن مهحدوو نگری و خۆشه‌ویستی کوردستان ئه‌وانه وای کرده، کردیانه به سه‌رتاسه‌ری کورسان.
وتم: ئه‌مه چکۆله کردنه‌وه‌ی کاک شوانه (بێقه‌زا) بن.
به‌هه‌ر حاڵ با ئه‌وه‌یشم وتبێت، به‌ڵام ده‌سخۆشانه‌ی زۆر باشم لێکردن، کلیپهکهین زۆر جوانه، زۆر بره‌وی بووه وه‌ک خۆت به عه‌ده‌د و ره‌قم باست کرد زۆر بڵاو بوه‌ته‌وه، سپاسیان ئه‌که‌م}.
**
ئه‌و باسه‌م نووسیوه‌تۆ، زۆرم هه‌وڵداوه وه‌ک خۆی بێت – ئێوه خۆتان، هه‌روه‌ها به‌ڕێز (شێخ ئهلیسلامی)یش ئه‌توانن له‌گه‌ڵ خودی وتووێژه‌که به‌راوردی بکه‌ن.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی که بووه هۆی ئه‌وه که ئه‌و وتووێژه پیاده‌که‌م و بیخه‌مه به‌رده‌ست ئێوه‌ی سه‌روه‌ر، ئه‌و به‌شه‌ی خواره‌وه‌یه له قسه‌کانی ئه‌وانه که به‌و جۆره ئێژن:
{(من نووسیبووم:
(ئێوه‌ن هۆی سه‌ربه‌رزیمان له سه‌رتاسه‌ری ئێران)
(به راستی وابوو ناوبانگی چوو بوو بۆ سه‌رتاسه‌ری ئێران!)
مه‌سه‌له‌ی مه‌حدوود نگری و خۆشه‌ویستی کوردستان ئه‌وانه وای کرده، کردیانه به (سه‌رتاسه‌ری کورسان).
وتم: ئه‌مه چکۆله کردنه‌وه‌ی کاک شوانه (بێقه‌زا) بن}.
**
چکۆله کردنه‌وه‌ی (کاک شوان) یان (ستایشی تاجی ژێرده‌ستی) ؟
من کاک (شوان)م نه‌بینیوه هیچ پێوهندییهکیشم به خزم و که‌سیانه‌وه نه‌بووه و نییه، به‌ڵام بیر له‌و بۆچوونه‌ی به‌ڕێز (شێخ ئهلیسلامی) ئه‌که‌مه‌وه که ئێژێ:
{وتم: ئه‌مه چکۆله کردنه‌وه‌ی کاک شوانه (بێقه‌زا) بن}.
**
به‌ڕێز (شێخ ئهلیسلامی) ئه‌و هۆنراوه‌ی له (بۆکان) نووسیوه، وه‌ک خۆی باسی کرده له به‌ر هێرشی جمهوری ئیسلامی بۆ (سنه) گه‌یشته‌ته شاری بۆکان.
بۆ ئه‌و دوو جه‌نگه واته جه‌نگی (24 رۆژه) و جه‌نگه‌که‌ی (پاشی) له سنه رووی داوه؟
بۆ وه‌ڵامی ئه‌و باسه و جیاوازی (ئێران) و (کوردستان) پێویسته گه‌ڕێنه‌وه بۆ پیش ئه‌و جه‌نگانه.
جیاوازی (ئێران) و (کوردستان)
ئێران
ساڵی (1357) هه‌تاوی خه‌ڵکی ئێران له شار و گونده‌کانه‌وه به دژی شا واته (محمد رضا شاه پهلوی) راپه‌رین و به دروشمگه‌لی وه‌ک (اجراء کامل قانون اساسی) – (آزادی زندانیان سیاسی) – (مرگ بر شاه) – (اللههو اکبر- خمینی رهبر) – (استقلال، آزادی، جمهوری اسلامی) که‌وتنه دژایه‌تی سیستمی پادشای په‌هله‌وی.
ئایه‌توڵا خومه‌ینی وه‌ک رابه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێران له فه‌رانسه‌وه گه‌ڕایه‌وه تاران و له گۆڕستانی (بهشت زهرا)ی تارانه‌وه کوتی:
من به پشتیبانی این ملت دولت تشکیل میدهم !
رۆژی (12/1/1358) خه‌ڵکی ئێران به پێی ده‌نگدان (کۆماری ئیسلام)یان هێنانه‌یه سه‌ر کار.
کوردستان
له‌و راپه‌ڕینه‌دا گه‌لی کوردیش به‌شدار بوو، به‌ڵام دروشمه‌کانی کوردستان ئه‌و دروشمانه:
(اجراء کامل قانون اساسی) – (آزادی زندانیان سیاسی) – (مرگ بر شاه) – (اللههو اکبر- خمینی رهبر) – (استقلال، آزادی، جمهوری اسلامی) نه‌بوون.
دروشمه‌کان خواستی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیان بوو له په‌نای ئه‌و دروشمانه‌دا زۆربه‌ی گه‌لی کورد ده‌نگی نه‌دا به کۆماری ئیسلامی. له به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته سیاسییه‌ی گه‌لی کورددا، ده‌وڵه‌تی ئێران له پیلانگێڕیدا بوو، (ئایه‌توڵا خومه‌ینی) له رۆژی (28 مرداد 1358) له ته‌له‌ڤیزیۆنی تارانه‌وه هێرشی کرده سه‌ر گه‌لی کورد، وه‌ک رابه‌ری {(دینی) و (ده‌وڵه‌تی ئێران) (کوردی به کافر) ده‌سنیشان کرد و فه‌رمانی هێرش بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌مری جهادی راگه‌یاند.
پاشان پۆل پۆل له‌شکری جهادی له ریزه‌کانی ئه‌رته‌ش و سپا و به‌سیج … له ته‌مه‌نی پیری و لاوییه‌وه رژانه کوردستان و ئه‌مری جهادیان به (تیربارانکردنی کچ و کور، پیر و لاوی کورد) له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه بردنی ئه‌رکی ئایینی (غه‌نیمه‌ت) تاڵان‌کردنی سه‌روه‌ت و سامانی کورد } ئه‌نجام ئه‌دا و ئه‌یده‌ن.
تاکی کوردیش به‌پێی توانا که‌وته به‌رگریکردن له خۆی و له شار و دێهاته‌کانی. یه‌کێ له‌و که‌سانه هه‌ر ئه‌م (کاک شوانه) بووه.
به‌ڵام سه‌باره‌ت به (چکۆله کردنه‌وه‌ی کاک شوان) با ئه‌و پرسیاره بخه‌ینه به‌رده‌ست به‌ڕێز (شێخ ئهلیسلامی):
ئایا (کاک شوان) له‌و پرسه‌دا، له‌و ماوه‌دا چووه‌ته (تاران – شیراز – ئه‌سفه‌هان …) و خه‌ڵکی ئه‌و شارانه‌یش وه‌ک شاری (سنه) ده‌وریان لێدابێت و پرسیاریا لێکردبێت تا به‌ڕێز (شێخ ئهلیسلامی) سه‌باره‌ت به جێگه و رێگای (کاک شوان) له ناو ئه‌واندا وه‌ها بیر کاته‌وه و بنووسێت؟!
بێژێت: ئه‌مه چکۆله کردنه‌وه‌ی کاک شوانه (بێقه‌زا) بن.
**
بۆ ئاگاداری ئێوه خوێنه‌رانی سه‌روه‌ر، به‌داخه‌وه ساڵی (1987) به‌ڕێز دوکتۆر (جه‌عفه‌ر شه‌فیعی) یه‌کێ له ئه‌ندامانی کۆمیته ناوه‌ندی {حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و (رێکخراوه‌ی کوردستانی حیزبی ئێران)} به‌هۆی وه‌رگه‌رانی ماشین ماڵئاوایی له ژیان کرد، به‌ڕێز (شێرکۆ بێکه‌س) هۆنراوه‌یه‌کی به‌ناوی (دهلالو هه‌سته‌وه) سه‌باره‌ت به مه‌رگی دوکتۆر (جه‌عفه‌ر شه‌فیعی) نووسی.
ئه‌و ده‌مه‌یش له ناو ریزه‌کانی {(حیزبی کۆمۆنیستی ئێران) و کۆمه‌ڵه‌که‌یدا} باسێ سه‌باره‌ت به‌و هۆنراوه‌ی شێرکۆ بێکه‌س هاتبووه ئاراوه، باسه‌که به‌و جۆره بوو که ئه‌و هۆنراوه‌ی {پله‌وپایه‌ی (دوکتۆر(جه‌عفه‌ری)} لاواز کرده و له (ئێران)ه‌وه هێناوێته خواره‌وه بۆ (کوردستان)، هه‌روه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ که به‌رێز (موسلێح شێخ ئهلیسلامی) سه‌باره‌ت به هۆنراوه‌که‌ی خۆی، هۆنراوه‌ی (کاک شوانی قاره‌مان) باسی ئه‌کات .
به‌و هیوایه به‌ڕێز (شێخ ئهلیسلامی) نووسه‌ری هۆنراوه‌ی (کاک شوانی قاره‌مان) و ئه‌و که‌سانه‌یش که سه‌باره‌ت به هۆنراوه‌ی {(دهلالو هه‌سته‌وه)ی شێرکۆ بێکه‌س} به‌و جۆره بیریان کردهتۆ و هه‌ڵوێستیان گرته جوانتر و باشتر بیرکه‌نه‌وه و کۆمه‌ڵگای کوردی به کۆمه‌ڵگایه‌کی وه‌ها (نزم) و (نه‌وی) و (په‌ست) ههڵنهسهنگێن و ئێرانیش به کۆمه‌ڵگایه‌کی وه‌ها که خۆیان (مه‌به‌ستیانه) ده‌سنیشان نه‌که‌ن و بڕوایان به به‌رانبه‌ری مرۆڤ بێت له هه‌ر گۆشه‌یه‌کی ئه‌م جهانه.
**
تێبینی: من هیچ پێوهندییهکهم به به‌ڕیز (شێرکۆ بێکه‌س)ه‌وه نییه.
سه‌باره‌ت به هۆنراوه‌ی (کاک شوانی قاره‌مان) که ئێژێ:
(ئێوه‌ن هۆی سه‌ربه‌رزیمان له سه‌رتاسه‌ری ئێران)
هۆنراوه‌که به‌و جۆره ده‌سکاری کراوه: (سه‌رتاسه‌ری کورسان)
مافی خاوه‌نی ئه‌و هۆنراوه‌یه که ره‌خنه له‌و ده‌سکاریکردنه بگرن.
16/11/2026
سه‌عی سه‌قزی
Sai.saqzi@gmail.com
