"an independent online kurdish website

کۆماری ئیسلامی دەیان جار لە میدیاکانی خۆیاندا، وڵاتی ئازەربایجانی بە هاوکاری لە گەڵ ئیسرائیل تاوانبار دەکرد و ئێستا رەئیسیش دوای دیتنی ئیلهام عەلیێڤ، سەرۆکی ئازەربایجان هەلکۆپتێرەکەی تێکشکا و تا نووسینی ئەم دێرانە کەلاکیان نەدۆزراوەتەوە.

زۆر وێدەچێ دەستی مووسادی ئیسرائیلی تێدابێ و تۆڵەی هاژەک هاویشتنەکەی کە بە وەعدەی سادق ئێران ناوی هێنا  کە لە رۆژی شەممە، 13-4- 2024 ئێران لە رێگای درۆن و هاژەک هێرشی کردە سەر ئیسرائیل و ئەم هێرشە دوای ئەوە هات کە ئیسرائیل هێرشی کردە سەر کۆنسوڵخانەی ئێران لە سووریا، 7 کەس لە بەرپرسانی نیزامی سوپای قودس کوژران، لێکردبێتەوە.

ئیسرائیل تا ئێستا بێجگە لە 7 کەسی سەروو چەندین بەرپرسی گەورەی نیزامی کۆماری ئێسلامی کووشتووە و دوور نیە نۆبە بگاتە خامنەییش و تۆڵەی ئەم هەموو خوێنرشتنانەی لێ بکاتەوە.

خەڵکی شۆرشگێڕی ئێران و کوردستان هێشتا هەواڵەکەی پشتراست نەکراوەتەوە دەستیان بە شایی کردوە.

لێرەدا خۆیان بۆچوونەکەی ئێمە پشتراست دەکەنەوە.

کارشناس شبکه خبر :

غیر مستقیم می گوید: احتمال دارد که الهام علیف و جمهوری آذربایجان با همکاری موساد ،  رئیسی را ترور کرده باشند، چون صهیونیست ها در باکو خیلی فعال هستند.

آقای رییسی بعد از نماز حالا درست نیست بگم اما “نهار نخورده” سوار هلی‌کوپتر شدند.»

«اگر قاضی‌پور، نماینده ارومیه تو هلیکوپتر رئیسی بود باتری هلیکوپتر رو قطع می‌کرد سقوط نمی‌کردن، هی این مرد رو دست کم بگیرید.»

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی