دەوڵەتی سوید بە شێوەی نەهێنی لە گەڵ ئێران رێککەوت و تێرۆریست حەمید نووری کە قاتڵی هەزاران کەسە لە ئیران و ئازادیان کرد.
ئێران زۆر لەم بارەوە بە سەرکەوتوو لە میدیاکانی سوید باسی لێ دەکرێ. لە ئاڵوگۆڕی زیندانییان لە نێوان ئێران و سوید حەمید نووری دادستانی قاتڵ لە دەزگای قەزایی ڕێژیمی ئێران لەبەرامبەر ئازادکردنی یۆهان فلۆدروس و سەعید عەزیزی ئازاد کرا.
حەمید نووری، حوکمی ئێعدامی هەزاران کەسی لە ساڵی ٦٧ داوە و بە ناوی حەمید عەباسی، دادیاری دەزگای دادوەریی ڕێژیمی ئێران لە گەوهەردەشت بووە.
ئازاد کردنی ئەم قاتڵە زۆر بە زیانی ئێرانیانی دانیشووی سوید و دەرەوەی وڵاتە. ئێران توانیویەتی لە رێگای بە بارمتە گرتنی کەسانی ئوروپایی، قاتڵان و جاسووسانی خۆی ئازاد بکات. هەرئەوەش بۆتە هۆی ئەوەی کە لە ئوروپا و سوید ئەمنیەت بۆ کورد و ئێرانی نەماوە و تێرۆریستان زۆر بە ئاسانی هێرش دەکەنە سەر شۆڕشگێڕان و چالاکانی سیاسی دژبەری ئێران بە تایبەت دوای شۆڕشی ژینا، زۆر جاسوس و تێرۆریستیان ناردۆتە دەروە. دیتمان لە سوید مێهران عەبباسی، لە لایەن säpo سێپۆ ، پۆلیسی ئەمنیەتی سوید بۆ شوێنی نەهێنی راگوێزرا، لە لەندەن و واشنگتۆن و دەیان شوێنی تر هێرش کرایە سەرخۆپێشاندەران.
لە سویدیش راگەیاندرا کە ئێران لە رێگای 2 گروپی تاوانکاری (مافیایی) بە ناوەکانی Foxtrot بە بەرپرسایەتی رەوا مەجید و گروپی Rumba بە بەرپرسایەتی سمایل عەبدو کردەوەی تێرۆریستیان ئەنجام داوە.
هەواڵی پەیوەندی دار
لە داو خستنی حەمید نووری بە وەعدە پێدانی سێکس، ژن و خواردنەوە
نماینده پارلمان سوئد استرداد حمید نوری را توهین به سیستم قضایی این کشور دانست، ایران اینترنشنال
Barbro Hedvall: Nu manövrerar äntligen Sverige med djävulen – men var är Djalali?
Djalalis fru: Politikerna har förstört vår familj
Att kohandla med en skurkregim är ingen angenäm uppgift
KI-forskaren Ahmadreza Djalali kvar i Iran: ”Väldigt allvarligt”