لـەو دنیا پـان و بـەرینەدا گەل و نـەتەوەی فـرە هـەن ،هەمویان نیشتمان و زمان و فەرهەنگ وکلتورو ناوی تایبەت بە خۆیان هەیە، بـۆ وینە کوردستان، هیند و پاکستان و…
بە پێی دابەشکردنی سروشت هـەرکامەیـان بـەشی خۆیـان هەیـە . هەرکامەیان شتێک دەزانن. دنیاش نەزاندراوی زۆرن کە ڕۆژانە زانست دەیان دۆزێتەوە .بۆ خۆشەویستی جیاوازیەک لە نیوان ژنو پیاودا نەیە . هــەردوکیان لە مافەکانی مڕۆڤانە دا هـیـچ جیاوازێیەکیان ـنـیە. بـەدەر لـە مـافی مـرۆڤانە جیاوازی زۆریان هـەیـە .بـیـگومـان لە بـواری زانست و تیگەیشتن لێک جیان. یەکێک زۆرو ئەویترکەمتری هەیە. ئەو جیاوازیانەش کە لە کۆمەڵگادا دروست کراون پێوەندی بە نێرو مێوە نیە. لە سەردەمی نەزانیدا باوک سالاری دروست بوو .بەڵام عیلم وعەقڵ ومەنتیق دەریان خستوە کە نیڕو مێی بون بەڵگەی سالار بون نیە. خوا فەرمویە : مڕۆڤ ئەشڕەفی مەخلوقاتە ، ناڵێی پیاو یان ژن .مانای ئەوەیە ماقوڵترین ئەوانەن کە لێوەشاوەو زاناو خزمەتکاری گەل و نیشتمانن .
نێشتمان ئەو شوێنە پیرۆزەیە کە خوا بەهەر گەلێکی داوەو لـە بـاوانـەوە هاتـوەو گەیـوەتـە ئـێـمە، تێیدا لەدایک بوین، لەوێ فرچک دراوین، بە شیری دایکەکورد گەورە بوین و بە فەرهەنگ وکلتوری کوردی پەروەردە کراوین، شوێنی هەڵدان تێگەیشتنمانەو نیشتمانی دایکە . بەداخەوە بەهۆی زەخت و زۆری داگیر کەرانو نەبونی هێمنی وئارامی وتەنانەت دابین نەکرانی بـژیوی ژیان و قـەدەغەکرانی هـەرچەشنـە ئـازادیـەک لـە کـوردان، ڕێـگەنـەدان بـە خـوێـنـدنـی زمــانی دایک هـێندێکمان بە نـاچاری زێدی خۆمان جێی هـێشتوەو ئاوارەین لـە هـەنـدەران. مناڵەکانمان لەوێی لە دایک دەبن وپەروەردە دەکرێن بەشێوەی جیا بە فەرهەنگ و کلتوری ئەوان گەورە دەبن ، بـەڵام ئــەوێی نیشتمانی دایک نیە وتۆ بێگانەی لەلای ئەوان. واتە لە هەرکوێی بی هەرغەریبی . دووری وەتەن دەردێکی گران و ئـازارێکی زۆر بـەژانـە، هـەر بۆیەشە وەفا بۆ نیشتمان وگەل نیشانەی بڕواو ئیمانە، لە شەرعی ئیسلامیشدا مردن لە غوربەت وەک شەهادەت حیساب کراوە. جیا لەوەش لە بەر گرینگی مەسەلەکە کراوە بـە ئـەرکی مـرۆی ئیماندارجا چ ئـایـیـنی بێ و چ سیاسی دەبێ وەفای بـۆ نـیشتمانـەکەی هـەبێی ، خۆشی بوێی ، پارێزگاری لێبکا، بۆ پێشکەوتن و ئـاوەدان کردنی بـێی وچان هەوڵ بـدا ،هـەر چەنـدی دەزانێ و دەتـوانێ بـە قسەو بـە کردەوە بۆ بەرز کردنەوەی پلەو پایەی ئەو لە جیهاندا بێوچان خۆی ماندو بکا . ویژدانی ساڵم بۆ ڕاگرتنی کەڕامەت و کەسایەتیەکەی ئـەو حـوکمە دەکا و ڕەوشـتی پـەیامبەریش ئەوەی سەڵماندوە.
خۆشەویستی جۆری زۆرن وەک : خۆشەویستی مـرۆڤی چاک و ڕەوشت پاک، بـەرعـۆدەبون بـۆ خوو خـدەی پـەسند کراو ، ڕێـنـوێـنی و هـاوکاری مرۆڤەکان، ئامادەیی بۆ خۆ کردنە قوربانی لە ڕێگای نیشتمان و گەلـدا ، ڕێنوێنی بۆ چاکە و گەڕانەوە لەخراپە ، بەرگری کردن لە عەداڵەت و دادپـەروەری، وەپێش خستنی بەرژەوەندی گەل لە بەرژەوەندی تاکەکان ، ئـەمینداری و مـوتـمـانە ، لێبوردەیی وزۆریتریش هـەر هـەمویـان جـوڵـێـنەریان خۆشەویستیە، تۆ کە نیشتمانت خۆش نەویست چۆن قـوربـانی بـۆدەدەی، ئـەگەر حـەزت لـە ئـازادی چۆن بە بەقیمەتی گیانیشت هـەوڵی بـۆ دەدەی ؟ ئـەو ئـەخـلاق و ڕەفـتـارانـە نـیشانی دەدەن کە ئەو کۆمەڵگای پێشکەوتووبەر پرسیارە. ئەرکی ویژدانیو ئیمانی هەر تاکێک ئەوەیە جێگە و پێگەو ئەرکی خۆیان بناسێ وبزانێ کردەوەی وانە کۆمەڵگا ناحەز دەکا یان دەیڕازێنێتەوە. ئەرکی مـرۆی ئـیمـانـداری کورد وبـێی ئـیمانە کەشی ئـەوەیە خۆشەویستی خۆیان بۆ زێدو گەل بە کردەوە بنوێنن و ڕێـزدانان بۆ یاساو قانون و دام دەزگاکانی گەلـیـو پاراستنی بنکەو بنیاتەکانی بەڕێوەبەری، نـەزم ونیزام وبەرەنگاری قانون شکێنان و ئاژاوە گێـڕانودوبەرەکی دروست کەرەکان ئەرکە و هـەمـو دەبـێ بەقەدەر زانین و توانینی خۆیان کاری بۆ بکەن .
بۆمرۆی موسوڵمان خۆشەویستی نیشتمان پێوەندی ڕاستەو خۆی بە دینەوە هەیە، ئیسلام پێداگرە لەسەر ئەو خۆشەویستیە .پـەیـامبەر( ص)کاتێک بەناچاری دەبـو مەکە بە جێی بێڵێ فەرموی : ( وڵاتەکەم هـیچ وڵاتێکم لە تۆ خۆشتر نەویستوە و ناوێی . ئەگەر هۆزەکەم دەریان نەکردبام لە تۆ زیاتر لە هیچ جێی دیکە نەدەژیام !) خەڵکانی هەر وڵاتێک بەرانبەر بە وڵاتەکەیان چەند ئەرکێکی گرینگیان لە سەرشانە وەک : ( ١) هەرکات وڵات پێویستی بەپاراستن هەبو دەبێ بیپارێزی، جا چ بەزمان وقەڵەم و چ بە دەستومەچەک. ( ٢) بەرەنگار بونەوەی هەرشتێک کە ببێتە هۆی نا ئەمنی و گیان و ژیانی هاو وڵاتیان بخاتە مەتـرسیەوە ، بـە هەر شکڵ و شێوەیەک . ( ٣ ) هەڵوێستی ئەرێنی بە قسە ، بـەکردەوە ، بـە دەربڕینی بیرو بۆ چون، بۆ خزمەتی وڵات وبەرز کردنەوەی پێگەی هاو وڵاتیان . ( ٤ ) پەروەردە و بارهێنانی دروستی بنەماڵە بۆ خزمەتی ئاوەدان کردنی وڵات. ( ٥) گشت تاکی وڵاتەکە پێویستە ئەرک و مافی خۆی وهاوڵاتیانی بناسێ و رەچاوی بکا. ( ٦ ) کۆمەڵگا دەبێی فێربکرێی پاداشی چاکە بەچاکتر بداتەوەو لە بەرانبەر خراپە دا خۆ ڕاگرو لێبوردە بێ. { خواش فەرمـویـە : کوا پـاداشی چاکەو خراپە وەک یەکن!} ( ٧ ) تێکەڵاویو پێکەوە ژیانی هیمنانەو هاوکارانە لە کۆمەڵگادا و پەرە پێدانی خۆشەویستیوسەبرولەسەرەخۆیی بە جۆرێک کە وەک یـەک جـەستە حێسابی بۆ بکرێی .( ٨ ) بە جێی هێنانی مافی جیرانەتی و هاوماڵی وخزمایەتی و ڕوحم و بەزەیی وەفـاو وڵات پـارێـزی . ( ٩ ) دەرک کردنی ئـەو ڕاسـتیە کە مرۆڤ لەسەر زەوی نوێنەری خوایە ، بـۆیـە ئەو هەمو دەسەڵاتەی دراوەتیوئەو گشتە کەرەسەو ئامرازەی لە ئیختیار نراوە کە فەرمانەکانی خوا بەکردەوەیی بکا وعادڵانە نەزمی کۆمەڵگا ڕا بگرێی. هەر بەو ئەندازەیەش بەر پرسیارە.
لـە بارەی خۆشەویـستی لە قـورئان دا زۆر ئـایـەتی ڕاسـتـەو خـۆ هـەن بـاسیان کردوەو و زۆریش ئیشاڕەیان پێکردوە.ئـوسولـەن ئـەگەر بـەوردی سەیری ئەم جیهانە بکەی خۆشەویستی وەک ئاو بۆ ژیان وایە، مادام نەبێ جەستەکە مـردوە. جـەستـەیـەک خـۆشـەویستی تـێدا نەبێ وەک داری ویشک وایە هەر بۆ سوتاندن دەبێ. تەنانەت خۆشەویستی شتێکە کە زۆر کردەوەی خراپیشی بە مرۆڤکردوە. بۆ وێنە بـۆحەزی پـوڵ و ماڵە دزی بـە مـرۆڤ دەکـا، پـیاو دەکــوژێــی. بــــۆ دامرکاندنی حەزی نەوس پەنا بـۆ هەمو کردەوەیەکی نەشیاو دەبەنوزۆریتیـرش کەوابـو مــرۆڤ دەبـێـی ئەوەندە خۆی خـۆش بـوێی کە بتوانی نـەوس وحەزی خۆی کۆنتڕۆڵ بکاو ڕێگە نـەدا بـە مەیـلی خۆی ئەسپی هەوەس و تـەمـاع تـاو بدا. دەبێێ لەو کردەوانەی نە شیاوو قێزەونن دوری بخاتـەوە. لـە ڕاستیدا نیشتمان دایکە ، دایک نۆ مانگ و نـۆڕۆژ مـناڵ لە تؤلی خۆیدا ڕادەگرێ ،دایکە دوساڵ مەمـکی پێـدەدا، دایکە بە جـوانـتریـن شیـوەی گونـجاومـناڵەکەیپەروەردە دەکا، دایکە تا دەمرێ مناڵەکەی لە بیر ناچێ هەر چۆنێک بـۆی بلوێی ئاگاداریو خزمەتی دەکا. بە کورتی دایکە هەمو شتێک بە قوربانی مناڵەکانی دەکاهـەمـوی ئـەوانـەش خۆشەویـستی دایـک لـە سـەرمــرڤ واجـب دەکـا. خـۆ نـیـشتمانیش دایەگەورەیە چونکە هەمو دایکەکانیش لەوی کەوتونەوە.بۆیە هەرکەس نیشتمانی نەبێ دایکی نیە ، کە دایکی نەبو ڕەچەڵەک و بنە چەک و نــەتـەوەو نـیشتمانی دیار نیە. کە ئەوانەی نەبــو ئەدی چــیـە ؟!
براتان مەلا برایمی مەجید پور ٧ پوشپەڕی٢٧٢٤ کوردی
٢٧ / ٦ / ٢٠٢٤ زایینی