ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری: پاش گیانبه‌ختکردنی فوئاد مسته‌فاسوڵتانی، هیچکام له رێبه‌رانی کۆمه‌ڵه به‌ناوی سکرتێری گشتی یان رێبه‌ر ده‌رنه‌ده‌که‌وتن .
له‌م به‌شه‌دا له‌و خاڵه‌ی لاپه‌ڕه (272)ی کتێبی {ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری بیره‌وه‌ری و یادداشت (1948 – 1980)} ورد ئه‌بینه‌وه که ئێژێ:
رێبه‌ری کۆمه‌ڵه فوئاد مسته‌فاسوڵتانی له قسه‌وباسێدا که رۆژی دواتر له (جه‌معییه‌تی) مه‌هاباد کردوویه‌تی.
رێبه‌ری کۆمه‌ڵه (فوئاد مسته‌فاسوڵتانی)؟!
کۆمه‌ڵه – ئه‌و کۆمه‌ڵه که به‌ڕێز ئه‌سکه‌نده‌ری باسی ئه‌کات هی چه‌ن هه‌زار ساڵ پێش یا چه‌ن سه‌د ساڵ پێش نییه، هی (44) ساڵ پێشه!
زۆربه‌مان له یادمانه رۆژی (22/11/1357) ده‌سه‌ڵاتی سیستمی شای ئێران تێکشکا، به‌ڵام هێزه چه‌کداره‌کانی له کوردستان هه‌ر وه‌ک پێشوو له ده‌سه‌ڵاتدا بوون، هه‌ر ئه‌و رۆژه خه‌ڵکی سه‌قز به خۆپیشاندان بۆ چه‌ککردنی شاره‌بانی سه‌قز رێکه‌وتن، پاسه‌بانه‌کانی شاره‌بانی ته‌قه‌یان له خه‌ڵک کرد، له‌و ته‌قه‌کردنه‌دا که‌سێ به‌ناوی (حه‌مه‌حسین که‌ریمی) بریندار بوو، له‌گه‌ڵ هه‌وڵوکۆششی دوکتور و به‌ڕێوه‌به‌رانی نه‌خۆشخانه‌ی سه‌قز به‌داخه‌وه رۆژی (26/11/1357) کاک حه‌مه‌حسین ماڵئاوای له ژیان کرد. چوار پاسه‌بانیش که له خۆپیشاندانه‌که‌ی سه‌قز به‌ده‌ستی خه‌ڵک به‌ریندار ببوون و له نه‌خۆشخانه‌ی سه‌قز بوون، به شێوه‌یه‌کی زۆر دڕندانه کۆژران!
پێشتر له نووسراوه‌یه‌کی تایبه‌تیدا باسی (کوژرانی ئه‌و پاسه‌بانانه و ناشتنیانم به‌نهێنی و به شه‌و) نووسیوه و له فه‌یسبووک … بڵاوم کرده‌تۆ.
هه‌ر ئه‌و رۆژه واته رۆژی (26/11/1357) که کاک (حه‌مه‌حسین) ماڵئاوای له ژیان کرد، رێکخراوه‌یه‌کی تازه‌ی سیاسی به‌ناوی:
(کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران) ده‌ستیکرد به چالاکی. ئه‌و چه‌ن که‌سه‌یش بوون به رابه‌ری :
ساعد وته‌ندووست – ئیرج فه‌رزاد – موحسین ره‌حیمی – سه‌ی برایم عه‌لیزاده – عه‌بدوڵا موهته‌دی – حسین مرادبێگی – فوئاد مسته‌فاسوڵتانی و عومه‌ر ئیلخانیزاده.
ئه‌و هه‌شت که‌سه له‌گه‌ڵ حه‌مه‌حسین که‌ریمی و ته‌یب رۆحوڵاعه‌باسی له گه‌رمه‌ی خۆپیشاندانه‌کان به دژی شای ئێران بۆ ماوی (37) رۆژ له شاره‌کانی نه‌غه‌ده و سنه به نهێنی کۆبوونه ئه‌که‌ن. به‌هاری ساڵی(1360 = 1981) رابه‌رانی کۆمه‌ڵه له دێی (زه‌مبیل) له نێوان سه‌قز و بۆکان گۆنگره‌یه‌ک به‌ڕێوه ئه‌به‌ن به‌ناوی: (کۆنگره‌ی دووی کۆمه‌ڵه) – له‌و کۆنگره‌دا {کۆبوونه‌وه (37) رۆژییه‌که‌ی (نه‌غه‌ده و سنه) ناو ئه‌نێن (کۆنگره‌ی یه‌که‌می کۆمه‌ڵه)}، ئه‌و کاره وه‌ک ئه‌وه وایه (ژن و مێردێ) که مناڵی دووهه‌میان ئه‌بێت، بیریان ئه‌که‌وێته‌وه که مناڵه‌که‌ی پێشوویان هێشتا ناو نه‌ناوه!
{رێبه‌ری کۆمه‌ڵه (فوئاد مسته‌فاسوڵتانی)}
سه‌باره‌ت به باسی (رێبه‌ری کۆمه‌ڵه فوئاد مسته‌فاسوڵتانی) پێویسته ئاماژه به باسێ بکه‌م، ئه‌وه‌یش به‌و جۆره‌یه :
پاش رێکه‌وتنه چه‌په‌ڵه‌که‌ی شای ئێران و سه‌دام حسین له ئه‌لجزایر له ساڵی (1975) و هه‌ره‌سهێنانی شۆڕشی کوردستان، هه‌ر له‌و ساڵه‌دا له سه‌قز و … که باسی شکستی ئه‌و شۆڕشه ئه‌کرا، هۆکاره‌که‌ی ئه‌برایه‌وه سه‌ر ئه‌وه که ئه‌و شۆڕشه (تاکه که‌سێک رابه‌ری بوو)! پاش رمانی ده‌سه‌ڵاتی شا و ده‌ورانی پێشمه‌رگایه‌تی له کۆمه‌ڵه‌یشدا که ئاماژه به شکستی ئه‌و شۆڕشه ئه‌کرا، هه‌مان باسی (تاک رابه‌ری) ئه‌هاته پێشه‌وه. کۆمه‌ڵه رابه‌ری (تاکه که‌سی) نه‌بووه! (فوئاد مسته‌فاسوڵتانی) یه‌کێ له رابه‌رانی کۆمه‌ڵه بوو!
بۆ ئاگاداری به‌ڕێز ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری کۆمه‌ڵه (کارت یا پێناسه‌ی) بۆ پێشمه‌رگه و ئه‌ندامانی ساز ئه‌کرد، له پشت یه‌کێ له‌و پێناسانه‌دا چه‌ن دێڕێ نووسرا بوو، به‌داخه‌وه ئه‌و پێناسه به‌ده‌سته‌وه نییه تا نووسراوه‌که‌ی وه‌ک خۆی بنووسمه‌وه، به‌ڵام ناوه‌رۆکی نووسراوه‌که به‌و جۆره بوو:
(هه‌ر تاکێکی سیاسی خۆی رابه‌رێکه!)
ئه‌و بۆچوونه رێگای نه‌ئه‌دا (کۆمه‌ڵه رابه‌ری تاکه‌که‌سی) ببێت! ئه‌و رسته‌ی خودی ئه‌سکه‌نده‌ری که ئێژێت:
(پاش گیانبه‌ختکردنی فوئاد مسته‌فاسوڵتانی، هیچکام له رێبه‌رانی کۆمه‌ڵه به‌ناوی سکرتێری گشتی یان رێبه‌ر ده‌رنه‌ده‌که‌وتن)- باشترین به‌ڵگه‌یه بۆ ئه‌و باسه!
له باری کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه زۆر (گران و زیانبه‌خشه) که‌سێک سیاسی بێت و بێت له رێکخراوه‌یه‌کی سیاسیی‌دا: بێژێت :
( من رابه‌رم، رابه‌ر! )
ئه‌و جۆره بیرکردنه‌وه و (رابه‌رتاشینه) دژی ئازادی و سه‌ربه‌ستییه و هی سیستمی دیکتاتۆری و تاکپه‌ره‌ستییه!
کۆمه‌ڵه که هێزی پێشمه‌رگه‌ی بووه له‌و کاته‌دا که رابه‌ری (تاکه‌که‌سی) ببێت پێشمه‌رگه‌یش ئه‌بێت به (چه‌کدار و تفه‌نگچی ئه‌و که‌سه)!
ئه‌وه سووکایه‌تییه به که‌سانێ که له (پێناو ئازادی)دا تاڵی و سۆڵی و برسییه‌تی و نه‌داری و ده‌ربه‌ده‌ری و ئاوارییان چه‌شته و ئه‌یچه‌شن!
به‌و هیوایه باسه‌کان وه‌ک خۆی باس بکرێت و له باسی ناڕاست خۆ بپارێزین تا کۆمه‌ڵگا به لارێ‌دا نه‌ڕوات!
5/5/2024
سه‌عی سه‌قزی قایشی