دوای ئەوەی دەزگاری سیخوری ئیسرائیل (موساد) ئاشکرای کرد کە ئێران لە رێگای 2 گروپی تاوانکاری (مافیایی) بە ناوەکانی Foxtrot بە بەرپرسایەتی رەوا مەجید و گروپی Rumba بە بەرپرسایەتی سمایل عەبدو کردەوەی تێرۆریستیان ئەنجام داوە.
بەپێی زانیارییەکانی مۆساد، دوای ئەوەی تۆڕی فۆکسترۆت – ساڵی رابردوو کێشەی تێکەوت و سمایل عەبدو گروپی رومبای دانا و بوون بە دوو گروپی دژ بەیەک کە تا ئیستا دەیان کەسیان لە سوید و لە دەرەوە لە یەکتر کووشتووە یەک لە وان دایکی سمایل عەبدوو بوو لە شاری ئوپسالای سوید. مووساد دڵێ: تۆڕی فۆکسترۆت دەستی هەبوو لە هێرشی ڕووداوەکەی مانگی یەک. دەزگای سێپۆی سویدیش تەئیدی دەکا کە ئێران ڕەوا مەجید، سەرۆکی تۆڕی تاوانکاریی راسپاردووە و گروپی سەر بە ئەو ئەو هێڕشەی کردووە. مووساد پێی وایە دوای ئەوەی رەوا مەجید لە ئێران گیرا و ئازاد کرا بۆتە داردەستی ئێران.
هەروەها مۆساد تەقەکردنێک کە لە 17ی مەی 2024 لە نزیک ناوچەی باڵیۆزخانەی ئیسرائیل رویدا پەیوەندی بە ئێرانەوە هەیە، مۆساد ئیدیعا دەکات کە ئەو تەقەکردنە لە لایەن تۆڕی ڕومباوە ئەنجامدراوە. ڕومبا لە لایەن ئیسماعیل عەبدۆی دوژمنی سەرسەختی ڕەوا مەجیدەوە سەرۆکایەتی دەکرێ، کە بەم دواییە لە تورکیا دەستگیرکرا و دواتر ئازادکرا.
باسی کردەوەی تێرۆریستی لە لایەن ئێران لە سوید بۆتە باسی هەموو مێدیاکانی سوید.
دوای هاتنە سەرکاری کۆماری ئیسلامی ئیران، ئاخوندەکان لە دەرەوەی وڵات دەستیان بە کوشتنی دژبەرانی خۆیان کرد و کورد زۆر بووە قوربانی ئەم کردەوە تێرۆریستیانە کە بەرچاوترینیان تێرۆری شەهیدانی وێیەن ( دوکتۆر قاسملوو و کاک عەبدوڵای قادری ئازەر) و شەهیدانی میکۆنۆس (دوکتۆر سادق شەرەفکەندی، کاک فەتاح عەبدولی، کا هومایونی ئەردەلان و کاک نووری دێهکوردی) .
هەروەها لە سویدیش، شەهیدان کەریم محەممەدزادە (خولخولە)، عەبووبەکری هیدایەتی و عیفەتی قازی هاوژیانی کاک ئەمیری قازی کە بوونەتە قوربانی کردەوە تێرۆریستیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران.
سوید تا ئێستا دژکردەوەی وای نەبووە کە بتوانێ کردەوە تێرۆریستەکانی کۆماری ئیسلامی لە سوید رابگرێ. ئێستا کە هێرشەکان روویان لە ئیسرائیلەکان (یەهودیەکان) کردوە بزانین سوید چۆن هەڵوێست دەگرێ. ئەوە کە نیزامی ئاخوندی تەنیا بە هەڵوێستی نەرم بتوانێ کردەوەکانی لە سوید و دەرەوە راگرێ زۆر دوور دەبینرێ، چوونکە مانەوەی ئەم رێژیمە بە پەرەپێدانی کردەوەی تێرۆریستی بەستراوەتەوە.
لە سەر کردەوە تێرۆریستەکانی کۆماری ئیسلامی هەزاران بابەت و هەواڵ هەن.
کاک مەجید حەقی کەوتە بەر هێرشی کەسێکی حەشدی شەعبی
لینکی بەشێک لە بابەت و هەواڵەکانی رۆژنامەکانی سوید ، ئەو دۆستانەی سویدی نازان دەتوانن لە وەرگێڕی گوگل کەڵک وەرگرن.
Flera attacker mot Israels ambassad utreds – DN.se
Mossad: Rawa Majid arbetar för Iran – DN.se
5 punkter om hur Iran använder svenska gäng (aftonbladet.se)
Pressträff med regeringen och Säpo om säkerhetsläget (aftonbladet.se)