کتێبی تاوانەکانی ڕێژیمی ئێران لە خۆرهەڵات، کە دوو ساڵ پێش و وەکوو یەکەم ئەزموونی نووسینی من (کامران مێراوی) و کاک سۆران شەمسی، چاپ و بڵاو کرایەوە،
لێکۆڵینەوەیەکی سەرەتایییە لەسەر کۆمەڵێک لە تاوانەکانی ڕێژیمی داگیرکەری ئێران لەسەر خۆرهەڵاتی کوردستان و نەتەوەی کورد. هەرچەند خۆم پێم وایە بەرهەمێکی کرچوکاڵە و بەدڵنیایییەوە بەبێ کەموکۆڕی نییە، بەڵام یەکەم ئەموونە و هیوادارم لە کارەکانی داهاتوودا بتوانین بەرهەمگەلێکی باشتر و بەپێزتر بڵاو بکەینەوە. پێڕستی ئەم کتێبە لە دە بەش پێک هاتووە کە بریتین لەم بەشانەی خوارەوە.
ــ بەشی یەکەم:
پێناسەیەکی کورت لەسەر ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران
ئەلفـ: ناساندنی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران
بــ: سەرکوتەکانی ڕێژیمی ئیسلامی لە نێوخۆی ئێراندا
ــ بەشی دووهەم:
شۆڕشی گەلانی ئێران
ئەلفـ: دەستپێکی شۆڕش
بــ: لە کاتی شۆڕش لە وڵاتی ئێراندا
ــ بەشی سێهەم:
هێرشەکانی ڕێژیمی خومەینی بۆ سەر کوردستان و شەڕی سێ مانگە
ــ بەشی چوارەم:
ئاشتیخوازیی نەتەوەی کورد و وەڵامی شەڕخوازانەی ڕێژیمی خومەینی
ــ بەشی پێنجەم:
کەڵکاژۆوەرگرتنی ڕێژیمی خومەینی لە ئایینی ئیسلام و لە هەستی ئایینیی خەڵکانی ئێران
ــ بەشی شەشم:
ئامار و زانیاری لەسەر شەهیدانی کۆمەڵکوژییەکان
ــ بەشی حەوتم:
تاوانە تیرۆریستییەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لەسەر حیزبی دێموکرات
ئەلفـ: ئاماری کردەوە تیرۆریستییەکان
بـ: شیکاریی ئاماری کردەوە تیرۆریستییەکان
ــ بەشی هەشتم:
ئالبۆمی بەڵگە و وێنە مێژووییەکان
ــ بەشی نۆهەم:
وتەی کۆتاییی نووسەران
ــ بەشی دەهەم
سەرچاوەکان.
بۆ داگرتن و دانلۆدی فایلی پیدیئێفی کتێبەکە، لەسەر ئەم بەستەرە کرتە بکە