ئه‌م بابه‌ته که ئه‌یخوننه‌وه، دوو جاری دیکه بڵاوم کرده‌تۆ.
یه‌که‌میان به کامپیوتێری مه‌کینتاش (Makintasha) نووسیم، به داخه‌وه ئه‌و کامپیوتێره‌م نه‌ماوه و نازانم که‌ی نووسیومه.
-دووهه‌میان له (10/8/2009) به یارمه‌تی به‌رپرسانی چه‌ن سایتی کوردی بڵاو کرایه‌وه.
تێبینی: له‌وانه‌ی پیشوودا نووسیمه: به‌و هیوایه له داهاتوودا به چه‌ن دێڕێکی دیکه‌وه ئاماده‌ی بکه‌م!
به‌ڵام، ئه‌وه‌ی راستی بێت ئه‌وه‌یه: دڵم رێگا نادات ئه‌وه‌ی که به چاوی خۆم بینیمه، بیگۆڕم و بێڕازێنمه.
-ته‌نیا شتێ که لێره‌دا پێم زیاد کرده وێنه‌ی {(پرده‌که‌ی سه‌قزه) که ئه‌و دیمه‌نه گرنگه‌ی به (چاوی خۆی بینیوه)}.
جا با له خودی بابه‌ته‌که بڕوانین:
رۆژی 28ی مرداد (28ی گه‌لاوێژ) له ده‌ورانی ده‌سه‌ڵاتداری محه‌ممه‌دره‌زا شای په‌هله‌وی دا رۆژێکی گرنگ بوو، لایه‌نگرانی شاه شانازییان به‌وه‌وه ئه‌کرد که له‌و رۆژه‌دا کودتای (دوکتۆر محه‌ممه‌دی موسه‌دیق)یان تێکشانه. لایه‌نگرانی (موسه‌دیق)یش دژایه‌تی شایان ده‌کرد چون له‌و رۆژه‌دا حکومه‌تی میللی دوکتۆر موسه‌دیقی له‌ناو برده. رابه‌رانی ده‌و‌له‌تی ئیسلامی ئێرانیش له روانگه‌ی خۆیانه‌وه رێز بۆ ئه‌و رۆژه داده‌نێن. له‌و رۆژه‌دا ئایه‌توڵا خومه‌ینی فتوای جهادی خه‌ڵکی کوردی راگه‌یاند.
ئه‌گه‌ر چاوێ به شار و گوند، به شی‌و و دۆڵ و کێوه‌کانی کوردستانا بگێڕین، هه‌ندێ گۆڕ‌ی کۆن و به تاک ده‌بینین که رۆژانی تایبه‌تی خه‌ڵکی ده‌رۆیشتنه ده‌وری و ده‌ستیان ده‌کرد به ماچ کردنی کێلی گۆڕه‌کان و ده‌وروبه‌ری گۆره‌کانیان خاوێن ئه‌کردۆ. به گریانه‌وه ئه‌پاڕانه‌وه له‌و گۆڕانه که نیاز و مه‌به‌ستیان بۆ به‌دی بێنی، ئازار و نه‌خۆشیان لێ دوور خه‌نه‌وه. پێم وابێ هه‌موومان سه‌باره‌ت به‌و گۆڕانه ئه‌و پرسیارمان له باوک و دایک و خزم و که‌سمان کردبێ:
– ئه‌و گۆره، گۆڕ‌ی کێیه؟
+ گۆڕ‌ی (پیر محه‌ممه‌ده – پیری خه‌زایی) – سه‌قز
+ گۆڕ‌ی (ئه‌سحابه سپییه) سلێمانی
+ گۆڕ‌ی (ئیمامزاده محه‌ممه‌ده)- کرماشان
– بۆچ لێره نێژراون؟
+ ئه‌وانه ئه‌سحابه‌ی پێغەمبه‌ر‌ن، هاتوون بۆ غەزا کردن و لێره به ده‌ست کافران شه‌هیدن کراون.
–
پاش راگه‌یاندنی فتوای جهاد له لایه‌ن ئاتوڵا خومه‌ینیه‌وه هێزه‌کانی ئه‌رتش و سپای پاسداران و …. ئێرانی به سواری ماشین، فرۆکه، هێلێکۆپه‌ر و تانگ هێرشیان هێنایه سه‌ر کوردستان، شار و گوندی کوردستان کرا به گۆمی خوێن، یاسای کافر و مفسد و پرۆسه تاڵان و غه‌نیمت (مصادره) به‌رێوه برا!
ئه‌گه‌ر بڵیم ئه‌و پرۆسه ئێستایش به‌پێی ده‌ستووری ئیسلامی و له‌سه‌ر په‌رژه‌وه‌ندی (ناو) و خاکی ئێران) له کوردستان له سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی کورد پیاده ئه‌کرێت، باسێکی دوور له راستیم نه‌کرده.
له‌و ده‌ورانه‌دا که خومه‌ینی فتوای جهادی کوردی راگه‌یاند، ئاتوڵا تاڵه‌قانی ئازادیخوازی و زیندانی زه‌مان شاه له کاتی خوتبه‌ی نوێژی رۆژی هه‌ینیدا ژ3 به‌ده‌ست ده‌یگرمان و ده‌یفه‌رموو: ئه‌گه‌ر پێویست بێ له سه‌ر ئه‌مری (ئیمام) چه‌ک هه‌ڵئه‌گرم و ئه‌ڕۆم بۆ کوردستان. ئه‌و خوتبه له ته‌له‌ویزیۆن تاران دا په‌خش کرایه‌وه.
خه‌ڵکی کوردستانیش که‌وتنه به‌رگریکردن له خۆ، له شار و گوند و ماڵ و مناڵی خۆ.
له هه‌ر دوولا کوژراوه، جا کێ شه‌هیده و کێ تاوانباره ئه‌گرێته‌وه بۆ هۆشیاری من و تۆ!
هه‌ر که‌سێ ئه‌وه‌ی که له‌و ده‌وانه‌دا، له پرۆسه‌ی ئه‌و هێرش و به‌رگریکردنانه‌دا بینیوه، ئه‌گه‌ر تۆزێ خۆی ماندوو کات و بینووسێته‌وه، ئه‌بێته مێژوونامه‌یه‌کی نوێ، بۆ نه‌وی نوێ!
به یارمه‌تی دووربینی (مێشک و دڵ و دیده)
یادی کارێکی پاک و لاوێکی بێباک
ئه‌وه‌ی له خۆارۆ ئه‌یخوێنیه‌وه:
داستان و چیرۆک نییه،
فیلم و شانۆ نییه،
رووداوێکی راسته قینه‌یه و خه‌ڵکی شارێک بینیویه‌تی!
بێ رازاندنه‌وه، به زمانێکی ساده ئه‌وه‌ی که (بینیومه) ئه‌یخه‌مه به‌رده‌ستتان !
له یه‌کم هێرشی ده‌وڵه‌تی ئێران بۆ شاری سه‌قز، به‌رگریکردنێکی خۆبه‌خۆ رێکه‌وت. هیزی دوژمن له جاده‌ی سنه‌وه هاتبوو خۆی گه‌یاندبووه سه‌ر ته‌پێک به‌ناوی (ته‌پی قه‌رچیئاوا)، ئه‌و شوێنه زاڵ بوو به‌سه‌ر بردی نێوان شار و گه‌ره‌که‌کانی {(حه‌ماڵئاوا) و (قه‌رچیئاوا) له‌و به‌ر پرده‌که} و گه‌ره‌کی (کانی هه‌یاسبه‌گ) له‌م به‌ر برده‌که و ناوشار). له‌و ته‌په‌وه به تیربار (ره‌شاش) ته‌قه‌یان له گه‌ره‌کی (کانی هه‌یاسبه‌گ) و ساختمانێکی دوو نوهۆم به‌ناوی (هۆتێلی جه‌لبی سه‌ییاحان) که هه‌ر دیواره‌کانی دروستکرا بوو، ده‌کرد.
له‌م به‌ریشه‌وه به تفنگی بڕنه‌و، ژ3 و کاڵاشینکۆف و…. وه‌ڵامیان ئه‌دانه‌وه.
زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی که به‌رگرییان له شار ئه‌کرد سه‌رچاوی خۆیان وه‌ها داپۆشیبوو که‌س نه‌یئه‌زانی کێن، له کاتی قسه‌کردن و بانگکردن له یه‌ک چه‌ن که‌سێکیانم به ده‌نگ ناسییه‌وه که دووکاندار بوون، به‌ڵام ئه‌وان هه‌ستیان به‌و نه‌ده‌کرد.
هاوین بوو، کات ده‌وروبه‌ری (3و4)ی پاشنیوه‌ڕۆ بوو، له‌و کاته‌دا کوڕێکی ته‌مه‌ن (16و17) ساڵه هاته پێشه‌وه، به ئارامی رووی کرده ئێمه و کوتی: ئه‌مه‌وێ له ژێر پرده‌که‌وه بڕۆم بۆ قه‌رچیئاوا، هۆشتان بێ ته‌قه‌م لێنه‌که‌ن.
پێمان وت: کاکه، تۆ چۆن ئه‌و کاره ئه‌که‌ی؟
ئه‌وه نییه له‌وێوه ته‌قه ئه‌که‌ن؟!
زۆر ئارام و له سه‌رخۆ، کوتی: ئه‌زانم ته‌قه ئه‌که‌ن، به‌ڵام کارم هه‌یه و ئه‌بێ بڕۆم.
له‌وه زیاتری نه‌وت، به‌په‌له له دیواره به‌ردینه‌که‌ی پرده‌که بازیدا خواروه و خۆی گه‌یانده ژێر پرده‌که و که‌وته رێ. له په‌نای پاکڵه‌کان (پایه‌ی پرده‌که) لێمان ون ده‌بوو، پاشان ده‌مانبینیه‌وه. له‌و ماوه‌دا ته‌قه کردن له هه‌ر دوو لاوه له ئارادا بوو. کاتێکمان زانی کوڕه‌که له‌و به‌ری پرده‌که ده‌رکه‌وت و رووی کرده ته‌په‌که‌ی قه‌رچیئاوا – که له وێوه به تیربار ته‌قه‌یان له ناوشار ئه‌کرد.
کوڕه‌که به‌ره به‌ره ئه‌چووه سه‌ر، که گه‌یشته نیزیک لوتکه‌ی ته‌په‌که له‌ناکاو گرمه‌یه‌کی توند هات و گڕێک و دووکه‌ڵێ له لوتکه‌ی ته‌په‌که به‌رزۆ بوو، کوڕه‌که به راکردن هاته خوار و ته‌قه‌ی تیربار‌ی ته‌په‌که‌ی قه‌رچیئاوایش نه‌ما !
کاتێک کوڕه‌که به‌ژێر پرده‌که‌دا هاته‌وه ئه‌مبه‌ر، تیربارێکی به سه‌رشانه‌وه بوو، له‌و کاته‌دا کوڕ به تیرباره‌که‌وه که‌وته سه‌رشانی خه‌لک، کرا چه‌پله لێدان و هاوار کردن، چه‌ن که‌سیکیش فرمێسکی شادی له چاویانا قه‌تیس ببوو. ئیتر له چاو ئێمه ونبوو چون خه‌ڵک بردیان بۆ ناوشار.
ناوی کۆره‌که، ناوی باوک …یم تا راده‌یه‌ک له یاده، به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی ئاگاداری ژیانیان نیم، به‌باشی نازانم ئاماژه به ناوه‌کانیان بکه‌م.
–
راستی، ئه‌گه‌ر ئه‌و کاره له ناو نه‌ته‌وه‌یه‌کی دیکه‌دا رووی بدایه‌ت به‌و جۆره له بێده‌نگیدا ئه‌مایه‌وه، یا ده‌یان فیلم و شانۆ و هه‌ڵبه‌ستی به‌ریگریکردن (مقاومه‌ت و حه‌ماسی) لێ‌دروست ده‌کرا ؟!
*
تێبینی: چه‌ن که‌س له دۆستان که پێشتر ئه‌م چه‌ن دێڕه‌یان بینیوه، له‌سه‌ر ئه‌و باڕه بوون که ته‌مه‌نی کوڕه‌که (16) بوو. پێموابێ ئه‌وه‌ی ئه‌وان دروسته. به‌ڵام به باشم نه‌زانی ده‌سکاری نووسراوه بکه‌م.
*
یاد
ئه‌ی پرده‌که و ئه‌ی ته‌په‌که
چاودێرانی دێمه‌نه، گرنگه‌که!
–
یاد
له چاپخانه پیته‌كان به‌لای یه‌كه‌وه رائه‌گرن
مرۆڤه‌كانیش له كوردستان
ئه‌ویان ئه‌بێت به په‌رتووك
ئه‌میشیان ئه‌بێ به گۆڕستان!
–
یاد
له‌گه‌ڵ خه‌می هه‌ژاراندا بژی یا له په‌نای زاڵمان
به شاخی سه‌رسه‌ختانه‌وه بی یا له جێگه‌ی په‌سته‌کان
هه‌ر دوو گۆڕانکارییان وا له‌دوو
ئه‌میان چلۆن !
ئه‌ویان چلۆن !
–
فکری خاوه‌ن تۆپ و تانگ و فکری خاوه‌ن علیم و فه‌ن
فکری شه‌یدای فرۆڤدۆستی و فکری شه‌یدای ژاروژه‌نگ
هه‌ر دوو گۆڕانکارییان وا له‌دوو
ئه‌میان چلۆن !
ئه‌ویان چلۆن !
–
مینای شه‌رابی ئه‌ڤین و سه‌مدانێکی مه‌رگ هێنه‌ر
تۆفانێکی زیانبه‌خش و شنه‌یه‌کی گوڵپه‌روه‌ر
هه‌ر دوو گۆڕانکارییان وا له‌دوو
ئه‌میان چلۆن !
ئه‌ویان چلۆن !
–
فتوای جهاد به‌ی یا ئه‌مری ئاشتی
به راستی بژی یا به شه‌ییادی
له‌بۆ هه‌ر دوویان یادت ئه‌که‌نۆ
بۆ ئه‌میان چلۆن !
بۆ ئه‌ویان چلۆن !
**
18/8/2022
سه‌عی سه‌قزی
Sai.saqzi@gmail.com