هاوڕێ کاک ئەبوبەکر هیدایەتی لە رێکەوتی 1 ی ئاپریڵی 1949 لە کوردستانی ئێران لە لە دایک بوو و لە 6ی جولای 1996 لە سوید کۆچی دوایی کرد.
لە 17ی یانواری 1994 کۆماری ئیسلامی ئێران، بۆمبێکی نامەییان بە ناوی هاوژیانەکەی پەروین حەسەنخاڵی کە لە مەنتەقەی Bagarmossen, Stockholm, Sweden دەژیان بۆ ناردن کە بەداخەوە دەست و چاوی بە توندی بریندار بوون. کاک ئەبوبەکر ئەندامی کۆمیتەی سویدی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بوو و زۆر چالاکانە لە رادیۆ کوردی و فارس زمانەکاندا بەشداری دەکرد و دیفاعی لە سیاسەتی حدکا دەکرد.
هەر ئەوەش بووە هۆی ئەوە کە کۆماری ترۆریست پەروەری ئاخوندی پلانی بۆ دانێ و بۆمبی نامەیی بۆ بنێرێ. کۆماری ئیسلامی نەیتوانی کاک ئەبوبەکر بترسێنێ و لەم وتووێژەدا زۆر بە روونی دەردەکەوێ کە کاک ئەبوبەکر چەند روحیە لە سەرێیە.
کۆماری ئیسلامی لە سوید دەستی لە تێرۆر کردنی خوشکە عیفەت قازی و کەریم محەممەد زادە (کەریم خولخولە) دا هەبووە و کۆماری ئیسلامی دوای هاتنە سەردەسەڵاتی تا دوای تێرۆر کردنی دوکتۆر شەڕفکەندی و هاوڕێیانی لە بەرلین و مەحکووم کردنی جینایەتکاران لە دادگای ناسراو بە میکۆنۆس دا لە ئوروپا دەیان کەسی تێرۆر کرد و جوێکی ترس و وەحشەتی لە ئوروپا لە نێو دژبەرانی خۆی دروست کردبوو.
ئەندامانی حدکا ش لە ئوروپا رۆژانە هەڕەشەیان لێ دەکرا.
لە ویکی پێدیا ئەم کورتە نووسینە لە سەر کاک ئەبووبەکر نووسراوە بەڵام لە رێکەوتی ناردنی بۆمبەکەدا هەڵەیان کردوە . رێکەوتی ناردنی بۆمبەکە 19940117 نە ساڵی 1992
لینکی خوارەوە کلیک بکەن