"an independent online kurdish website

لە بەرەبەری بیرەوەریی دوو تاوانی گەورەی تیرۆریستیی ڕێژیمی ئێران دژی حیزبی دیموکرات و بزووتنەوەی نەتەوەیی و ئازادیخوازی لە ڕۆژهەلاتی کوردستان، ئەم کتێبەم (“تیرۆریزمی دەولەتی لە دژی رۆژهەڵاتی کوردستان”)دەخەمە بەر سەرنجی هۆگرانی خوێندنەوە.

کتێبەکە چەندین دەقی جۆراوجۆری پێوەندیدار بە کردەوە تیرۆریستییەکانی ڕێژیمی ئێران بە تایبەتی دژی حیزب دیموکرات و خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی گرتووەتە خۆ.

مانگی مای ٢٠١٩ کۆمیتەی ئەڵمانی حیزبی دیموکراتی کوردستان ئەرکی چاپی ئەم کتێبەمیان گرتە ئەستۆ و کتێبەکە بە شێوەیەکی سنووردار لە دەرەوەی وڵات بڵاو بۆوە. بەم هۆیەوە کە تێچووی چاپی  کتێبەکە لە سەر کۆمیتەی ئەڵمان بوو، من تەنیا ٢٠-٣٠ نوسخەیەکم بۆ خۆم هەڵگرت و فایلی پی دی ئێف ەکەیم بڵاو نەکردەوە بۆ ئەوەی ئەوان بە فرۆشتنی، لانیکەم پووڵی چاپەکەی دەربێننەوە. وێڕای سوپاسم بۆ بەدەنگەوەهاتنی هاوڕێیانی ئەو کاتی کۆمیتەی ئەڵمان، ئێستا کە ٣ ساڵ و نیو بە سەر چاپی ئەم کتێبەدا رابردووە، کاتی ئەوە هاتووە فایلی پی دی ئێف  ەکەی بخەمە بەر دەستی هۆگرانی کتێب و خوێندنەوە. دەتوانن لەم لینک یا لینکانەدا، فایلەکەی دابەزینن.

٥/٩/٢٠٢٢

لینکی خوارەوە داگرە بۆ خوێندنەوەی کتێبەکە

The-State-Terrorism-In-Eastern-Kurdistan

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی