kavos azizi
لە ڕاپەڕینی نوێی خەڵکی ئێران بۆ ڕووخاندنی دیکتاتۆریی ئاخوندی، ناوی دوو ناوچەی ئێران، بەلووچستان و کوردستان و ناوی دوو نەتەوەی کورد و بەلووچ درەوشانەوەیەکی تایبەتیان هەیە.
لە بەرەبەری بیرەوەریی دوو تاوانی گەورەی تیرۆریستیی ڕێژیمی ئێران دژی حیزبی دیموکرات و بزووتنەوەی نەتەوەیی و ئازادیخوازی لە ڕۆژهەلاتی کوردستان، ئەم کتێبەم (“تیرۆریزمی دەولەتی لە دژی رۆژهەڵاتی کوردستان”)دەخەمە بەر سەرنجی هۆگرانی خوێندنەوە.
ئا: کاروان مێراوی کتێبی “شەری ناسنامە و سەنگەری زمان”، لە نووسینی قادر وریا، مامۆستای زانکۆی کۆیە و خوێندکاری دوکتۆرای زمانی کوردییە کە جیا لە پێشەکی 10 وتار، ٣ توێژینەوە، ٣ وتووێژ و ٣ ڕوانگەی نووسەر بۆ کتێبگەلی جیاوازی پێوەندیدار بە پرسەکانی زمان و زمانەوانیی لە خۆ گرتوە.
ماوەیەکە وەک جاران لە خوێندنەوەدا بە بڕشت نیم و کار و گرفتی ڕۆژانەش ئەوەندە کاتت بە دەستەوە ناهێڵێ بەڵام “کوردبوون”ی کاپیتان حەمەدی مەولوودە چرچم یەکبین خوێندەوە.
خوێنەری هێژا، ئەو بابەتە لە وڵامی ئەو بەشە لە کتێبی بەڕیز مەسعوود بارزانی دا نووسراوە کە باسی لە پەیوەندیی پارتی دێموکراتی کوردستانی عێراق وحیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی کردووە. لە ناوەڕۆکی بابەتەکەش هەرنووسەر خۆی بەرپرسیارە.
پێشمەرگەکان
لەدایکبوونی حیزبی دێموکرات گرینگترین ڕووداوی مێژوویی مودێڕنی کوردی بوو. لەسەردەستی حیزبی دێموکرات کۆماری کوردستان هاتە دامەزراندن و هەر لەسەر دەستی حیزبی دێموکرات بوو بۆ ئەوەڵین جار ئاڵای کوردستان لە هەموو جێگایەک شەکایەوە. لەدایکبونی حیزبی دێموکرات لەدایکبوونێکی نوێی خەباتی ناسیونالیزمی کورد بوو.
بەقەوڵی گورانبێژی ناوداری ئێرانی محسن چاوەشی خوزستان و الاهواز، چییان ویستوە بێجگە لە ئاوەدانی و ئازادی.
دۆسته بیانیهكانی دوكتۆر قاسملوو، ئهویان به پهیام هێنهری ئاشتی ناو دههێنا. لایهنگرانی، ئهو به مامۆستا، ڕێبهر و ڕێگا پێشاندهریان دهزانن. له كوردستان ئهو به سهمبولی مافخوازی و پێشهنگی بزووتنهوهی نهتهوهیی ناوبانگی دهركرد
ئەم ڕۆژانە بۆ یەکەم جار”حیدربابا یا سلام”ی شەهریار، شاعیری بە ناوبانگی ئازەربایجان و ئێرانم بە کوردی دیت.
لە ماوەی ڕابردوو و بە پەسند و پشتگیریی ئاکادیمیای کوردی ، کتێبی (عەمەر خانی شکاک) لە نووسین و ئامادەکردنی بەڕێز محمد ساڵح قادری ، لە شاری هەولێر ڕەسەپسیۆنێک ڕێکخرا و کۆمەڵێک نووسەر، مامۆستای زانکۆ، ئەندامان و بەرپرسانی ئاکادیمیای کوردی،
فەرماندەریی و تایبەتمەندیەکانی فەرماندەر ، کە ڕەمز و جەوهەری سەرکەوتنن بۆ فەرماندەر لە ڕوانگەی سەربازییەو فەرماندەریی لێهاتوو ، ئاگادار لە زانست و پێشکەوتنەکانی رۆژ ئەندازیاری فەلسەفەی سەرکەوتنه لە گۆرەپانی شەڕدا.
تێکۆشەری دێموکرات کاک قادر وریا نامەی ماستەری خۆی بە شێوەی فایل بڵاو دەکاتەوە.
پێشمەرگەکان: ئەوەی لە فایلی خوارەوە دا دەیخوێننەوە بەری ڕەنج و شەونخوونیی پێشمەرگەیەکی خاوەن ڕابردووی دەیان ساڵ ڕەنج وکوێرەوەری لە پێناو ڕزگاریی نەتەوەکەیەتی.
پڕ ئاشکرایە کە درووستبوون، بەردەوامی و پێشکەوتنی هەر جۆرە حکوومەت و دەسەڵاتێکی کوردی لە هەر شوێنێک، لەبەر ئەوەیکە لەماوەی درێژخایەندا دەتوانێ کاریگەری لەسەر دۆزی کورد بە گشتی دابنێت،
ئەمڕۆ ١٨ی ژانویە ژمارەیەکی سەدان کەسی لە پەناخواز و پەنابەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە دانیشتووی باشووری کوردستانن ، بە مەبەستی پێڕاگەیشتنی یووئێن بە کەیسی ئەو خەڵکە و چارەسەری کێشە وگرفتەکانیان گردبوونەوەیەکیان لە بەر دەرکی بارەگای یووئێن لە هەولێر پێکهێناوە کە ئەو فایلەی خوارەوە نووسراوەی ئەنجومەنی پەنابەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە لە باشوور.
لە هەموو دەڤەرێکی کوردستان کۆمەڵێک بنەماڵەی دیرۆکی و ناسراوی خاوەن پێگەی کۆمەڵایەتی هەن و لە قۆناغە جۆراوجۆرەکان دا زۆربەی ئەو ماڵباتانە توانیویانە هاوکار و یارمەتیدەری خەڵک بن هەم بۆ چارەسەری کێشي کۆمەڵایەتی و زەوی و زارییەکان و هەم بۆ بواری دۆزینەوەی سەرچاوەی بژوی ژیان.
ئەم بیرەوەرییە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٣٧٤ و ٧٥ی هەتاوی. لەم بیرەوەرییە دا زۆر بەش و بابەتم بە هۆی دۆخی ئێستای خەباتی ئێمە و پاراستنی هیندێك ڕاز و نهێنی کورت و خولاسەم کردەوە ئەگینا زۆر بەرینتر لەوەیە کە نووسیومە
خوێنەری هێژا ، ئەو فایلەی خوارەوە کە بە شێوەی pdf دانرواە نووسینێکی هاوڕێ ئەنوەر کۆهەنساڵ تێکۆشەری دێمۆکراتە کە بەسەرهاتێکی تەواو واقیعیانەی ١٦ مانگ زیندانی ئەو هاوڕێیە و ٣ هاوڕێی دیکە کەلە ئاوریلی ١٩٨٧ لە سنووری سێرۆی برادۆستی ئۆرمیە و لە کاتی ئەرکی حیزبی دا کەوتوونەتە نێو داوی هێزەکانی ئەرتەشی تورکیە و دەستگیرکراون.
نووسینی کۆمەڵێک بوویەری ژیانی هاوڕێم کاک ئەنوەر کۆهەنساڵ تێکۆشەری دێرینی دێمۆکراتە و منیش وەک هاوڕێ وهاوخەباتی کاک ئەنوەر کە نووسینەکەم خوێندەوە پێم حەیف بوو نەخرێتەوە نێو ئارشیوی ماڵپەڕێ پێشمەرگەکانەوە. بۆیە هاتم بە پی دی ئێف خستمە سەر ماڵپەڕ تا خوێنەران بتوانن بیخوێننەوە و .چێژی لێ وەرگرن.
دیمەنی خۆپشاندەران لە شەقامی شارەکانی ئێران لەو چەندساڵەی ڕابردوو و ئێستا بە دژی دەسەڵاتی رێژیمی ئاخوندی ساڵانی ١٣٥٦ و ١٣٥٧ (١٩٧٩ ١٩٧٨ ) دێنێتە بەر چاومان ، بە ڵام بە چەند جیاوازییەک کە بریتین لە:
بەهاری ساڵی ١٣٦٨ هەتاوی بوو، جارێ هێزی پێشمەرمەرگەی کوردستان لە بنکە سابیتەکانی خۆیان بەرەو ناوچە و حەوزەیی کار و تێکۆشانیان حەرەکەتیان نەکرد بوو. بنکەی هێزی ئاگری و .مەڵبەندی شیمالی کوردستانی حیزب لە گوندی ” بێشێ ” ی بناری چیایی حەسەن بەگ سەر بە قەزایی سۆران پارێزگای هەولێر بوو.
٢٢ی پووشپەڕی ١٣٩٩، ٣١ ساڵەی تیرۆری د.قاسملووی ڕێبەر خەریکە لێمان نزیک دەبێتەوە. ئەم ساڵ لە کاتێکدا یادی خەساری گەورەی لە دەستدانی د.قاسملوو دەکەینەوە کە بەرەو ٧٥ ساڵەی .دامەزرانی حیزبی دیموکراتی کوردستان دەچین.
لە کاتی دیاریکراو دا من و محمد ساڵح و فەیسەڵ گەیشتینەوە بنکەی قەرەغان زۆر خۆش چاک کرابوو، جاران ٢ ژووی خەوی گەورە هەبوو لەگەل ئاشپەزخانە و حەمام و … . بەڵام ئەو ساڵە زۆر جوان دروست کرابوو و ٣ ژووری خەو و ئاشپەزخانە و حەمامی باش هەبوو.
سوپاس هاوڕێ ڕەحمان نەقشی، دەمێک ساڵە ئاگام لە خەبات و جیدیەت و تێکۆشانی ئەو مرۆڤە خۆ نەویستەیە. ئەو ئاگاداریەشم دەگەڕێتەوە بۆ ئەو کاتەی کە کاک ڕەحمان، ساڵانێک لە دەفتەری نوێنەرایەتیی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران لە پاریس کاری ڕاگەیاندنی فەرمی حیزبی دەکرد و دەمزانی کە بەڕێزیان یەکێك لە تێکۆشەرە ماندووەکانی ئەوکات و ئێستای حیزبن.
مدتی است که یک سری از فعالان ترک که توهمات پانترکیسم را در سر میپرورانند به حزب دمکرات کردستان ایران و رهبری این حزب حمله میکنند و خواسته یا ناخواسته با همان ادبیات جمهوری اسلامی و همتایش رژیم فاشیستی کمالیستی ترکیە تهدید به نسل کشی کردها نمودە
بەشی یەکەم
دوای عەمەڵیاتی بەرەتیشک کە گەڕاینەوە سنوور و ماوەیەک لای هێز و مەڵبەند ماینەوە و ئێمە وەک تیمی تەشکیلاتی(محمد ساڵح قادری ، فەیسەل مەزیدی و من) دەبا بچێنەوە داخیل و خەریکی کار و ئەرکی خۆمان بین،
بەشی چوارەم
کە گەیشتینەوە نێو گوندی گیزک جارێ ڕۆژ ئاوا نەببوو و تەنیا سێبەر گەلیی دێلەزیی گرتبوو. لەگەل وارید بوونی ئێمە ماشێنێکی سەوزە فرۆشی تورک هاتە نێو گوند و (وابزانم) بەستەنیشی هێنابوو بۆ فرۆشتن لەو گوندانە. بە بڵیندگۆ بانگی دەکرد تا خەڵک بێن و بیکڕن!
پێشکەشە بە چلەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی رادیۆی دەنگی کوردستان
(جۆزەردانی ١٣٦٥نووسراوە، چەند ساڵێک دواتر کۆڕی هونەریی حیزب کردی بە سروود و لە ئەرشیڤی ڕادیۆ ئەو سروودە هەیە.)
اخیرا ضیا صدرالاشرافی، فعال سیاسی ترک با انتشار مطلبی تحت عنوان “هشدار بە حزب حدکا و اندیشمندان کرد” سخنانی در رابطە با تاریخچە و سیاستهای حزب دمکرات و جغرافیای سیاسی و انسانی کوردستان بیان نمودەاند کە مصداق کامل تجاهل العارفین بودە و از یک انسان تحصیلکردە و آگاه بە مسائل ایران و کوردستان بعید بە نظر میرسد.
پێشمەرگەکان: خوێنەری بەڕێز ، ئەوەی لە بەردەستتاندایە بەرهەمێکی ئەدەبیی خەباتکارێکە کە جگەلە ئەرکی پێشمەرگایەتی و ڕێکخستنی خەڵک و ئۆرگانە حیزبییەکانی، تەنانەت لە دژراورترین هەلومەرجەکانی شۆڕش و خەباتی شاخ و شار دا لە نووسینی بابەتی سیاسی، کۆمەڵایەتی ، ئەدەبی و زمانەوانی غافڵ نەبووە و
سەرەتای خەرمانانی ١٣٦٨لە ماوەی چەند ڕۆژێك دا دەورێکمان لە شپیران دا و کۆمەڵێک ئەندام و دڵسۆزی حیزبیمان بە سەرکردەوە و زانیاریی پێویست و بە کەلک مان لە سەر ناوچە و هێزەکانی دوژمن کۆکردەوە و کاک سلێمان کەلەشی بە پەیامێک لە ڕێگای ڕادیۆ دەنگی کوردستانی ئێرانەوە ئاگاداری کردین کە ئەوە حەرەکەتمان کرد بۆ لای ئێوە.
ئێمەش بۆ ئامادە کردنی تەداروکاتێکی باش بۆ پێشمەرگەکان، لە چەند ڕێگاوە دۆستان و دڵسۆزانی حیزبیمان مەئموور کرد و ئەوانیش وەک هەمیشە زۆر بە باشی ئەرکەکەیان جێ بە جێ کرد و خواردن و میوەیەکی باشیان بۆ هێناینە ئەو شوێنەی کە دیاریمان کردبوو.
شەوێکی تاریک و شوێنێکی هەتا بڵێی حاستەم کە دەبا یەک بگرینەوە. کێلی دەستمال کە دەکەوێتەوە نێو کەوشەنی گوندەکانی : کەریکان، کەڵەڕەشی سەرێ و خوارێ. جێگایەک کە تەنانەت بەڕۆژ ئینسان بە ڕاحەتی ناتوانی یەکتری بدۆزێتەوە. وەک شارێکی گەورە و بەرین وایە، هەموو بەرد و شاخەکانی وەک یەک وان، کەسێک زۆر شارەزای نەبێ زۆر جار تووشی بۆمبەست دەبێ، یان نازانێ بەرەو کوێ دەچێ. ئەگەر کەمێک تاریفی خۆم بکەم و شوکور شاهیدێکیشم کاک محمد ساڵح قادری لە ژیان د اماوە و داخی گران کاک فەیسەڵ مەزیدی گیانی لە پێناو ڕزگاریی نەتەوەکەی دا بەخشیوە، یادی بەخێر، زۆر بە دیقەتەوە توانیم هاوڕێیان بدۆزمەوە کە کاتێک گەیشتینەوە لایان هەم ماندوو بوون هەم خواردنیان لا نەبوو، یان شتێکی ئەوتۆیان پێ نەمابوو . بۆیە لەگەل چەند هاوڕێیەک ٢ ئەسپ مان برد و بەشێک لەو خواردن و میوەیەمان هێنا و بۆ جاری دووهەمیش دیسان هەر چووین هێنامان.
ئەو شەوەمان کردە ڕۆژ . ئەوەش بڵێم کێلی دەستماڵ لە هەموو فەسڵەکان دا هەر ساردە ، بەڵام پێشمەرگەکان کیسەخەویان هێنابوو و ئەوەی کیسەخەوی نەبوو تیمە ٣ کەسییەکەی ئێمە بوو. ئێوارە داهات و بە پێی بەرنامەی پێشووی هێز و مەڵبەند دەبا بڕۆینەوە گوندی کەریکان. تیمێک لە پێشمەرگەکان وەک تیمی پێشڕەو لە پێش هێزەوە دەچوون و ئێمەش بە فاسیلەیەکی چەند کیلۆمێتری بە دووی ئەوان دا دەچووین. کاتێک گەیشتینەوە نیزیک گوند جارێ ڕووناک بوو و دەبا تیمی پێشڕەو بگاتە نێو دێ و کۆنتڕۆڵی ڕێگای پایەگاکە و ڕێگای ئەسڵی بۆ نێو دێ بکا ، جا هێزەکەش بگاتە نێو گوند ئەگەر لە بیرم بێ بەرپرسی ئەو تیمە کاک محمد حەقدار فەرماندەری پەلی ٣٢ بوو. پێشمەرگەکانی پێشڕەو گەیشتنەوە نێو دێ و دوای چەند دەقیقەیەک بە بێسیم گوتیان ئەوە لە ماشێنێکی شەخسی دا فەرماندەری پایەگا و ٢ سەربازمان بە چەکەوە و بە بێ تەقە دەستگیر کرد. خەبەرێكی خۆش بوو . زوو ئێمەش چووینە نێو دێ و پێشمەرگەکان دابەشی نێو ماڵان بوون و کەمینیان لە سەر ڕێگای پایەگا و جادەی ئەسڵێ دانا . فەرماندەری پایەگای کەریکان ستوانێک بوو بە ناوی غلامرضا پارسا .
ئێمە وەک تیمی تەشکیلاتی بە پێچەوانەی جاران کە تیمێکی بچووکی ٣ کەسی بووین و سەردانی دۆستان و ئەندامانی حیزب هیندە هاسان نەبوو، ئەو شەوە هێزی ئاگریمان لە پشت بوو کە هەرکام لە کادر و پێشمەرگەکانی ئەو هێز ەبەناوبانگەی حیزب خۆی قارەمانی دەیان داستانی مێرخاسی بوو، بۆیە بە بێ ترس و نیگەرانی خەریکی کاری خۆمان بووین تا نیزیک سەعاتی ١ی شەو. لە خوارەوەی گوند هەموو هاوڕێیان یەکیان گرتەوە و کاک سەید ڕەسووڵ و کاک محمد ساڵح بانگی من و فەیسەڵ مەزیدی یان کرد و گوتیان ئەوە فەرماندەری پایەگاکە کارمان پێ یە و جارێ ئازادی ناکەین، بەڵام ئەو دوو سەربازە قسەمان لەگەل کردووە و ئازادیان دەکەین، ئێوە لەگەل چەند پێشمەرگە لێرە سەربازەکان لای خۆتان ڕادەگرن تا ئێمە دوور دەکەوینەوە و جا ئێوەش ئەوان بنێرنەوە لای پایەگاکەیان و وەرن بگەنە ئێمە. مەسیرەکەمان دەزانی بۆ ڕۆژی دوای لە کوێ دەمێةینەوە و بێسیمێکیش لەلامان بوو بەردەوام پەیوەندیمان هەبوو. ئەوە بوو دوای نیزیک ٤٠ دەقەیەک کە هێز ڕۆیشتبوو، ئێمەش سەربازەکانمان ئازاد کرد و هیندێک ڕاوەستاین تا لێمان دوور کەوتنەوە و بە سەریعی کەوتینە ڕێ بۆ لای هاوڕێیان.
ئەوەی لە بیرم بێ پێشمەرگەکان حاجی خەرەگۆشی و لوقمان فۆلادی بوون (ڕووحیان شاد) و ئەوانی دیکە بەڕاستی لە بیرم نین کە ٢ کەسی دیکەش بوون. نیزیک سەعات ٣ بوو گەیشتینەوە هاوڕێیان و بەرەو خوەشیلان دەچووین کە دەبێتە کەوشەنی گوندی گیزک.
((با قسەی خۆشیش ون نەبێ. هەموومان زۆر ماندوو بووین. لە جێگایەک دانیشتین و سیگارێک مان کێشا و گەیشتینەوە دەروای گەلی پیران کە ئاوەکە زۆر نیە، بەڵام هەم خوڕە و هەم هیندێک جێگا گۆمی بچووکی هەیە. ڕێگای کاروانچیەکان بوو و خۆڵ تا نیزیک ئەژنۆمان بوو. هاوڕێیان هەموویان پەڕینەوە و من لەگەل کاک دوکتۆر شوان (صالح سنجاری) خەڵکی شنگال و دوکتۆری ئێمە بوو ، مامەوە کە زۆر ماندوو ببوو و هەر دەیپرسی: کاووس گەلەکا مایە بۆ جهێ مانێ؟ منیش هەر دەمگوت: هیندەی نەماوە و دەگەینێ. دوکتۆر لە پێشمەرگە و دوکتۆرەکانی شۆڕشی ئەیلوول بوو و دواتریش کە هاتبووە لای حیزب و دەیان کادر و پێشمەرگە و خەڵکی هەژاری دەڤەری لە مردن ڕزگار کردبوو. مرۆڤێکی خەباتکار و پسپۆر لە پزیشکی دا کە ئەوکات نیعمەتێک و فریادڕەسێک بوو بۆ ئێمە. بەخۆشی یەوە ئێستا ئەویش لە دانمارک دەژی و تەندروستی و ژیانی زۆر باشە.
من بازم دا و پەڕیمەوە. دوکتۆر کەمێک کێشەی چاوی هەبوو لە شەو دا، گوتی ئاوەکە نابینم ، ئەزێ خوە باڤێژم! گوتم : دوکتۆر وەرە لێرە کورتە هەر لە جێی خۆت بازدە و ناکەویتە ناو ئاو. بە قسەی کردم و بە قەولی خۆی ، خوە هاڤێت، ڕاست هەتا کەمەر کەوتە نێو گۆمە ئاوەکەوە. یەک جێ چینێک جنێوی پێدام و گوتی: نەمرۆف وەلاهی تە هەرب قسەتی ئەز ئێخستمە ئاڤێ. خواش دەزانێ ڕاستی دەکرد و فێڵم لێ کرد. دوای ئەوە ئیدی هەر یەکجار ماندوو بوو بەو پانتۆڵە تەڕە و بە ناو خۆلی ڕێگاکە دا ببووە سواغ. ناچار بووم تفەنگەکەیم هەڵگرت و گەیشتینەوە هاوڕێیان و گوتی: کاووس خستمیە نێو ئاو. تا چەند ساڵ دواتریش هەموو جارێ دوکتۆر باسی دەکرد و ڕیزە جنێوێکیشی بۆ دەناردم کە مافی خۆی بوو)).
گەیشتینەوە خوەشێلان و ئەو ڕۆژە لەوێ ماینەوە تا ئێوارێ. سێبەر داگەڕان و ئێمە حەرەکەتمان کرد بۆ نێو گوندی گیزک. ڕێگاکە زۆر هەڵدێر و سەختە. هەمووی دار و بەرد و گوێنی و هەڵدێر. یەکێك لە ئەسپەکان کە هیندێک فیشەکی زیایدی و کتری ڕەشە بەناوبانگەکەی لکی ٢ و شتی وای لە سەر پشت بوو. لە بیرم نیە کە لوقمان سواری ببوو یان نە، بەڵام لە هەڵدێری پشتی گوند دا ئەسپەکە هەڵدێرا و لوقمان کەوتە نێو دەست و پێی ئەسپەلە و سەری شکا و زۆر بریندار بوو ، بارەکەی هەڵوەشایەوە. لەوکاتی دا کە ئێمە خەمی لوقمان مان بوو کاک بەهرام ئازاد فەر (ڕووحی شاد) بانگی دەکرد: کتری هیچی لێ نەهاتووە؟ کتری ماوە؟ ئەو قسەیەش تا کاک بەهرام لە ژیان دابوو و هەتا ئێستاش وەک یاد کردنەوەیەکی ئەو مرۆڤە خەباتکار و زانایە هەر لە لامان ماوەتەوە. کاک بەهرام عاشقی چای و سیگار بوو یادی بەخێر.
درێژەی هەیە…..
ساڵی ١٣٦٦ی هەتاوی بنکەی هێزی ئاگری تازە لە گوندی کاولانی گەلی بەردەڕەش ڕا نەقڵی چیای قەرەغان کرابوو.
هەموو حیزب و رێکخراوێک بەرنامە و ئەساسنامەی خۆی هەیە ، وەک میکانیزمی پەیوەندیی بەینی ئەندام و ئۆرگانەکانی ئەو ڕێکخراوە بۆ خەبات و تێکۆشانی سیاسیی خۆی. هەروەها ئائینامەکانی .کاریی ڕێکخراوەکەش بۆ شێوەی کار و دابەش کردنی ئەرک و سەلاحیەتەکان هەیە
بەهۆی ئەوەی گوندی بێردووک دەروازەی چەندین گوندە و شوێنێکی مەحدوودی تەنگە وەک دەراوی دوو چۆم، کەمێک درەنگ بەرەو نێو دێ چووین. Continue reading
ئەوەبوو دوای نیزیک بە ١٠ ڕۆژ مانەوە لە سنوور، بڕیارماندا جەولەیەکی تەشکیلاتیی ناوچەی سۆما بکەین. هەر وەک گوتم فەرهاد کەمێك نەخۆش بوو و کاک نایب مەشایخی داوای لێکرد ئەو نەیە بۆ ئەو جەولەیە و لە لای خزم و دۆستان بۆ ماوەیەک ئیستراحەت بکا و کاک فەرهادیش بە نابەدڵی قەبووڵی کرد و ڕۆی بۆ ئەو جێگایەی کە دەبا بۆی بچێ تا ئیستراحەت بکا.
بە درێژایی مێژووی خەباتی ڕزگاریخوازانەی نەتەوەكەمان زۆرن ئەو شۆرەسوار و قارمانانەی نەتەوەكەمان كە ژیان وبە سەرهات و لەخۆبردوویی و فیداكارییەكانیان لە ڕەوتی خەباتی پڕ لە هەوراز و نشێوی بزاڤی ئازادیخوازی نەتەوەكەماندا، بوونەتە بە سەرمەشق و ئۆلگوو بۆ نەسڵەكانی ئەمرۆ و داهاتووی كوردستان و گەل شانازیان پێوە دەكات.
لە پێناسە کردنی حیزب بە شێوەیەکی سادە دەڵێین : حیزب بریتییە لە کۆمەڵە کەسانێک کە لە دەوری یەکتر کۆ دەبنەوە بە مەبەستی خەبات کردن و گەیشتن بە ئامانجێکی هاوبەش .
لەم وتارەدا هەوڵ دەدەین باس لە کۆمەڵێک پرس و کێشە بکەین کە لە ئاستی ناوچەیی و نێونەتەوەییدا هەن کە هاوکات لە پرسی کورد لە رۆژئاوای کوردستاندا
خۆیان دەردەخەن.
شکاندنی رێکۆردی شرینیی باقلاوا بە وەزنی ٧٢٤ کیلۆ گرەم لە جیهان دا ، لە لایەن ئەندامێکی یەکێتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی سوێد.
مرۆڤەکان جیاوازن و بە بیر و هزر و داهێنانی جیاواز ناو و ناوبانگی خۆیان لە بوارە جیاوازەکاندا تۆمار دەکەن
شەش ساڵ پێش، لە وتارێكی دوورو درێژدا لە سەرتوركیا بناخەكانی دەسەڵاتداری ئەم وڵاتەمان شیكردەوە كە ئاخۆ لە كوێیەوە ودێن چۆنییەتی وچۆنایەتی رووداوە مێژوویی وكۆمەڵایەتییەكان ئەم وڵاتە و هەروەها پێوەندییە نێو دەوڵەتییەكانمان شیكردەوە كە چلۆن كاریگەر بوون هەتا توركیا ئەم ساڵانە ببێتە رژێمێكی ئیسلامی –ناسیونالیزم لە ناوچە. Continue reading
Rapora kar û xebatên nûneritiya PENa kurd di kongireya 85 ya PEN International de ku rojên 30.10 heya 02.11.2019 li Manîla Fîlîpînê bi rêve çû.
“موحەمەدڕەزا ئەسکەندەری” کە هەرگیز لە بەرەی شۆڕشی کورد و کوردستاندا نەبینراوە و ناوی نەبیستراوە، لەپڕێک سەر هەڵدەدا و دەکەوێتە سەرەتاتکێ لە ژیانی حیزبە کوردیەکان و کەسایەتیە شۆڕشگێڕەکان !
٣١ی خاكهلێوهی ئهمساڵ ٤٠ ساڵ بهسهر پیلانێكدا رابرد كه بووه هۆی ههڵگیرسانی شهڕێكی خوێناوی له نهغهدهو، ڕووداوێكی زۆر تاڵی له پێوهندیی برایانهی نێوان ڕۆڵهكانی دوو گهلی كوردو ئازهری زمان لهو شارەی دا لـێكهوتهوه.
یەکەم : ئێستا مادام باسی بیرەوەری ڕابردوومان کرد ، ئەو ڕابردوانەش بەشێکن لە مێژووی جۆڵانەوەێ مللی دیموکراتیکی گەلی کورد ، حەق وایە چەن خاڵ لە بەرچاو بگرین ، ڕاستگۆی لە گێرانەوە ، واتە ڕووداوەکان چۆن بووە وەک خۆێ باسیکەم و چونم بەچاوی خۆم بینیووە باسی بکەم ، کە تا ئەوجێگایە شتەکانم لە بیرمابێ ئەو ئەمانەتداریە بە ئەستوو ئەگرم ، دووهەم :
هەر وەک پێشتر لە بەشی سێهەمدا باسم کرد دواێ شەڕی پشتی ٸاوای تەختە لە ( سەگان ) و بەسەختی بریندار بوونی کاک محمد فاتحی ،
سۆسیالیزمی دێمۆکراتیك بۆتە بە شێکی گرینگ لە ڕێبازی سیاسی و نەتەوەیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ، باسەکان و مامانجەکانی کورتەباس شتێك نین کە حیزب خۆیان لێ بەدوور بگرێ .
ماوەیەكە هێندێك کەس لە ڕوانگەی فەلسەفیانەوە، ئەولەویەتی کاریان بە قەولی خۆیان خوێنەوەی نوێ بە پێناسەیەکی ئەمڕۆی سەبارەت بە سیالیزمی دێمۆکراتیك چرکردۆتەوە و، بە کورتەباسیانەوە گرتووە و بەرنامەی گۆڕانکاریان خستۆتە سەرمێزی کارو چالاکیە روناکبیریەکانیان.
پێش ٸەوە درێژە بەم زنجیرە بیرەوەریانە بدەم و بچمەسەر بەشی سێهەم .
بەشی یەکەم و دووهەم
ژیانی پێشمەرگە بە تایبەت لە ڕۆژە سەختەکاندا ، تەواو ژیانیکی سەخت و زۆر دژوار بوو ، لە هەمانکاتدا پڕ لە فیداکاری ، لێوانلێو لە خۆنەویستی و ٸەمەگناسی لە پێناوی گەل و نیشتماندا بوو ، ڕۆژ و شەوی ژیانی پێشمەرگە خۆێ بیرەوەریە و پڕە لە فیداکاری و خۆنەویستی و قارەمانەتی . Continue reading
سوپای پاسداران وەک باسکی جورم و جینایەت لە پێناو مانەوەی دەسەڵاتی ڕەشی ئاخوندەکان لە ئێران کە هاوکات هۆکار و عامیلی ئاژاوە و گێرەشیوێنی لە هەموو ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و بگرە جیهانیشە
Sedema bingehîn a çêbûna pirsgirêk û arîşeyên navxwe ên Iranê, Rijîma Iranê ye. hejarî, Ihmal kirin û dûberekî xistin di navbera netewe yên cuda yên di nav axa Iranê de yek ji planên esasî yên Rijîmê ye jibo parastina desthelta xwe . Continue reading
بەداخەوە کاتژمێر پێنج وبیست خولەکی بەیانی ڕۆژی پێنچ شەممە ڕێکەوتی ۱ /۹/ ۱۳۹۷ هەتاوی بەرامبەر۲۲ /۱۱ / ۲۰۱۸ زایینی، کاک کەریم حەداد لە وڵاتی سوئێد کۆچی دوایی کرد.
هەموو هاوڕێیان و دۆستانمان ئاگادارن کە ٣ ڕۆژ پێش ئەندامی بنەماڵەکەمان سولحەددین برای ناجی فەقیپوور لە شاری ئۆرمیە بە هۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد
ئەردۆغان وەک کەسی هەرە بە” دەسەڵاتی” تورکیە لە ماوەی ١٦ ساڵی ڕابردوودا بەردەوام بیری لە بەدەست هێنانی هەموو کوردانی باکوور کردووە کە بەداخەوە بە هۆی سیاسەتی چەوت و ناجێگیری لایەنی باڵا دەستی نێو بزووتنەوەی کوردی ئەوبەشە لە کوردستان ، لە نیزیک بە تەواوی هەڵبژاردنەکانی پەرڵەمانیی تورکیە لە ماوەی ١٦ ساڵ دا حیزبەکەی ئەردۆغان و شەخسی خۆی یەکەم و لایەنی کوردی دووهەم بوون لە باکووری کوردستان کە ئەوەیان باسێکی دوور و درێژە و لێی دەرباس دەبم.
مرۆڤی شۆڕشگێر نابەزێ و تەسلیم نابێت و داکۆکی لە بیروباوەڕی سیاسی خۆیدەکات لە سەر بنەمایەك کە رێگاکانی گەیشتن بە ئامانجەکانی بەڕێگایەکی دروستدا ڕێکبخات و ئەو شۆڕشە خاوەش کە ڕێزدار حەسەن مەبەستیەتی بیکاتە بناخەی خەباتێکی جەماوەری