"an independent online kurdish website

دوای 53 ساڵ دیکتاتۆری و خوێن رشتن و ئازاری گەلی سوریە بە تایبەت نەتەوەی کورد، بەرەبەیانی ئەمڕۆ 2024/12/08 دەستەی تەحریری شام و هێزەکانی دیکەی دژبەری حکومەتی بەشار ئەسەد کە زۆرتر لایەنگری تورکیەن، چوونە نێو دیمەشقی پایتەختی سووریا و کەوتنی حکومەتەکەی بەشار ئەسەدیان راگەیاند.

باوکی بەشار ئەسەد (حافز ئەسەد) لە ساڵی 1971ـەوە دەسەڵاتی گرتبووە دەست و لەدوای مردنی لە ساڵی 2000، بەشار ئەسەدی کوڕی دەسەڵاتی لە باوکی وەرگرت تاوەکو ئەمڕۆ یەکشەممە، 8ـی دیسێمبەر کۆتایی بە دەسەڵاتی خۆی و بنەماڵەکەی هات.

ئێستا دەبێ چاوەڕوان بین بزانین، ئەم هێزە ئیسلامیە تووندرەوانە، چۆن لە گەڵ کورد و عەڕەب و نەتەوەکانی تر هەلسووکەوت دەکەن و نابن بۆ کۆماری ئیسلامی کە گەلانی ئێرانیان تووشی بەدبەختی و چارەرەشی کرد.

هیوادارین سوریەکان و کوردەکان لە بەدبەختی و شەڕ بۆ هەمیشە ماڵئاوایی بکەن و ئێمە وەک کوردکانی رۆژهەڵات چاوەڕوانی روخانی کۆماری ئاخوندی دەکەین کە ئێستا قاچ قولەکانیان پەڕاندووە.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی