"an independent online kurdish website

ئالفرێد نوبێل لە ٢١/١٠/١٨٣٣ لە شاری ستۆکهۆڵم، پایتەختی وڵاتی سوید لە ناو بنەماڵەیەکی ئەندازیاری لە دایک بووە. ئەو بۆ خۆی ئەندازیاری کیمیا و داهێنەر بووە. بنەماڵەی نۆبێل لە ساڵی ١٨٩٥ کارگەی ئاسن و پۆڵایان کری،


کە پاشان کردیان بە کارگەیەکی گەورەی چەکسازی. ئالفرێد نۆبێل لە ساڵی ١٨٨٨ برایەکی بە ناوی ” لودڤیگ نۆبێل” مرد. رؤژنامەی فرانسی نووسی بووی کە بازرگانی مەرگ و مردن کۆچی دوایی کردووە. کاتێک کە ” ئالفرێد نۆبێل” ئەوەی دەخوێنیتەوە زۆر نارەحەت دەبێت و کاریگەری دەکاتە سەر دڵ و دەروونی.  ئەو بیری لەوەی کردەووە کە ئاخۆ دوایی مردنی چۆن لە سەری دەنووسن و چۆن یادی دەکەن. ئەو وەسیەتنامەی خۆی گۆری و بریاریدا کە لە بارەی ئاشتیدا چالاک بێت. لە وەسیەتنامەی خۆیدا نووسی کە سامانی ئەو بۆ خەڵاتدانی مرۆڤایەتی و ئاشتی تەرخان بکرێت. سامانەکەی تەرخان کرد بۆ پێنج خەڵات، وەک خەڵاتی فیزیا، خەڵاتی کیمیا، خەڵاتی دەرمان و پزیشکی، خەڵاتی وێژەی و ئەدەبیات، خەڵاتی ئاشتی. لەو پێچ خەڵاتەی کە سامانی خۆی بۆ تەرخان کرد بوون،  چواریان لە وڵاتی سوید لە  ١٠ی مانگی دێسامبر دەدرێن بە براوەکان لەو رۆژەیدا کە ئالفریذ نۆبێل کۆچی دوایی کردووە. هەروەها  خەڵاتی ئاشتی لە شاری ئۆسڵۆی پایتەختی وڵاتی نۆرویژ دەدرێت بە براوەکان. ئەو خەڵاتە دەدرێت بەو کەسانە و رێکخراوانە کە بۆ ئاشی چالاکن.

ئالفرێد نۆبێل لە ١٠ی مانگی دێسامبری ١٨٩٦ لە ڤێلاکەی خۆیدا لە شاری سانرێمۆی وڵاتی ئیتالیا کۆچی دوایی کرد.

براوەی خەڵاتی ئاشتی لە لایەن کۆمیتەی خەڵاتی ئاشتی لە شاری ئۆسڵۆیە لە مانگی ١١ی ئۆکتۆبەر ئاشکرا دەکرێت. هەورەها رێورەسمی پێشکەش کردنی خەڵاتەکەش لە ١٠ مانگی دێسامبر لەو رۆژەیدا کە ئالفرێد نۆبێل کۆچی دوایی کردووە بەڕێوە دەچیت. یەکەمجار خەڵاتی ئاشتی لە ساڵی ١٩٠١ درا بە هێنریک دونانت خەڵکی سویسرا و فرێد ریک پاسی خەڵکی فرانسە. هەتا ئێستا ١٣٤ خەڵاتی ئاشتی دراون. خەڵاتی ئاشتی دراوە بە ١٠٧ کەسیاتی و ٢٤ رێکخراوی مرۆڤی.

براوەی خەڵاتی ئاشتی ئەمساڵی ٢٠٢٤ رێکخراوی ژاپۆنی( نیهۆن هیدانکیۆی) یە. ئەم رێکخراوە لە ساڵی ١٩٥٦ دامەزراوە. رێکخراوەکە بۆ ئەو کەسانە دامەزراوە کە لە بۆمبی ئۆتۆمی هیرۆشیما و ناگاساکی رزگاریان بووە. بەڕێوەبەری ئەو رێکخراوە ناوی ” تۆشیوکی میماکی ” یە. ئەو یەكێکە لەو کەسانەی کە دوایی بە کار ‌هێنانی بۆمبی ئۆتۆمی لە لایەن ئەمریکاوە لە ساڵی ١٩٤٥ بۆ سەر شارەکانی هێرۆشیما و ناگاساکی ماوەتەوە. ئەمریکا بە بۆمبی ئۆتۆمی  ئەو دوو شارانەی لە کۆتایی شەری دووهەمی جیهانی لە ریکەوتی ٦ و ٩ ی مانگی ئاوگۆستی ١٩٤٥ بۆمباران کرد. بە هۆی ئەو بۆمبارانە نزیکەی ١٥٠٠٠٠یان ٢٤٦٠٠٠ کەس کوژران. هەروەها چەندین کەسی دانیشتوی ئەو دوو شارانە دەژین توشی نەخۆشی شێرپەنجە بوون یان منداڵەکانیان بە کەم ئەندامی لە دایک بوون. تۆشیوکی میماکی دەلێت هەرگیز بیری ئەوەم نەکردۆتەوە کە رێکخراوەکەمان خەڵاتی ئاشی وەرگری. ئەو رێکخراوە دژی بۆمبی ئۆتۆمەیە، دەڵێت دەبێ ئەو چەکە لە بنەرەترا بنبڕ بکرێت و نابێت هەرگیز بە کار بهێنرێت. رێورەسمی خەڵاتی ئاشتی لە ٩ ی مانگی دێسامبرەوە دەست پێدەکات و پێشکەش کردنی خەڵاتی ئاشتیش ١٠ی دێسامبرە.

تۆشیوکی میماکی بەڕێوەبەری رێکخراوی نیهۆن هیدانکیۆی

 میداڵیای خەڵاتی ئاشتی

 هەڵبژاردەی خەڵاتی ئاشتی ساڵی ٢٠٢٤ زۆر گرینگە و رێکخراوی ژاپۆنی (نیهۆن هیدانکیۆی) شایستەی ئەو خەڵاتەیە. ئەو رێکخراوە دژی دروست کردنی چەکی ئەتۆمی و بە کارهێنانیەتی. هەروەها دەیهەوێت کە ئەو وڵاتانەی چەکی ئەتۆمیان هەیە، لە بەینی بەرن. داوخوازی ئەوەشە کە هەموو وڵاتانی جیهان واژۆی دروست نەکردنی چەکی ئەتۆمی بکەن. نەهێشتنی چەکی ئەتۆمی مەترسی کۆمەڵکۆژی و

وێران کاری کەم دەکاتەوە.

عوسمان کەوکەبی شاد

شاری هامار وڵاتی نۆرویژ

ڕێکەوتی ١٥/١٠/٢٠٢٤

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی