زۆر بەداخەوە هاورێی بەرێزو کادری دڵسۆزو مانوو نەناسی حیزبەکەمان کاک عەلی جەهانبەخش بە هۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد. کاک عەلی چوار دەیەی تەمەنی بەوپەری دلسۆزی و ڕاستگۆیی بۆ رزگاریی نەتەوەکەی لە ریزەکانی حدکا دا خزمەتی کرد.

کاک عەلی جەهانبەخش، کادری حدکا، دوای ماوەیەک نەخۆشی ئەمڕۆ 2026/05/21 لە هەولێر کۆچی دوایی کرد و رێگای خەباتی بە هاوڕێیانی سپارد. کاک عەلی خەڵکی گردکشانەی پیرانشار بوو. من کاک عەلیم کاتێک ناسی کە لە دەورانی راهنمایی لە پادگانی جەڵدیان دەرسمان دەخوێند و دواتر لە پێشمەرگایەتی یەکترمان دیتەوە. بەداخەوە کە ئازادی رۆژهەڵات و روخانی کۆماری ئاخوندی نەدیت. لە ناخی دڵمەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس کاری دەکەم و روحی شاد بێ و ئاخرین خەمیان بێ.

کاک عەلی جەهانبەخش کادری بەوجی حیزبی دێموکرات چووە ڕیزی کاروانی شەهیدانەوە
1 جۆزەردان 2726
ناوەندی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بە داخ و کەسەرەوە شەهیدبوونی کاک عەلی جەهانبەخش کادری بەوەج و تێکۆشەری ناوەندی دارایی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە هۆی نەخۆشییەوە ڕادەگەینێ.
عەلی جەهانبەخش کوڕی محەممەدئەمین ساڵی ١٣٤٠ لە گردگشانەی پیرانشار لە دایک بوو. هەر لە گردگشانە چووەتە قوتابخانە و قۆناغی ناوەندی چووەتە پادگانی جڵدیان و هەر لەوێ قۆناغی ناوەندی تێپەر کردووە و بۆ قۆناغی دواناوەندی چووەتە پیرانشار و لەویش پۆلی یەکەمی دواناوەندی خوێندووە.
لە سالی ١٣٥٧دا پێوەندی بە تەشکیلاتی حیزبەوە دەگرێ و لە ساڵی ١٣٥٨ بە شێوەی ڕەسمی دەبێ بە پێشمەرگەی حیزب و چەکی شەرەف لە شان دەکات.
دوو ساڵ لە هێزی شەهید ئاوارە دەبێ و پاشان لە ساڵی ١٣٦٠ دەچێتە دەوری دەفتەری سیاسی و کاری شۆفیری دەکات و ساڵی ١٣٦٢ چووەتە هێزی هەژار لەم هێزە سازمان دەدرێ و ئەرکی سەرپەلی و پاشان سەردەستەیی و جێگرلکی دەگرێتە ئەستۆ.
ساڵی ١٣٦٤ دەچێتە هێزی قەندیل و لەوێ درێژە بە ئەرکی پێشمەرگایەتی دەدا و تا ساڵی ١٣٦٧ لەم هێزە دەبێتە بەرپرسی بەشی ماڵی و تەداروکاتی هێز.
لە ساڵی ١٣٦٧ تا ساڵی ١٣٧٣ لە پێوەندییەکانی سلێمانی دەبێ و پاشان لە کۆمیسیۆنی ماڵی ئەرکی بەڕێوە دەبات و لە زۆربەی بەشەکانی ئەم کومیسیۆنە ئەرک و بەرپرسایەتی لە ئەستۆ دەگرێ.
کاک عەلی لە ساڵی ١٣٦٤ دەبێ بە کادری دەرجە چواری حیزب و لە ساڵی ١٣٧٣ پلەی دەرجە سێ وەردەگری و لە ساڵی ١٣٨٢ لەسەر پیشنیاری ئۆرگانەکەی و بە پەسەندی دەفتەری سیاسی پلەی کادری دەرجە دووی پێ دەبەخشرێ .
حیزبی دێموکراتی کوردستان ئێران و ناوەندی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بۆ لەدەستدانی کادرێکی بەوەج و دڵسۆزی خۆی سەرەخۆشی لە هەموو کادر و پێشمەرگە و ئەندامان و لایەنگرانی حیزب و بە تایبەت بنەماڵەی بەڕێزی دەکات کە لەخۆبوردووانە و شۆڕشگێرانە لە ماوێ زیاتر لە چوار دەیە خەباتی کاک عەلی پشتیوان و هاندەری بوون.
هیوای سەبووری بۆ کەسوکار و هاوڕێیانی دەخوازین
ڕێگا و سەنگەری خەباتی پڕ ڕێبوار و هەمیشە ئاوەدان بێت
ناوەندی هێزی پێشمەرگەی کوردستان
٣١ی بانەمەری ١٤٠٥ی هەتاوی



