مارک کراڤێتس . وەرگێرانی :قادر وریا
بۆ چی ئەم بابەتەم بڵاو دەکەمەوە؟
ئەمشەو لە ڕێگەی پۆستێکی فەیسبووکی د.ئاسۆ حەسەنزادە، ئاگادار بووم کە مارک کراڤێتس، ڕۆژنامەنووسی بە ناوبانگی فەرانسەیی و دۆستی د.قاسملوو، ڕۆژی ٢٩ی ئۆکتۆبر(دوێنێ) کۆچی دوایی کرد. ئەم وتارەی خوارەوە لە نووسینە جوانەکانی ئەو ڕۆژنامەنووسەیە کە کاتی خۆی بە دوای تیرۆری د.قاسملوو لە ڕۆژنامەی ”لیبراسیۆن”دا بڵاوی کردبۆوە. ساڵی ١٩٩٩(١٣٧٨) لە ١٠ ساڵەی تیرۆری د.قاسملوودا، زیندەیاد کاک فەتاح کاویان لە سەر داوای من، ئەم نووسینەی لە ئینگلیزییەوە کرد بە فارسی. منیش لە فارسییەوە کردم بە کوردی. کوردی و فارسییەکەی ئەم وتارە لە ژمارە ٢٧٢ی ڕۆژنامەی کوردستاندا بڵاو بوونەتەوە. وەک یادکردنەوەیەک لەم دۆستە بەنرخەی بزووتنەوەی کورد و وەک وەفایەک بۆ خزمەتەکانی کراڤێتس بە پرسە رەواکەمان، هەر وەها بۆ ئەوەی نووسەران و توێژەرانی سەردەمی ئێستا دەستیان بە وەرگێڕاوی ئەم نووسینەی ڕابگا، پێم باش بوو بە بۆنەی کۆچی دوایی مارک کراڤێتس دووبارە بڵاوی بکەمەوە.
قادر وریا ٣٠/١٠/٢٠٢٢
عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو كه ١٣ی ژووئیه‌ی ١٩٨٩له ڤییه‌ن تیرۆر كرا ، هه‌م وه‌ك رێبه‌ری یه‌كێك له كۆنترین و ره‌سه‌نترین بزووتنه‌وه رزگاریخوازه‌كانی نه‌ته‌وه‌یی و هه‌م له باری سه‌رنجراكێشبوونی كه‌سایه‌تییه‌وه ، هه‌روه‌ها له باری ئیعتیبار و نفووری نێونه‌ته‌وه‌ییشه‌وه به‌و توانا و لێهاتوویی یه كه‌م وێنه‌یه ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین یێ وێنه‌یه‌ی له شیكردنه‌وه‌ی دابونه‌ریته‌كان و خه‌باتی گه‌لێكی هه‌زار ساڵه له توێی بایه‌خه‌كانی دوا ساڵه‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌م دا كه بریتین له : ئازادی ، دێمۆكراسی وئه‌نتێرناسیۆنالیزم ، پیاوێكی بێ هاوتا بوو . به‌ڵام بۆ خه‌ڵك [ی جیهان] ئه‌وه‌نده نه‌ناسرابوو و له‌وانه‌یه ژماره‌یه‌كی زۆر له ئینسانه‌كان ، له بوون و مه‌رگی ئه‌و هاوكات ئاگادار بن .
قاسملوو نه كاره‌كانی شاراوه بوون و نه ژیانێكی نهێنی و پڕره‌مز و رازی هه‌بوو . ئه‌و كه سكرتێری گشتیی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران و ئه‌گه‌ر پێویست بوایه سه‌ركرده‌یه‌كی شه‌ڕ و له‌مه‌ش زیاتر رێبه‌رێكی سیاسی بوو ، ئۆگری دیالۆگ و باس كردن و هه‌بوونی پێوه‌ندیی گه‌رم و گوڕ بوو . ئه‌و سه‌فیرێكی هه‌ڵسووڕ و به‌هه‌ست بوو بۆ بزووتنه‌وه‌كه‌ی و ، بۆ باشتر ناساندنی، سه‌فه‌ری بۆ سه‌رانسه‌ری جیهان ده‌كرد. به‌ڵام ژیان له نێو پێشمه‌رگه‌كان له خانوویه‌كی قوڕین ـ له قووڵایی دۆڵێك و له سنووره‌كانی نێوان ئێران و عێراقیدا زیاتر پێ خۆش بوو ـ ناوچه‌یه‌ك كه زوو زوو ناچار به گوێزه گوێز و گۆڕینی شوێنی ماڵ و بنكه‌كه‌ی ده‌بوو، به‌ڵام كتیبخانه‌كه‌ی هه‌میشه له گه‌ڵ بوو .
ئۆگر و ئه‌وینداری كتێب و شه‌ڕابی چاك بوو . دیاره زۆر به هاسانی ده‌یتوانی چاوپۆشی له دووهه‌میان بكا به‌ڵام له یه‌كه‌میان نا. هه‌روا كه زۆر به سانایی له سه‌ر مێزی خواردن له پاریس داده‌نیشت ، هه‌ر به‌و هاسانی یه‌ش ته‌نیایی و ژینی ساده‌ی له هه‌وای ساردی زستانه سه‌خته‌كانی چیاكان دا ته‌حه‌ممول ده‌كرد. له ته‌مه‌نی نزیك 60 ساڵی ـ له دیسامبری داهاتوو ده‌بوو به 59 ساڵ ـ سه‌فا و گه‌رم وگوڕی و خۆمانه بوونی ئینسانێكی وریای رۆژهه‌ڵاتی له گه‌ڵ دینامیزمی پیاوێكی لاو و ، وردبینیی ئه‌ندامێكی فه‌رهه‌نگستان ( كۆڕی زانیاری ) و زه‌وقی ئه‌ویندارێكی ژیان ئاوێته كردبوو. قاسملوو هه‌ر به‌و راده‌یه كه له سه‌ر بیروڕاكانی خۆی سوور بوو، ئه‌وه‌نده‌ش پیاوی مه‌یدانی كرده‌وه بوو. ئه‌و به هاسانی ده‌یتوانی توند و تیژیی پێویست بۆ خه‌باتێكی سیاسی ـ چه‌كدارانه له گه‌ڵ شك و گومانێكی سه‌رچاوه گرتوو له ژیانی زانستیی خۆی ئاوێته و یه‌كدیگر بكا .
قاسملوو له بواری ئابووریدا پله‌ی دوكتۆرای هه‌بوو ، ئۆگری مێژوو و ئه‌ده‌بیات بوو و به تایبه‌تی له شێعری كوردی ، فارسی و عه‌ره‌بی دا ، شاره‌زا بوو. جگه له‌مه‌ش به هاسانی وته‌كاتی ویكتۆر هۆگۆ ، بۆدلیر ، واڵت ویتمه‌ن یا تی . س . ئیلیۆتی به نموونه دێناوه . ئینسانێكی سه‌میمی ، بێ فیز و خۆشه‌ویست بوو و ئه‌وه‌نده‌ی به پاراوی و به هاسانی به شه‌ش حه‌وت زمان قسه‌ی ده‌كرد و ده‌ینووسی ، ئه‌وه‌نده‌ش كه‌یفی به نوكته و قسه‌ی خۆش ده‌هات . له گه‌ڵ هه‌ر كه‌س دوابا و هه‌ڵسوكه‌وتی هه‌با چ لایه‌نگرانی بزووتنه‌وه [ی ژێررێبه‌رایه‌تی]ی خۆی ، چ رووناكبیران ، دوكتوران ، وه‌زیران ، سه‌فیره گه‌وره‌كان و سیاسه‌تمه‌دارانی چه‌پ و راست، هه‌ستێكی وه‌ك یه‌كی تێدا پێك دێنان. هه‌موویان ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ماوه‌یه‌كی زۆر له‌وه پێشیش چاوپێكه‌وتن و وت‌ووێژیان له گه‌ڵ بووبێ، پێ له‌م راستییه ده‌نێن كه شه‌خسییه‌تی دوكتور قاسملوو كاری تێ كردوون و بۆ لای خۆی ڕایكێشاون . له‌م سه‌ده‌یه دا كه‌م كه‌س هه‌یه ئه‌و هه‌موو ئینسانه جۆراوجۆره له باره‌ی شه‌خسییه‌ته‌كه‌یه‌وه هاوده‌نگ بن .
قاسملوو ژیانی سیاسیی خۆی وه‌ك كۆمۆنیستێك و له حیزبی تووده‌ی ئێران‌دا ده‌ست پێ كرد و هه‌تا ئاستی رێبه‌رییش له‌م حیزبه‌دا چووه پێش . پاش پازده ساڵ گوتنه‌وه‌ی ده‌رسی ئابووری له [زانستگه‌ی] پراگ ، له ئوتی ١٩٦٨ له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ده‌خاڵه‌تی شووره‌وی له كاروباری چیكوسلۆواكی‌دا ، وازی له حیزبی كۆمۆنیست هێنا . ئه‌گه‌رچی بیرۆڕای تێكه‌ڵ به ده‌مارگرژی و دووگماتیكی ماركسیزمی وه‌لانا ، به‌ڵام قه‌ت حاشای له رابردووی خۆی نه‌كرد . به‌ڵكوو به هه‌ڵه‌كانی خۆیدا چۆوه و بۆ تێگه‌یشتنی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه كه له كوێ و كه‌نگێ دادپه‌روه‌ری له گه‌ڵ بێ‌عه‌داڵه‌تی و راستی له گه‌ل درۆ و ـ ته‌نانه‌ت له گه‌ڵ تیرۆر و وه‌حشه‌ت ـ دا ئاوێته‌ی یه‌ك بوون، هه‌لومه‌رج و بارودۆخه سیاسی یه جیاوازه‌كانی شی ده‌كرده‌وه و لێك ده‌دایه‌وه . ئه‌و به تایبه‌تی زیره‌كی و هه‌ستێكی ئه‌وتۆی هه‌بوو كه گیروگرفته‌كانی خه‌باتی سیاسی له كۆمه‌ڵێكی ” دواكه‌وتوو” دا به باشی تێ ده‌گه‌یشت ( بۆخۆی هه‌موو جارێ وشه‌ی دواكه‌وتووی به‌كار ده‌هێنا ). كۆمه‌ڵێك كه به هۆی نه‌بوونی هه‌رچه‌شنه پێوه‌ندیییه‌ك له گه‌ڵ دنیای ده‌ره‌وه‌دا و به هۆی بێ‌به‌شی له مافی بیروڕا ده‌ربڕین و بڕیاردان ، ته‌نانه‌ت له بواری ده‌ستراگه‌یشتن به فه‌رهه‌نگه‌كه‌ی خۆشی‌دا ، وه‌دوا كه‌وتوه . به‌ڵام ئه‌و ئاماده نه‌بوو ئه‌م دواكه‌وتوویییه بكا به بیانوویه‌كی ئیدئۆلۆژیكی به مه‌به‌ستی په‌نا بردن بۆ زێده‌رۆیی جۆراوجۆری وه‌ك بره‌و پێدانی توند و تیژی ته‌نیا له به‌ر نه‌فسی توند و تیژی ، بره‌و دان به په‌رستنی شه‌خسییه‌تی رێبه‌ر ( كیش شخصیت ) له رێكخراوه‌یه‌كی سیاسی‌دا، یان دیكتاتۆریی حیزبی سیاسی به سه‌ر گه‌لێك و هتد دا .
جگه له مه‌ش، له گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه‌دا نه‌بوو كه گرینگ نییه له پێوه‌ندییه گشتییه‌كان و له وتووێژ له گه‌ڵ راگه‌یه‌نه گشتییه‌كاندا ، به جۆرێك بدوێ ، به‌ڵام له مه‌یدانی كرده‌وه دا ئه‌و قسانه‌ی كردوونی له بیر خۆیانی به‌رێته‌وه .
شانازیی گه‌وره‌ی كه هیچ كات له دووپاتكردنه‌وه‌ی ماندوو نه‌ده‌بوو، ئەوە بوو كه ئه‌وه‌نده‌ی ده‌گونجێ ده‌بێ بایه‌خ و ئیده‌ئاله ئینسانی یه‌كان له تێكۆشان و كاروباری رۆژانه‌ی بزووتنه‌وه دا، ره‌نگدانه‌وه‌یان هه‌بێ. حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران هیچ كات له گه‌ڵ زیندانییە‌کان به خراپی ره‌فتاری نه‌كردوه. له پێوه‌ندی و هه‌ڵسوكه‌وت له گه‌ڵ خه‌ڵكدا په‌نای بۆ فشار و زۆره‌ملی نه‌بردوه. قه‌ت بارمته‌ی نه‌گرتوون، هیچ كات فڕۆكه‌ی نه‌ڕفاندوه یان له نێو ئوتوبووسێك ، بازاڕێك یان یه‌كێك له شاره‌كانی دوژمن‌دا بۆمبی نه‌ته‌قاندۆته‌وه. دیاره حیسێبی شوێن و ناوچه نیزامییە‌كان جوێ‌یه . قاسملوو ئه‌گه‌رچی ئینسانێكی بێ‌باك و نه‌ترس بوو، به‌ڵام له باری ئوسوولییه‌وه دژی تیرۆریزم بوو، ئه‌گه‌رچی ده‌یزانی ده‌بێ چ نرخێكی گران بابه‌تی هه‌ڵوێستێكی له‌م بابه‌ته ببژێرێ. هه‌ر بۆیه زۆر جار وێڕای ئیشاره كردن به‌م مه‌سه‌له‌یه ، زۆر به داخه‌وه ناره‌حه‌تی له‌وه ده‌رده‌بڕی كه راگه‌یه‌نه گشتییە‌كان گرینگییه‌كی ئه‌وتۆ به مه‌سه‌له‌ی كورده‌كان ناده‌ن . جارێك له جێیه‌ك نووسیبووی: تاقمێكی بچووك ده‌توانێ له رێگای بارمته گرتنه‌وه ، یان دانانه‌وه‌ی بۆمبێك ناوبانگێكی زۆر بۆ خۆی په‌یدا بكا، ئه‌وه‌ش له حاڵێك دایه كه بزووتنه‌وه رزگاریخوازه نه‌ته‌وه‌یییه‌كان كه په‌نا بۆ تیرۆریزم نابه‌ن، به ته‌واوی له بیر كراون .
نوامبری ١٩٧٩ ، هه‌ر له یه‌كه‌م رۆژی به بارمته گیرانی دیپلۆماته‌كان و كارمه‌ندانی سه‌فاره‌تی ئه‌مریكا له تاران‌دا ، ئه‌م كرده‌وه‌یه‌ی مه‌حكووم كرد. به بڕوای دوكتور قاسملوو، رزگاریی ئێران له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مریكا، یان ڕزگاربوونی دنیای سێهه‌م له زلهێزێكی ئیمپریالیستی، هه‌ر وه‌ك له به‌رنامه‌ی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران‌دا هاتوه، ئامانجی درێژخایه‌نی خه‌باتێكی سیاسییه كه ئازادی و دێمۆكراسیی بۆ هه‌مووان به دواوه‌یه.
به‌م حاڵه‌ش سه‌ره‌ڕای بوختانه‌كانی رێژیمی تاران، واشنگتۆن ئاوڕێكی له كێشه‌ی كورد نه‌دایه‌وه . ئه‌گه‌رچی دیپلۆماسیی ئه‌مریكا له شه‌ڕی كورده‌كان له گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی عێراق ( 1975-1961 ) چالاكانه وه‌خۆ كه‌وت، به‌و هۆ ستراتیژیكییانه‌ی كی سینجێر شییان ده‌كاته‌وه و له مێشكی خۆی دا به نیازخراپییه‌وه بیریان لێ ده‌كاته‌وه، ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا هیچ كارێكی به مه‌به‌ستی خزمه‌ت به‌م كێشه‌یه نه‌كرد. قاسملوو بۆخۆی هه‌تا مانگێك به‌ر له مردنی كه ڤیزای سه‌فه‌ر بۆ ئامریكای پێدرا، قه‌ت رێگای چوون بۆ ئه‌مریكای پێ نه‌درا. راست له رۆژه‌كانی به‌ر له سه‌فه‌ری ڤییه‌ن، خۆی بۆ سه‌فه‌ری ئه‌مریكا ئاماده ده‌كرد، وڵاتێك كه ئه‌و هیوادار بوو بۆ ناساندنی كێشه‌ی كورد زۆری هه‌وڵ تێدا بدا. ئه‌گه‌ر چی له سه‌ر ئاكامه سیاسییه‌كانی سه‌فه‌رێكی ئه‌وتۆ، زۆریش ناڕوون نه‌بوو .
ئه‌و چاك ده‌یزانی كه هاوپێوه‌ندی و هاوده‌ردیی به‌شێك له خوێنده‌وارانی جیهان له گه‌ڵ كێشه‌ی كورده‌كان ( نه‌ك هه‌ر له گه‌ڵ پێنج میلیۆن كوردی ئێران به‌ڵكوو له گه‌ڵ ٢٥میلیۆن كورد كه به سه‌ر چه‌ند وڵات‌دا ، دابه‌ش كراون) ئه‌گه‌رچی به‌ربه‌رینتریش بێ ، به هیچ جۆر ناتوانێ دیپلۆماسیی ده‌سه‌ڵاته گه‌وره‌كان و ته‌نانه‌ت دیپلۆماسییه ئورووپایییه‌كانیش به قازانجی كورد، ببزێوێ. چونكه هه‌ر له جێ دا ئه‌وان له بیری قازانجه‌كانی خۆیان دان .
ئه‌و به هۆی ئه‌و هه‌موو سه‌فه‌رانه‌ی به تایبه‌تی بۆ ئورووپا كردبوونی ، ئه‌م راستی یه‌ی بۆ ده‌ركه‌وتبوو. چونكه ئه‌گه‌رچی به گشتی رێزیان بۆ داده‌نا ، به‌و حاڵه‌ش زۆر به كه‌می له كۆڕ و كۆمه‌ڵه ره‌سمییه‌كاندا وه‌رده‌گیرا. له باشترین حاڵه‌تدا به كه‌لكوه‌رگرتن له دۆستایه‌تیی له مێژینه و پێوه‌ندیی [حیزبه‌كه‌ی] خۆی له گه‌ڵ ئه‌نتێرناسیۆنالی سۆسیالیست ، جاروبار ده‌یتوانی كه‌مێك یارمه‌تیی مرۆڤدۆستانه بۆ گه‌له‌كه‌ی وه‌ده‌ست بێنی یان له رێگای دوستێكییه‌وه ، گیروگرفتێك كه بۆ وی گرنگ بوو، چاره‌سه‌ر بكا. ژان فرانسوا دیناو، یه‌كێك له وه‌زیره‌كانی كابینه‌ی ژیسكاردێسته‌ن، به هه‌ستێكی تا راده‌یه‌ك دۆستانه‌وه باسی ئه‌وه‌ی ده‌كرد كه سه‌رده‌مێك دوكتور قاسملوو ئه‌وی خستۆته ژێر فشار، تا سه‌ره‌نجام توانیوێتی فه‌رهه‌نگێكی فه‌رانسه ـ كوردی كه له مێژ بوو چاوه‌ڕوانی چاپی دووباره بوو، سه‌ر له نوێ چاپ بكاته‌وه .
قاسملوو ئینسانێكی ریئالیست بوو. باش له بیرمه جارێكی گوتی له كۆتایی سه‌ده‌یه‌كدا كه هه‌وڵدانی نه‌ته‌وه جۆراوجۆره‌كان به مه‌به‌ستی سه‌قامگیر كردنی ناسیۆنالیزمێكی له‌رزۆك و ناقایم، له تایبه‌تمه‌ندییه به چاوه‌كانیه‌تی ” هه‌ر چه‌شنه هه‌وڵدانێك بۆ تێكدانی نه‌خشه‌ی جوغرافیا به‌و مه‌به‌سته كه ئیجازه به كورده‌كان بدرێ له سه‌ر وێرانه‌كانی سێ نه‌ته‌وه‌ی دیكه ، وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ پێك بێنن ” ناتوانێ شتێكی دڵخواز بێ . هه‌ر بۆیه خودموختاریی بۆ كوردستانی ئێران ده‌ویست نه‌ك سه‌ربه‌خۆیی بۆ كورده‌كان. به‌ڵام دوژمنه‌كانی له تاران پێیان وابوو ئه‌مه هه‌ر تاكتیكێكی فریو ده‌رانه‌یه ، تاكتیكێك كه به شێوه‌یه‌كی ناشیانه بۆ شاردنه‌وه‌ی بیرۆڕای جیاوازیخوازانه كه ناوێرێ ده‌ری ببڕێ و یه‌كه‌م هه‌نگاوه بۆ پێكهێنانی ” كوردستانی گه‌وره ” و یه‌كگرتوو كردنی كورده‌كانی ئێران ، عێراق ، توركیه و ته‌نانه‌ت كورده‌كانی سووریه و یه‌كیه‌تیی شووره‌وی، كه‌لكی لێ وه‌رده‌گرێ. له‌م باره‌وه ته‌نانه‌ت كه‌سێــكی نائاخوندی وه‌ك به‌نی سه‌دریــش له گه‌ل ئاخونده بنــیاتگه‌راكــان ته‌واو هاو بــیروڕا بوو .
ده‌ستووری كوشتنی قاسملوو، له ساڵی ١٩٧٩وه كه وه‌ك ته‌نیا كه‌سی غه‌یره ئاخوند بۆ مه‌جلیسی ”دامه‌زرێنه‌ران ” هه‌ڵبژێردرا و ، له به‌ر هۆی ئه‌منییه‌تی له چوون بۆ تاران خۆی پاراست، درا بوو. ئایه‌توڵڵا خومه‌ینی له وتووێژێكی ته‌له‌ویزیۆنی‌دا به ئاشكرا به داخبوونی خۆی له نه‌هاتنی ئه‌و ده‌ربڕی و گوتی : ” خۆزگه هاتبا . من وام دانا بوو ئه‌گه‌ر هاتبا لێره رامگرتبا ” .
سێزده‌هه‌می ژوئییه رۆژی جێژنی گه‌وره‌ی موسوڵمانان [ جێژنی قوربان ] بوو ، هه‌روه‌ها شیعه‌كانیش له‌م رۆژه‌دا ، رێزیان له چله‌مین رۆژی مه‌رگی خومه‌ینی ده‌گرت . داخوا ئه‌مه شتێكی به رێكه‌وت بوو؟ ئایا ئه‌و بكوژانه‌ی به‌رگی نوێنه‌رانی ئاشتییان كردبووه به‌ر و، له لایه‌ن هاشمیی ره‌فسه‌نجانییه‌وه مه‌ئمووریه‌تیان پێ‌درابوو و به پاسپۆرتی دیپلۆماتیكه‌وه كه ویلایه‌تی (وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ) ئیمزای كردبوون، له تارانه‌وه هاتبوون ، به ئه‌نقه‌ست له‌م رۆژه‌دا كه رۆژی تازیه‌باری بوو، فه‌رمانی كوشتن‌یان به‌جێ گه‌یاند ؟!
له ژماره ٢٧٢ی رۆژنامه‌ی ”كوردستان”، تایبه‌تی ١٠ ساله‌ی شه‌هید بوونی دوكتور قاسملوو هەر وەها لە کتێبی ”قاسملوو لە ڕێبازی دا زیندووە”دا(ساڵی ٢٠٠٥) بلاَو بۆته‌وه.