Hoppa till innehåll

 نـــــەورۆز، مەلا برایمی مەجید پور

  ســاڵی تـــازەیـــە نــەورۆزە هــاتـــەوە  

جێژنێکی کۆنی کوردە  بەخۆشی و بەهاتەوە   

ئێستا کە لە سەرساڵی تازەی کوردەواری نـیزیک دەبینەوەو کوردیش ناویان ناوە نەورۆز. جێی خۆیەتی لە بەر ئەوەی زۆربەی گەلی کوردستان بـاوەڕی ئایـینیان هەیە، پێمباشە ئەومەسەلە ڕون بێتەوە،تا چیترنەکرێتە دەستە چیلەی ئاگری کورد  سوتێنەرکە دوژمنان هەڵیان کردوە .لەسەر نەورۆز قسەی زۆر دەکوترێێ. یەک  دەیکاتە واجبی شەرعی ویەکیتردەڵێ دژی دینە! بەڵام ئەگەر بێدەمارگرژی باسی  بکەم دەڵێم: هیچ پێوەندی  بەدینەوە نیە. یەکەم ڕۆژی ساڵی نـوێیە. واتە زستان و سەرماو کڕێوەوگەردەلول دوایی پێدێی ، سروشت کراسە سپیەکەی دادەکەنێو  بە جـلو بـەرگی ئاڵاو واڵای ڕەنگاو ڕەنگ،خۆی دەڕازێنەتەوە. پـڕبە پێـسـتە ئەگەر  بڵێین جێژنی نەورۆزە. ئەوە بابەتێکی گشتیەو بـۆهەمــو ئەوانەیە نەورۆزدەگرن. بۆنەیەکی ئایینی  نیە. ئەوانەش کە دەڵێن دژی دینە زۆرتـر ئـەو وڵاتـە تونـدڕۆو خراپ حاڵیانـە شتی وادەڵێن مەودای ژیانەکە ئەوەندە تەنگەبەر دەکەنەوە کە جێێ خۆشیانی تێدا نابێتەوە. بەڕای من تەنیا وڵات یا کەسانـێک ئەوەی دەڵـێـن  چونکە نەورۆز بە ئی کوردان دەزانن و دەگەڵ هەمو شتێکی کوردیـش دژن، تـەنـانـەت دەگەڵ دێنەکەشی،هەربۆیە ئەوهەمو قیلوقالەیان بۆ سازکردوە. لێرەدا بە پێویستی  دەزانم ودوپاتی دەکەمەوە پێوەندی بەدینەوە نیە نە بەئەرینی و نەبەنەرێنی، هێچ بەڵگەیەکی خوایی وپەیامبەرییشی لە سەرنیە. بۆکوردجگە لەوەی جێژنی سەری  ساڵـە،جـێـژنـێکی نەتـەوەیـیـشـە. مـەسەلەکەش ئـەوەیە کوردان نەوەکانی کاوەی ئاسنگەرن.( کاوە ) بە دژی زوحاکی خوێنمژی کوردان کە بەسەرهاتەکەی زۆر کوتراوەو نوسراوە، ڕاپـەڕیـوە.ئـێستا ئەو بابەتە ڕاست بێی یان دروست کرابێێ،  کە ڕاستە، نمونەیەکە لە ڕاپەڕینو فیداکاری کوردان. بۆیە ڕودەکەمەمامۆستایانی  ئایینی کورد و دەڵێم : مامۆستایانی بەڕێـزلە هەر شـوێـنێکی ئـەوسەرزەویـە هەن ئەرکی ئایینیتانە  لەسەر مەسایلی دینی خاوەن نەزەر بنوهەست بە بەر پرسایەتی بکەن، ئەو ئەرکەی لە خواوە خراوەتە سەرشانتان،بەجێی بێنن. ئاخرخۆتان ناڵێن پەیامبەر (ص ) فـەرمـویـە :عـالـمـەکان میراتگری پەیامبەرانن. ئەگەروایە وەک ئەوان ڕاستیە  بە خەڵکی بڵێن،نەک لەبەر ئیمامێک یـان حیزبێک ، لـەبـەر خـوا. دنـیـا تـێـبگەێێنن کە دوژمنانی گەلەکەمـان بـە شکڵـو شێـوەی جـۆراو جۆرشەڕی مان ونەمـانـمـان دەگەڵ کـورد دەکەن. ئەـو دەوڵەتە داگیرکەرانە هەرچی بە ناوو قازانجی کورد بێی ، بە بـێـدیـنی ناو دەبەن. ئازادی ، کەڕامەتی ئینسانی ، مـافی مـرۆڤانەیان لێی غەسب کردوین وبەبیانوی دورلەواقعیەت وغەیرە مەنتیقی ناوی  دینیشیان لێناوەو ئازاروئەشکەنجەولە راستیدا قەڵا چۆمان دەکەن.واجبی شەرعی مامۆستایانی ڕاستەقینەی ئایینی ونەدۆڕاوو نـە فـرۆشاوی گەلـەکمانە کە بە هەمو هـێـزیـانەوە بەرەنگاری ئەو زاڵم و زۆردارو فـرتـو فـێـڵانـە بـبنەوە . ڕاستیەکان بخەنە ڕوو، مەیانشارنەوە، بەشیوەی دروست وئوسولی ڕێنوێنی گەلەکەمان بـن. لە کوتنی هەق و ڕاستی سڵ مەکەنەوە. دەگەڵ گەل یەک بـگرن وبـبنە دیوارێکی پۆڵایینوویارمەتی خواش لە بیرمەکەن.خواش فەرمویە {واعتصموبحبل أللە جمیعا  ولا تفڕقوا } هەموتان  دەست بە هەودای خوا بگـرنـو پـشتی یەکـتر بەر مـەدەن. چونکە ئـەگەر بـڵاو بیـن بێهێز دەبینودوژمن زەفەرمان پێدەبا. قەڵای بـرایـەتیمان دەڕوخێنێ.(خواش فەرمویە وازلە مشتومڕ بێنن، مـلمـلانەی نەرێنی لە ناوبەرن، کەلەبەرمەخەنە ماڵەکەتان چونکە لەوێڕا دوژمن زەبرتان لێدەوەشێنێ. ڕاستیەکان  مەگۆڕن شتی ناراستیان لە جێی دامەنێن.ئەوەی بەهەقی دەزانن حاشای لێمەکەن.  پێتان دەسپـێـرین  خوێنی یەکتر مـەڕێژن و بـراکانـتان بـەقسەی دوژمـن لە زێدی خۆیان مەتارێنن ودەریان مەکەن) مامـۆستایان دەبێی لە مەرگ نەتـرسێن چونکە مـەرگ تا خـوا نەینێرێ بەکەس نایە، ئەوەش کە لـەڕێگای نـیـشـتـمـانوگەلدا گیان دەبەخشێ شەهـیـدی ڕێگای خوایە. ڕێز لە ڕێبازی خۆتان بگرن وبۆ هـیچ کەس و مەبەستێک لــێی لامەدەن .باش بزانن تەنیا بەرپرسی خۆتـان نـیـن ، بەڵکو لـە بەرانبەر گەلەکەمان  لێتان دەپرسرێتەوە. ئەەوەی لـە مـن بـاشتر دەزانن. دەتوانن چاوی خەڵک ببەستن لە ڕێگا لایان بدەن بەڵام هـەمو کردەوەتان تەنانەت نـیـازی دڵـیشتان لەلای خـوا ڕونـو ئـاشکرایـە، هـیـچ شـتـێـک  لـە خـوا نـاشاردرێـتـەوە!

دیمـە سەرئەرکی حیزبـە کوردستانیەکان . مـن  پـێموایـە حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەبێی بەڕاگەێێندراوێکی هــاوبـەش پـیرۆزبـایی لـە گەلـو دۆستـانـیـان بکەنوخۆ لە ڕاگەیاندنی حیزبی بەتەنیا ببوێرن . ئەوە لە خۆیدا مستێکی تونـدە لـە دەمی  دوژمنان ونەیارانی گەلی ڕۆژهەڵاتی  دەدەن. کە بەردەوام بـە لەت بونــو  پرشو بڵاوی ئەو گەلە دڵخۆشن . ئەگەر سیـاسـەت ڕێگە لـەو یـەکگرتـنە دەگرێی با لەوخەتەی کە لـێـکمان دەکا لا بـدەیـن و لانـیکەم، داوا لـە گەل بکەینو بـڵـێـێـن نەورۆز جیژنێکی گەلی کوردەو قورغکراوی هـیـچ حیـزب و دەسەڵاتـێک نیە و ئەو منو تۆیەی  لێدەر هـاوێـن. بـاڕێگە بـدەیـن نـەورۆز نـیـشـان بـدا کە کورد لە مەسایلی گشتیو نەتەوەییدا یەک دەنگە وئەوەی دەبیسترێ دەنگی گەلـە وئیکەسیتر  نیە . حیزبەکانمان دەبێی لەو تێگەیشتبن ٤٥ ساڵە هەر من وتـۆ بوینـو دەسکەوتی داواکراومان نەبوە، با ئەوجارەیـان ئێمە بینو، بزانین بەروبوی ئەو ئێمەیە دەگەڵ  ئەو من وتۆیە کامەیان گرینگتروبە قازانجتردەبێی !! بارودۆخەکە زۆرهەستیارو ناسکومەترسیداریشە،بێگومان ئەگەربە پێوەری جارانی بپێوین بە ئاکامی داخواز ناگەین. با لە ناوخـۆ بـەرنامـەکە کوردیـوگشتی بـێـی وەک ئێستا کە خاکی پۆشان دروستیانکردوە. دیارە  حیزبەکانیش کاتێک لە ڕاگەیـێندراوە هاوبەشەکەدا ناویان هـەبـووئـیـترئـەوەبـەشداری ڕاستـیەو پـێویستی بە ناولێنان نیە.لە هەمانکات دا بە دۆستان دەڵێی : مێژوفیری کردوین هەڵەکان دوپات نەکەینەوە .بە دوژمن دەڵیین: دڵنیابە ئێمەی کورد بەهەر ڕێگایەکدا بڕۆین سەرئەنجام یەک دەگریـنـەوە. بـە دڵ تەنگیەوە دەـڵێم :حیزبەکانمان تـا ئـێـستا بـۆجارێـکـیش لـەو بـۆنانـەدا یەک گرتوو یەک هەڵوێست نەبونە وبگرە گەلیشیان لێک هـەڵاواردوە، ئـەوەش کـەلـە بەرێکە دوژمن هەرلەوێڕا زەفەری پێمان بردوە!! دڵنیام ئەوەی لە منباشتر دەزانن. بـەڵام هەرچی دەکەم ئەو گرێێ کوێرەم  بـۆ نـاکرێتەوە ،هـەمـو دەزانـیـنۆ دەیڵێینن چۆن دەکرێتەو ، کەچی نایکەینەوە؟! ئێستا کە ساڵ نوێی دەبێتەوە ، خەڵکەکەمان خاکی پۆشە وخوشکان ودایکان بە ئاڵاوواڵای جوان،وەک هەمیشە خۆیان دەڕازێننەوە،  کۆڕەکە ڕەنگین  دەکەن، یەکسانی خۆیـان نـوێ دەکـەنـەوە. با ئێمەش بە گۆرانی یەکمان گرتوە، نەورۆزەکە  گەرم و گوڕ بکەیـن ومـەسەلـەی ( کاوەو زوحاک ) زیـندو کەینەوە.هـیچ شتێک  نیە لەو ڕۆژگارە داوەک جێژنی یەکگرتوانە روحی  شەهیدانی پێ بحەسێتەوە.ئـەزمـونی ئەو سـاڵــو مانگ وڕوداوە سەختـو زۆرانـە، ئاهـو ناڵەی ئـەو دایکـە جـەرگ سـوتـاوانـە ، ئـارامی  ڕوحی ئـەو شەهـیدانە، لە سەرکەوتـن دایە وسەرکەوتنیش لە یەکگرتویی وهاوکاری دایە. ئەوهەموسەختی  و نـەهـامـەتیە  دەبـێی ئەوەی پێسەلماندبین کە ڕێگاکەمان سەخت ومەترسـیـدارە،  دوژمنەکانمان وەحـشی وجیـنایەتکارن،بۆبەرەنگاری ئەوکۆسپوتەگەرانە گیانی لە خـۆبـردوییو خۆ بـەخت کردن و قـوربـانی دانی لـەوە زیـاتـریـش دەوێێ. زامـنی کردنـەوەی ئـەوگـیـروگرفـتـو گرێێ پـوچکـانـە، لـە بــەرەکـەتی لـە خـۆ بـردوییو هەڵمەتوخۆڕاگری پـێشمەرگەو گەلەکەمان دایە.ئەو خۆڕاگریو نە بەزیەدوژمـنـی تـاسانـدوە ، هەرچی چەکی ڕێگە پێنەدراوی نێودەوڵەتیشە، لە سەرکوردی دەکار هـێـناوە ،کەچی پـێـشمەرگەو گەل  بەورەو ئـیـمانێکی بەهـێـزتـرلـە بـەرابەریـاندا ڕاوەستاوە وکۆڵی نەداوە.هەموی ئەوانەوزۆریتریش بە دوژمنان دەڵێن: رەفتاری  جینایەتکارانەی دوژمن وچەکو چۆلی وێرانکەرودروست کردنی جـاشو سیـخور وڕەوزە خوێنانی کوردی بەناو مـەڵا، هــیـچیـان نـەبـونـە  هـۆی بەزینو باشگەز بـونـەوەی کوردان. بـە پێچەوانـەوە ، بـونـە دەریــایــەک ڕقــوقـیـنـی خـرۆشاوی شۆڕشگێڕانەی گەل ،هەر ڕۆژە بە شێوەیەکی ژیرانە ومەدەنیانە، تاوێک بەناوی  شۆڕشی ژینا ودەمێک بەناوی  خەباتی خاکی پۆشان،دوژمنیان هەراسان کردوە،  ئاراوو قاراویان لیێ هـەڵگرتوە ولە مـردن نیزیکیان کردۆتەوە، چونکە ئاشکرایە ئەو گشتە خەیانەت و جینایەتە تەنیا بە ڕوخان و لە ناو بردنی ئەو ڕێژیمە نەبێی کۆتایی نایە.

         براتان مەلا برایمی مەجید پور ٢٥ ڕەشەمەی ٢٧٢٤ کوردی

  ٢٤ / ٣ / ٢٠٢٥ زایینی