وەک هەمووئاگادارن لە بواری پڕوپاگەندەدا شەڕێکی قـورس لـە نـێـوان ئـایـین و ئیدەدا هەیە کوردیشی تێوە گلاوە و زیانی زۆریشی لە گەیشتن بەئامانجی خەبـاتی نەتەوایەتی کورد گەیاندوە
هەربۆیە هاتمە سەرئەو بڕوایە لەو پـێـوەنـدیـەدا شتـێـك بنووسم وبڵێم: گەلی کورد بۆئیدە و ئایین خەبات ناکا، بەڵکوو خەباتەکەی بۆ ڕزگاری نیشتمان و ئازادی و سەربەخۆییە. بۆ وەرگرتنەوەی زێد و مافە داگیر کراوەکانە. شەڕی شیعە و سوننە، ئیسلام و مەسیحیەت و هـیترمان دیـون و دەشزانـین چەند زیانی قورسیان بە یەکتر گەیاندوە و بە سەدان هەزار قوربانیان لە ڕێدا داوە، بـەڵام مخابن کێشەکە ئەگەر قوڵتر نەبووبێ بە چارەسەر نەکراوی هـەروا مـاوە. گەلی کورد لە وڵاتی خۆیدا وەک بیگانە چاوی لێکراوە، کوردستان وڵاتە و بە دەسیسەی زلهێزان و داگیرکەران دابەشکراوە، کوردستـان مـڵکی کوردانـە دەستی بەسەر داگیراوە. بۆمان و بـونی خۆی ویـرای ڕەچاوکردنی هەموو ڕێکارەکان بۆ سوڵح و ئاشتی، بە جەبر شەڕی بەسەردا سەپاوە. ئـەو شێعرە چەند جوانە کە لە بارەی چەک هەڵگرتنی پێشمەرگە دا دەڵێ: چەک هەڵگری خاکێکم دوژمن لە سەری زاڵە
مـن بـومەتـە بـێگانە و بـێگانـەش خاوەن مـاڵە.
بەڵی ئەوەی ئێمە دەیکەین بەرگری لە مـافی ڕەوای خـۆمـانە، شەڕ ئەوەیە مافی خەڵکیتر داگیر بکەی. کوردستان هی هەموو کوردانە. هیچ ئیدە و ئایینێک بـۆی نیە بیکاتە قۆرغی خۆی و پاوانی بکا. هەر کەس وحیزب ودەسەڵاتێک خاوەنی هەر ئایین و ئیدەیەک بێ بیهەوێ زێدەکەمان داگیر بکا و ئـازادیمـان لێ قەدەغە بکا، داگیرکارە و دوژمنمانە. ئێمە دوژمنایەتیمان دەگەڵ داگیرکاران لە بەر ئەوە نیە فارس، تورک یان عەڕەبن، موسوڵمانن یان غەیرە مـوسوڵمـانـن، بەڵکو لەبەر ئەوەیە، زێـد و ئازادیـان لێ غـەسب کردوین. ئێمە مرۆڤ دۆستین هەقناسین، چەندەمان هەست و سۆز بۆ مافی خۆمان هەیە، ئەوەندە زیـاتـریـش ڕێـز لـە مافی کەسانیتر دەگرین. دوژمنان لەو مەسەلەش کـەڵکیـان وەرگرتـووە کە دەلـێـێ: (دار هۆرەی لە خۆی نە بێ ناقەڵەشێ) بێخەبـەرن داری کورد بە هـۆرەی خۆماڵیش چڕژی تێبوە بەڵام نـە قـەڵـەشاوە. هـێـنـدێک زۆڵـە کوردیـان لـێکردویـن بە جاش و سێخوڕ و هێندێکیشیان قەڵەم فرۆش کڕیون بە ناوی ڕیفۆڕم خواز و مەدەنیەت و چی وچی .ئەوانە لە دوژمنەکان خراپترن! چونکە ئەوەی بتوانێ خۆی بفرۆشی، فـرۆشتنی خەڵکیتـری بەلاوەهاسانە.
ئێمە دەگەڵ داگیرکەران لە شەڕێکی هەمەلایەنە وهەژدە عەیارداین دوژمنەکەمان ئەنواعی چەکی کوشندە و وێرانکەریان هەیە، لە باری یاسا و قانونی شەڕ و شتیوا بۆنی مرۆڤایەتیشیان نەکردوە، دەسوتێنن، دەڕوخێنن، دەکوژن، دەگرن و هیچ خەسڵەتێکی ئینسانیان تێدا نیە و دەعبایەکی دڕندەن، دووپشکن هەر دەزانن پێوە بدەن! ئێمەی زوڵم لێکراویش پێویستە بۆ بەرەنگاری ئەو گشتە مەترسیانە (٢) ڕێگا هەڵبژێرین. ( ١) مادی (٢ ) مەعنەوی. بەشی یەکەم سەرچاوە ئەسڵیەکەی گەلەکەمانە وئەو سەرچاوانەی کە شۆڕش پیوەندی دەگەڵیان هەیە و یارمەتی دەدەن. بۆ دابین کردنی ژیانی پێشمەرگە و دابین کردنی چەکوچۆڵ. بە کورتی بەشی یەکەم شۆڕشگێران دابینی دەکەن و پێی ڕادەگەن بە بێی ئەوەی بەستراوە بە هیچ دەسەڵات و حیزبێک بن. بەشی دوهەمی، ئەو ئێمان و ىڕوا پتەو و بێگەردەیە کە لە دەرونی شۆڕشگێڕاندا جێی گرتووە و ئەو بـەڵێنیە بە هـێزەیە نەسرەوتـن تـا سەرکەوتـن کە بە گەلەکەیان داوە. ئەو ئیرادە بە هـێزەی پێشمەرگەی کوردستان هەیەتی تا ئێستا دەگەڵ ئەو گشتە قوربانیە بە نرخانەی حیزبی دێمۆکڕاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان داویەتی، سەری بۆ دوژمن نەوی نەکردوە و سەنگەری بەرگری لە نیشتمان و گەلی چۆل نەکردوە و کۆڵی نەداوە. لـە سەر داوای رەوای سورە و لە هـیـچ حاڵەتێکدا دەستی لێی بەرنەداوە. ئێمە چونکە داواکەمان ڕەوایە بزانین و نەزانین هێزێکی مەعنەوی یارمەتیداوین بۆیە قـەت ورەمان نـەڕوخاوە. وەک ئـێـمەی مـوسوڵـمان دەڵێین خوامان لە گەڵە. بـۆیـە دەتوانین بـەو هـێـزە کەمە و بـەرەنگاری ئـەو هێزە زەبەلاحانە ببینەوە زۆر جاریش زەبری زۆر قورسمان لێداون. ئـامانجەکەمان هەم ڕونە هەم ڕەوایە بڕوامان هـەیە و ئیرادەمان وەک ئـاسن و پۆڵایە و دڵنیاین سەردەکەوین. یەکێک لە ئامرازە بە هێزەکانی سەرکەوتـن دەکار هـێـنـانی عەقڵ و زانست ومەنتیقە، کە بەخۆشیەوە ڕێبەر و گەلمان لەو بـوارەدا زۆریـان پێبڕاوە. حاشا لەوەش ناکرێ مرۆڤ نیە هەموو شتێک بزانێ و بتوانێ، بۆیە توشی هەڵەش دەبن، بۆ کەمتر تۆشبونی خەتا و هەڵە، دەبێ ڕاوێژ دەگەڵ لێزانان بکرێ خواش فەرمویە {وشاورهم فی الامر} دەبێ ئەوەش بزانین شەڕ دەگەڵ زاڵمان و داگیر کەران نـە خراپـە و نەتاوانـە، بـەڵکو تـەسلیم بـوونـ و وازهـێـنـان تـاوانی گـەورەیـە بکەرەکەشی سەرئەنجام سەر شۆڕو پـەشیمانە. لـەو پێوەندیە دا سوڕەی بەقەڕە ٢٥١ : (ئەگەر خوا هـێـنـدێکانی بە وانیتر سەرکوت نەکرد بایە دنیا بۆگەن دەبوو، خوا خاوەنی بەخششی زۆرە دەگەڵ عەبدەکانی) لـە ئـیسلام دا نـاوی شەڕ هاتووە بەڵام دەگەڵ ئەو کەسانەی کە لە ئـوسولی ئـەخلاقی و ئینسانی لایان داوە و زیانی زۆریان بەکۆمەڵگا گەیاندوە و دەگەێێنن، کە لە ڕاستیدا ئەوە شەڕ دەگەڵ فەسادە چ تاک بێیکا چ گشتی بێ. لە کاتێکدا هـیزی زاڵم دەبێتە لەمـپەرلە بەرانبەر هەق. وڵاتانی زلهێزی دنیاش بە ناوی پێشکەوتن و مەدەنیەت، خەتاکەی خۆیان دەخنە سەر ملی ئیسلام ودەڵێن دین یانی شەڕ !! بەلام قەت چاوێک لە خۆیان ناکەن کە هەموو شەڕی ئەو دنیا ئاڵۆزە ئەوان هـەڵی دەگیرسێنن و هـەم چەک و چـۆڵـەکەیان دەفرۆشن هەم دەسەڵاتی خۆیان بەسەر دنیادا دەسەپێنن. ئەوە شەڕخوازی خۆیانە کە دەیخەنە ئەستۆی ئیسلام بـە تـەواوی غەڵـەتـە. بـانگەوازی ئیسلام هەموی بۆ هێمنی و ئارامیە. ئیسلام پێوەندی ئایین و ئیدەکان بۆ ڕاوێژ کردن بۆ پێکەوە بە ئارامی ژیان، بناغەی هەموو دروست کراوەکانیەتی. کوشتن لە سەر دین و ئیدەی جیاواز بە توندی ڕەد دەکاتەوە و بەر پەرچی هەموو پڕوپاگەندە زاڵمانەکان دەداتەوە. داوا لە دینداران دەکا دەگەڵ دژ بەرانی خۆتان هـەڵسوکەوت و دادپـەروەرانـە بێ.
سورەی مومتەحینە: ٨ { خوا بەرتان لێ ناگری دەگەڵ ئـەوانـە شـەڕ بکەن کە دەیانەوێ بتانکوژن و لە زێدی خۆتان دەرتان بکەن} ئێمەی کورد لە زێدی خۆمان دەرکراوین. لە مافی ئینسانیش بێبەش کراوین، بە کافر و لە دین دەرچومان لە قەڵەم دەدەن. فتوای جیهادمان بەسەردا دەر دەکەن. وەک لە پێشەوە کووتم، ئەوە شەڕنیە و بەرگری ڕەوایە. قوربانیەکانی ئەو بەرەنگاریە لە دەرەجەی شەهـیـدانی ئیسلام دایە. ئێمە دوژمنی خۆمان باش ناسیوە، تـەمەنـێـک ئـەزمـونی تـاڵـمان لە سەریان هەیە، بۆ بەرەنگاریشیان گەورەترین قوربـانیشمان داوە. بەڵام چۆک دانادەین و وازمان نەهێناوە و ناهێنین .
هـیـوادارم ئەوهـێـزی خۆڕاگریـەمـان هـەروا بە هـێـزتر بـێ ،ئـێـمانـمان پـتەوترو مەحەکەمتر بێ بڕوامان بە خۆمان بێ، پشت بە خواو گەل ببەستین سەرکەوەتن مسۆگەرە.
براتان مەلا برایمی مەجید پور ٢٤ سەرماوەز ٢٧٢٤ ی کوردی
١٤ / ١٢ / ٢٠٢٤ زایینی