رۆژی (7/12/2025) له (کتێب فرۆشی هه‌رزان) له ستۆکهۆڵم کۆڕێکی خوێندنه‌وه‌ی هۆنراوه به‌ڕێوه برا، میوانانی کۆڕه‌که جگه له چه‌ن که‌س که خۆم یه‌کێ له‌و چه‌ن که‌سه‌م و ته‌مه‌نم له (80) ساڵ زۆرتره

، ئه‌وانی دیکه خوێنکار بوون و ته‌مه‌نیان له ژێر(30) ساڵدا بوو. بنه‌ما و بناخه‌ی هۆنراوه‌کان ته‌رخان کرابوو بۆ هۆنراوه‌ی:
(هێمن موکریانی) و (شێرکۆ بێکه‌س).
ناوی ئه‌و (که‌سه، ئه‌و ژنه) که سه‌باره‌ت به شێرکۆ بێکه‌س باسێکی پێشکه‌ش کرد و چه‌ن هۆنراوه‌یشی خوێندۆ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که دوو جار لێم‌پرسی ناوت چییه؟ ئه‌ویش هه‌ر دوو جاره‌که وه‌ڵامی دایه‌وه و ناوی خۆی پێوتم، به‌داخه‌وه ناوه‌که‌یانم فه‌رامۆش کرده و ئێستا ناتوانم بنووسم (فڵانه خانم) بوو، هه‌ر به‌و هۆیه داوای لێبوردن ئه‌که‌م.
**
ئه‌م باسه سه‌باره‌ت به {(هێمن موکریانی) و هۆنراوه‌کانی}یه که (شه‌هلا ده‌باغی) پێشکه‌شی کرد.
لێره‌دا پێویستمان به بیوگرافییه‌کی کورتی (شه‌هلا ده‌باغی)یه، که به‌و جۆره‌یه:
{شه‌هلا ده‌باغی زستانی ساڵی 1342ی هه‌تاوی له شاری مه‌هاباد له دایک بووه. به‌هاری 1361 هه‌ر دوای وه‌رگرتنی دیپڵۆم ناچار به ته‌رکی زێد‌و نیشتمان ده‌بێ. تا ساڵی 1990 له شاخه‌کانی باشوری کوردستان ماوه‌ته‌وه و دواتر بۆ ماوه‌ی نزیک به دوو ساڵ له شاری کابۆل پێته‌ختی وڵاتی ئه‌فغانستان ژیاوه و سه‌رئه‌نجام وه‌ک په‌نابه‌ری سیاسیی هاتۆته سوئێد. خوێندنی ماجستێری له ”ئه‌ده‌ب به ڕوانگه‌ی ژێندێر” ه‌وه ته‌واو کردووه و ئێستا وه‌ک یارمه‌تیده‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی له سوئد کار ده‌کات.
له ته‌مه‌نی 16- 17ساڵیدا، له ڕێگای خوێندنه‌وه‌ی شێعره‌کانی شاعیرانی نه‌ته‌وه‌یی ماموستایان هێمن و په‌شێو فێری نووسین و خوێندنه‌وه‌ی زمانی کوردی بووه، زۆر نووسراوه‌ی ده‌ورانی جه‌وانی لێ ون بووه یان له شاخ چوونه ژێر گڵ. له سوئێد له دوای ساڵی 2003 ده‌ستی به بڵاوکردنه‌وه‌ی نووسینه‌کانی له ناو سایته‌کان، گۆڤاره‌کانو ڕۆژنامه‌کانی کوردی له ده‌ره‌وه و له ناو وڵات کردووه.
ده‌باغی ده‌ڵێ که نووسین ته‌نیا کارێکه که ئارامی پێده‌داو تێدا ته‌واو خۆی ده‌بینێته‌وه. ئه‌گه‌ر له ژیاندا بمێنێ پێی خۆشه ته‌نیا بۆ نووسین بژی. هه‌وڵی داوه هه‌میشه حورمه‌تی قه‌ڵه‌م بپارێزێ و هیواخوازه که حه‌قو مافی هیچ ئینسانێک له ژێر پێ نه‌نێت. (ئه‌و باسه‌م له کوردیپێدیا) وه‌رگرته}.
**
به‌ڕیز (شه‌هلا ده‌باغی) ژیاننامه‌یه‌کی کورتی (هێمن موکریانی) و چه‌ن هۆنراوه‌یه‌کی پێشکه‌ش به کۆڕه‌که کرد.
چه‌ندین جار تماشای ئه‌دره‌سی ئه‌نترنێتی (کتێب فروشی هه‌رزان) و خودی (شه‌هلا ده‌باغی)م کرد بۆ ئه‌وه‌ی (کاسێت یان فیلمی ئه‌و کۆڕه) په‌یدا که‌م و له‌م نووسراوه‌دا (رسته به رسته)، (وشه به وشه‌ی) باسه‌که‌یان وه‌ک خۆی بنووسمه‌وه - به داخه‌وه بۆم په‌یا نه‌بوو! ئێستا به‌ناچار ئه‌وه‌ی که له‌یادمه ئه‌یخه‌مه به‌ر ده‌ستان که به‌و جۆره‌یه.
پاش باسه‌که‌ی (ئه‌وان) سه‌باره‌ت به (هێمن موکریانی) و هۆنراوه‌کانی، کوتم:
من پرسیارێکم هه‌یه، پرسیاره‌که‌یش سه‌باره‌ت به‌و ئافیشه‌یه که به دیواره‌که‌وه‌یه، تکایه تماشای بکه و بزانین وێنه‌ی کێیه.
ئه‌ویش خێرا سه‌ری وه‌رگێڕا و تماشای کرد و کوتی: وێنه‌ی مامۆستا (هێمن موکریانی)یه.
وتم: کێ ئه‌و ئافیشه‌ی ساز کرده؟
کوتی: نازانم !
زۆر سه‌یره که‌سێ، که‌سێکی سیاسی، که‌سێکی نووسه‌ر، که‌سێکی دانشگای و دادوه‌ر له ژێر ئافیشێکدا به‌رنامه‌یه‌ک له شوێنێکی وه‌ک (کتێب فرۆشی هه‌رزان) به‌ڕێوه ببات و بێژی نازانم کێ ئه‌و ئافیشه‌ی ساز کرده؟!
له‌و کاته ده‌ستم برد بۆ کتێبێ به‌ناوی: (دیوانی هێمن موکریانی) که له‌سه‌ر هه‌مان مێز دانراوه بوو که به‌ڕێوه به‌رانی کۆڕه‌که هۆنراوه‌کانیان لێئه‌خوێنده‌وه
وتم: نازانی، ئه‌م کتێبه‌یش کێ چاپ کرده؟!
رووم کرده میوانانی کۆڕه‌که کوتم:
ئه‌و هۆنراوانه که به‌ڕیز شه‌هلا ده‌باغی خوێندییه‌وه هی که‌سێکه به‌ناوی (هێمن) – نه‌ک (هێمن موکریانی) و له کتێبی (تاریک و روون)دا چاپکراوه! هێمن له‌و کتێبه‌دا به‌و جۆره‌ی نووسیوه:
{شاعیری هیچ قازانجی بۆ من نه‌بووبێ ئه‌و قازانجه‌ی هه‌بووه که ئه‌و ناوه دوور و درێژه‌ی
(سه‌ید موحه‌مه‌د ئه‌مین شیخه‌لیسلامی موکری) له کۆڵ کردوومه‌ته‌وه. لاپه‌ره (3) تارک و روون – (هێمن)}.
ئه‌و که‌سه واته هێمن داوای کرده که ناوی (موکری) بۆ به‌کار مه‌به‌ن.
به‌ڵام به‌ڕێز شه‌هلا ده‌باغی هه‌ر ئێژێ (هێمن موکریانی)
با سه‌باره‌ت به هێمن و (دیوانی هێمن موکریانی) له‌و چه‌ن دێڕه‌ی خواره‌وه بڕوانین:
{ پێشه‌کی – س.چ. هێرش – 1
ماوه‌ی چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، کاک نێعمه‌تی عه‌لیمورادی، خاوه‌نی کتێب فرۆشی هه‌رزان له سوێد، له راگه‌یاندنێکدا بڕیاری دابوو که سه‌رجه‌می به‌رهه‌مه شێعرییه‌کانی مامۆستا هێمن له دیوانێکدا له چاپ بدا و بڵاوی کاته‌وه. ئه‌و پڕۆژه‌یه تا ئه‌و ساڵانه هه‌روا مایه‌وه تا ئه‌وه‌یکه له ساڵی 1998، به راشکاوی و لێبڕاوی ئه‌و بڕیاری خۆی به جه‌خت کرده‌وه که ده‌یه‌وێ له داهاتوویه‌کی نیزیک، ئه‌و دیوانه له سه‌ر ئه‌رکی خۆی چاپ بکا و چاوی لایه‌نگرانی و خوازه‌رانی شێعری مامۆستا هێمن ی پێ ڕوون بکانه‌وه. وابوو، بۆ به جێگه‌یاندنی ئه‌و پڕۆژه‌یه، له سه‌ر پێشنیاری کاک نێعمه‌ت، ئه‌رکی پێشه‌کی نووسین و پێداچوونه‌وه‌ی دیوانه‌که‌م وه ئه‌ستۆ گرت. که هه‌م یادێک له مامۆستا هێمن کرابێته‌وه و هه‌میش به خزمه‌تێکی ناقابیل، ئاوڕێکیش له سه‌ر کار و چالاکیی چاپه‌مه‌نی و فه‌رهه‌نگی کورده‌واری درابێته‌وه.
خوێنه‌رانی به‌ڕێز!
ته‌واوی به‌رهه‌مه شێعرییه‌کانی مامۆستا هێمن که له‌و دیوانه‌دا کۆکراونه‌ته‌وه، جگه له چه‌ن پارچه هۆنراوه نه‌بێ، هه‌موویان پێشتر، چ له سه‌رده‌می ژیانی شاعیر و چ له دوای خۆیدا، لێره‌وله‌وێ، چاپ و بڵاوکراونته‌وه و ، له‌و باره‌وه نه‌ته‌نیا گرێپووچکه‌یه‌کێ ئه‌وتۆ – وه‌ک چۆن سه‌باره‌ت به ژیان و به‌سه‌رهات و به‌رهه‌مه شێعرییه‌کانی شاعیرانی پێشووتر هه‌بوو – نه‌ماوه، که لێکۆڵه‌ره‌وه بۆ کردنه‌وه‌ی تووشی زه‌حمه‌ت و کوێره‌وه‌ری بێ ؛ به‌ڵکو له وانه‌ش بوو، مامۆستا هێمن (هه‌ر وه‌ک زۆر جار له خۆیم بیستبوو)، هێندێک له‌و شێعرانه‌ی که به بیژۆکی له قه‌ڵه‌م ده‌دان، له چاپکردنه‌وه‌یاندا، خۆی لێ نه‌بان کردبان و ده‌ریئاویژتبان. به‌ڵام ئه‌وه‌ی راستی بێ، خۆم به هه‌قدار نه‌زانی ئه‌و کاره بکه‌م و ، بگره له به‌ڕه‌ی خۆشم زیاتر قاچ ڕاکێشا و هێندێک شێعری (لێره‌وله‌وێ)شم خسته سه‌ر ئه‌و دیوانه، چه‌ن خاڵێک وه‌ک تێبینی بخرێته ڕوو.
سه‌رجه‌می شێعره‌کانی ئه‌و دیوانه‌ی له به‌ر ده‌ستتان دایه له سێ به‌ش پێکهاتوون که بریتین له
1 – (تاریک و روون) – 2 (ناڵه‌ی جودایی) و 3 – (پاشه‌ڕۆک و لێره‌وله‌وێ).
له به‌شی یه‌که‌م و دووهه‌م دا، جگه له‌و چه‌ند تاکه شێعرانه‌ی خواره‌وه نه‌بێ، هیچ چه‌شنه گۆڕانێک به‌دی ناکرێ و ته‌واوی شێعره‌کان، به پشت به‌ستن به نوسخه‌ی چاپی یه‌که‌م و راست کردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌کان، وه‌ک خۆیان نووسراونه‌ته‌وه. بۆ نموونه: غه‌زه‌لی (کچی مه‌هاباد)دا، دوو تاک که یه‌که‌میان له نوسخه‌ی چاپه‌کانی دوایی (تاریک و ڕوون)دا قرتاوه و دووهه‌میان له هیچکام له نوسخه‌کاندا (جگه له نوسخه‌ی حه‌وته‌نامه‌ی کوردستان،ژماره (7)، ساڵی (1338) نه‌هاتووه، زیاد کراوه که بریتین له :
له کوێ وه‌ک من ده‌زانێ چه‌نده شیرین و ڕه‌زا سووکی
که‌سێکی تۆی له رێبازا، له ژێر چارشێوی ڕه‌ش دا دی
له بیرته ئه‌و شه‌وی بۆ هاتییه ژوانی به ته‌نیایی
گوتم خۆشت ده‌وێم گیانه؟ بزه‌ت هات و گوتت ئادی!
هه‌روه‌ها، له پارچه شێعری (تۆم هه‌ر له بیره) که له (تاریک و ڕوون)دا خۆی پێنج به‌ند بوووه، ئه‌و به‌نده‌ی خراوه‌ته سه‌ر و به‌مجۆره. … – لاپه‌ره (7 و8 ) (دیوانی هێمن موکریانی).}.
**
ئه‌و بابه‌ته‌م نووسیوه‌تۆ، هیوادارم هه‌ڵه‌م نه‌کردبێت.
**
وه‌ک خوێنه‌رێ سه‌باره‌ت به گۆڕێنی ناوی هێمن به (هێمن موکریانی) ئه‌و پرسیاره‌م له (نێعمه‌ت عه‌لیمورادی) خاوه‌نی کتێب فرۆشی هه‌رزان کرد، وه‌ڵامه‌که‌ی به‌و جۆره بوو:
(ئه‌وه سلێمان چیڕه ئه‌و کاره‌ی کرده و ئێستایش له ژیاندا نییه).
به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌و چه‌ن دێڕه‌ی (سلێمان چیڕه. هێرش) بڕوانین که ئێژێ:
{(پێشه‌کی – س.چ. هێرش – 1)
ماوه‌ی چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، کاک نێعمه‌تی عه‌لیمورادی، خاوه‌نی کتێب فرۆشی هه‌رزان له سوێد، له راگه‌یاندنێکدا بڕیاری دابوو که سه‌رجه‌می به‌رهه‌مه شێعرییه‌کانی مامۆستا هێمن له دیوانێکدا له چاپ بدا و بڵاوی کاته‌وه. ئه‌و پڕۆژه‌یه تا ئه‌و ساڵانه هه‌روا مایه‌وه تا ئه‌وه‌یکه له ساڵی 1998، به راشکاوی و لێبڕاوی ئه‌و بڕیاری خۆی به جه‌خت کرده‌وه که ده‌یه‌وێ له داهاتوویه‌کی نیزیک، ئه‌و دیوانه له سه‌ر ئه‌رکی خۆی چاپ بکا و چاوی لایه‌نگرانی و خوازه‌رانی شێعری مامۆستا هێمن ی پێ ڕوون بکانه‌وه. وابوو، بۆ به جێگه‌یاندنی ئه‌و پڕۆژه‌یه، له سه‌ر پێشنیاری کاک نێعمه‌ت، ئه‌رکی پێشه‌کی نووسین و پێداچوونه‌وه‌ی دیوانه‌که‌م وه ئه‌ستۆ گرت. که هه‌م یادێک له مامۆستا هێمن کرابێته‌وه و هه‌میش به خزمه‌تێکی ناقابیل، ئاوڕێکیش له سه‌ر کار و چالاکیی چاپه‌مه‌نی و فه‌رهه‌نگی کورده‌واری درابێته‌وه.}.
**
خودی خاوه‌ن کتێب فرۆشی هه‌رزان ویستوویه ئه‌و کتێبه به (پوڵی خۆی) چاپ کات و ئه‌رکی پێشه‌کی نووسینی کتێبه‌که‌ی به سلێمانی چێڕه سپارده، ئه‌گه‌ر سلێمان چیڕه ناوی (هێمن)ی کرده به (هێمن موکریانی) ئه‌بوو خودی نێعمه‌ت عه‌لیمورادی دژی ئه‌و کار ببواێت و کتێبه‌که‌ی به‌ناوی (هێمن)ه‌وه چاپ بکرداێت.
به‌ڵام ئه‌و کاره به‌هاوکاری خۆدی (نێعمه‌ت عه‌لیمورادی) و (سلێمان چیڕه – هێرش) ئه‌نجامدراوه، جا خۆیان ئه‌زانن بۆچ ئه‌و کاره ” مه‌زنه‌یان ” خسته‌ته ناو کۆمه‌ڵگای کوردی هه‌ژار!
جێگه‌ی داخه‌وه به‌ڕێز (شه‌هلا ده‌باغی) وه‌ک که‌سێکی (سیاسی)، که‌سێکی (دانشگایی)، که‌سێکی (نووسه‌ر و دادوه‌ر) دێت له‌و کۆڕه‌دا ناوی (هێمن) ئه‌کات به (هێمن موکریانی).
جا تۆیی خوێنه‌ری کوردی هه‌ژار بیر له (کۆمه‌ڵگای کورد) بکه‌وه که له چ گێژاوه‌یه‌کی وێژه‌یی و چ پاشاگه‌ردانی و بێفه‌رهه‌نگیدا گیری کرده!
چۆن نووسه‌ره بێسواد و بێپره‌نسیپه‌کان که‌وتوونه‌ته شێواندنی کۆمه‌ڵگای کورد!
**
دوو تێبینی
یه‌که‌م : من هیچ پێوه‌ندییه‌کم به (هێمن)ه‌وه نه‌بووه و نییه!
**
دووهه‌م : له سه‌ر مێزی به‌رێوه‌بردنی کۆڕه‌که کتێبێ دانرا بوو، به‌ناوی:
وێنه ده‌ق شیکردنه‌وه‌ی چه‌ند وێنه و ده‌قی ئه‌ده‌بی – (شه‌هلا ده‌باغی)
به‌ڕێز (شه‌هلا ده‌باغی) کوتی:
کاک نه‌عمه‌ت یه‌کێ له‌و کتێبانه بده به کاک سه‌عی.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی نووسه‌ری ئه‌و کتێبه له‌و کۆڕه‌دا ناوی (هێمن)ی کرد بوو به (هێمن موکریانی) به باشم نه‌زانی ئه‌و کتێبه وه‌ر بگرم و بێخوێنمه‌وه، چونکه له زیان زیاتر ده‌سکه‌وتێکی بۆ من تێدا نییه.
.
26/1/2026
سه‌عی سه‌قزی
Sai.saqzi@gmail.com