خوێنەری هێژا ، ئەو فایلەی خوارەوە کە بە شێوەی pdf دانرواە نووسینێکی هاوڕێ ئەنوەر کۆهەنساڵ تێکۆشەری دێمۆکراتە کە بەسەرهاتێکی تەواو واقیعیانەی ١٦ مانگ زیندانی ئەو هاوڕێیە و ٣ هاوڕێی دیکە کەلە ئاوریلی ١٩٨٧ لە سنووری سێرۆی برادۆستی ئۆرمیە و لە کاتی ئەرکی حیزبی دا کەوتوونەتە نێو داوی هێزەکانی ئەرتەشی تورکیە و دەستگیرکراون.
ئەوان بردراونەتە زیندانی دیاربەکر و ماوەی دەستبەرسەری تا حوکمیان لە بەندیخانەی جولەمێرگ بوون.
هاوڕێ ئەنوەر
بێگومان ئەوەی کاک ئەنوور نووسیویەتی بیرەوەریی و بەسەرهاتی خۆی و ٣ هاوڕێی دیکەی لە تێکۆشەرانی دێـمۆکراتە و دواتریش کە ٣ هاوڕێی دیکە دیسان لە هەمان ناوچە کەوتنە دەست هێزەکانی تورکیە و بردرانە زیندانی دیاربەکر و ماوەیەک پێکەوە لەو زیندانە بوون کە ئەوانیش لە ئەیلوولی ١٩٨٧ تا بەهاری ١٩٩١ لە زیندا بوون.
کاک ئەنوەر بە زمانێکی پاراو و بە کرمانجیەکی تێکەڵ بە باکوور وڕۆژهەڵاتی کوردستان بەسەرهات و چیرۆکە غەمناکەکانی زیندانی گێراوەتەوە و مرۆڤ کە دەیخوێنێ وا هەست دەکا خۆشی لەوێ بووە و لەگەل ڕەنج و مەینەتیەکانی ئەوان لە زیندانی داگیرکەرێکی کوردستان ژیاوە.
هەڵبەت کاک ئەنوەر داوای لێ نەکردم کە نووسینەکەی بیکەمە فایلی pdf و من خۆم ئیجازەم لە کاک ئەنوەر وەرگرت و ئەویش ئیزنی دا ئەوە دەیخەمە بەردیدی ئێوەی خوێنەری هێژا. هیوادارم ڕۆژگارێك نەوەکانمان ئەو نووسینەی کاک ئەنوەر بە هیمەتی هونەرمندانی نەتوەکەمان ، بە زنجیرە درامایەک لە شاشەکانەوە ببینن . زۆرن ئەو نووسین و بیرەوەری و چیرۆکە واقیعیانەی کە مومکینە نیو هیندەی ئەم بیرەوەرییەی کاک ئەنوەر و هاوڕێیانی ڕاستی و دروستیی تێدانەبووە، بەڵام میللەتانی بەختەوەر و خاوەن دەوڵەت و دام و دەزگای ڕۆشنبیری کردوویانەتە فیلم و دراما و بەڵگەی مێژوویی نەتەوەکەیان.
هیوادارم هاوڕێ ئەنوەر بەردەوام بێ لە نووسینی بیرەوەری و ڕووداوەکانی سەردەمی خەباتی بەرگریی شاخ و شار ، بەتیابەتی بە زاراوەی دەوڵەمەندی کرمانجیی ژۆروو.
کاووس عەزیز. دانمارک
٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٠
***
کلیکی سەر فایلی خوارەوە بکە
Vir kilik bike