"an independent online kurdish website

خەڵکی تێکۆشەری کوردستان

هاوڕێیان و دڵسۆزانی کۆمەڵە

بە داخێکی زۆر گرانەوە ئەمڕۆ هاوڕێ ڕێبوار کەریمیان ناسراو بە ڕێبوار دارسێران، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و بەرپرسی کۆمیسیۆنی نیزامی لە تێکهەڵچوونێک لەگەڵ هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامی  لە پیرانەکۆن دوای چەندین سەعات شەڕ و خۆڕاگری گیانی ئازیزی بەختکرد. جێگەی ئاماژەیە لە سەعاتی ٣ی نیوەشەو تا ئەمڕۆ دوانیوەڕۆ شەڕ بەردەوام بووە و ناوچەکە لە ژێر ئاگری تۆپ و خۆمپارەدایە.

دواتر لە ڕاگەیاندنەکانی دواییدا وردەکاریی زیاتر بە ئاگاداریی خەڵکی کوردستان ئەگەیەنین.

لێرەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئازیزی و بە تایبەت دایە مریەم و هاوسەرەکەی، هاوڕێ بریتان حەبیبی و هەموو ڕیزەکانی کۆمەڵە و خەڵکی تێکۆشەری دارسێران، مەریوان و کوردستان ئەکەین.

دەستەی کارگێڕیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

٢٩ی خەرمانانی ١٤٠٣ی هەتاوی

١٩ی سێپتامبری ٢٠٢٤ زایینی

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی