"an independent online kurdish website

بەگوێرەی مێدیاکان، دەوترێت دەزگای هەواڵگری مۆسادی ئیسرائیلی تەقەمەنی لە پەیجەرەکاندا شاردۆتەوە کە حیزبوڵا لە کۆمپانیای گۆڵد ئەپۆلۆ (Gold Apollo ) تایوان کڕیویەتی.

پێش ئەوەی پەیجەکارەکان بگەنە دەست حیزبوڵای لوبنانی لایەنگری ئێران، موساد دەستکاری کردوون و بۆمبی تێدا جێ کردونەتەوە . ئاژانسی ئەسۆشیتدپرس نووسیویەتی کە ئیسرائیل  رۆژی سێ شەممە 2024/09/17 حکومەتی ئەمریکا ئاگادار کردووەتەوە دوای کۆتایی هاتنی ئۆپەراسیۆنەکە.

تا ئێستا باس لە 2800 بریندار کە بەشێکیان وەزعیان خراپە و 9 کوژراو دەکرێ. دەلێن لە سوریاش هێندەک تەقینەوە روی داوە.

ئەو شێوە کارە یەکەم جارە بەمجۆرە لە دونیا روو بدات کە پەیجەر بکەیە بۆمب و بیدەی بە دوژمنانی خۆت و لە ماوەی یەک سەعات دا 1000 دانەی لە دەست و باغەڵی دوژمنانت کە لێرە حیزبوڵای لوبنان کراوەتە ئامانچ بتەقەیەنیەوە. بیمارستانەکانی لوبنانی پر کردووە لە بریندار و  داوای خوێن دەکەن.

لەم دوایانەدا حیزبوڵا داوای لە ئەندامان و چەکدارەکانی کردبوو کە موبایل بەکار نەهێنن و ئەم پەیجەرانەی پێدابوون بۆ پەیوەندی کە پێیان وابوو ئەمنترن بێخەبەر لەوەی کە ئیسرائیل هەمووی کردوون بە بۆمبی باغەڵی بۆیان.

پەیجەر بە سوید Person sökare  کە لە  خەستەخانەکان زۆر بە کار دەهێنرێن بۆ ناردنی پەیامی بە پەلە.

دەیان فیلم بڵاو بوونەتەوە لە کاتی تەقینەوەی پەیجەرەکان کە لە سوسیال مێدیاکان بڵاویان کردۆتەوە. 

 

ئەمڕۆ 2024/09/18 باس لەوە دەکرێ کە چەندین بیسیمی دەستیش لە دەستی حیزبوڵاهیاندا تەقیوەتەوە و بۆتە هۆی کوشتنی 9 کەس و 300 برینداری دیکە

لوبنانیەکان ئێستا ترسیان لە موبیلەکانی دەستیشیان هەیە. دیارە لە چەند رۆژی داهاتوو زیادتر دەردەکەوێ کە چی تریان بۆمبڕێژ کراوە.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی