"an independent online kurdish website

جیاوازی ئەم کتێبە لە تەک ئەو کتێبانەی لە سەر ڕووداوەکانی کوردستان نووسراون، ئەوەیە کە کتێبەکە لە کاتی ڕووداوەکە ڕۆژانە نووسراوە،

 بەڵام تەنیا ئاوێنەی ڕووداوەکە نییە، خەسارناسی و هەڵسەنگاندن و دەرخستنی کەمایەسی سیاسی، رێکخستن، مێدیا و هەروەها تێگەیشتنی سیاسی مرۆڤی کورد حزب و گرووپ و کۆمەڵگایە، هەم لە بازنەی ڕاپەڕینی ژینا و هەم ڕووداو و ڕاپەڕینەکانی پێشوو! پەرەپێدان بە دیالۆگی هەمەلایەن نیازی کۆمەڵگای ئێمەیە کە ئەم کتێبە مەبەستییەتی!

برایم فەڕشی

لە دووهەمین ساڵوەگەڕی شەهیدکرانی ژینا ئەمینی و سەرهەڵدانی ناڕەزایەتییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کتێبی “بەیانی باش ژینا”، نوێترین بەرهەم لە زنجیرەکتێبی تیشک بۆ لێکۆڵینەوەی کوردستان، لە نووسینی بەڕێز “برایم فەڕشی”، ئامادەی بڵاوکردنەوەیە.

ئەم کتێبە هاوکات لەگەڵ خۆپیشاندانەکانی کوردستان لە ساڵی ٢٠٢٢ تا ٢٠٢٣ نووسراوە و تێڕوانینێکی قووڵی هەیە بۆ ڕووداوەکانی بزووتنەوەی ژینا کە بە دروشمی”ژن، ژیان، ئازادی” سنوورەکانی کوردستان و ئێرانی تێپەڕاند. سەرەتای نووسینەکان هاوکات لە ٢٥ی خەرمانانی ٢٧٢٢ی کوردی (١٦ی سبتامبری ٢٠٢٢) و لەگەڵ قەتڵی حکوومەتیی کچە کوردی خەڵکی شاری سەقز، ژینا ئەمینی و هەڵگیرسانی ڕاپەڕین و ناڕەزایەتییەکانی کوردستان دەست پێدەکات.

ئەو کەسانەی لە دەرەوەی وڵات خوازیاری کڕینی ئەم کتێبەن، دەتوانن ڕاستەوخۆ لەسەر ماڵپەڕی “ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک‌” و لە ڕێگەی “پەی پاڵ” یان ئەژماری بانکییەوە (نوسخەی دیجیتاڵ یان چاپکراوی) کتێبەکە دابین بکەن.

سەبارەت بەو کەسانەی لە نێوخۆی ڕۆژهەڵاتن و لەبەر هەلومەرجی تایبەت، توانای کڕینی کتێبەکەیان نییە، دەتوانن ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە ئادرەسی پەیوەندیی گۆڤاری تیشکەوە بگرن و داوای کتێبەکە بکەن. بۆ ئەم مەبەستە، مەرجە گشتییەکان بە شێوەی خوارەوەن:

خوێنەر دەبێ لە نێوخۆی ڕۆژهەڵات بێت و بە ئایدیی خۆیەوە، داواکاری بۆ کتێبەکە پێشکەش بکات.

لە بەر مافی کۆپی ڕایت، دەستاودەستکردن  و ناردنی فایلی  کتێبەکە و دانانی لە سەر ماڵپەڕ و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان رێگەپێنەدراوە و ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک، مافی بەدواداچوون و سکاڵای هەیە.

هاوڕێیانی نێوخۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەتوانن بۆ زانیاریی زۆرتر، پەیوەندی بەم ئادرەسانەی خوارەوە بکەن:

تلگرام: @govari_tishk

واتساپ: 004915110338428

ئیمەیل: info@tishk.org

#گۆڤاری_تیشک#ناوەندی_لێکۆڵینەوەی_کوردستان_تیشک #کوردستان #تیشک #گۆڤار #ڕۆژهەڵات

https://tishk.org/ku/2024/09/15/good-morning-jina/

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی