نایـلا ئیـبراهـیمی، کچـە خوێنـدکارێکی هـەرزەکاری تەمـەن (١٧) ساڵانـە. بە رەچەڵـەک ئەفغانیـیە. لە ئێـستادا لەگەڵ خـێزانەکەیـدا پەنـابـەرن و لە وڵاتی (کەنەدا) دەژین.
نایـلا چالاکوانێکی سەرسەخت و دلێر و بوێـری داکۆکیکەرە لە مافەکانی کچـان و ژنان و یەکـسانی جـێندەری لە ئەفگانستان، کە لەلایـەن رژێـمی تاڵـیبانی ئیـسلامی پـیاوسالاری ئەفـگانـستانـدا، وەک کـۆیـلە لە ژنـان دەڕوانن و هەمـوو ئازادییەک ومافی ژیانیان لێ سەنـدوونەتەوە. بۆیان نیە و قەدەغەیە لەدوای قوتابخانەی سەرەتـاییەوە، درێـژە بە خوێنـدن بـدەن. بۆیان نیە بەبێ یاوەریی پیـاوەکانیان یان بـراکـانیان یان خـزمـێکـیان، لە ماڵـەکانیان دەربچـن. بۆیان نیە بەبێ مـۆڵەت گەشت بکەن. دەبێت باڵاپۆش و رووپۆشبن و نابێت هـیچ شوێنێکیان بەدەرەوە بێـت. قـەدەغـەیە لە قـسەکـردندا دەنگیان هەڵبڕن. یان لە بەردەمی خەڵکیدا قسەبکەن و پێبکەنـن. نابێت بە ئارەزووی خـۆیان شـووبـکەن. قـەدەغـەیە لە دوای تەمـەنی (١٢) ساڵـییەوە لە شـوێنە گشتییەکانـدا گـۆرانی بڵـیـن. بۆیان نـیە بچـنە پـارکەکانـەوە. بـۆیان نیـە بچـنە هـۆڵـەکانی وەرزشەوە. قـەدەغـەیە بچـنە ئارایشتگاکان و خۆان بڕازێننەوە و خۆیان جـوان بـکەن. بە کـورتی رژێـمی تاڵـیـبانی ئەفـگانـسـتان، یاسـایـەکی تـونـدی ئـیسلامی بەرانبەر بە کچـان و ژنـانی ئەفگانستان جێبەجیدەکەن. کە دوورە لە پرەنسیپ و لە یاسا نێودەوڵەتییەکان بۆ مافەکانی ژنان و یەکسانی جـێندەری. خاوەنی هـۆش و بیـرێکی بـۆگەن و کـۆنەپەرستی و نێرسالارین. نەتەوە یەکگرتووەکان دۆخەکەی بە “جیاوازیکردنی رەگەزی” باس کردووە.
چـیرۆکی ژیان و خەباتی نایـلا ئیبراهـیمی، لە تەمەنی (١٣) ساڵییەوە دەست پێـدەکات. ئەوەبـوو بەڕێـوەبـەرێـتی پەروەردەی شاری (کابـول) ی پایتەخـتی ئەفگانـستان، لە مانگی ئاداری (٢٠٢١) دا، بـڕیـارێکی دەرکـرد، قـەدەغـەی کچانی سەرووی (١٢) ساڵانی کرد، کە نابێـت لە شوێنە گـشتییەکاندا گۆرانی بڵـێـن. بەڵام نایـلای چـاونەتـرس، سەرپـێچی ئەم قـەدەغـەکـردنـەی کـرد، بە یارمـەتـیی بـراکەی لەژێـر نـاوی”مـن گـۆرانی دەڵـێـم” گـۆرانـییەکی وت. لە ڤـیدیۆیەکدا لە ئینتەرنێتدا، براکەی لە سۆشیال میدیادا بڵاویکردەوە. کەمپینی “من گۆرانی دەڵێم” سەرنجی بەرچاوی سۆشیال میدیای راکێشا. بە هەزاران لە کچـانی ئەفگانـستان ئافـەریـن و دەسـتخـۆشـیان لە نایـلا کـرد و سـتایـشی بوێرییان کـرد. ئەم دەســتـپـێـشخـەریـیەی نایـلا سەرکەوتووبوو. بووە هـۆی ئەوەی، کە بەڕێـوەبەرێتی پەروەردەی کابـول بڕیارەکەی هەڵـبوەشێـنێـتەوە. لـەو کاتەوە نایـلا پەیامـەکەی گەیـانـدە خـەڵکی جـیهـان. داواشی لە کچـان و لە ژنانی ئەفگانستان کرد، بێدەنگ نەبـن و لە پێناوی مافەکانیاندا تێبکۆشن.
نایـلا دەڵێت:”من خولـیای قـووڵم بۆ مـوزیک هەبـوو. مـن بەشێک بـووم لە دەنگی ئەفگانستان، کە گۆرانیمان لەسەر بابەتی جیاواز دەوتەوە. مافی ژنان یەکـێک بـوو لەوانـە. حـەزم لە مـانـاکانی پـشـت تـۆن و مـێلـۆدی ریتـم بـوو. ئەمەش بـوو بە هـۆکارێـک بۆ ئـەوەی خولـیای وتنی گـۆرانی بـبـم”.
نایـلا لە تەمەنی (١٥) ساڵـیدا، دوای پێـنج رۆژ لە رووخـانی ئەفگانـستان و دەسەڵاتی تاڵیبان. بە هاوکاریی (دامەزراوەی٣٠ باڵندە) لەگەڵ خـێزانەکەیدا بەرەو پاکستان هەڵهـاتـن و رزگاریـان بـوو. نایـلا دەڵـێت:”دوای ئەوەی کە تاڵیبان لە مانگی (ئابی/ ٢٠٢١) دا، دەسـەڵاتی ئەفگانـستانیان گـرتە دەست، مـن و خـێزانەکەم پەنامان بۆ پاکـستان بـرد. لـەوێ نـزیکەی ساڵـێک ئازارم چەشت. بەبێ ئەوەی کە دەستم بە خـوێنـدن بگات. لەو ماوەیەی لە پاکـستان بووم، کاتەکانم بە فـێربوونی زمانی ئینگـلیزی بە شێوەی ئۆنلاین، لە رێگەی رێکخراوە جیاوازەکانەوە بەسەر دەبـرد. لە کۆتاییدا ئاسوودەییمان لە کەنـەدا دۆزیـیەوە” دەشـڵـێـت:”سـەرەڕای ئـەو دەرفـەتـانـەی کە ئێـستا لەبەردەستم دان، لە ماڵـە نـوێیـەکەمـدا، هـەسـت بە ئاسـوودەییەکی گـەورە دەکـەم. بەڵام ناتـوانـم چـاوپـۆشی لە دۆخـی نالـەبـاری ژنـان و کچـانی ئەفـگانـستان بکەم. هەموو رۆژێک بیر لەو کچانە دەکەمەوە کە لە ئەفگانستان بەجێمهـێشتوون. کە لەژێـر دەستی رژێـمی تاڵیبانـدا، لە دەرەوەی قوتابخانەدا دەمـێننەوە و لە مافی سەرەتایی خۆیـان، بۆ خوێـدن بێبەشن و هـەمـوو ئـازادییەکـیان لـێیان سـەنـدوونەتـەوە”.
سەرەڕای ئەو سەختی و بەرهەڵستییانەی هاتنە ڕێی نایـلا، رازی نەبـوو کە بێدەنگ بێت، لە پێناوی داکۆکـیکردن لە ژنـان و کچانی ئەفگانستان. دەڵێت: “لە ناخمدا هەست بەو بەرپرسیارێتییە دەکەم، کە وا دەکات بە ناوی هەموو کەسـێکەوە قـسەبکەم کە دەنـگی نیـە، مـافی قـسەکـردنی نیـە”.
لـێرەوە نایـلا دەستی بە خەبات و بە داکۆکـیکـردن لە مافەکانی مـرۆڤ و لە مافـەکانی کچـان و ژنـانی ئەفـگانـستان کرد. دەسـتپـێـشخـةرییەکی بە ناوی “هـەمـوو چـيرۆکـێک” دەسـتپێکردووە. وەک چالاکوانێکی ماندوونەناسە و بەبێ وچـان خەبـات و کاردەکـات. هـەمـوو ژیـانی خـۆی بـۆ ئـەوە تەرخـان کردووە، کە دەنگی کچانی ستەمـلێکراوی ئەفگانستان بە جیهان بگەیەنێت.
نایـلا ئیبراهـیمی، لە تەمەنی (١٦) ساڵیدا، لە کەمـپی “بـێـتا” لە کەنـەدا بۆ پەنابەران. وەک کارگـێڕێک لەو کەمپەدا کاردەکات. سـوودێکی زۆری لـەم کارەی بینیووە. هەموو هەفـتەیەک چاوی بە کارگێڕانی باڵادەست دەکەوێت، لە بوارەکانی کارگێڕی و تەکنەلۆژیا و پزیشکی و… هتد. هەرچەندە ئەو لە پاشخـانێکی جیاوازەوە هـاتووە. نایـلا دەڵـێت:” کەمـپی بێـتا، دەرگـای بـۆم کـردەوە. چـوومە ناو جیهـانی کەسانی زۆر زیـرەک. دیـدگای منیان گۆڕی. رێگەم پێـدرا کە من خـۆم بـم و داکـۆکی لەوە بکەم، کە باوەڕم پـێی هـەیە. یارمەتـییان دام کە متمانە بەخۆبـوونم بەرزبکەمەوە و شـوێـن خۆلـیاکـانم بکەوم”. نایـلا لەم کەمپەدا لە چەنـد وۆرک شـۆپێکـدا بەشداریکرد و را و بۆچـوونەکانی خـۆی خـستەڕوو. دەڵـێت:”زۆر جـار وا بیـردەکەیـتەوە، کە رووبەڕووی کـێشەگەلـێکی زیاتر لەچـاو تەمەنتەوە بوویتە. هـەست بەبێ هـیوای دەکەیت. چونکە وا بیردەکەیتەوە کە کەس لێت تێناگات و تۆ وەک کەسانی هاوتەمەنی خۆت نیت. بەڵام هـیوایەکت هـەیە”. دەشلێت:” دەبێت خـۆت بە جیهـان بناسـێـنیـت. ئەگـەر نا چـۆن کەسـانـێک دەدۆزیـتـەوە کە بەڕاستی پەیـوەنـدیـت لەگەڵـیانـدا دەبێـت”.
نایلا لە کۆنگرەکانی وەک لوتکەی مافەکانی مرۆڤ و دیموکراسی لە ساڵی (٢٠٢٣) لە شاری جـنـێـڤ ـ لە سـویـسرا. قـسەی کـرد و وتاری دەربارەی پـێـشـێلکارییەکانی مافـەکانی کچـان و ژنـانی ئەفـگانـستان پـێـشکەش کـرد. هەروەها لە ساڵی (٢٠٢٤) دا لە کۆنفرانسی (تید) لە ڤانکۆڤەر قسەی کرد. وتی:”ئەگـەر مافـەکانی ژنـان لە بەشـێکی جیهـانـدا زیـانیان پـێـبگات، ئەوا
لـە هـەمـوو جیهـان بە جـۆرێـک یا بە جـۆرێکی تـر زیـانیـان پـێـدەگـات”.
نایلا ئیبراهـیمی، بە هـۆی خەبات و داکۆکیکردن لە کچان و ژنانی ئەفگانی لەڕێی تۆمارکردنی گۆرانییەکی بەهـێزی ناڕەزاییەوە کە بە شێوەی ئۆنلاین بـڵاوبـۆتـەوە. درێـژە بە ئـیـلهـامـبەخـشـیـن و بـە هـانـدانی کـچـانی دیـکەی پەنابەرانی ئەفگانستان دەدات. بۆ ئـەوەی داکـۆکی بکەن لە بەدەسـتهـێنانی مافەکانی کچانی ئەفگانـستان. رووبـەڕووی ئەو سـتەمکاریـیانە ببـنەوە کە لەلایەن رژێمی تاڵـیبانەوە رووبەڕوویان بوونەتەوە. لە رێـگەی قسەکـردن
لە بەردەم خەڵـیـدا لە بـۆن و رووداوە جیهـانییەکانـدا.
نایـلا ئیبراهـیـمی ئەفگانی، وەک کچـە هـەرزەکـارێکی چالاکـوانی جیهـانی. لەلایەن رێکخـراوی مافی منداڵانی هـۆڵەنـدییەوە (کیـدس رایـتس) ەوە. لە پاداشتی خەبات و داکۆکیکردنی لە مافەکانی کچان و ژنان. (خەڵاتی ئاشـتیی نێودەوڵەتی منداڵان ـ ٢٠٢٤) یان پێشکەش کرد. ئەم خەڵاتە پێشکەش بەو هـەرزەکارانە چالاکانە دەکرێت، کە تەمانیان لە هەژدە ساڵ کەمـترن. پێـشتر ئەم خەڵاتە جیهانییە، پێشکەش بە دوو کچە هـەرزەکاری چالاکوانی جیهانی کراوە. ئەوانەش”گرێتا تونبـێرگ ـ سویـدی ـ چالاکوانی بـواری کەشوهـەوا” و “مـالالا یـوسـفـزای ـ پاکـستانی ـ بـراوەی خـەڵاتی نـۆبـڵی ئاشـتی”.
نایـلا ئیبراهـیمی، سێـیەم کچە هەرزەکارە، کە ئەم خەڵاتەی بەدەستهـێـناوە. لەنێـوان (١٦٥) هـەرزەکاری پالـێور، کە لە (٤٧) وڵاتـەوە بۆ ئەم خـەڵاتە هـەڵـبـژێـران. نایـلا ئیبراهـیمی بـۆ وەرگـرتنی ئـەم خـەڵاتە هـەڵـبـژێـردرا.
خەڵاتەکەش لە رۆژی سێ شەممەی (١٩/ نـۆڤـەمبەر/ ٢٠٢٤) لە ئاهەنگ
و رێـوڕەسـمێکی شایـستەدا، لە (نیـۆڤی کـێرک) لە ئەمسـتردام ـ پایتـەخـتی هـۆڵەندا پێشکەش کرا. خەڵاتەکەش لە لایەن براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، خاتـوو (تـوکـەل کـرمـان) ی یەمەنییەوە پێـشکەشی نایـلا ئیـبراهـیمی کـرد.
نایـلا وتی:”بـردنەوەی خەڵاتی نێودەوڵەتی ئاشتیی منـداڵان، بەو مانایەیە کە دەنگی ژنـان و کچـانی ئەفـگانی، لە سەرانسەری جیهـاندا دەنگ دەداتەوە”.
هەر لە دوای وەرگرتنی خەڵاتەکە، لە بایاننامەیکـدا، ئاماژەی بەوە کردووە: “پێویستە هەمـوومان لە تاریکـترین کاتەکـانـدا، بەردەوامبین لە پێـدانی هـێز و هـیوامـان”.
رێکخەرانی رێکخراوی ئاشتیی نیودەوڵەتی منداڵان روونیان کردەوە و وتیان: “نایـلا ئیـبراهـیمی کە بە رەچـەڵەک خەڵکی ئەفگانـسـتانە و لە کەنـەدا دەژی، بوێرانە خەبات دەکات بۆ مافەکانی کچـان و ژنان لە وڵاتـە رەسەنەکی خوێـدا. بە تۆمارکـردنی گۆرانییەکی بەهـێزی ناڕەزایی دەسـتی پێکـرد، کە بە شێوەی ئـۆنـلایـن بڵاوکـراوەتەوە. ئەمەش یارمەتیدەربـوو بۆ کۆکردنەوەی پشتیوانی بۆ مافەکانی کچـان و ژنـان لە ئەفگانسـتان. بەردەوامە لە ئیلهـامبەخـشین بە ژنانی دیکەی ئەفگانـستان بۆ ئەوەی داوای مافەکانیان بکەن و دژایـەتی ئەو سـتەمە بکەن کە رووبـەڕوویان دەبێـتەوە. دەتـوانـن ە بۆنە نێودەوڵەتییەکان بـقـۆزنەوە و قـسەبـکەن و داکـۆکی لە دۆزی خـۆیـان بـکەن”.
بێجـگە لـەم خەڵاتە، نایـلا چەنـد خەڵاتـێکی کەشی بەدەستهـێناوە.
نایلا و براکەی و یەکێکی تر وەک تیمێکی سێ کەسی دەستیان پێکرد. گەشەی کـرد و بـۆتـە کـۆمەڵـێکی زینـدوو، کە زیـاتر لـە (١٠٠٠) لایەنگـریان تێـدایە. لایەنگری ماڵپەڕەکانن لە ئینتەرنێت و ماڵپەڕەکان و سۆشیال میـدیا. خەریـکە بـەرەو بە جیهـانی بـوون دەچـێـت. هـەر کەسێکیش بیەوێـت، دەتـوانێت ببێـتە لایەنگری یا بەشداربووی (هـێرستۆری) هەریەکە چیرۆکی خۆی دەگێڕێتەوە.
نایـلا دەڵـێت:”تاکـە هـیوای ئێـستام، بۆ وڵاتـەکەم و بـۆ کچـانی ئەفـگانـستان، پەروەردە و خوێنـدنە. پەروەردە و فـێربـوون تاکە رێـگای دەربـازبـوونە لەو هەزاران کـێـشانەی کە ئەفگانـستان وەک وڵاتـێک رووبەڕوویـان دەبـێـتەوە. جـێگەی داخە کە نیـوەی دانیشـتوان، ریگایان پێنادرێـت بچـنە قـوتابخـانە”.
(*) بۆ ئەم نووسینە، سوود لە چەنـدین سایتێکی ئینگـلیزی وەرگرتووە.
سـویـد: ٢٠٢٤