لە ساڵی ٢٠٢٥دا لە ئێران زیاتر لە دوو هەزار بڕیاری لەسێدارەدان بەڕێوەچووە، دەسەڵاتداران سێدارە بۆ بڵاوکردنەوەی ترس و تۆقین، بەکاردەهێنن.

لێدوان و قسە بێکردارەکان وای کردووە، بەشێکی زۆری ئێرانییەکان بەرامبەر بە دۆناڵد ترەمپ ناڕەزایی دەردەبڕن. سەرۆکی ئەمەریکا بە ئێرانی ووت: ”یارمەتی لە ڕێگایە”. ئەوەش لە ناوەڕاستی مانگی یەکدا بوو. لەو کاتەدا ڕژیم بە شێوەیەکی دڕندانەی سەیر سەرکوتی ئەو ژمارە زۆرەی یاخیبووانی کرد، لە سەرانسەری وڵاتدا کە داوای کۆتاییهێنان بە رژێمی دیکتاتۆریی مەلاکان دەکرد.
ئەو ڕۆژانە دەسەڵاتدان کوێرانە بڕیاری تەقەکردنی بەکۆمەڵیان لە خۆپیشاندەران دەرکرد. ڕەنگە زیاتر لە ٣٠ هەزار خۆپیشاندەر کوژرابن. بەڵام ترەمپ ئەوانەی بە شوودا و تەنیا بەجێی هێشتن. ئیدی دەسەڵاتی دیکتاتۆری بەردەوام بوون لە کوشتن وبتا ئەمڕۆش هەر بەردەوامن لەسەر ئەو کارە.
ئێستا ئەم کوشتن و بڕینە هەر بە تەنها لە شەقامەکاندا ڕوونادات، بەڵکوو وەک ئەوەی ساڵانێکە بەرقەرارە، لەسەر فەرمانی دەسەڵاتی دادوەریی و دادوەرە پابەند و دڵسۆزەکانی سیستەمەکەوە بەڕێوە دەچێت. ئەمانە بڕیاری لەسێدارەدانی بە کۆمەڵ دەردەکەن، بۆ ترساندن و بێدەنگکردنی نەیارانی دەسەڵاتی ستەمکار . واتە چەکی ئەوانە لە دژی گەلێکە کە لە مێژە لە ستەم یاخی بووە.
هیچ دەوڵەتێک لە ساڵی ٢٠٢٥دا هێندەی کۆماری ئیسلامی خەڵکی لە سێدارە نەداوە، مەگەر جگە لە چین: ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی نزیکەی ٢١٦٠ هەزار قوربانی هەژمارد، کە دوو ئەوەندەی ساڵی ٢٠٢٤ی پێشووە. ئەوانە گیانیان لەدەست دا، چونکە دەسەڵات لە ترسی خۆی تەنها بەکارهێنانی توندوتیژی دەزانێت و ترس و تۆقاندن بۆ ئیفلیجکردنی هەر جۆرە ناڕەزایی و دژایەتییەک بەکار دێنێت.
مەلاکان و هێزە سەربازیش بەرامبەر بە هەر کەس ئامادەن هەر جۆرە تۆمەتێک بهۆننەوە و بەکاربهێنن. هەندێک جار تۆمەتبارکراوەکان بە ”دوژمنایەتی دژی خودا”، هەندێکجار بە ”گەندەڵی لەسەر زەوی”، یان ”یاخیبوونی چەکداری دژی دەوڵەت” تۆمەتبار دەکرێن. لەم جۆرە تۆمەتانە کە بە ئارەزووی خۆیان دەیبەخشنەوە، دەتوانن هەر کەسێکی پێ تاوانبار بکەن و بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ دەرکەن چونکە ئەمەش بەشێکە لە ئامێری سەرکوتکەر: ئەم ڕێکارانە بە هیچ شێوەیەک هیچ هاوبەشییەکیان لەگەڵ بنەماکانی سەروەری یاسادا نییە.
پێویستە ڕاوێژکار فریدریش مێرتس بە باشی ئاگاداری هەموو ئەمانە بێت. سەرەڕای ئەوەش کەمێک زیاتر لە پێنج هەفتە لەمەوبەر نیازی خۆی بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی لەگەڵ ئێران ڕاگەیاند. ئەمە چەندە نەگونجاو و بێمانایە. بەڕوونی مێرتس کە هەمیشە شارەزای سیاسەتی دەرەوە بووە، دەیەوێت پێگەیەکی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەبێت بۆ کۆتایی هێنان بەرو شەڕە.
بەڵام ئەمە لەبەر دوو هۆکار سەر ناگرێت.
یەکەم: ئەڵمانیا هیچ پشتیوانییەک لە لایەن دۆناڵد ترەمپ و کەسایەتییە بەهێزەکانی ئێرانەوە نادۆزێتەوە گوێی لێ بگرن. دووەم: ئەمە پڕۆژەیەکی شکستخواردووی کارەساتبار دەهێنێتەوە یاد کە لەلایەن چەند حکومەتێکی ئەڵمانیاوە ئەنجامدرا. ناوی ”دیالۆگی ڕەخنەگرانە” لێ نرا و هەوڵێک بوو بۆ ڕازیکردنی ئێران بۆ ئەوەی بە قسە و ئامۆژگاری بە نیازپاک ئیمتیاز بدات. بەڵام تاران نە ئامادەی وەڵامدانەوەی ڕەخنەکان بوو و نە ئامادەیە بەشداری هیچ ئاڵوگۆڕێکی جددی بکات.
بە پێچەوانەوە، ئەمە بە شێوەیەکی کوشندە شەرعیەت دەدات بە دەسەڵاتێک کە لە مێژە نائارامی لە ناوچەکەدا دەچێنێت- و هاووڵاتیانی خۆی بە هەزاران گوللەباران دەکات و لە سێدارە دراون. لەسەر ئەم بنەمایە رێگریی لەبەردەم گفتوگۆکردن هەیە.
لە بری ئەوە پێویستە ئەڵمانیا هەڵوێستی هەبێت و نیشان بدات. لەوانە ئیسلامییەکان لە تاران تێبگەیەنن : هیچ شتێک نییە بۆ گفتوگۆکردن.
سەرچاوە: رۆژنامەی دێر تاگەسشپیگل
١٩/٥/٢٠٢٦
